پڕاوپڕی ده‌ریایه‌ک چاوه‌ڕوانیی
سه‌رگه‌ردانیی بیابان بهملدابڕا؛
ئه‌وه
هێوارهترین چرکه‌کانی سه‌رده‌م
به‌ری کراورۆژنه سهرچلهکانی داگرتییه..
ده‌رفه‌تی داگیرسانی چرایه‌کانی بنزهویش نادا،
وای که چ ده‌سته‌کی نه‌رمونیان و
چ سه‌ره‌کی میهره‌بانم
لێبهجیما!
رۆژه‌کی ره‌ش
رۆناکیی له‌بن باره‌کانی رهشداگهڕایه
چرا له چرایی که‌تیه..
ئاره‌زووه‌کان
له‌بن چڕنووکی وێرده‌کان کپکهتینه
سه‌نگه‌ر سه‌نگه‌ر بهسهرمکردنهوه
نهێنییه‌کیان به جوانیی نه‌به‌خشی،
وای که چ ده‌سته‌کی نه‌رمونیان و
چ سه‌ره‌کی میهره‌بانم
لێبهجیما!
لێرانه
له ناوانی هه‌ر دوو شه‌قامه‌ک
رارهوهک له غه‌م قۆشمه ده‌کا
له ناوانی هه‌ر دوو په‌نجه‌ک
تاوهرهک له ته‌م به‌ژن ده‌کا..
ئێرانه
مه‌کۆی چاوه‌ڕوانیی و
ده‌ربه‌ندی قوتاربوونه..
لێرانه - له ده‌ڤه‌ری چه‌رچی و چوختیان -
مه‌رگ هه‌ر مه‌رگه و
زیندهگییش مهرگهکی له‌سه‌رخۆ،
ئه‌وه
هێوارهترین چرکه‌کانی سه‌رده‌م
به‌ری کراورۆژنه سهرچلهکانی داگرتییه..
ده‌رفه‌تی داگیرسانی چرایه‌کانی بنزهویش نادا،
وای که چ ده‌سته‌کی نه‌رمونیان و
چ سه‌ره‌کی میهره‌بانم
لێبهجیما!
کانوونی دووه‌می ١٩٩٩
هه‌ولێر
dara@emrro.com