په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

تاریق رەمەزانى فرۆکەوان لە تازەترین فیلمی هیندیدا.


رزگار کۆچەر   


بەختەوەرم کورد سینەماى نیە چونکە دڵنیام ئەگەر سینارۆیى راکردنى تاوانبار تاریق رەمەزانى فرۆکەوان بکرێتە فیلم دیسان دەرهێنەرو سیناریستەکانمان توشى زۆرترین رەخنەى جەماوەرى دەبنەوە بێجگە لەمەش بینەران توشى شۆک دەکەن چونکە کەس بە دیمەنکانى ئەم فلیمە باورناکات ، ئیلا ئەگەر لەم فیلمە تاریق رەمەزان رۆڵى کارتۆنى کاسپەرى بینیبێت ئەگەر نا چۆن و بەچ شیوەیەک ئەم تاوانبارە لە دەست برادەرانى ئاسایش راى کرد ؟!


بەهەر حاڵ ماوەیەک پێش ئێستا لە بەندیخانە دیمانەى هەندێ لە کۆنە بەعسى وتاوانبارانم کرد ئەوەى زۆر لە قسەکانیان سەرنجى راکێشام خۆ بەزل زانین و بێ مەنەتى ئەوان بوو تەنانەت هەندێ لە ئەوان باسیان لە دیمانەکانى خۆیان لەگەل سەرکردە کوردەکان دەکرد وچەختیان لە ئازاد بوون و بێ گوناهى خۆیان دەکرد خۆشیان لە شۆرشگێرێکى کورد زێدە تر دەشوبهاند ، نەمانى بەعسیەکان و روخانى بتەکەى بەغدا چى لەم هاوکێشە سیاسیانە نەگۆرى بۆ کورد بەڵکوو رەوەشکەى لە جاران زێدە تر ئاڵۆز کرد ئەوەتا سەرۆک جاشەکان دووبارە خۆیان لە ئیسناد ناونووس دەکەن یان هەندێک لە ئەوان حزب دادەنێن و بەئجینداى وڵاتە داگیرکارەکانى کوردستان کار دەکەن لە هەمووش خەتەرناک تر مانەوەى گەورە تاوانبارانى دۆسیەیى کیمیا بارن کردنى هەڵەبجەیە لە زیندان ، لێرەش سەرکردایەتى سیاسى کورد گوناهێکى مێژووى دەکەوێتە سەر شان چونکە رۆژگارێک لە گوناهى ئەم هەموو تاوانبارە خۆش بوو ، لەم هەڵ و مەرجە ناسکەدا خەریکە ئەوانەى رۆژگارێک تاوانێکان بەرامبەر بە گەلى کورد کردووە بە ماسک وستایلێکى ترى سیاسى خۆمان نیشان دەدەن ، هەندێ لە ئەوان سەفقەیان پێدەکرێت و حزبە زل هێزەکانى کوردستان بەبێ ئەوەى بیر لە بەرژەوندیەکانى گەلى کورد بکەنەوە ئازادیان دەکەن یان چاو پۆشى لەتاوانەکانیان دەکەن ، زۆرجاریش گوێمان لێ بووە بە سەردانێکى سەرۆک هۆزێکى عەرەبى بۆ لاى یەکێ لە سەرکردە کوردەکان تاوانبارێک ئازاد کراوە یان بە سەفقەیەک لە کونجى زیندانەکان دەرهێندراوە موحەزەز موکەرەم بۆى دەرچووە ؟


راکردن یان دەرباز کردنى تاریق رەمەزانى تاونبار لە چەنگى دەدگا تاوانێکە نابێت وا بەسانایى تێپەرێت چونکە ئەو تاوانبارە بەڵگەیەکى زیندووى تاوانى کیمیا بارانکردنى شارى هەلەبجەیە هەق وایە هەر کەسێک لە پشت ئازاد کردن و بەرلا کردنى ئەو تاوانبارەیە بە توند ترین شێوە سزا بدرێت چونکە هیچ کام لە ئێمەمانان باور بە سیناریۆیى راکردنى تاریق رەزمەزانى فرۆکە وان ناکات ئیلا ئەگەر ئەمە ئەگەر لە فیلمى هیندى روێدابێت ، هەق وایە هەرچى زووە ئاسایشى سلێمانى چۆنیەتى راکردنى ئەم تاوانبارە بۆ گەلى کورد روونبکاتەوە ئەوانەى کەم تەرخەمیش بوونە لە جێ بەجێ کردنى ئەرکەکانیان رووبەرووى یاسایان بکاتەوە .

 

r_kochare@hotmail.com