٢٣\٧\٢٠١٠
ته‌نیا نه‌وت دۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه
دەستدرێژیی داگیرکه‌ران کێشه نییه.

ئاسۆ بیارەیی
ئه‌رکی ئۆپۆزیسۆن و ئه‌وەیه که وەک چاودێرێک به ئاگابێت له جێبه‌جێکردنی
کارەکانی حکومه‌ت و دەستبخاته سه‌ر که‌لینه‌کان و پێشه‌نگ بێت له
دۆزینه‌وەی ڕێگه‌چارە. بزوتنه‌وەی گٶڕان ئه‌وەندەی وەک چاودێرێکی
ئابوری کاردەکات ، ئه‌وەندی خه‌می پارە و بودجه دەخوات، هێندە چارەی
کێشه‌کانی تر نابینێت و گوێشیان پێ نادات. زیاتر له دوو مانگه به‌ردەوام
تۆرانیه‌کان و فارسه‌کان سنوری هه‌رێمی کوردستان به هه‌موو شێوەیه‌ک
پێشێل دەکه‌ن و له به‌رچاویان کۆمپانیه‌کانیان باشوری کوردستان
داگیردەکه‌ن، به‌ڵام بزوتنه‌وەی گۆڕان که خۆی وەک ئۆپۆزیسێون دەزانێت و
دژی کارە هه‌ڵه‌کانی حکومه‌ته له‌وەیاندا (دەستدرێژی تورک و فارس) بێ
دەنگه،،سه‌رباری ئه‌وەش کێشه‌ی نه‌وتی کردوەته دۆزێکی سه‌رەکی و خۆی
ناکات به خاوەنی کێشه سه‌رەکییه‌کانی دی. با کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی وەک
سه‌ردەشت عوسمان بوەستێت که وزەیه‌کی زۆری بۆ ته‌رخان کردەوە.
بزوتنه‌وەی گۆڕان تاڕادەیه‌کی به‌رچاو توانیه‌تی په‌رله‌مان ئه‌کتیڤ
بکاته‌وە و جه‌ماوەر به ئاگا بێنێته‌وە که چه‌ند ساڵێکه هه‌ردوو
زلهێز(یه‌کێتی و پارتی و حزبه چکۆله‌کان) چۆن گه‌ندەڵی دەکه‌ن و سامانی
نه‌ته‌وەیی دەکه‌نه هی خۆیان. گۆڕان توانی به‌شێکی له تاکی کۆمه‌ڵگه
فێربکات که بڵێن ئیدی به‌سه و با ژیانی گه‌لی کورد و چارەنووسی نه‌بێته
کاڵایه‌ک له گه‌مه بازرگانیه‌کانی ئه‌و دوو زلێهێزە.
به‌ڵام ئه‌و خاله لاوازانه‌ی که که‌سانی نه‌ته‌وەیی و پانکوردستانی بێ
بڕوا دەکات به سیاسه‌تی گۆران. چوەک بزوتنه‌وە یان هێزی بزۆر ئه‌وەیه:
0. گۆڕان زۆر سورنیه له خه‌باتیدا بۆ چه‌رخاندنی ئه‌و دۆزە نه‌ته‌وایتیانه
که ئه‌مڕو سه‌روەری باشوری کوردستانن، هێشتا به ناوچه داگیرکراوەکان
به ناوچه جێ ناکۆکه‌کان ناو دەبات هه‌روەک ئه‌و ناوچانه کوردی نه‌بن و
موڵکی عه‌رەب بن، هه‌مان پێناسه‌ی هه‌ندێ پارتی عه‌رەبی و شۆڤێنی و ته‌نانه‌ت
کوردییش. ته‌نانه‌ت زۆرجار به له باتی ناو‌هێنانی گه‌ریلا دەڵێت چه‌کدار،
هه‌روەک گه‌لی کورد له باکور رێگربێت.
1. گٶڕان وەک ئاماژەم پێ دا هێشتا جه‌ماوەر ساز ناکات که فارس و
تۆرانیه‌کان دوو داگیرکه‌ری دڕندەن و ڕۆژانه خاکی باشوری کوردستان
بۆردومان دەکه‌ن. گۆڕان دەتوانێت له‌وەشدا چاودێری کارەکانی حکومه‌تی
باشوری کوردستان بێت که بۆچی که‌مته‌رخه‌مه له ئاست ئه‌و پێشێلکاریانه
که تۆرانیه‌کان و فارسه‌کان دەیکه‌ن.
2. چاودێری کردنی سامانی نه‌ته‌وەیی و سنوردانانێک بۆ به که‌متر به
فیڕۆدانی کارێکی باشه و ئه‌رێنیه که گۆڕان دەیکات، هاندەرێکه بۆ
پاڵپێوەنانی پرۆسه‌ی به دیموکراتیه‌یکردنی باشوری کوردستان و
هۆشیاریکردنه‌وەی تاکی کورد و ئاشنا بوون به مافه‌کانی. له هه‌مان
کاتدا مافی ڕەوای تاکی کوردە که گۆڕان بخاته به‌ردەم کۆمه‌ڵێک پرسیاری
ڕۆژەڤ و داهاتوەوە..له‌وانه وەک ئاماژەم پێدا زەقکردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی
عه‌رەب، فارس و تورک بۆ سه‌ر گه‌لی کورد. ئه‌گه‌ر گٶران ئه‌وە نه‌کات،
دەبێته نێچێرێکی بچوک و هه‌ردوو زلێهزەکه له ناوی دەبه‌ن، بگرە
بازرگانیشی پێوە دەکه‌ن.
3. بزوتنه‌وەی گۆڕان دەبێت خه‌بانی گۆڕانخوازی خۆی هه‌مه‌لایه‌نه بکات
و هه‌وڵبدات خۆی په‌راوێز نه‌کات له به‌ردەم ئه‌و تاک و لایه‌نه
چاڵاکانه که ڕەخنه‌ی لێ دەگرن و له‌هه‌مان کاتێشدا دودڵ نه‌بێت له هه‌ڵماڵینی
هه‌ڵه‌کانی حکومه‌تی کوردستان. له گه‌مه سیاسیه‌کاندا نابێت هه‌مان هه‌ڵه‌ی
پارتی و یه‌کێتی بکات و په‌نا بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان ببات بۆ به‌دەستهێنانی
وەڵامه‌کان، بۆ نموونه پرسی به قاچاخفرۆشتنی نه‌وت. لێرەدا گۆڕان تووشی
زیانی سیاسی و لاوازی جه‌ماوەری دەبێته‌وە، چونکه تاکو ئێستاش کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی به گومانه‌وە دەڕوانێته حکومه‌تی عێراق..
داگیرکه‌رانی کوردستان به هه‌موو شێوەیه‌ک هه‌وڵ دەدەن شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه
دژی گه‌لی کورد بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسۆن، ئه‌گه‌ر گۆڕان خۆی به باڵی
به‌رهه‌ڵست دەزانێت، دەبێت چالاکانه هه‌وڵ بدات به‌رپه‌رچی ئه‌و
داگیرکه‌رانه بداته‌وە و شه‌قامی کوردی بۆ ئه‌وە ساز و ئۆرگانیزە بکات
که کوردستان وڵاتێکی داگیرکراوە و چاوپۆشی له‌وە نه‌کات که حکومه‌تی هه‌رێم
سازش له سه‌ر سه‌روەری گه‌لی کورد بکات. ئه‌وە خاڵی وەرچه‌رخان و به‌هێزی
بزوتنه‌وەی گۆڕانه ئه‌گه‌ر دەیه‌وێت کاری بۆ به‌رگری له مافه‌کانی تاک
و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بکات. به‌رگری له مافه‌کانی گه‌لی کورد له باشور
دەبێت هه‌مه‌لایه‌نه بێت! گۆڕان دەبێت خوێندنه‌وەیه‌کی زانستی له زۆربه‌ی
بوارە گرنگه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بکات بۆ ئه‌وەی مانه‌وە به‌ردەوام
بێت.
١٧\٧\٢٠١٠
- سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|