تاریق ئاکان: ئه‌رگه‌نه‌کۆن هه‌میشه له‌وێزه‌مدابوون. ئاماده‌کردنی: هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
جه‌نراڵه‌کانی ئه‌نقه‌ره و چه‌ند ناوێکی تر( 40) چل جار ناردیان به دوامدا، ته‌نها یه‌کجاریش وه‌ڵامیانم نه‌دایه‌وه‌و به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانیانم نه‌کرد.....!
هونه‌رمه‌ندی ناوداری بواری سینه‌مای تورکی( تاریق ئاکان*) له ده‌رفه‌تی به‌شداریکردنی سێهه‌مین ڤیستیڤاڵی جیهانی ( قازی ئاڵتون) ی‌دا گوتی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ڕه‌زاله‌تێکی بێ وێنه ده‌بێ له جیهاندا که نه‌یان توانی من بکه‌نه ده‌سته چیله‌ی خۆیان،له ئه‌نقه‌ره جه‌نراڵه‌کانی ئه‌وێ و چه‌ند که‌سێکی دی 40 جار ناردیان به‌دوامدا که چاوم پێیان بکه‌وێ بۆ ته‌نها جارێکیش نه‌چووم و نه‌وه‌ڵامیشیانم دایه‌وه،که هه‌موو جارێکیش ناوێکیان بۆ دیاری ده‌کردم، به‌ڵام من پشتگوێم ده‌خستن ،
ئه‌گه‌ر ته‌نها جارێک به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانیانم بکردایه ئێستا منیش په‌لکێشی زیندان ده‌کرام و سوکایه‌تی و ڕه‌زاله‌تی ئه‌رگه‌نه‌کۆنجیه‌کان، هونه‌ره‌که‌شمیان وه‌کو خۆیان ڕسوا ده‌کرد.
با پێتان بڵێم ئه‌رگه‌نه‌کۆن* چیـه منیش پێموایه ناتوانم پێناسه‌ی پڕ به پێستیان به‌که‌م،
به‌ڵام به بۆچوونی من: ئه‌رگه‌نه‌کۆن هێزێکی فاشیستی بکوژه و ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری دیارنیه..!
بڕوانن ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌گیرێن سه‌رو خواری خۆیان ناناسن و سه‌ریان له دادگاکانیش شێواندووه( بۆیه ده‌ڵێم له داهاتوودا ده‌رده‌که‌وێ).
ئه‌و ڕاستیه هه‌موو تورکێک هه‌ستی پێکردووه توێژه ڕۆشنبیره‌کانیش به چاکی ده‌یزانن و ده‌یناسن. __________________________________________________________ * تاریق ئاکان: له دایک بووی ساڵی 13/12/1949 ئه‌ستانبول.خوێندیی بواری رۆژنامه‌گه‌ری و په‌یمانگای به‌شی ته‌کنیکی ماشینی له ئه‌رزوروم ته‌واو کردووه‌و له ساڵی 1971ناوبانگی وه‌ک ئه‌کته‌رێک سینه‌مایی ده‌رکردووه له چه‌ندین فلیمدا ڕۆڵی سه‌ره‌کی بینیوه له‌وانه فلیمه‌که‌ی یلماز گونه‌ی(ڕێگا.Yol) چه‌ند ساڵێکه له ئازه‌ربایجان و روسیا خه‌ریکی ده‌رهێنانی سیناریۆی فلیمێکه له‌سه‌ر ژیانی شاعیری به‌ناوبانگی تورک( نازم حیکمه‌ت).
* ئه‌رگه‌نه‌کۆن: له‌تورکیا وله ده‌ره‌وه‌شیدا هه‌ر که‌سێ ناوبانگی هه‌بێ و خۆشه‌ویستی خه‌ڵک بێ لێی نزیک ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ی تاریق ئاکان ده‌توانرێ به‌گشتی بکرێ بۆ هونه‌رمه‌ندان له بواره جیاجیاکاندا.ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له تورکیادا له‌به‌ر دڕه‌نده‌یی ئه‌رگه‌نه‌کۆن که‌س ناوێرێ باسی ڕاستیه‌کان بکات هه‌ندێ له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یبه‌نه ژێر گڵه‌وه هه‌ندێکی دی له دوارۆژه‌کانی ته‌مه‌نیاندا هه‌ندێ شت به که‌م وکورتی ده‌رده‌بڕن، چونکه هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ئه‌وه‌یه که به خائینی گه‌ل ونیشتیمان ناوزه‌دیانده‌کات.
|