٢٨\٣\٢٠١٠
تاوانه‌که‌ی ڕه‌قه
ریسوا ده‌که‌ین.
به‌ناوی کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه کوردییه‌کان
له شاری بێرگن له ووڵاتی نه‌رویژ زۆر به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و
تاوانه قێزه‌وه‌نه ده‌که‌ین ، که له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی
کوردی دا ده‌رهه‌ق به جه‌ماوه‌ری کوردمان له پارێزگای ڕه‌قه له
ڕۆژئاوای کوردستان دا ئه‌نجامیاندا.
هێشتا برینی تاوانه دڕندانه‌که‌ی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ری شاری( قامیشلی
) ی پاڵه‌وان ساڕ‌ێژ نه‌بووه و سوێی شه‌هیدکردنی زانای ناسراو و تێکۆشه‌ری
نه‌مری گه‌له‌که‌مان مه‌حه‌مه‌د مه‌عشووق خه‌زنه‌وی خامۆش نه‌بووه .
وا تاوانێکی تازه‌ی جه‌رگبڕی تر هاته پاڵیان . له ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزی
ئه‌مساڵ ٢١/٣/٢٠١٠و سه‌ری ساڵی کوردی دا له شاری ڕه‌قه‌دا به پێی
پیلانێکی داڕێژراوی له‌وه پێشتر . چه‌قاوه‌سووه‌کانی ئیستخبارات و ئه‌من
و حیزبی به‌عسی خوێن‌ڕێژ ... به‌بێ هیچ هۆیه‌ک .. له هه‌موو لایه‌که‌وه
، گه‌مارووی ئاهه‌نگێڕانی کوردیان دا‌و ، به شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ی نه‌شیاو
به چه‌ک و چه‌قۆو کێبڵه‌وه په‌لاماری هاوڵاتیانی کوردیان دا ، لوله‌ی
چه‌که‌کانیان ئاراسته‌ی سنگیان کرد ، ده‌ستیشیان له منداڵ و پیر و
ئافره‌ت نه‌پاراست ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد بوون ، خۆشی و شادییان
لێ تاڵکردن ...بووه هۆی شه‌هید بوونی سێ گه‌نجی چاو گه‌شمان ، دوو
کورو کیژێکی نازداری ته‌مه‌ن پانزه ساڵ . زیاتر له ٤٥ چل و پێنج که‌سیش
به سه‌ختی بریندار بوون ..
هه‌موو برینداره‌کانیش ده‌ستگیرکران ، به ده‌یان لاوی کوردیشیان گرت و
ڕاپێچی گرتووه‌خانه‌کانی ئه‌من و ئیستخباراتی ڕه‌قه کران ، که تا
ئێستا بێ سه‌رو شوێنن ، له‌ناو بریندار‌و به‌ندکراوه‌کاندا چه‌ند
منداڵێکی کورو کچی خوار پانزه ساڵانیان تێدایه . تاکو ئێستا ڕێگا به
که‌س و کاری بریندار‌و گرتووه‌کان ناده‌ن ، سۆراغی بریندار‌و گرتووه‌کانیان
بکه‌ن و بزانن چاره‌نووسیان به کوێ گه‌یشت.
ئه‌وانه‌ی شاره‌زای مێژووی ڕه‌ش و خوێناوی به‌عسن ، ئه‌و تاوانانه به
نامۆ نازانن ، چونکه بیر‌و باوه‌ڕو فه‌لسه‌فه‌و کولتووری به‌عس ، له‌سه‌ر
کوشتن و بڕین و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دزی و جه‌رده‌یی و تاڵان و........
هتد بنیات نراون .
گه‌ر ڕژێمی ڕه‌گه‌ز په‌رستی سوریا وا بزانن به‌م تاوانه قێزه‌ونانه‌یان
، ده‌توانن گه‌لی کوردمان چاوشکێن بکه‌ن .. ئه‌وا له لووتکه‌ی گه‌مژه‌یی
دان ، چونکه به پێچه‌وانه‌وه به‌و تاوانانه زیاتر ڕق ئه‌ستوور ده‌بین
و زیاتر گڕی تێکۆشانمان کڵپه ده‌کات .. زیاتریش ئێمه‌ی کورد یه‌ک ده‌خات
..
داوا له ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستین
ده‌که‌ین ،
ئه‌م تاوانه‌ی ڕه‌قه شه‌رمه‌زارو ڕسواو مه‌حکوم بکه‌ن . داواش له
ڕژێمی سوریا بکه‌ن که ده‌ست له کوشتن و گرتن و چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان
هه‌ڵبگرن .
پێویسته جه‌ماوه‌ری کوردیشمان له‌م تاوانه بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نه‌بن
، به ده‌ربڕینی ناره‌زایی و ڕسوا کردن ، گوزارشت له هه‌ستی خۆیان بکه‌ن
. به تایبه‌تیش له‌هه‌نده‌ران . پێویسته یاداشتی ناڕه‌زایی و ڕیسوا
کردن ، بده‌ن به باڵیۆزخانه‌کانی ڕژێمی سوریا داوایان لێ بکه‌ن له‌وه
زیاتر سته‌م دژ به گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام نه‌ده‌ن .
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ڕه‌قه ده‌که‌ین
. هیوای چاک بوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کانمان ده‌خوازین . داواش له
ڕژێمی سوریا ده‌که‌ین ده‌ست له ئه‌شکه‌نجه‌دانی گیراوه‌کانمان هه‌ڵبگرن
و هه‌موویان ده‌ست به جێ ئازاد بکه‌ن .
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی و سه‌روه‌ری بۆ شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان
ڕسوایی و سه‌ر شۆڕی بۆ ناحه‌زانی کورد‌و کوردستان
ڕه‌زا شـوان - کۆمه‌ڵه‌ی
مندالانی کورد له بێرگن
ته‌ها مامشه‌لی - ڕێکخراوی دژ به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی گروپی
کوردی بێرگن
نه‌جمه‌دین ئه‌حمه‌د شوان - لیژنه‌ی داکۆکیکردن له
که‌رکوک و ناوچه زه‌وتکراوه‌کانی تر
ئیبراهیم نێروه‌ی - کۆمه‌ڵه‌ی کلتووری کوردی بێرگن
هۆرده‌ڵاند
|