په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

تەحەداکردنى گوللە بە وشە.


پێشڕەو حەمید


لەدواى تیرۆرکردنى ( سۆرانى مامەحەمە ) لەلایەن کەسانى نەناسراوە و هەڕەشەى کوشتن لەچەند ڕۆژنامەنوسێکى تر لەلایەن کەسانى ترسنۆک و بەرپرسە گەندەڵکارەکانى دەسەڵاتى کوردییەوە ، ڕۆژنامەنوسانى زیاتر هاندا کە بڕیاربدەن کوشتن و تۆقاندن نەبێتە لەمپەر لەبەردەم قسەکردنى زیاتریان لەسەر ئەو فاکتەرانەى کە دەبنە مایەى ماڵوێرانى بۆمیللەت و نەتەوەکەیان ، هەروەها بڵا
ًوکردنەوەى ئەو هەمووتارە لەسەر تیرۆرکرنى ( سۆران ) و پرسى ئازادى ڕادەربڕین لەکوردستان و گردبونەوەى ڕۆژنامەنوسان لەشوێنەجیاجیاکانى کوردستان و دەرەوەى کوردستان، ئەو خاڵە بەهێزەبو کە ڕۆژنامەنوسانى یەک خست بۆ ( تەحەدا ) کردنى زمانى ( گوللە ) و هەڕەشەنامەى نامەردانەى ئەو کەس و لایەنانەى کە تەنها دەزانن مرۆڤ بکوژنو وشە بخنکێنن و قەڵەمى ئازاى نوسەر و ڕۆژنامەنوسى ئازاد، لەڕێگەى چەند جاش قەڵەمێکى لەرزۆک و ترسنۆکەوە ناشرین بکەن.


لەدواى گەورەبونى مەترسى بۆسەرژیانى ڕۆژنامەنوسان و هەوڵدان بۆبەرتەسککردنەوەى مەوداکانى ئازادى نوسین و ڕادەربڕین لەکوردستاندا، ئەوەندەى ڕێکخراو لایەنەبیانییەکان هەڵوەستەیان لەسەر مەترسیەکانى دواى کوشتنى ( 0سۆران ) کرد لەسەر ژیانى ڕۆژنامەنوسان ، ئەوەندە لایەنەپەیوەندى دارەناوخۆیەکان نەیان توانى بەشێوەیکى جدیى و ئازایانە قسەى لەسەربکەن ، تەنانەت ڕۆژنامە حیزبییەکان وەک ڕوداوێکى ئاسایى مامەڵەیان لەتەکداکردو تیرۆرکردنى ( سۆران ) یان وەک هەوڵێکى ئاسیاى لەسوچى لاپەڕەکانى ناوەوەى ڕۆژنامەکانیاندا بڵاو کردەوە و کوشتنى سۆران نەبوە مانشێتى هیچ کام لەوڕۆژنامەحیزبیانە ، تەنها چەندڕۆژنامەو گۆڤارێکى ئەهلى نەبێت توانیان سۆران بکەنە موڵکى خویان و هەڵوسیتى توند لەسەر تیرۆرکردنەکەى دەرببڕن؟چونکە ئەو ڕۆژنامەو ڕۆژنامەنوسنانە بەوە دەزانن کە ( سۆران ) وەک ڕۆژنامەنوسێک ئامانجى یەکەمى دوژمونانى ووشە ئازاد نەبو ، بەڵکو ئامانجى بکوژەکانى سۆران ترساندن و تۆقاندنى تەواوى ئەوڕۆژنامەنوسانەبو کە بۆ بەرنگاربونەوەى ناشرینییەکانى دەسەڵات و سروتە باوەکانى کۆمەڵگاو کارو پیلانى گەندەڵکار ، تەنها وشەیان شک دەبرد بۆجەنگاندن دژ بەو سیاسەتەى کە دەخوازێت تەواوى تاک بەتاکى کۆمەڵگاى کوردى بونەوەر گەلێکى شەرمن و تێکشکاوبێـت.


لەدواى ئەو پێشهاتە نەخوازراوەى کەئەمڕۆ بو وەتە مایەى نیگەرانى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان ، سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان وەک ئەوەى خۆى بە ( ڕێکخراوێکى شەرعى ) دەزانێت کە بەرگرى لە مافى ڕۆژنامەنوسان دەکات و سەرقاڵى نوسینەوە پڕۆژەیاساى کارى ڕۆژنامەنوسیى یە ؟!لەبەرامبەر پێشێل کردنى مافى ڕۆژنامەنوسان و تیرۆرکردن و هەڕەشەکردن لەڕۆژنامەنوسان ، شەرمنانە بەدەرکردنى بەیان نامەیەک هەوڵسیتى خۆیان دەربڕى و ئەوانیش هەروەک میدیا حیزبییەکان وەک هەر ڕوداوێکى ترى ئاسایى هەڵوێستێکیان کردو و ئیدى بۆهەمیشە شەرمنانە وازیان لەو پرسە مەترسیى دارە هێناو خۆیان بەکردنەوەى نوسینگە لەشارۆچکەکاندا سەرقاڵکرد بۆمەرامى تایبەتى خۆیان و کۆکردنەوەى زرۆترین ژمارەى ( بەناو ڕۆژنامەنوس ) تابۆئەوەى لەکاتى هەلبژاردنەکارتۆنییەکانیاندا سەرلەنوێ دەنگیان پێبدەنەوە و لەسەر حسابى ڕۆژنامەنوسە بوێرەکان درێژە بە کپکردنەوەى دەنگى ئازاد و بەرتەسککردنەوەى ئازادى ڕادەربڕین بدەن ، کە لەکاتێکدا ئەوەندەى ڕۆژنامەنوسان پێویستیان بەفەراهەمکردنى ئازادى دروستکردنى پانتاییەکى ئازادهەیە بۆدەربڕین و گەیاندنى پەیامەکەیان ، ئەوەندە پێویستیان بە کردنەوەى نوسینگەو ئەندام بون نییە لەو ( ڕیکخراوە حیزبیەدا ).


لەدواى تیرۆرکردنى ( سۆران ) و غەم ساردى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان،ئێستا هەردو حیزبى دەسەڵاتدار زیاتر چاویان لەبەشە ئەندام و نەقیب و جێگیرەکەى سەندیکایەو دەیانەوێت وەک چۆن تەواوى کایەجیاجیاکانى کۆمەڵگایان مۆنۆپۆل کردوە ئاواش سەندیکاى ڕۆژنامەنوسان کۆنترۆڵبکەن و بەخواستى ئەوان بەیان نامەدەربکەن و ئەندام تەیاربکەن لەڕیزەکانیاندا و ئامانجى هەردو حیزبیش وەک دیارە،دەستەمۆکردنو بارگاوى کردنى ڕۆژنامەنوسانى کوردستانە ، هەربۆیە هەمیشە لەجەنگدان لەدژى ڕۆژنامەنوسە سەربەخۆکان و دەیانەوێت کوردستان پڕبکەن لە قەڵەم بەدەستى لاواز و سازشکار.


لەدواى ( 40 ) ڕۆژ لەکوشتنى سۆران بەدەستى دوژمونانى ووشەى ئازاد،ئاخۆ سەندیکاو میدیا حیزبیەکان لەخۆیان پرسییەوە ئەوهەمو بێباکییەیان لەچى بو لەبەرامبەر کوشتن و هەڕەشکردن لەڕۆژنامەنوسان ، لەکاتێکدا کوشتنى سۆران نەک خەڵکى کوردستان بەڵو خەڵکانى دەرەوەى کوردستانیشى توشى شۆککرد،تەرح کردنى ئەم پرسیارە دەیان پرسیارى بێ وەڵامى هاوشێوەى ئەم پرسیارە بەدواى خویدا کێش دەکات و ئاراستەکردنى تەنها پرسیاریک بەسە، بۆ ئەو میدیا حیزبیانەى کە سەردانى ( بەرپرسێکى لق و لێپرسراوێکى مەڵبەند)ى بە گەورەتر زانى بیکاتە مانشێتى ڕۆژنامەکەى تاکوشتنى سۆران و هەڕەشەکردن لە ڕۆژنامەنوسان و هاپیشەکانیان،بەڵام لەتەک ئەوەشدا و لەم پانتاییە تەواو وێرانى وەک ئەوەى ئێستا کە بەناوى ئازادییەوە دەبەخشرێتەوە و بەرپرسان شانازى بەبەخشینەوەوەى دەکەن و وەک دەسکەوتێکى مێژویى و نەتەوەى پێمانى دەفرۆشنەوە ، هێشتا جێگەى گومانە کە لە فەزایەکى وەهادا و لە دواى تیرۆرکردنى (سۆران)ى ڕۆژنامەنوس دەیان قەڵەمى ترنەکوژراوە؟!سەرلەنوێ و لەدواى هەڕەشە بەردەوامەکانى (ماسک ) دارەکان،یان ئەو کەس ولایەنانەى کە بڕیاریان داوە هەمیشە ڕۆژنامەنوسى بوێرو( زبر نوسەکان ) بەپێناسەى ڕۆشنبیرەکانى ناو حیزب ، بکەنە ئامانج بۆکوشتن و کۆتایى پێهێنانى ووشەکانیان ، ئەرکى ڕۆژنامەنوسان و سەکۆى ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەهلییەکان زیاتر کارکردنیان لەوبوارەدا قورستر بو وە و لەبەردەم ئەرکێکى ئەخلاقیدان بەرامبەر بە پیشەکەیان بەپلەى یەکەم و هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر هەڵنەبم ئەوا ئەمڕۆ ڕۆژنامەنوسان ڕۆڵى ئۆپۆزسێونیش دەبینن ؟! چونکە ئەوەى ئەمڕۆلە کوردستاندا ناوى لەخۆى ناوە حیزبى ( نەیار ) نەیتوانییەوە لە دروشم و بانگەشە بێماناکانى خۆى ڕزگاربکات و بکەوێتە بارى براکتیزەکردنەوە و چالاکانە نەیارى دەسەڵات بێت و لەبەرامبەر ئەو هەمو ناعەدالەتى و هەڵایسانى گەندەڵیەدا زمان بگرێت و هەوڵى یەکخستنى شەقام بدات بەئامانجى گۆڕینى دەسەڵات،یان تەندروستکردنى دەسەڵات لەکارى بەرێوەبردن و خزمەتگوزاریدا،هەرئەو فاکتەرانەشە ئەمڕۆ ڕۆژنامەنوسان هان ئەدات بەپلەى یەکەم ئەو ڕۆڵە بینن و لەبەرامبەر یەکخستنى گوتارێکى میللى یەکگرتو دا بەردەوام لەهەوڵداندابێت بۆ بەرنگاربونەوەى ناعەدەلاتییەکانى دەسەڵات و پێشخستنى بیرى کۆمەڵایەتى.