تکایه قوربانیه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕیکلامی هه‌ڵبژاردن به‌کارمه‌هێنن.
ئاسۆ بیاره‌یی هه‌رچه‌نده له په‌یڕه‌وپرۆگرامی زۆربه‌ی لیست وپارتییهکانی هه‌ڵبژاردن له باشووری کوردستان ، هێشتا ناوچه داگیرکراوه‌کان به ناوچه دابڕاوه‌کان ناوده‌برێن، هه‌رچه‌نده هیچیان باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناکه‌ن و به‌په‌رۆشه‌وه خۆیان به به‌شێک له وڵاتی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر و ده‌زانن، هه‌رچه‌نده هێشتا به سه‌ده‌ها قوربانی شه‌ڕ و دڕنده‌یی سوپای عه‌ره‌بان له بیابهنهکهی قوڕیشیهکان ئیسک و پرۆسکیان دیار نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ لایه‌ن که‌وتونه‌ته به‌کارهێنانی گیانی قوربانیه‌کانی ئه‌نفال بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و فریودانی خه‌ڵک و بزواندنی هه‌ستیان.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئێش و ئازاری قوربانیه‌کان ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، نه‌ک ته‌نها ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی ئه‌ومرۆڤانه ده‌دات، به‌ڵکو سه‌رله‌نوێ سات دوای سات ڕوحیان ئه‌نفال ده‌کاته‌وه. به‌کارهێنانی وێنه‌ی که‌سوکاریان له تیڤهیهکان و باسکردنیان له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تریشه‌وه بوونی دهها سه‌رۆک جاش و سیخوڕی ڕژێمه فاشسته‌که‌ی سه‌ددام، دیسان ئازارێکی تره، که به‌داخه‌وه سیاسیه‌کان و سه‌رکرده‌کان هه‌ستی پێ ناکه‌ن. لێ ئه‌وه‌نده‌ی پیاوخراپ و به‌عسی کوردکوژ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و به خوێنی کورد ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، هێنده یارمه‌تی ئه‌و قوربانیانه نه‌دراوه که هه‌موو کاتێکیان مردنه و چاوه‌ڕێی مه‌رگن.
به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره پروپاگه‌ندانه، هیچ کاتێک ناڕژێته خانه‌ی دڵسۆزی و کوردپه‌روه‌رییه‌وه، چونکه وه‌ک ئاماژه‌م پێدا، برینی چه‌ند ساڵه‌یان له‌ڕوی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌کولێنێته‌وه و هه‌موو ئه‌و یادگاری و دیمه‌نه تاڵانه‌یان دێته پێش چاو که له‌ڕۆژانی ئه‌نفال و کیمیاباراندا چه‌شتویانه، زیاتر بێ ده‌سه‌ڵات و هیوایان به ژیان که‌م ده‌کات. ده‌بوو و ده‌بێت ئه‌و پارتییانه ئه‌و جۆره ریکلامانه بۆ عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر و کۆبینه جیهانیهکان بکه‌ن تاکو جارێکی تر کاره‌ساتی وا نامرۆڤانه به‌سه‌ر گه‌لی کورد و هیچ گه‌لێکی تردا نه‌هێنرێت. با ئێمه‌ش له جوله‌که‌کانه‌وه فێربین که چۆن به‌رگری له قوربانیه‌کانمان بکه‌ین و له‌و تاوانه، نه‌له عه‌ره‌ب و نه‌له فارس و نه‌له تۆرانیه‌کان خۆش نه‌بین.
سوێد 26/6/2009 assobyari@yahoo.com
|