ته‌زووی کاره‌با.
سه‌ردار عه‌بدوڵا
به‌م ئیواره دره‌نگه نسرمه پاییزییه، که ڕه‌نگی ئاسمان خۆڵه‌مێشییه‌کی تۆخ ده‌چێته‌وه؛ سه‌یرکردنی ئه‌م پیره‌ژنه جادووگه‌ره له تێڤێدا، له‌ش داده‌هێزرێنێ و وه‌خته له پێستی خۆت بێیته ده‌رێ. پێده‌چێت به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م که‌ناڵه له ده‌وری به‌رددا بژین؛ وا به‌م شێوه‌یه دڵیان به‌م جادوگه‌ره نه‌عله‌تییه ده‌کرێته‌وه، نا له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و پیره‌ژنه، به‌شێک له خه‌رجی ئه‌و که‌ناڵه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبێت و هه‌ر به‌م هۆیه به هه‌قی خۆی ده‌زانێت که له به‌رنامه‌کانیدا ده‌ربکه‌وێت! به سهیرکرن و ئاوڕدانه‌وه خێراکانیشیدا دیاره له فرسه‌تێک ده‌گه‌ڕێت که له که‌له‌به‌رێکی تێڤێ ده‌ستی دووهکهم بێته‌ده‌رێ، خۆی به گوێم‌دا بکات، له کۆنجێکی ته‌سکی مێشکمدا خۆی ون بکات و ماڵ و کۆچی لێ بخات، ئه‌وسا قوڕی کام شوێن بکه‌م به‌سه‌ردا، کێ ده‌توانێت په‌لکێشی بکاته ده‌ره‌وه. ئه‌م پیره‌ژنه سهرئاسنینهیه به نیازه کڵاوم له سه‌ر بنێت وه‌ک خۆی شبرم بکات و سویندی پێ بخۆم، به‌ڵام به هه‌ڵه‌دا چووه، جادووی جادووگه‌ران ته‌نیا کاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌ستی ئه‌وانه هه‌یه که بڕوایان به جادوو هه‌یه، گڕی جادووی ئه‌و ختووکهشم نادات! به‌ڵام له‌وه زیاتر توانای سه‌یرکردنی چاره‌ی ناکه‌م، باشتره تێڤێکه بکوژێنمه‌وه و بچم سه‌ری ماندووم بخه‌مه سهرسهرێن! * * * * * * ئاسمانی لێڵی شار تاکوو دێت ڕه‌نگی ڕه‌شتر، ڕه‌شتر به‌ره‌و قه‌ترانی ده‌چێت، هه‌موو شته‌کان ڕه‌ش ده‌چنه‌وه، هه‌رچه‌ند ده‌مه‌وێت سه‌رێک به‌رزبکه‌مه‌وه تاکوو به‌رپێی خۆم ببینم؛ ملم وه‌ک ملی کوکوختییه‌کی پێکراو شۆڕبۆته‌وه و سه‌رم بۆ به‌رزناکرێته‌وه، بێهێزی ده‌سته لاواز و سڕهکانم منداڵی وه بیر ده‌هێنامه‌وه که کاره‌با لێی دام، ئه‌و کاره‌با گرتنه‌ی که تاکوو ئێستاش مووچڕک و ئازاره‌کانی له ریشاڵی ماسوولکه‌کانم دان. نازانم ئه‌م به‌ڵایه له کوێوه هات! هه‌رگیز واخۆم لاواز و بێده‌سته‌ڵات نه‌بینیوه! هانایه‌ک شک نابه‌م، هاوارکردن دادم نادات، که‌سێک ئاوڕێکم لێناداته‌وه، ئه‌و دۆست و خزمانه‌ش که پێش سه‌فه‌رمان ڕۆحیان به‌سه‌رمدا ده‌رده‌چوو؛ ئێستا هه‌روه‌ک ئه‌وروپییه‌کان سارد و سڕبوون و هه‌روه‌ک ئه‌وان به‌ره‌و کاره‌کانیان ڕاده‌که‌ن و ئاوڕێک له منی بێده‌سته‌ڵات ناده‌نه‌وه! ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو، مۆته‌که‌ی ئه‌م تاریکییه دواهه‌ناسه‌م لێ بسه‌نێت؛ ده‌ستێکی چرچ و پڕ نینۆکی دریژ ملی ڕاستکردمه‌وه، به قاقای پێکه‌نین و ده‌نگه لرخنهکهی پیره‌ژنه جادووگهرهکهم ناسییه‌وه. سه‌رم سوڕما چونکه ڕزگارکردنی من کاری فریشته‌کان بوو، نه‌ک ئههرێمهنهکان! گسکه‌که‌ی دا به پشتمدا وه‌ک ئه‌وه‌ی گاڵته به ئه‌قڵم بکات، ده‌یویست بیسه‌ڵمێنێت که کرده‌یه و زۆر شتی له‌ده‌ستدێت! گومانم په‌یدا کرد که ئه‌مه‌ش داوێک بێت و خۆی نایبێهتهوه بۆم و پاشان هاتبێت بۆ رزگارکردنم؛ تاکوو بڕوا به توانا و جادووه‌کانی بهێنم. دیاربوو! ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی ملم ڕاستکاته‌وه به سواری گسکهکهیه و گه‌شتێکی نێو مێشک و ده‌روونی کردبووم و هه‌موو خه‌ون و نهێنییهکانمی خوێندبووه‌وه! له بێده‌سته‌ڵاتی خۆمدا، بوومه سه‌ربازێکی گوێڕایه‌ڵی، به‌ڵام ئه‌ویش له بری ئه‌وه‌ی تۆڵه‌م لێبکاته‌وه، زیاتر خزمه‌تی ده‌کردم، تاکوو باوه‌ڕی ته‌واوی پێ بهێنم و ببمه ده‌روێشی! ئه‌و ده‌یزانی که‌من له مێژه خه‌ون به سه‌فه‌ر بۆ لای که‌س و هاوڕێ کۆنه‌کانم ده‌بینم؛ که ساڵانێکی زۆره بهجێمهێشتوون، ده‌یزانی که عه‌وداڵی بینینه‌وه‌ی ئه‌و کۆنه هه‌واره‌ی دوای جه‌نگم، ده‌یزانی به‌شێک له خه‌ونه‌کانم له‌وێ به‌جێماون، هه‌موو ئه‌مانه‌ی ده‌زانی! ده‌ستی دایه یه‌خه‌ی کراسه‌که‌م، له پشتی خۆی سواری کردم، ئه‌وه‌نده سووک هاتم به‌ده‌سته‌وه، له‌وه نه‌ده‌چوو هیچ کێشێکم مابێت، ببوومه په‌ڕه کاغه‌زێک! ده‌ستم دایه که‌مه‌ری تاکوو خۆم قایم بکه‌م و له ئاسمان به‌رنه‌بمه‌وه، به‌ڵام ده‌ستم له بری گۆشت یان ئێسک ته‌نیا له په‌ڕۆی که‌وا پهرتووکاوهکهی گیربوو. ئه‌وه‌نده‌م به‌خۆم زانی گه‌یاندمییه ئاسمانی شاره‌که‌ی منداڵیم، له خۆشیان دڵم وه‌ها که‌وته لێدان؛ وه‌ختبوو په‌راسووه‌کانم بشکێنێ و له سنگم بێته‌ده‌رێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بزانم چه‌ند جار ده‌ستم به‌ردا له که‌واکه‌ی و له‌وه‌دابوو بکه‌ومه خواره‌وه. کاتێک خه‌ڵکه‌که ئێمه‌یان بینی سه‌رسام بوون! هه‌موو که‌وتنه جووڵه به‌ره‌و ئه‌و جێگه‌یه‌ی که ئێمه ده‌مانویست تێیدا بنیشینه‌وه. زۆر شادمان بووم وام ده‌زانی پێشتر به سهفهرهکهمیان زانییوه؛ وا خۆیان ئامادده کردووه بۆ پێشوازیم، منیش به په‌له بووم له‌وه‌ی زوو بیانگه‌مێ و ئه‌ملاولای هه‌مویان تێرماچ که‌م. چه‌ن مه‌ترێکمان مابوو بگه‌ینه سه‌ر زه‌وی، له ناکاو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان به خۆمان زانی به هه‌ڵه به‌ره‌و ته‌لی کاره‌بایه‌ک ده‌ڕۆێن، هه‌موو گیانم هاته له‌رزین، مه‌رگی مسۆگه‌ری خۆم به چاوان بینی، ئیتر زانیم که کاره‌با له منداڵییه‌وه له بۆسه‌دایه بۆم و به‌نیازی مژینی هه‌موو ته‌ڕایی گیانمه. خه‌ڵکه‌که، هه‌موو به جارێک سه‌ریان به‌ره‌و ئاسمان به‌رزکردبووه و ده‌میان دابچڕیبوو، ئاره‌قه‌ی گیانی من وه‌ک شه‌ونم له‌سه‌ر ڕوخساری هه‌موویان نیشتبۆوه، به ڕاستی خه‌ڵکێکی چاوقایم بوون، نه‌ده‌ترسان که لاشه‌که‌م بکه‌وێت به‌سه‌ریاندا و ئێسکه‌کانیان تێکبشکێنم. هه‌موو چاوه‌ڕوانی بینینی دوا سیناریۆی ئه‌و فیلمه بوون که جادووگه‌ری ده‌یگه‌ڕاند! له ده‌نگی قیژه‌ی خۆم و قاقای پێکه‌نینی خه‌ڵکه‌که؛ به خه‌به‌رهاتم! قاقای پێکه‌نینیان به ئه‌قڵم بوو؛ چوونکه من له ته‌لی کاره‌بایه‌ک ده‌ترسام که زه‌مانێک بوو ته‌زووی کاره‌بای راینهچڵهماندبوو! له‌و نیوه‌شه‌وه سامناکه، هه‌رئه‌وه‌نده‌م پێ کرا؛ له چرپاکه‌م هاتمه خوارێ و هه‌موو گڵۆپی نێو ماڵه‌که‌م پێ‌کرد! sardar2@spray.se
|