١٩\٢\٢٠١٠
تکایه با له شه‌ڕه‌په‌ڕۆوه شه‌ڕه‌ته‌قه دروست نه‌بێ!!

یوسف کانیمارانی
هه‌ڵبژاردن یه‌کێکه له‌پایه‌سه‌ره‌کیه‌کانی دیموکراسیه‌ت و باشترین
شێوازی به‌ڕیوه‌به‌ریتی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ن که به‌شێوازێکی
دیموکراسیانه و به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردان به هه‌ڵبژاردنێکی ڕاسته‌وخۆ
له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ده‌ستنیشان ئه‌کرێن ،مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌زاره‌ها
سه‌رنگونبوونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دیکتاتۆریانه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه که
هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کی ئه‌و سه‌رنگون بوونانه‌ش نه‌بوونی بڕوای ده‌سه‌ڵاتداران
بووه به‌دیموکراسیه‌ت وپڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، کوردستانی باشوور دوای
ڕاپه‌ڕینه مێژووییه‌که‌ی به‌هاری 1991 پێی نایه قۆناغیکی مێژووی
زۆرگرنگ ئه‌ویش به‌پێکهێنانی یه‌که‌م په‌رله‌مان وکابینه‌ی حوکمه‌ت له‌هه‌رێمێکی
ده‌وره‌درا و به‌دوژمنانی کورد و چاوله‌سه‌ربوونی ده‌وڵه‌تانی دنیا له‌سه‌ر
ئه‌و پڕۆسه دیموکراسیه‌ته‌ی که کورد له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخدا
بانگه‌شه‌ی بۆده‌کرد،ده‌سه‌ڵاتدارێتی کورد له ماوه‌ی نزیکه‌ی بیست ساڵ
له خۆبه‌ڕێوه‌بردندا نه‌یانتوانیوه وه‌ک پێویست پڕۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت
و خزمه‌تکردن به‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌رنه‌پێش، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت که هیچ گۆڕانکاریه‌ک له کوردستاندا نه‌کراوه، کاری من
نییه به‌شان و باڵی پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی کورد
هه‌ڵبده‌م ئه‌وه بۆ خه‌ڵکی تر ئه‌هێڵمه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌ویت
باسی لێوه‌بکه‌م سه‌قه‌ت کردن و خراپ تێگه‌یشتنه له دیموکراسیه‌ت و
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له کوردستان.
له باشووری کوردستانیش وه‌ک هه‌موو کونجێکی ئه‌م دنیایه‌حزب حوکمه‌ت
دروست ئه‌کات له وڵاته دیموکراسیه‌ته‌کانی دنیادا حزب ده‌ست ناخاته
ناوکاروباری وڵاته‌وه‌به‌ڵام له‌کوردستان حزب هه‌مووشتێکه،له‌دنیاداحزب
ئه‌ندام ولایه‌نگرانی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن وبه‌هه‌ڵبژاردن سه‌رۆک
وسکرتێرده‌ستنیشان ئه‌که‌ن،له‌کوردستان بنه‌ماڵه‌حزب به‌ڕێوه‌ده‌بات
وبه‌درێژای ته‌مه‌نی دووله‌گه‌وره‌ترین حزبی کوردستان دووبنه‌ماڵه‌سه‌رۆک
وسه‌رکرده‌ن،به‌داخه‌وه‌که‌ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی ئه‌ودووحزبه‌بۆجارێک
پرسیار له‌خۆیان ناکه‌ن کاتێک سه‌رکرده‌کانیان ئه‌وه‌نده باسی
دیموکراسیه‌ت وپڕۆسه‌ی هه‌لبژاردنێکی پاک وبێگه‌رد ئه‌که‌ن که‌ی وچه‌ند
جار خۆیان به‌هه‌ڵبژاردن کراونه‌ته‌وه به‌سه‌رۆک وسکرتێری حزبه‌کانیان،تاکوئێستاکامتان
توانیوتانه بزانن سه‌روه‌ت وسامانی سه‌رکرده‌کانتان چه‌نده‌وله‌کوێوه‌دێت
وبۆچی سه‌رف ده‌کرێت.
بۆماوه‌ی نزیکه‌ی دووساڵێک ئه‌چێت جوڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی به‌ڕێبه‌رایه‌تی
جێگری سکرتێری پێشووی یه‌کێک له زل حزبه‌کانی کوردستان له ده‌ره‌نجامی
قۆستنه‌وه‌ی نه‌مانی متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌سه‌ڵات وبێکاری وگه‌نده‌ڵی
وده‌یان په‌تای کۆمه‌ڵایه‌تی ترهاتۆته‌مه‌یدان،گومان له‌وه‌دانیه که‌جۆش
وخرۆشێکی داوه‌به‌بازاڕی سیاسه‌ت له‌باشووری کوردستان وخه‌ڵکی ناڕازی
کوردستان ئاماده‌ن پشتگیری بکه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه پشتگیری کردن له‌وجوڵانه‌وه‌یه‌ش
به‌هه‌مان دیماگۆکیه‌تی ئه‌ندام ولایه‌نگرانی دووحزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌یه،له‌ناو
ئه‌وجوڵانه‌وه‌یه‌شداکه‌سێک نه‌هات بپرسێت کاتێک کێشه‌ی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌نده‌ڵیه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی گرتووه ئه‌ی باشه بۆ
ئێمه دیسانه‌وه کۆمه‌ڵێک گه‌نده‌ڵ ڕابه‌رایه‌تیمان بکه‌ن،کاتێک کێشه‌ی
گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت بێت له داراییدائه‌ی
خۆمان ئه‌م هه‌مووداراییه‌ی ته‌خشان وپه‌خشانی ئه‌که‌ین له‌کوێی ئه‌هێنین،تاکه‌ئومیدێک
که‌به‌دی ئه‌کراڕێبه‌رانی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی بوون به‌داخه‌وه که‌ده‌رکه‌وت
ئه‌وانیش ته‌نها خه‌می گه‌وره‌یان بوون به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانی بووهه‌رکه
به‌به‌ڵێنی کاندیکردنیان ده‌مکوتکران ئیتر شتێک نه‌مایه‌وه بۆ گۆڕینی
دیموکراسی.زۆر به‌داخه‌وه‌که مێژووله‌باشوری کوردستان به‌هه‌مان شێوه‌ی
ساڵانی 1963 دووباره‌ئه‌بێته‌وه،کاندیێکی په‌رله‌مان له خۆپێناسه‌کردندا
درۆبکات ئیتر که بووبه‌ده‌سه‌ڵات چۆن درۆناکات وگه‌لیش فێره‌درۆناکات.
به‌هه‌رحاڵ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته زۆر ئه‌هێنێت ئه‌وه‌ی که‌من
له‌ونوسینه‌دامه‌به‌ستمه که‌هه‌رله‌سه‌ره‌تاشداڕووی ده‌مم کردۆته
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وئه‌ندامان ولایه‌نگرانی زلهێزه‌کان ئه‌وه‌یه که‌چیتر
له‌ژێرپه‌رده‌ی هیچ بیانوودرۆیه‌کدا نه‌بن به‌سووته‌مه‌نی نه‌خۆشیه‌ده‌رونیه‌کانی
سه‌رکرده‌کانیان،من له‌ده‌سه‌ڵات ناپاڕێمه‌وه شه‌ڕی یه‌کتری نه‌که‌ن
چونکه ئه‌وانه نه‌ک گوێیان نیه بۆگوێگرتن به‌ڵکوکه‌ڕێکی عه‌یاربیست
وچوارن،به‌ڵام دڵنیام دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن زیان لێکه‌وتووی گه‌وره
ئه‌وکه‌سانه‌ئه‌بن که‌کێشه‌وده‌رده‌سه‌ریان بۆ هاتۆته‌پێش،کاتێک هه‌واڵی
ته‌قه‌کردن وشوێن بزرکردنی خه‌ڵک ببیسترێت وبڵاوببێته‌وه‌ولافیته‌دڕاندن
وته‌زویروپێشێلکاری باسی لێوه‌بکرێت واته له‌م هه‌رێمه‌دا شتێک نیه‌ناوی
دیموکراسیه‌ت بێت، من خه‌می ئه‌وه‌م نیه ڕووی ناشیرینی سه‌رکرده‌کان
ئه‌وه‌نده‌ی تر ناشیرین ئه‌بێت به‌جه‌هه‌نه‌م، ئه‌وه‌ی که‌زۆرگرنگه ئه‌وه‌یه
که‌جارێکی تر کوڕی کورد به‌ده‌ستی کورد نه‌کوژرێت،ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆخۆیان
له‌کونی ژوره‌کانیان قایم کردووه‌وباشترین ناوماڵ وخانووپاشه‌ڕۆژی
دڵنیایان بۆمال ومناڵه‌کانیان دابین کردووه هیچ بۆیان گرنگ نیه ئێوه‌له‌کوێیوله‌کام
په‌لاماری دڕندانه‌داده‌بنه‌قوربانی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌به‌ستی من
ساردکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک نیه له‌ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ به‌ڵکوقسه‌کردنه
له‌سه‌رئه‌وشێوازه‌ناته‌ندروسته‌ی که بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کارده‌هێنرێت
له‌باشووری کوردستان.
تکام وایه له‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ته‌نهاوه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه‌بده‌نه‌وه:
• ئه‌گه‌ر به‌هۆی ناته‌ندروستی به‌کارهێنانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نها
که‌سێکیش بکوژرێت (که‌ئه‌ڵێم ته‌نها که‌سێک مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه خوێنی
تاکێکی کوردلای من هه‌مووده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌وان ئه‌هێنێت)سه‌رکرده‌کانتان
ئاماده‌ن بێنه‌به‌رده‌می دادگا بڵێن ئێمه تاوانبارین ونه‌مانزانی
ئاڕاسته‌یه‌کی باشمان هه‌بێت بۆ گه‌له‌که‌مان؟
ـ• ئایه له‌کوێی دنیای دیموکراسیدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌وشێوازه‌کراوه
که ئێستا له‌کوردستاندا پیاده ده‌کرێت؟ ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستان هات وهاواریانه له‌ده‌ست نه‌بوونی به‌نزین به‌ڵام له خوله‌کێکدا
سه‌ده‌ها ئۆتۆمۆبیل ئه‌که‌ون به‌دوای یه‌کدابه‌ڕاستی به‌داخه‌وه ئایه
ئه‌مه کام ڕووی شارستانیه‌ته؟
• ئایه ئه‌وساتانه‌ی که ئێوه‌له بازاڕوشه‌قامه‌کاندا ئه‌که‌ونه هات
وهاواروقسه‌ی ناشیرین به‌یه‌کتری ووتن،دڵنیان سه‌رکرده‌کانتان له‌ماڵه‌وه
پیتان پێ ناکه‌نن و گاڵته به ئه‌قڵیه‌تتان ناکه‌ن؟
ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌هه‌ڵبژاردنێکی
ئاسایی دیموکراسیانه‌داده‌نگ بده‌ین به‌وکه‌س ولیسته‌ی خۆمان ئه‌مانه‌وێت
وبه‌بێ ئه‌وه‌ی ببین به‌هۆکارێک بۆ تێکدانی ژیانی خه‌ڵک وناشیرین کردنی
ڕووی گه‌له‌که‌مان.
فه‌ره‌نسا
|