٢٠\٦\٢٠١٠
تکایه ئه‌و
پرسیارانه له ئۆپۆزۆسیۆن بکه‌ن ..؟!!

شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود
ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنه‌کانی گرده‌که کۆسپێک له قوژبنێکی زۆر دووره ده‌ستیش
ببینن ئه‌وا دونیای لێ پڕ ده‌که‌ن" خۆ ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌که که‌مێک گه‌وره‌تر
بوو ئه‌وا مێشی بۆ ده‌که‌ن به گامێش و ده‌یکه‌ن به به‌زمی مێزکوتانی
نێو په‌رله‌مان" که‌یسی شه‌هید سه‌رده‌شتیان بۆ مه‌رامی سیاسی قۆسته‌وه
و کوردستان پۆست و لڤین و هاوڵاتی و رۆژنامه و KNN نه‌ما سیاسه‌تی
پێوه نه‌که‌ن و زۆرترین درۆ و بوختان و هه‌واڵی چه‌واشه‌کاری و
سیناریۆی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی هه‌ڵبه‌ست
که پێم وایه له‌مه‌یان ژماره‌ی پێوانه‌ییان به‌زاند" ئه‌مه پاساو
نییه بۆ تیرۆرکردنی کاکه سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ که به‌داخه‌وه تا
ئێستا رووداوه‌که نادیار ماوه‌ته‌وه هه‌ر به‌هۆی ئاژاوه‌گێڕی ئه‌م
داروده‌سته‌یه‌ی گرده‌که‌وه" وه‌ک نه‌وشیروان گووتی ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان
هات کردیان نه‌ک بۆ خاتری تیرۆربوونی کاکه سه‌رده‌شتی هاوڕێمان به‌ڵکو
بۆ یاریه‌کی سیاسی بۆ مه‌رامێک که تا ئێستا نه‌وشیروان به‌هۆیه‌وه ته‌نها
نیو لێدوانیشی نه‌داوه" ئێمه هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکین که
تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس و خوێندکار شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان ته‌واوی
حکومه‌تی خسته ژێر پرسیار و گومانه‌وه" به‌ڵام ئه‌م داروده‌سته‌یه
نرخ و به‌ها و قودسیه‌تیان بۆ هیچ شتێک نه‌هێشته‌وه" ئه‌مه له‌لایه‌ک
له‌لایه‌که‌ی تره‌وه حیزبه ئیسلامیه‌کان ئه‌وانه‌ی زه‌مانه کردونیه‌تی
به پێڕی ئه‌و نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ی که گاڵته‌ی به قورئان و دانه‌ره‌که‌یشی
دێت" ئه‌م حزبانه بۆ که‌شتی به‌ناو ئازادیه‌که‌ی تورکیا دونیایه‌ک شین
و وه‌یلایان گێڕا و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کان و رۆژنامه و گۆڤاره‌کانیان
و کۆڕ و سیمیناره‌کانیان هه‌ولێری کردبووه غه‌زه" ته‌له‌فزیۆنی سپێده
و په‌یام و ئه‌وانیتر به تایبه‌ت لۆکاڵیه‌کان وایان لێ گۆڕابوو وه‌ک
بڵێی ئه‌و که‌شتیه بۆ کوردستان هاتبێ وه‌ک بڵێی ئه‌و که‌شتیه بۆ
ئازادکردنی منداڵانی کورد چووبێته باکووری کوردستان" وه‌ک بڵێی ئه‌و
که‌شتیه بۆ راگرتنی کاولکاریه‌کانی سوپای تورکیا چووبێته شار و
شارۆچکه و گوند و دێهاته‌کانی باکوری کوردستان" به جۆرێک سه‌ریان لێ
شێوابوو بێژه‌ره‌که‌ی ته‌له‌فزیۆنی په‌یام ده‌یگووت: که‌شتیه‌که 3000
موسڵمانی تێدابوو که ته‌نها دووانیان رزگاریان بوو ئه‌وانی تر هه‌مووی
شه‌هید و بریندار کران و قرش و ماسیه‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست خواردیان"
کت و مت ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنامه‌وه که رۆژێکیان کادیرێکی شیوعی هاته
گونده‌که‌مان و ده‌یویست باوکم ته‌نزیم بکات" دوای مشت و مڕێکی زۆر
باوکم گووتی: رۆڵه حزبه‌که‌ی ئێوه هه‌ر له سۆڤیه‌ته‌وه تا کوردستان
بڕوای به نوێژ و ئیسلام نییه" به‌ڵام بابای شیوعی گووتی: به قورعانی
ئاخر زه‌مان هاوڕێیانی ئێمه چونه‌ته مۆسکۆ و هاتوونه‌ته‌وه و به‌چاوی
خۆیان بینیویانه هاوڕێ گۆرباتشۆف پێش نوێژی بۆ ئه‌وان کردووه.
کات به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوو ئیتر ئێران به بیانووی بوونی په‌ژاک و په‌که‌که
هاته ناو خاکی هه‌رێم و به‌هۆی بۆردومانی چه‌ند هه‌فته‌یی چه‌ند
کوردێکی سڤیل شه‌هید و برینداربوون" له‌لایه‌کی تره‌وه تورکیا به هه‌زاران
تۆن جبه‌خانه‌ی ئیسرائیلی بۆمبارانده سه‌ر ناوچه سنوریه‌کان و به‌هه‌ردوو
بۆمباران چه‌ندین هاوڵاتی کوردی بێ تاوانی موسڵمان شه‌هید و
برینداربوون و چه‌ندین مه‌ڕ و ماڵات و ده‌غڵ و دان و شانه‌ی هه‌نگ و
کشتوکاڵ و.......هتد بوونه سووته‌مه‌نی بۆمباکانی کۆماری ئیسلامی
ئێرانی دراوسێ و کۆماری تورکیای ئۆردوگانی ئیسلامی دراوسێ و چه‌ندین
گوندیش خاپور و چۆڵ کران" حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندخوازی و
ته‌حه‌فوزاتی هه‌ندێک هه‌ڵوێستی شه‌رمنۆکانه‌ی ده‌ربڕی" به‌ڵام ئێوه
بینیتان گۆڕان و حزبه ئیسلامیه‌کان فزه‌یان لێوه بێت..؟ که‌س زانی هه‌ڵوێستی
نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌لاحه‌دین به‌هادین و ئه‌میری کۆمه‌ڵ و پادشای
بزووتنه‌وه چی بوو..؟! ئه‌رێ که‌سێ له ئێوه رێپێوانێکی یه‌کگرتوو و
کۆمه‌ڵ و گۆڕانی له‌به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی ئێران بینی به خۆیان و
پێڵاوه‌کانی ده‌ستیان رووه‌ی بچمی ناشیرین و توکاوی جه‌نابی کونسوڵ..؟
کوا به‌یاننامه‌ی ئه‌مانه بۆ ئه‌و بۆردومانانه..؟ ده‌زانن خه‌ڵکتان
به‌چی خه‌ریک کرد..؟! ده‌زانن به‌و هه‌ڵوێسته‌تان ئه‌لقه‌له‌گوێییتان و
سیخوڕی خۆتان بۆ ئێران و تورکیا سه‌لماند..! من هه‌میشه گووتوومه با
له‌پێناو لێکنه‌ترازانی نێو ماڵی کورد با ئه‌وشتانه له‌به‌رچاو نه‌گرین"
به‌ڵام کاره‌ساته‌که ئه‌وه‌یه بۆ تیرۆر و ره‌شه‌کوژی ده‌ره‌کیی
زمانتان پێوه نییه و خۆتان به بچووکتر و لاوازتر ده‌زانن" به‌ڵام بۆ
تیرۆرکردنی شه‌هید سه‌رده‌شت که هێشتا ئه‌نجام و ئاکامه‌که‌ی نه‌زانراوه
ده‌یکه‌ن به‌کارتی فشار و سیاسی بۆ مه‌رامی نادیارتان و وه‌ده‌ستهێنانی
ده‌نگێک بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده زمانتان به‌قه‌د مه‌ودای هاتنه ناوه‌وه‌ی
ئێران و تورکیا بۆ هه‌رێمی کوردستان درێژ بوو" کاری ئۆپۆزۆسیۆن هه‌ر له‌ناوه‌وه
نییه" کاری ئۆپۆزۆسیۆن ته‌نها مێزکوتینی ناو په‌رله‌مان و زاگزیکی سه‌رشه‌قامی
سالم و روشاندنی ئۆتۆمبێلی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و ته‌قه‌کردن و
دیوارنووسین و پۆخڵه‌وات بڵاوکردنه‌وه‌کانی نێو کوردستان پۆست نییه"
ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی بۆ سووکایه‌تی کردنی کورد له‌شه‌ڕی ناوه‌خۆ
پێی نه‌کرا و بۆی نه‌کرا ئێوه کردتان" ئه‌و ئه‌منه قه‌ومیه‌ی پارتی و
یه‌کێتی پێیان نه‌پارێزرا ئێوه فرۆشتتانه تورکیا و ئێران و پێ په‌تییه‌کانی
بیابان" شه‌رم بکه‌ن له 5000 هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه" شه‌رم
داتانبگرێ بۆ 182000 ئه‌نفال و شه‌رم له‌خۆتان بکه‌ن که به‌رامبه‌ر به
داگیرکه‌ران و دوژمنانی کورد مێشن و له‌به‌رامبه‌ر کوردیش خۆتان لێ ئه‌بێته
گامێش....!!!
s4632628@gmail.com
|