ته‌نیا ئۆپۆزسیۆنی به‌هێزه ده‌توانێ ڕووی ده‌سه‌ڵات جوان‌کات .
مه‌هدی کاوانی
ئه‌و قسه‌یه به‌و مانایه نیه که بڵێی ئۆپۆزسیۆن له ده‌سه‌ڵات باشتره . به‌ڵام کاری ئۆپۆزسیۆن شتێکه‌و هی ده‌سه‌ڵاتیش شتێکی تره . کاری ده‌سه‌ڵات ته‌رجومه‌کردنی دانراوه‌کانی په‌ڕله‌مان و ده‌زگا دادوه‌ریه‌کانیانه‌و هی ئۆپۆزسیۆنیش چاودێری کردنیانه . کاری وه‌ها ناکه‌وێته ناو بازنه‌ی ئه‌رکی وه‌زیفی،به‌ڵام شته‌کان له خۆیه‌و دێت . ڕاسته سه‌رچاوه‌ی هه‌ردو کاره‌کان له دوا جاردا تێک ده‌که‌نه‌وه به‌وه‌ی که پڕۆسیسێکی گشتگیر پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ به‌ڕێوه بردنی کار‌و چالاکیه‌کانی خه‌لک . به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌یان به ئه‌جندایه‌ک . دوو هێزن یان دوو ئه‌جندانه له لایه‌که‌وه هه‌ردوکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کترین ، له لایه‌کی تریشه‌وه ناکۆکن یان هه‌ر یه‌که‌یان ئامانجێکی له پێش خۆی دانایه . ئامانجی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامیه واته له خوله‌کانی تری هه‌ڵبژاردنیش پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بپارێزێ، به‌ڵام هی ئۆپۆزسیۆن دروست کردنی ته‌گه‌ره‌یه له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات تا وه‌کو نه‌توانێ خولی هه‌لبژاردنی نوێ بباته‌وه‌و خۆیان شوێنی بگرنه‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر جێپێگۆرکێی ده‌سه‌ڵاتیش ڕووی دا واته ئۆپۆزسیۆن که‌وته مه‌وقعی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتیش که‌وته مه‌وقعی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئه‌وا هه‌م دیسان سیناریۆیه‌که دووباره دده‌بێته‌وه، واته ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له ڕقی ده‌سه‌ڵات کردی ئه‌وانیش هه‌مان شت دووباره ده‌که‌نه‌وه . پڕۆسیسی وه‌ها ته‌ندروسته‌و تێکڕای سیسته‌می ڕۆژئاوا پابه‌نده پێی و له ڕێگه‌یه‌وه پرۆسیسی به‌ڕیوه چونی ژیانی خه‌لک به شێوه‌یه‌کی ته‌نده‌روست تا زۆر ڕاده خۆی پاراستووه . به قه‌ناعه‌تی خۆم ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992ی یه‌که‌م کۆرپه‌ڵه‌ی حوکمڕانێتی کورد‌و تا زۆر ڕاده ئازادانه ، ئه‌گه‌رسه‌ره‌تایه‌که چۆن ده‌ستی پێکردو کۆتاییه‌که‌ش ئه‌وها بکه‌وتبایه‌وه .که پارتی 51%ی ده‌نگه‌کانی هێناو یه‌کیه‌تیش 49%و هه‌ردوولاش قبوڵیان کردبایه واته یه‌کیه‌تی وه‌ک وه‌ختی خۆی ده‌گوترا به‌ڕێز نه‌وشێروان ئاماژه‌ی پێ کردبوو باشتر بوو بۆ یه‌کیه‌تی خۆی له مه‌وقیعی ئۆپۆزسیۆنی ناو په‌ڕله‌مان هێشتبایه‌وه نه‌ک بکه‌نه سیاسه‌تی فیفتی به فیفتی، به قه‌ناعه‌تی خۆم شه‌ڕه ناوخۆیه‌کان و که‌رت کردنی ده‌سه‌ڵات به‌و دژواریه‌ی لێی که‌وته‌وه وا نه‌ده‌بوو . بۆ ئه‌مڕۆش نه گه‌نده‌ڵی وه‌ها په‌ره‌ی ده‌سه‌ند ،باری سیاسی ئێستای کوردیش چه‌ند پله‌ی تر به سه‌ره‌وه‌تر ده‌بوو . ئه‌و قسانه بۆ ئه‌و مانایه نابه‌مه‌وه وه‌ک بڵێم یه‌کیه‌تی یان پارتی تاوانباره ،به‌لکو ئه‌وه خاسیه‌تی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته ، خاسیه‌تی ژیانی ملیشاگه‌ریه ، خاسیه‌تی خۆهه‌ڵکێشان به‌هێزی سه‌ربازی و به‌کارهێنانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پارته‌ی که به‌ڕێوه‌ی ده‌بات . فه‌رموو ته‌ماشای فه‌له‌ستینیه‌کانی ڕێکخراوی فه‌تح و حه‌ماس که . حه‌ماس له هه‌ڵبژاردن بردیه‌وه، فه‌تح گوتی ده‌ستتان خۆش بیت فه‌رموو ئه‌وه حکومه‌ت بۆ خۆتان ته‌شکیل که‌ن، گوتیان نه‌خێر ده‌بێ ئێوه له گه‌ڵمان بن ،گوتیان باشه به سه‌ر چاوان به‌ڵام ئێمه به‌و مه‌رجه کارتان له گه‌ڵ ده‌که‌ین که له سه‌ر ڕۆیشتنی هه‌مان حکومه‌تی پێشوو که ده‌بێ پابه‌ند بین به ڕیکه‌وتننامه‌کانی که له گه‌ڵ ئیسڕایل مۆرمان کردووه . سه‌رتنه‌یه‌شینم به ناو ئا ماوه‌ی زیاتر له مانگه‌کی خایاند و به دوایه‌و به شکله‌ک له شکله‌کان حکومه‌ت دامه‌زرا ئه‌وجه به دوایه‌و حه‌ماس کوده‌تا چه‌کداریه‌که‌ی خۆی کرد. ئه‌وه بۆ وابوو به ملیشیا چه‌کداره‌کانی خۆی ده‌نازی که ده‌بی بۆ مه‌رامه‌کانی خۆی وه‌به‌ر بێنێ . ئه‌و دیارده‌یه تا ڕاده‌یه‌ک له هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات گشت گیره . ئیستاش له گه‌ڵ دابێ سیسته‌می ڕۆژئاوا شێوه به‌رقه‌ڕاربوونی ئه‌و دیموکراتیه‌ی که له تورکیا به‌رقه‌راره ئیسڕایلی لێ ده‌رچی پێیان له هه‌موو وڵاتانی تری ناوچه‌که باشتره. به هه‌قیقه‌تیش له هه‌موانیان کۆنتره‌و خۆی له نزیکی سه‌ده‌یه‌ک ده‌دا . نکۆڵی له‌وه ناکه‌م که بڵێم هه‌نگاوی دیموکراتیانه له‌و وڵاته نه‌نراوه . قسه‌کانی ڕۆژئاواش به‌رپه‌رچ ناده‌مه‌وه . فعله‌ن تا وه‌کو ئێستاشی له گه‌ڵدابێ سیسته‌می دیموکراتی له تورکیا له هه‌موو ئه‌وانی تر باشتره،به‌ڵام ئه‌دی عه‌یبه‌کانی. میله‌تێکی 30 ملیۆن که‌سی تا ئێستا هه‌تا هه‌قی قسه‌کردنیان به زمانی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌داونه‌تێ . له‌یلا زانا و هه‌ڤاڵه‌کانی به ده‌نگی خه‌لکه‌وه چونه ناو په‌ڕله‌مان و بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ خرانه زیندان به‌س له به‌ر ئه‌وه‌ی به زمانی کوردی قسه‌یان کرد . ئه‌دی چوار کوده‌تا سه‌ربازیه‌کان 1960 ،1971، 1982،1997) ده‌یانه‌وێ ئه‌گه‌ر بۆیان بچیته سه‌ر پێنجه‌میش ته‌واو بکه‌ن .ئه‌دی ئه‌و هه‌موو کوده‌تا سه‌ربازیانه‌ی ئه‌و وڵاتانه به سه‌ر حوکمی مه‌ده‌نی ده‌یکه‌ن . به‌کێ بڵێین بۆ هه‌مووانیان عه‌ینی تاس و حه‌مام . بڕوا بکه‌ن ئه‌و بوونه یه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو پارتیه کوردیه‌و پێکه‌وه چونیان بۆ هه‌لبژاردنی پێشتری کوردستان و عیڕاق و بۆ داهاتووی ده ساڵی تریشیان به قسه‌ی خۆیان که له ناو ڕێکه‌وتنه ستراتیجیه‌که‌یان دایه هه‌ر هه‌مووی پینه‌و په‌ڕۆیه‌و به سیکۆتینی لێک قایم کرایه هه‌ر کاتێ سیکۆتینه‌که به‌ربدا ، به‌رده‌داو بۆ دووباره ڕیسه‌که‌یان لی ده‌بیته‌وه خوری . هه‌قیشیان بوو وا بکه‌ن چونکه هه‌ردوو لا باش یه‌کتریان ده‌ناسێ ،باش ئه‌وه‌یان ده‌زانی که هیچ کامێکیان پا به‌ند نابن به ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ، باش ئه‌وه‌یان ده‌زانی که شه‌ڕه دندوکه‌که‌ی جاران و چاو لێک سۆرکردنه‌وه‌و دروست بوونی په‌شێوی له نێوانیان دروست ده‌بێ و نه له لای ئه‌مه‌ریکا وه نه له لایه‌ن هێزه‌کانی عیڕاقی ئه‌و نرخه‌ی ئێستایان نابێت . گه‌ر له من بپرسی ده‌ڵێم ئه‌شه‌ده‌مبیلله کاره‌کی باشیان کرد ده‌ستخۆشیان لێ ده‌که‌م چونکه ئه‌و هه‌ویره‌ی وان هه‌ر ئه‌وه‌نده لێک ده‌چێشرێته‌وه . ڕاسته به‌و کاره‌ی وان ئۆپۆزیسیۆنیان له گر نا . له هه‌ر که‌سێکیش بپرسی ئه‌و وه‌ڵامه‌ت ده‌داته‌وه که حکومه‌تی دیموکراتی به ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز پێناسه ده‌کرێ . که‌واته با ئێمه بێینه سه‌ر شوقی دووه‌می بابه‌ته‌که که ده‌ڵی حکومه‌تی دیموکراتی به ئۆپۆزسیۆنی به‌هێزه‌وه ده‌بێت . باشه با ئێمه‌ش له گه‌ڵ ئێوه ته‌سلیمی ئه‌و واقیعه بین که ئه‌نگۆ له به‌ر چ نه‌بی با بڵێین له‌به‌ر دوژمنه‌کانی ده‌ورو به‌ر بێت تێکه‌ڵتان کرده‌وه‌و به برا به‌شیش هه‌موو شته‌کان له مابه‌ینی خۆتان دابه‌ش ده‌که‌ن ، ئه‌دی چاره سه‌رکردنی گه‌نده‌ڵی و به‌ڕێوه چونی ڕێوڕه‌سمی دیموکراتی ئایا ده‌توانن بڵێن به بی ئۆپۆزسیۆنی به هێز ده‌کرێ.کوا ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌ک هه‌یه له جیهان ده بۆمان بیننه‌وه تا ئێمه‌ش له چاوه‌ڕوانی دابین ئه‌گه‌ر ناکرێ ده‌کری ئێمه چاوه‌ڕوانی وه‌زعی ئێوه بین کاخوانه‌کینی که‌نگی ئه‌نگۆ لایه‌ک به لایه‌ک ده‌که‌ن و یه‌کێکتان حکومه‌ت وه‌رده‌گرن ئه‌وی تریشتان ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن . خۆشتان ده‌زانن دژایه‌تی ئێوه ساڵه‌ک و دوو ساڵ نیه ،نیو سه‌ده ده‌بێ ڕێچکه‌ی خۆی وه‌ر گرتیه . لێره‌ش ده‌بێ ئۆپۆزسیون بن بارتان له گه‌ڵ بگرێ تاوه‌کو له ڕیگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان جوان ده‌بێ . ڕه‌نگه ئه‌نگۆ به دوژمنایه‌تی وه‌ر گرن ، به‌ڵام چۆنی لێک ده‌یته‌وه له ده‌ستبارگرتن بۆ ئێو زیاتر هیچی تر ناگه‌یه‌نێ . چونکه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌هیز بوو ده‌بێته چاو‌دێر به سه‌رتانه‌وه که حکومه‌ت چاودێری هه‌بوو گه‌نده‌ڵی که‌م ده‌بێته‌وه . که گه‌نده‌ڵی که‌م بۆوه متمانه‌ی خه‌لک بۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه یان به‌شی ئه‌وه‌ی ده‌کا کورسیه‌کانتان له ده‌ست نه‌ده‌ن . به‌ڵام با بیینه سه‌ر دروست بوونی ئۆپۆزسیۆن . ته‌نیا ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی هه‌نده‌ک کورسی په‌ڕله‌مانیان وه‌رگرت(ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر فشاری هه‌ردوحیزبه‌که و هه‌نده‌ک بینه‌و به‌رده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوایه له‌وه‌یان زیاتر ده‌ینا) له گه‌ڵ کورسیه‌کی زه‌حمه‌تکێشان و چه‌ند کورسیه‌کیش ئێوه بۆ حیزبی شوعی کوردستانی و لایه‌نی تر‌و بێ لایه‌نه‌کانتان دانا که ناکاته چ ئه‌گه‌ر له به‌ر هیچ نه‌بێ خۆ ده‌بێ به ئه‌جندای ئێوه کاره‌کانیان هه‌ڵسوڕێنن. به ته‌نیا ئه‌وه‌نده کورسیه‌ی ئیسلامه‌کان و کورسیه‌کی زه‌حمه‌تکێشان تۆز ناکا . لێره‌ش ئۆپۆزسیۆنی دینی با زیاد بکا به‌ڵام بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی عه‌ینه‌ن تاس و حه‌مام ، له‌وانه‌یه به زیاتریشه‌وه بێت .ئۆپۆزسیۆنی عه‌لمانیش نیوه ئێوه قوتتان داوه نیوه‌ش په‌رته‌وازه بوونه . ته‌نیا یه‌ک ڕێگا له به‌رده‌م ئۆپۆزسیۆن ماوه که فعله‌ن پێی بگوترێ ئۆپۆزسیونی کارا ئه‌ویش یه‌کگرتنی که‌رسته‌کانی عیڵمانی و دینه . که هه‌ردوو لاشیان سه‌ر به جیهانبینێکی ده‌توانم بڵێم تا زۆر ڕاده پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن . به‌ڵام هیچ شت له سیاسه‌ت موسته‌حیل نیه ئه‌گه‌ر وابایه ئه‌ردۆگان پاش ئه‌و سه‌رکه‌تنه ڕه‌هایه‌یان له هه‌ڵبژاردن وتاری مه‌رئی بۆ هه‌موو تورکیا نه‌ده‌دا که بڵێ ئێمه ده‌ست له سیسته‌می سیاسی باو ی تورکیا‌و عیلمانیه‌ت و ئه‌تا توورک ناده‌ین . ئه‌گه‌ر دینیه‌کانی لای خۆشمان وه‌ک ئه‌ردۆگان ئاسا به ئاشکه‌را له به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنه‌کان بانگێشه‌ی راگه‌یاندنی هاوتای ئه‌ردۆگان به ڕه‌نگی کوردی بده‌ن، عیلمانیه‌کان بۆ نه‌توانن له گه‌ڵیان هه‌ڵکه‌ن . ئه‌منیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر که‌رسته‌ی دینی وه‌ک ڕیساله‌ی حه‌ماس و حیزبولله‌و فه‌تحی ئیسلام و ڕێکخراوه موجاهیدینه سوننه‌کانی عیڕاقه‌وه به قاعیده‌شیانه‌وه له گه‌ڵ ته‌یاری سه‌دری شیعی و هه‌ندێکی تریان و له ناو خۆشمان وه‌ک جوندوئیسلام و ئه‌نسارلئیسلام ومه‌لا کرێکار‌و عه‌لی باپیر‌و ئیدی و ئیدیان بیت، ئه‌وا له ڕێگایانه‌وه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی دروست نابێت . خۆ هه‌ر لایه‌نی دینی نیه که‌م و کورتی هه‌بێت لایه‌نه عیلمانیه‌که‌ش به‌ش به حالی خۆی لێی بێ به‌ر نیه . ته‌ماشای سایته کوردیه‌کان بکه هێزه عیلمانی یان به‌ناو عیلمانی، چۆنچۆنی ڕاست و چه‌پ به پانی و به‌رینی دین ده‌ده‌نه به‌رێ زۆرێکیش له ڕۆشه‌نبیره عه‌ریقه‌کان ئاخاوتنی وه‌ها ده‌که‌ن که له ناو دین میانڕه‌و و توند ڕه‌و نیه و هه‌موو لایان وه‌ک یه‌کن و توند ڕه‌ویشن له ڕیگه‌یه‌وه هه‌نده‌ی تر ناکۆکیه‌کانی نێوان دین و عیلمانی توندتر ده‌که‌ن . ئه‌وان نازانن یان بێ ئاگانه یان له ئاستیا خۆیان گێڵ ده‌که‌ن که ئه‌و جۆره ئاخاوتنانه به قازانجی ده‌سه‌ڵات کۆتایی دێت . ئه‌وان واته ده‌سه‌ڵات له‌و باره‌یه‌وه له ئۆپۆزسیۆن ئاقلتره ده‌ستی به سه‌ر میانڕه‌وه که گرتوه‌و له زۆر ڕوه‌وه ده‌یه‌وێ بۆ لای حیزب و ده‌سه‌ڵاتی خۆشیان ڕاکێشی و توندڕه‌وه‌که‌ش ده‌کوتنه‌وه. ده‌بوایه ئێمه‌ش هه‌ر چمان نه‌کردبایه وه‌ک ده‌سه‌ڵات ئاسامان کردبایه . نه‌ک ته‌ڕو هیشک پێکه‌وه بسوتێنین و هه‌موو دونیا به ڕه‌ش و سپی وه‌رگرین به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له گه‌ڵمان نه‌بیت دوژمنمانه . خۆ ئه‌گه‌ر عیلمانیه‌کان له گه‌ڵ دین ته‌ساهول بن‌و دینیش بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی داوای عیلم و حوکمی غه‌یب نه‌کات هه‌ردولایان ده‌گه‌نه یه‌کترو پێکه‌وه‌ش ئۆپۆزسیۆنێکی مه‌عقول دروست ده‌که‌ن وله ڕاستیشدا ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی که دروست ده‌بێ که‌رسته‌ی هیچ کامیان به ته‌واوه‌تی نیه به‌ڵکو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی باکگڕاوندی ده‌سه‌ڵاته .
07/ 09/2007 Mahdikawani@yahoo.co.uk
|