ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له ئه‌وروپا، له‌دواندنیكی تایبه‌تی ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆدا، تیشكده‌خاته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌كێشه‌كانی په‌نابه‌رانی كوردی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ كه‌یس و كێشه‌ی په‌نابه‌رانی كورددا.
ده‌شتی جه‌مال: په‌نابه‌رانی كورد‌و عێراقی له‌بارودۆخیكی ئێجگار دژواردان‌و به‌رده‌وامیش هه‌ڕه‌شه له‌گرتن‌و زیندانیكردنی په‌نابه‌ران‌و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی گێڕانه‌وه‌ی به‌زۆر بۆ كوردستان دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره‌ی بۆ په‌نابه‌ران دروستكردووه‌و بۆته به‌ڵایه‌كی ترسناك به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ی تائێستا داوای په‌نابه‌رییان ره‌فزكراوه یان ئه‌وانه‌ی به‌نیوه‌ناچڵ مانه‌وه‌ی كاتی‌یان پێدراوه له‌وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆربه‌ی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان هه‌مویان یه‌ك سیاسه‌ت له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی عێراقی به‌گشتیی‌و په‌نابه‌رانی كورد به‌تایبه‌تی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش بانگه‌وازی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه سیاسه‌تی كه‌مپسازی‌و دابڕانی په‌نابه‌رانیان له‌ژیانی كۆمه‌ڵگا گرتۆته‌به‌رو له‌ولاشه‌وه گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان دامه‌زراندووه. ئه‌مه وێڕای ڕاگرتنی داوای مافی په‌نابه‌ری ، گرتن‌و راونانی په‌نابه‌ران.
زۆرێك له‌په‌نابه‌رانی كوردیش به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌وه، ماڵ‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان جێهیشتووه‌و سه‌فه‌رو هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ڕاگرتووه، به‌تایبه‌تی كه هه‌ندێك له‌وان له‌كاتی هاتووچۆی نێو شاره‌كاندا گیراون، ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ش زیاتر ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه‌به‌دوای بڕینی سۆسیال‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی خانوو، هه‌روه‌ها بێبه‌شكردنیان له‌خزمه‌تگوزاری‌و ته‌نانه‌ت مافی گرتنی پارێزه‌ریشدا ده‌ستی بۆبراوه. ئه‌مانه په‌نابه‌رانێكن كه داوای مافی په‌نابه‌رییان ره‌تكراوه‌ته‌وه یان كه‌یسه‌كانیان داخراوه‌و داوایان لێكراوه كه ئه‌م وڵاته جێبهێڵن‌و په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخراوی (IOM) بكه‌ن بۆ ناردنه‌وه‌یان، په‌یڕه‌وكردن له‌بڕیاری ره‌فزی به‌كۆمه‌ڵ به‌تایبه‌تی بۆ په‌نابه‌رانی كورد، حاڵه‌تێكی به‌رده‌وامه.
هێرش شۆڕش: كه‌واته ئێستا ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه بێبه‌شن له‌هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك؟
ده‌شتی جه‌مال: ئێستا بێبه‌شن له‌هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك، وه‌ك بڕینی سۆسیال‌و لێسندنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌و دانی ڤاوچه‌رو رێگه‌نه‌دان به‌كاركردن‌و خوێندن‌و هه‌رجۆره خزمه‌تگوزارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌په‌نابه‌ران، كه پێشتر هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه وه‌ك مافێكی مرۆیی په‌یڕه‌وده‌كراو په‌یوه‌ندی به‌باری داوای په‌نابه‌رێتییه‌وه نه‌بوو.
به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می ئیمزاكردنی هه‌فتانه یان مانگانه بۆ په‌نابه‌ران یان ڕێگه‌نه‌دان به‌هاتووچۆی په‌نابه‌ران له‌نێوانی شاره‌كان، ده‌بێ به‌ره‌زامه‌ندی پۆلیس بێت، ئه‌م سیسته‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ست‌وپێی په‌نابه‌رانی به‌ستووه‌و ئازادی هاتووچۆو نیشته‌جێبونیانی لێسه‌ندونه‌ته‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته‌شی پێكهێناوه كه هه‌ركاتێك پۆلیس بیه‌وێت ده‌ستگیریان بكات‌و بیانكاته بابه‌تی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌شی كه‌شانسیان بووه‌و داوای مافی په‌نابه‌رییان په‌سه‌ندكراوه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك یاسا‌و بڕیاری سه‌خت به‌ره‌و ڕووكراونه‌ته‌وه، له‌وانه: ڕێگه‌نه‌دان به‌هێنانی خێزان‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای شه‌ملی عائیله‌و دانانی ده‌یان بڕیاری جۆراجۆر وه‌ك: جیاكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان له‌یه‌كتری.. ئه‌مه وێڕای ئه‌و سه‌ختگیریانه‌ی كه له‌سه‌ر رێگای پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی داوای بوون به‌هاووڵاتی (ستزن شیپ) له‌م وڵاتانه‌دا خراوه‌ته به‌رده‌م په‌نابه‌رانێك كه قبوڵیان هه‌یه.
هێرش شۆڕش:: ئێوه فیدراسیۆنێكتان هه‌یه به‌ناوی په‌نابه‌ران، ئایا تا چه‌ند هه‌وڵتان داوه بۆ به‌رگرتن له‌و كێشه‌یه؟
ده‌شتی جه‌مال: ئێمه به‌ته‌واوی تواناوه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردو مه‌ئسات‌و گیروگرفته‌كانی په‌نابه‌ران له‌مه‌یدانین دژی ئه‌و بڕیار‌و یاسایانه‌ی دژی مافه‌كانی مرۆڤن‌و به‌وپه‌ڕی تواناوه به‌رگری له‌ماف‌و حورمه‌تی مرۆیی په‌نابه‌رده‌كه‌ین‌و دژی سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانین‌و له‌و پێناوه‌شدا كاری ئێمه‌ش له‌چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه ئه‌كتیڤه، له‌وانه: گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران بۆناوه‌ندی میدیاكان‌و ڕای گشتی‌و په‌رله‌مانتاره‌كان تا به‌شێوه‌ی جۆراجۆر فشار بهێنین بۆده‌وڵه‌ت بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری‌و پێداگری له‌سه‌ر ماف‌و داوكارییه‌كانی په‌نابه‌رانی كورد. هه‌ر له‌و بواره‌شدا چه‌ندین شێوازی خه‌بات‌و كه‌مپینكردنمان له‌ده‌ستووردایه كه له‌نێویدا رێكخستنی خۆپیشاندان‌و پیكیت‌و كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا‌و ناردنی نامه‌ی ناره‌زایه‌تی‌و گه‌یاندنی پۆسته‌رو به‌یاننامه تا دانیشتن‌و رێكخستنی دیداری فه‌رمی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری په‌نابه‌ری‌و لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تدا له‌خۆگرتووه‌و هه‌موو ئه‌و شێوازانه‌ش له‌كاركردن له‌رابردوودا له‌لایه‌ن فیدراسیۆن‌و یه‌كه‌ی وڵاته‌كان په‌یڕه‌وی لێكراوه.
ئه‌وه‌ش بڵێَم كه فیدراسیۆن رێكخراوێكی جیهانییه‌و له‌هه‌شت وڵات‌دا بنكه‌و نووسینگه‌و دامه‌زراوه یان یه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌كی جیهانی كار له‌سه‌ر كێشه‌ی په‌نابه‌ری ده‌كات، بێگومان له‌و هه‌وڵانه‌شماندا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه كه له‌وانه‌یه له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی ئێوه نه‌توانم به‌درێژی باسی بكه‌م، به‌ڵام ده‌توانن به‌سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كان هه‌واڵه‌كانی ئێمه به‌تایبه‌تی له‌سویسرا تا به‌ریتانیاو سوید‌و ئه‌ڵمانیا چاوتان بكه‌وێت به‌خه‌رمانێكی گه‌وره له‌كاروچالاكی فیدراسیۆن كه‌چۆن له‌پێناو خۆشكردنی ژیانی په‌نابه‌ران‌و تێكه‌ڵاوبوونیان له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا ڕۆڵی به‌رجه‌سته‌ی گێڕاوه.
هێرش شۆڕش: ئێوه وه‌ك فیدراسیۆنی پنابه‌ران له‌ئه‌وروپا، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، كه ئاماژه‌تان به‌زۆرێك له‌مه‌ینه‌تییه‌كانی په‌نابه‌ران كرد؟
ده‌شتی جه‌مال: به‌بڕوای من سیاسه‌ت‌و مامه‌ڵه‌یه‌ك كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ژیان‌و چاره‌نووسی په‌نابه‌رانی كورده‌وه ده‌یكات، تاوانێكی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی كوردستان‌و ئاكامی زۆر زیانبه‌خشی بووه‌و ده‌شیبێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌جدی چاوێك به‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌یدا بخشینێته‌وه، ئه‌وان كێشه‌ی په‌نابه‌رانیان كردۆته كارتێكی سیاسی‌و بازرگانی به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه له‌پێناو كردنه‌وه‌ی ئۆفیسێكی ره‌مزی ئه‌م وڵاتانه یان گرێبه‌ستێكی بازرگانی بۆ كه‌له‌كه‌ی سه‌روه‌ت‌و سامانی زیاتر له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه خه‌ڵكی په‌نابه‌ر ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕه‌سمی وته‌بێژیان رایگه‌یاندووه ئه‌وان ئاماده‌نین به‌خاتری په‌نابه‌ران ره‌وشی كوردستان خراپ بكه‌ن، واته راستییه‌كانی واقعی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان‌و ناته‌واویه‌كانی خۆیان ئاشكرابكه‌ن، ئه‌وان ئاماده‌نین بڵێن كوردستان نائه‌منه یان ئه‌وه قبوڵبكه‌ن كه خۆیان به‌م رۆژگاره كوردستان به‌به‌شێك له‌عێراقی فیدراڵ ناوزه‌د بكه‌ن، واته له‌عێراقێكی نائه‌من‌و ناجێگیر كه به‌ئیعترافی ناوه‌نده جیهانیه‌كان نائه‌منترین شۆینی دنیایه‌و وڵاتێكی داگیركراوه كه بچوكترین رێزی مرۆیی جێگای تیانابێته‌وه.
ئه‌مه‌ش وێرای ئه‌وه‌ی كه كوردستان نه‌ده‌وڵه‌ته‌و نه‌به‌شێكه له‌ده‌وڵه‌تێكی جێگیر‌و رۆژانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی دراوسێی له‌سه‌ره، خۆ ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌و قسه‌ی ئه‌وان وایه كوردستان ئارامه، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه به‌لێشاو بۆ كوردستان جێده‌هێڵن؟ به‌ڵام با ڕاستییه‌كان به‌چه‌ند خاڵێك روونبكه‌مه‌وه:
1ـ له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌م حزبانه مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانیان بۆ مه‌به‌ستی شه‌رعیه‌تدان به‌ده‌سه‌ڵاتیان‌و ره‌واج پێدانی له‌نێو موناسه‌باتی ده‌وڵه‌تاندا به‌كارهێناوه‌و له‌هه‌موو دانیشتن‌و دیداره‌كانیاندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تخانه‌و كونسوڵیه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا رێنیشانده‌ری گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران‌و به‌رگرتنیان بوون بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
2ـ به‌به‌ڵگه‌وه لامانه، حكومه‌تی هه‌رێم زانیاری له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌م په‌نابه‌رانه خستۆته ئیختیاری ئه‌م وڵاتانه‌وه تا بیاننێرنه‌وه له‌وانه: كۆپیكردنی پاسپۆرت تا پێشكه‌شكردنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ن، ئه‌مانه هه‌موویان ئاسانكارین بۆ ده‌ستگرتنی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورپا بۆگێرانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
3ـ خستنه ئیختیاری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران.
4ـ وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی به‌زۆر نێردراوه.
5ـ بچوكترین ناڕه‌زایه‌تی فه‌رمی رووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌نابه‌رانی كورد به‌زۆرو ئیهانه‌و كه‌له‌پچه‌ده‌نێرنه‌وه نه‌كردووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مانه، به‌ڵكو پێشوازیكردنی ده‌زگاكانی پاراستن له‌فڕۆكه‌خانه‌كان‌و شه‌قكاریكردنی په‌نابه‌رانی به‌زۆر نێردراوه كه حاڵه‌تێكی شازه له‌دنیادا كه حكومه‌تێك به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتی خۆی بكات.
7ـ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی رێكخراوی (IOM) له‌هه‌ولێر.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌و نادروستی له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی په‌نابه‌رانی كورددا گرتۆته‌به‌ر.
هێرش شۆڕش: ئێوه له‌گه‌ڕانه‌وه‌تاندا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانتان كرد له‌شاری هه‌ولێر، له‌و دانیشتنه‌دا به‌ڵێنی چیتان پێدرا، یان هیچ كام له‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێكرا؟
ده‌شتی جه‌مال: ئه‌وان هیچ به‌ڵنێكیان به‌ئێمه نه‌دا، له‌دیداریشم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موو راستییه‌كانی ژیانی په‌نابه‌ران‌و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ش كه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و وڵاتی به‌ریتانیا ئیمزاكراوه خستمه به‌رده‌میان، دیاره پێشتریش فیدراسیۆن به‌نامه ئاراسته‌ی كردبوون له‌هه‌موو ئه‌و نامه‌و دیدرانه‌دا داواملێكردن به‌چاوێكی مه‌سئولانه له‌و كێشه‌یه بڕوانن‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مان دابنێن بۆباسكردن له‌دۆخی په‌نابه‌رانی كورد، ئه‌گه‌رچی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك‌و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان پشتیوانی‌یان لێكردین، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م پێشنیاره‌یان وه‌رنه‌گرت.
هێرش شۆڕش: كام له‌وڵاته ئه‌وروپییه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی ره‌ق په‌یڕه‌و ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌یس‌و كێشه‌ی په‌نابه‌راندا؟
ده‌شتی جه‌مال: له‌ده‌هه‌ی كۆتای سه‌ده‌ی بسته‌مه‌وه، گۆڕانێكی گه‌وره به‌سه‌ر سیاسه‌تی په‌نابه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپادا هاتووه، ئه‌مه‌ش به‌بڕاوی من ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری ئه‌و جه‌نگه‌یه كه باڵی ڕاستی ئه‌م وڵاتانه به‌دوای ئاڵوگۆڕه‌كانی دوای جه‌نگی سارد به‌كاریده‌به‌ن، گه‌شه‌ی راسیزم‌و نه‌ژادپه‌رستی كه كراوه‌ته یه‌كێك له‌بناماكانی ئایدۆلۆژێتی حزبه‌كانی حاكم له‌و وڵاتانه، هێرش بۆ سه‌رماف‌و ئازادییه‌كانی‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه له‌پاڵ ئه‌وه‌دا توندكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری‌و په‌شیمانبوونه‌وه له‌بڕیارنامه جیهانییه‌كان، درێژكراوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایه‌و به‌تایبه‌تی ڕووداوی 11 سێپته‌مبه‌رو جه‌نگه‌كانی به‌دواییدا هات، رۆژ به‌ڕۆژ كاریگه‌ری بووه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌و گه‌شه‌ی راسیزم‌و به‌جۆرێك فاشیزمیش كه هه‌موو ئه‌م ئاڵوگۆڕانه زۆر فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی هێناوه‌ته پێشه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ریش پێیناوه‌ته قۆناغێكی تری سه‌خت‌و دژوار، به‌كورتی بڵێم زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا سیاسه‌تی خۆیان توندكردۆته‌وه به‌رامبه‌ر به‌په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا دوای رووداوی (حه‌وتی جوڵای) كه‌له‌لایه‌ن تیرۆریستانی ئیسلامییه‌وه له‌له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو هاوكێشه‌كان به‌ته‌واوی به‌قازانجی ده‌وڵه‌ت‌و به‌زه‌ره‌ری خه‌ڵك گۆڕان، له‌لایه‌ك ده‌وڵه‌ت به‌به‌هانه‌ی گرتنی تیرۆریستان‌و ئه‌منه‌یه‌ته‌وه كه‌وته په‌لاماری مافه مه‌ده‌نییه‌كانی خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵه بڕیارێكی به‌دژی په‌نابه‌رانی دانیشتووی به‌ریتانیا هێنایه‌كایه‌وه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه رۆژنامه‌نووس‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌ده‌وڵه‌تیش كه‌وتنه ده‌ستپێكردنی مانۆڕێكی ته‌بلیغاتی نه‌ژادپه‌رستانه به‌دژی خه‌ڵكی بیانی‌و ده‌وڵه‌تیش ئه‌و فرسه‌ته‌ی قۆسته‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر په‌نابه‌ران‌و مافی په‌نابه‌رێتی كه‌سه‌ره‌نجام هه‌ڵمه‌تی گرتن‌و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان لێكه‌وته‌وه، به‌دوای ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی سویدی له‌شوباتی ئه‌مساڵدا له‌به‌غدا رێككه‌وتنێك له‌نێوان نوێنه‌ری حكومه‌ته‌كه‌ی مودراتی سوید‌و وشیاری زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیمزاكراو له‌و رۆژه‌شه‌وه حكومه‌تی سویدییش سیاسه‌تی خۆی توندكردۆته‌وه به‌رامبه‌ر به‌په‌نابه‌ران‌و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاو وسویسراش هاوشێوه سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
هێرش شۆڕش: پێشتر باسی كار‌و چالاكییه‌كانی خۆتانتان كرد له‌وڵاتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی مانگرتن‌و خۆپیشاندان، ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ش باس له دیموكراسییه‌ت‌و ئازادی ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌و چالاكییانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێ له‌سه‌ر كێشه‌ی په‌نابه‌ران؟
ده‌شتی جه‌مال: خۆپیشاندان‌و مانگرتن‌و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، هه‌موو ئه‌مانه ئامرازێكی كاریگه‌رن بۆ داسه‌پاندنی خواسته‌كانی په‌نابه‌ران، به‌ڵام له‌ده‌وری كاری رێكخراوه‌یی‌و رێكخرابوون، به‌داخه‌وه ئێمه له‌ڕۆژگارێكدا خه‌ریكین ژیان به‌سه‌رده‌به‌ین بۆ زه‌ڕه‌یه‌ك به‌ده‌ستهێنانی ماف‌و ئازادیه‌كانت پێویسته خه‌بات بكه‌یت، ئێمه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تیدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ین كه كه‌مایه‌تیه‌كی كه‌م موقه‌ده‌رات‌و چاره‌نووسی ئێمه‌و نه‌وه‌یه‌كی دواتریان سپاردووه به‌ژیانی مه‌مره‌و مه‌ژی، ئێمه وه‌ك رێكخراوه‌یه‌كی به‌رپرس به‌رامبه‌ر به‌ژیان‌و چاره‌نووسی په‌نابه‌ران، هه‌میشه بڕوامان وابووه رێگای دروست‌و واقعی ئه‌وه‌یه له‌ناوه‌وه، واته له‌عێراق بارودۆخی ئێستای عێراق بگۆڕێت هیچ كه‌س ناچارنه‌بێت ئه و رێگا پڕ چه‌رمه‌سه‌ریه بگرێته به‌ر له‌پێناو ژیانێكی ئارام‌و ئینسانی، ئێمه‌ش به‌خه‌ڵكمان بوتایه جا وه‌رن له‌گه‌ڵ خه‌بات‌و تێكۆشانێك بن كه كه‌خه‌ڵكی كوردستان له‌ئه‌مڕۆ به‌سبه‌یه رزگار ده‌كات، ڕێگا ئه‌وه نییه بێنه ده‌ره‌وه‌و هاتنه ده‌ره‌وه رێگایه‌كی پر له‌ناخۆشییه، به‌ڵام واقعیه‌تێك له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌كوردستان ده‌چێته پێش به‌ده‌ر له‌ویست‌و ئیراده‌ی ئێمه خه‌ڵكی به‌لێشاو روو له‌هه‌نده‌ران ده‌كات‌و ئێمه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌و ده‌رده‌سه‌ریه‌كانی په‌نابه‌ران‌و به‌رگری له‌ماف‌و رێزی مرۆییان رێكخراومان دامه‌زراندووه‌و خوازیاری ئه‌وه‌شین په‌نابه‌ران وه‌ك مرۆڤێك به‌ناونیشانی هاووڵاتی یه‌كسانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه مافی نیشته‌جێبوونیان هه‌بێ، پێموایه رێكخراوه‌یه‌كی وه‌ك ئێمه مرۆیی، له‌ئه‌جنده‌ی هیچ یه‌ك له‌حزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی تری‌دا به‌دیناكرێت، پێچه‌وانه به‌ئه‌حزابی ناسیۆنالیست‌و قه‌ومی‌و ئیسلامییه‌كان كه لێره‌ش په‌نابه‌ران ده‌به‌نه‌وه نێو خۆیان، جیایان ده‌كه‌نه‌وه له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ی تێدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین هێزی په‌نابه‌ر، رێكخراو یه‌كگرتوو بكه‌ین بێشك كاری رێكخراوه‌یی‌و خۆپیشاندان‌و مانگرتن‌و ئه‌بزاره‌كانی تری ناڕه‌زایه‌تی له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره گه‌وره‌ی بووه بۆ په‌نابه‌ران.
هێرش شۆڕش: تائێستا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوون‌و هاوكاری خۆیان بۆ كێشه‌ی په‌نابه‌ران راگه‌یاندووه، ئایا ئه‌وانه تاچه‌ند كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌نێو په‌رله‌مانه‌كانی خۆیاندا، ئه‌گه‌ر كاریگه‌رییان هه‌یه بۆچی دیپۆرتی په‌نابه‌ران‌و به‌وته‌ی ئێوه سوكایه‌تیكردن پێیان به‌رده‌وامه؟
ده‌شتی جه‌مال: به‌بڕوای من ته‌وازنی هێز هێشتا به‌قازانجی باڵی راسته به‌داخه‌وه كه‌وایه، به‌ڵام هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه پشتیوانی كه‌مپینی ئێمه‌یان كردووه، له‌ده‌وره‌ی رابردوودا كاری ئێجگار گه‌ره‌یان بۆ ئێمه ئه‌نجامداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مكارو هه‌ڵوێسته له‌خۆ بردویانه‌ش نه‌بوایه، له‌وانه‌یه زۆرزووتر هیچ كه‌سیان له‌و وڵاتانه نه‌ده‌هێشت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌ریان ره‌تكراوه‌ته‌وه رێگاچاره‌یه‌ك كه ئێمه له‌كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان‌و دیدار میتینگه‌كانمان داومانه له‌سه‌ر دیارده‌ی په‌نابه‌ری‌و ره‌وشی سیاسی عێراق‌و كوردستان‌و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌د به‌رابه‌ر جیاوازبوو له‌ته‌سویرێك كه ئه‌حزابی ناسیۆنالسیتی كورد له‌ده‌ره‌وه داویانه له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وان هه‌میشه چوونه‌ته به‌رده‌رگای سه‌فاره‌ت‌و وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌و وڵاَتانه‌و پشتیوانی سیاسه‌تی ئینسان كوژی‌و بۆمبارانی خه‌ڵكی عێراق‌و سیاسه‌تی ئه‌مریكایان داوه كه به‌پێچه‌وانه به‌سه‌دان له‌خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و مرۆڤدۆستی ئه‌و وڵاتانه دژی سیاسه‌تی شه‌رخوازی ئه‌مریكابوون، ئه‌وان ده‌هۆڵیان بۆ ده‌كوتی، ئه‌وان ده‌ڵێن كوردستان ئارامه‌و هه‌موو شت ئه‌من‌و ئه‌مانه‌و دیموكراتی هه‌یه‌و مافی مرۆڤ هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه راستیه‌كانی پشت ئه‌م به‌رده‌یه‌مان ئاشكراكردووه، رێگای واقعی پشتیوانی له‌بزووتنه‌وه‌ی مرۆڤدۆستی‌و ئازادیخوازی خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌رگری له‌مافه‌كانی ژنان‌و په‌نابه‌رانمان خستۆته ئه‌جنده‌ی سیاسی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌وه داوامان لێكردون لۆبیمان بۆ بكه‌ن‌و پشتیوانی په‌نابه‌ران بكه‌ن‌و پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن كه به‌دروست كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره گه‌وره‌ی بوو بۆ باشكردنی ره‌وشی په‌نابه‌ران و رزگاركردنی ژیانی ده‌یان په‌نابه‌ر.
هێرش شۆڕش: له‌كاتی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی كورددا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی تایبه‌تییه و هیچ په‌یوه‌ندی به‌داواكردنی مافی په‌نابه‌رییه‌وه نییه، ئه‌و ده‌نگۆیانه تا چه‌ند راستن؟ ئایا هیچ كێشه‌یه‌ك هه‌یه، یان ئه‌و وڵاتانه بۆچی تۆمه‌تی ناڕاست‌و نادروست پێكدێنن؟
ده‌شتی جه‌مال: به‌براوی من ئه‌وه تۆمه‌تێكه‌و قسه‌یه‌كی پوچ‌و بێبناغه‌یه له‌سه‌ر ژیانی په‌نابه‌ران باسده‌كرێت، له‌وه پوچتر سیاسه‌تێكه كه ئه‌و وڵاته ئه‌وروپیانه به‌به‌هانه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ناوزه‌دكردنی ئه‌منیت به‌وه ته‌بریر ده‌كه‌ن، هه‌موو كه‌س ئه‌و راستیه باشده‌زانێ خه‌ڵكی عێراق‌و كوردستان له‌خۆشیدا هه‌ڵنه‌هاتوون، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه هه‌موو جارێك له‌په‌لاماردانه‌كانیدا بۆسه‌ر په‌نابه‌ران ته‌بریریك ده‌هێنه‌وه‌و ده‌ڵێن ئه‌م په‌نابه‌رانه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یانكراوه‌و نه‌یانتوانیوه بیسه‌لمێنن په‌نابه‌رن كه له‌كاتێكدا كێشه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی پێشئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی یاسایی بێت، كێشه‌یه‌كی سیاسییه‌و پێویسته به‌و ئاراسته‌یه‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، زۆر نمونه هه‌یه من لێره باسی بكه‌م، به‌دوو هه‌فته پێش رووخانی رژێمی سه‌دام، كه‌یسی هه‌موو په‌نابه‌رانی عێراقیان راگرت‌و دواتر ده‌ستیانكرد به‌ڕه‌فزی به‌كۆمه‌ڵ، به‌بێ ته‌ماشاكرنی كه‌یسه‌كانی په‌نابه‌ران له‌به‌ریتانیا، ئینجا پڕۆژه‌ی به‌ناو ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان هێنا له‌سویدو دوو ساڵ پێش ئێستا 1400 كه‌یسی په‌نابه‌ری كورد وه‌ڵامیان پێدرا، بێ ته‌ماشاكردنی كه‌یس ئێستا به‌بڕیارێكی تر ده‌ڵێن هه‌موو بڕۆنه‌وه كوردستان ئازاده، ئه‌مانه هه‌موو ته‌بریراتن، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی بۆ نمونه تاوانیان هه‌یه بۆ به‌یاسای ئه‌و وڵاته دادگایی ناكرێن، ناردنه‌وه یه‌عنی چی؟ به‌بڕوای من به‌م ئیدعایانه گه‌ره‌كیانه بڵێن ئه‌وانه‌ی ره‌وانه ده‌كرێنه‌وه تاوانكارن ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی ته‌فسیرێكی نادروستی ئه‌م لایه‌نانه‌یه كه دژی په‌نابه‌رن.
هێرش شۆڕش: هیچ ئامار‌و داتایه‌كتان لایه، ته‌نها له‌مساڵدا چه‌ند په‌نابه‌ر ره‌وانه‌ی كوردستان كراونه‌ته‌وه؟ یان له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی په‌نابه‌ران له‌تاراوگه؟
ده‌شتی جه‌مال: دیاره به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی لای ئێمه ناونووسكراوه، زیاتر له600 په‌نابه‌ر تائێستا به‌زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ی كوردستان كراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌داخه‌وه نزیك به50 په‌نابه‌رن له‌ڕیگای سه‌خت‌و پرمه‌ترسی گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئێمه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكارو دۆستان‌و ئازیزانیان ده‌كه‌ین.
ده‌شتی
جه‌مال سكرتێری
فیدراسیۆنی
سه‌رتاسه‌ری
په‌نابه‌رانی
عێراق له
ئه‌وروپا،
له‌دواندنیكی
تایبه‌تی
ئاژانسی
هه‌واڵی
ناوخۆدا،
تیشكده‌خاته
سه‌ر ژماره‌یه‌ك
له‌كێشه‌كانی
په‌نابه‌رانی
كوردی هه‌رێمی
كوردستان،
هه‌روه‌ها
مامه‌ڵه‌ی
ژماره‌یه‌كی
زۆری وڵاتانی
ئه‌وروپا
له‌گه‌ڵ كه‌یس
و كێشه‌ی
په‌نابه‌رانی
كورددا.