ذیخن ڤه ذه‌خڤیر.
- به‌شی یه‌که‌م -
(ذیخن) ڤه ( ذه‌خڤیر) که ئیمڕۆ به( دین) و(ده‌بیره) ناسراوه ، هه‌موو زمانه‌وانانی که ده‌رباره‌ی ئاوێستا نووسیویانه، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که بریتیه له ڕێنووسی ئاوێستایی ، وه‌یان (ئه‌لف و بێ)ی ئاوێستاییه، به بڕوای من وانییه‌و، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به (ئه‌لف وبێ) وه نییه. به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به نووسین و خوێندنه‌وه هه‌یه، یان به مانای فێر بوون و فێرکردن دێت، (ذیخن) که یه‌کێکه له به‌شه‌کانی مێشک، سه‌ده‌ها مانای لێکه‌وتۆته‌وه که له جێی خۆیدا لێی ئه‌دوێم، مانا بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بریتین له (دین) و(زانست) هه‌روه‌ها ( ذهن) ی عه‌ره‌بی و فارسی له مه‌وه هاتووه ، (ذیخن) له ئینگلیزی‌دا بووه به (Science) . (خه‌ڤیر) یش هه ر به‌شیکه له مێشک و له گه‌ڵ پێشگری( ذه) یه‌کیان گرتووه و بووه به( ذه‌خفیر) پاشان بووه به(ذه‌ڤیر) زاراوه‌ی (دبیر) ی فارسیی لێکه‌وتۆته‌وه، هه‌روه‌ها (خه‌ڤیر) زاراوه‌ی (خبیر)ی عه‌ره‌بی لێکه‌وتۆته‌وه . ئه‌گه‌ر جێگۆڕکێ به( ذیخن ڤه ذه‌خفیر) بکه‌ین ، ده بێت به(ذه‌خفیر ڤه ذیخن) وه له عه‌ره‌بیدا بووه به(ظاهر و باطن). له جێی خۆیدا به درێژی له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌دوێم. کتێبی پیرۆزی ئاوێستا که دوو جار سوتێنراوه، که یه‌که‌میان پاش وه‌رگێڕانی بۆ لاتینی و ناردنی بۆ یۆنان له‌لایه‌ن ئه‌سکه‌نده‌ره‌وه‌و، جاری دووه‌م له‌لایه‌ن هێرشی عه‌ره‌ب و دوواییش مه‌غۆل سووتێنراوه، که زۆربه‌ی ئه‌و زانیارانه‌ی له ئاوێستای پیرۆزدا هه‌بووه له ناوچوون، به‌ڵام به بڕوای من هه‌روا به‌ئاسانی له ناونه‌چوون ، سوودیان له هه‌موو زانیاریه‌کانی وه‌رگرتووه‌و، پاشان له ناویان بردووه. من زۆر دڵنیام که ڕێزمانی عه‌ره‌بی و فارسی به سوود وه‌رگرتن له ئاوێستا وه‌رگیراوه‌و ، له باره‌ی زانستیشه‌وه؛ زۆر له زانایان و فه‌یله‌سوفان سوودیان له ئاوێستا وه‌رگرتووه و، زانیاری‌یان له ئاوێستا وه‌رگرتووه‌و، به‌ناوی خۆیانه‌وه بڵاویان کردۆته‌وه. هه‌ر زۆر له‌مێژه‌وه زانایانی کورد ، شێوه‌ی پێکهاتنی مێشک و، به‌شه‌کانی و، ئه‌رک و کاری هه‌ر یه‌که‌یانی زانیوه‌و، تائیمڕۆش له‌جیهاندا سوود له‌و زانیارییانه وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه، جگه له‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له به‌شه‌کانی مێشک کار‌و ناوی خۆی هه‌یه‌و، بێگانه؛ به‌تایبه‌تی فارس و عه‌ره‌ب ، سوودیان لێوه‌رگرتووه و، هه‌ر یه‌ک له‌و ناوانه له‌جێی خۆیدا به‌کاردێنن، که چی ئێمه هه‌موو ناوه‌کان به(مێشک) ناوده‌به‌ین. به‌شه‌کانی مێشک پێکهاتووه له: * (ڤیخن) که به‌شی بینینه، له ئینگلیزی‌دا بووه به (Vision) ، که ئیمڕۆ بووه به(ڤیه‌ن) ( ڤین) و ( بین) و ( وین) و (مین)، که ده‌یه‌ها زاراوه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه، بۆ نموونه : (بین) و( وین) له‌گه‌ڵ پاشگری( ا )ی خاوه‌نێتی، بوون به ( بینا) و (وینا) که‌له فارسی‌دا زاراوه‌ی (بینائی) لێ‌دروست بووه که به مانای( چاو) دێت. لێره‌دا ( بینا) ده‌وری ( دوربین)(Binocular ) ی ئینگلیزی ده‌بینێت. (ڤین) و ( وین) و ( مین) له گه‌ڵ ( ه ) بوون به ( ڤینه) و(وینه) و (مینه) که لێره‌دا به مانای (شێوه) (شیڤه) دێت، که ( Shape)ی ئینگلیزی و (شبیه) ی عه‌ره‌بی لێره‌وه هاتووه . ( وینه ) ئه‌و شیوه‌یه‌یه که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕووی دوورربینه‌که.ئێمه ئیمڕۆ ووشه‌ی( وێنه) به مانای( صورة) به کاردێنین، له هه‌ورامی و که‌ڵهوڕی و لوڕی دا ( مینه) به مانای ( شبیه) به کاردێت، که له کرمانجیدا بووه به(مینا)بێگومان زاراوه‌ی( مه‌عنا) ی عه‌ره‌بی لێره وه هاتووه .(مینه) له که‌ڵهوڕی و هه‌ورامیدا به مانای گه‌ڕان به‌دوای شتێکدا دێت، که به مانای( بحث) دێت ، بۆنموونه : ده‌ووترێت مینه‌ی چی ده‌که‌یت؟ واته به دوای چیدا ده‌گه‌ڕێیت؟ (مینه) که به مانای( شێوه) دێت هه‌ندێجار به (مان) و (مانی) ده‌رده‌بڕێت وه‌ک له(چمان و چمانی) دا ده‌بینرێت، که مانی له فارسی‌دا بووه به( مه‌عنی)، ووشه‌ی مان له م گۆرانیه دا ده‌رده‌که‌وێت :
وه فدای بالات بوم وه دیر دیاره چمان گول خونچه‌ی هه‌وه‌ڵ وه‌هاره
(وینه) یان( ڤینه) له باری هه بوودا له‌گه‌ڵ (ئا) یه‌کده‌گرن و، ده‌بن به (ئاوینه) یان ( ئاڤینه) هه‌روه‌ها به هه‌ورامی( ئامینه)یشی پێده‌وترێت. لێره‌دا ( ئاوینه) به مانای وێنه‌گر دێت ، به و به‌شه‌ی دووربینه‌که ده‌ووترێت که وێنه‌که ده‌گرێته خۆ ، که به عه‌ره‌بی( عدسة) ی پێده‌ووترێت، که به هه‌ڵه ئێمه به مانای(مرآة) ی عه‌ره‌بی به‌کاریدێنین و، له فارسی‌دا بووه به (آیینه)، لێره‌دا زۆرکه‌سانی نه‌شاره‌زا، ده‌ڵێن زاراوه‌ی( ئاوێنه) له ( ئاو+ وێنه) ه‌وه هاتووه، من نازانم کامیان له ئه‌وی دیکه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و قوتابییه ته‌مبه‌ڵه‌م وه‌بیردێنێته‌وه که هیچ نازانێت و، له‌کاتی تاقیکردنه‌وه‌دا سه‌یری ده‌ستی قوتابییه‌که‌ی ته‌نیشتی ده‌کات، که واده‌زانێت ئه‌و زیره‌کتره، به‌ڵام که کاتێک نمره‌یان بۆ دێته‌وه، هه‌ردووکیان (سفر) وه‌رده‌گرن.
(ئاوینه) له گه‌ڵ پاشگری( ک) یه‌کده‌گرێت و، ده‌بێت به (ئاوینه‌ك) ، ئاوینه‌ک ئه‌و ئامێره‌یه که وێنه‌که ڕێکده‌خات، چونکه وێێنه‌که له قۆناغی پێشتردا که که‌وتبووه سه‌ر ڕووی ئاوینه(عدسه) که ئاوه‌ژو بوو، (ئاوینه‌ک) ڕاستی ده‌کاته‌وه، زاراوه‌ی (عینک) ی فارسی لێره‌وه هاتووه‌و، شایانی باسه که (عین) و(عینه) (عوینات) و چه‌نده‌ها زاراوه‌ی تری عه‌ره‌بی لێره‌وه هاتوون ، دوور نییه(Eye) ی ئینگلیزیش لێره‌وه هاتبێت. ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زاراوه‌ی( ئاوینه‌ک) مان هه‌یه، که‌چی زمانه‌وانان هاتوون ، زاراوه‌ی ( چاویلکه ) یان داناوه، ئه‌وا زانیمان(چاو) چییه، ئه‌ی( یلکه) به‌مانای چی دێت؟ (وینه) له باری نه‌بوودا له گه‌ڵ( نه) ده‌بێت به( نه‌وینه) واتا ئه‌و وێنه‌یه‌ی که ناکه‌وێته سه‌ر چاو، وه له‌گه‌ڵ پاشگری( ک) یه‌کده‌گرێت و ، ده‌بێت به( نه‌وینه‌ک) واته ئه‌و ئامێره‌ی که وێنه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر، که له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌یان به مانای( مرآة) ی عه‌ره‌بی دێت، که ئه‌مه‌یان ڕاستتره. (نه‌وینه‌ك) پاش چه‌ند گۆڕانێک ، بووه به( نه‌ینه‌ک) و( نه‌ینۆک). * (ڤێخنذ) به شی بۆن کردنه، که چه‌ند گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، وه‌ک(ڤێهنذ)(ڤێهن) (ڤێن) (بێهن) (بێن) ( بۆن ) و ( بۆ) ، له ئاوێستا دا به( به‌ئوذ)و( به‌وذ) و( به‌وذه) هاتووه. بۆن یه‌کێکه له به‌شه هه‌ستیاره‌کانی مێشک، ئه‌م به‌شه ئیمڕۆ زۆر هه‌ستیار نییه بۆ مرۆڤ، چونکه مرۆڤ به هۆی ئاخاوتن و بیستن و بینینه‌وه، ئه‌م هه‌سته‌ی که‌م بۆته‌وه، به‌ڵام له ئاژه‌ڵدا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، که به هۆی بۆنه‌وه جۆری خواردن ده‌ناسنه‌وه، یان به بۆن به‌چکه‌کانیان ده‌ناسنه‌وه، یان به هۆی بۆنه‌وه مرۆڤیش ده‌ناسن ، وه زاراوه‌ی ( ده‌سته‌مۆ) له‌مه‌وه هاتووه، که پێکهاتووه له( ده‌ستان +بۆ) و بووه به ( ده‌ستانبۆ) پاش گۆڕانی ده‌نگی(نب) به(و) بووه به ( ده‌سته‌مۆ)، ئه‌م جۆره گۆڕانه له زۆر جێگه ده‌رده‌که‌وێت، وه‌ک( هه‌نبانه= هه‌مانه) (ئه‌نبار= ئه‌مار). ئیمرۆ له کوردی‌دا( مۆ) بووه به زاراوه‌یه‌ک و، به مانای (ئاشنا) دێت و، زاراوه‌ی (نامۆ) ی لێکه‌وتۆته‌وه، که به مانای(ناشنا) یان(غه‌ریب) دێت . (لوت) یان (که‌پو) ئه‌ندامی بۆنکردنه، به فارسی( بینی)ی پێده‌وتیرێت که له( بێن) و(ڤێن) ه‌وه هاتووه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که(لوت) ئه‌ندامی بۆکردنه، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه‌و، هه‌ر بۆیه (ڤێنذ) به مانای شوێنی هه‌ناسه وه‌رگرتنیش دێت، که له ئینگلیزی‌دا بووه به(Vent)، که ئیمڕۆ له کوریدا بووه به( بێن) که‌به داخه‌وه، ئه‌م زاراوه‌یه به‌ره‌و پوکین ده‌ڕوات و، له جیاتی (بێن) ووشه‌ی(تنفیس) به کاردێت ، که هه‌رچه‌نده ووشه‌ی(نه‌فه‌س) کوردییه به‌ڵام ، ئێمه به شێوه عه‌ره‌بییه‌که‌ی به کاری دێنین. ووشه‌ی بێن له کوردی‌دا له( گوڵبێن) ی ته‌نوردا ده‌رده‌که‌وێت، که له بنه‌ڕه‌تدا (گڕبێن) بووه‌و، پێکهاتووه له (گڕ+ بێن). هه‌روه‌ها ووشه‌ی (بین) به مانای بۆری هه‌ناسه‌یش دێت، بۆنموونه: ده‌ڵێت (خواردنه‌که له‌بینم گیرا) ( یان ده‌ستم خسته بینی) دیسان زاراوه‌ی (بینه‌قاقا) یش لێره‌وه هاتووه، که به مانای بۆری هه‌ناسه‌وده‌نگ دێت، که ده‌نگی قاقای پێکه‌نینی لێوه‌ده‌رده‌چێت. له هه‌ندێ شوێن ووشه‌ی( بین) به (بینگ) لێوز ده‌کرێت. ووشه‌ی (قاقا) ی (بینه قاقا) له بنه‌ڕه‌تدا( خانثا) بووه ، که زاراوه‌ی( خه‌نده) ی لێکه‌وتۆته‌وه، هه‌روه‌ها زاراوه‌ی( خنکان) و( خنقان) ی لێکه‌وتۆته‌وه، ( خنقان) به مانای وه‌ستانی هه‌ناسه دێت، شایانی باسه که مرۆڤ له‌کاتی قاقا لێداندا؛ هه‌ناسه‌ی ده‌وه‌ستێت . زاراوه‌ی( خنق) ی عه‌ره‌بی له (خانث) ه‌وه هاتووه، هه‌روه‌ها زاراوه‌ی( خه‌نده)ی فارسیش له ( خانثا) ه‌وه هاتووه، دیسان زاراوه‌ی ( قهقه) ی فارسیش له( قاقا) وه هاتووه. (خانثا) که ئیمڕۆ بووه به(خه‌نده) و( که‌نده) و( که‌نه) و ، چاوگه‌که‌ی بووه به (که‌نین) پاش ئه‌وه‌ی زۆر له گه‌ڵ پێشگری ( پێ ) به‌کارهاتووه‌و، به مانای ( به) دێت، (پێکه‌نین) واتا به شتێک (که‌نین) و، پێکه‌نین بووه به‌زاراوه‌یه‌ک. وه‌ک ووتمان که( نه‌فه‌س) کوردییه، له ووشه‌ی(با) وه هاتووه، هه‌ر وه‌ک پێشتر ووتمان که له بنه‌ڕه‌تدا( ڤاثه) بووه‌و ، چه‌نده‌ها گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه ، وه‌ک (ڤاث) (ڤات) ( ڤاد) (باد) ( با) (وا)، له باری هه بوودا(ئا) له‌گه‌ڵ (وا) بووه به( ئاوا) و له فارسی‌دا بووه به(هه‌وا- هوا) و، له عه‌ره‌بیدا بووه به( هواء). هه‌روه‌ها (ڤاثه) له باری نه‌بوودا بووه به( نڤاثه) و، عه‌ره‌ب کردوویانه به( نفاثة) . دیسان ( ڤاث) له باری نه‌بوودا ده‌بێت به( نه‌ڤاث) و له فارسی‌دا بووه به( نه‌فه‌س) و، پاشان ده‌یه‌ها زاراوه‌ی به عه‌ره‌بی و فارسی لێکه‌وتۆته‌وه. ووشه‌ی ( هه‌ن) که به‌مانای (ده‌روون) دێت له گه‌ڵ (ڤاثه) یه‌کیان گرتووه‌و، زاراوه‌ی( هه‌نڤاثه) لێدرووست بووه که به مانای( هه‌وای ده‌روون) دێت، که به تێپه‌ڕبوونی کات گۆڕاوه بۆ (هه‌نواثه) (هه‌نواسه)(هه‌ناسه). زۆر له زمانه‌وان ده‌ڵێن زاراوه‌ی(هه‌ناسه) له (ئه‌ن+ ئاسه) هاتووه، که گوایه (ئه‌ن) به‌مانای (با) دێت و، (ئاسه) یش به‌مانای خواردن دێت و، هه‌مووی پێکه‌وه واتا( خواردنی با)، به بڕوای من ئه‌م بۆچونه زۆر لاوازه، هه‌رچه‌نده‌که (ئه‌نئاسه) له (هه‌ناسه‌وه) نزیکتره له( هه‌نڤاثه) به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه نێت که یه‌که‌میان ڕاستتر بێت، ده‌بێت ئه‌وه بزانین که زمانی کوردی دوێنێ و پێرێ دروست نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئه‌مه بۆ چوونی یه‌ک که‌س بووه‌و پاشان هه‌ر یه‌ک له (توتی)یه‌کان هه‌مان بۆچونیان به ناوی خۆیانه‌وه بڵاوکردۆته‌وه، که ئه‌میش هه‌روه‌ک به‌سه‌رهاتی قوتابییه ته‌مبه‌ڵه‌که‌یه.
نیوجه‌رسی 22/02/2009 naziar@verizon.net
|