![]()
|
تکایه، تکایه، تکایه !!!
تکایه با هیچ که‌سێک ئه‌و بابه‌تانه‌مان بۆ نه‌نێرێ که پڕن له جنێو و تاوانبارکردنی بێ به‌ڵگه و بێ بناغه و هێرشی ناڕه‌وا بۆسه‌ر ئه‌ویدی، ماڵپه‌ڕی ئێمه شوێنی هه‌موو ره‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیی و زانستییانه‌ی تێدا ده‌بێته‌وه، ئێمه به‌رهه‌ڵستکاری ده‌سه‌ڵات و هه‌موو ئه‌وانه‌شین که به‌نێوی به‌رهه‌لستکار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان ده‌نووسن و بوونه‌ته به‌رهه‌ڵستکارێکی چه‌واشه و ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێ ئه‌وا له ده‌سه‌ڵات خراپتر ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک پێشێل ده‌که‌ن، جا ئه‌گه‌ر تۆش له‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌وا چه‌ندین ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌ی وه‌ک کوردستانپۆست و هاوڵاتی و کوردستاننێت و رۆژنامه و ئاوێنه و ...هتد هه‌ن و سه‌ریانده‌خورێ بۆ ئه‌و کاره و باشتره بابه‌ته‌کانت بۆ ئه‌وان بنێری.
ئێمه جگه له‌شه‌ونخونیی و کاری خۆبه‌خش و به‌قوربانیکردنی ده‌رفه‌تی کار و ژیانی تایبه‌تییمان به کاری رۆژنامه‌گه‌ریی.. ماڵپه‌ڕه‌که‌شمان له‌سه‌ر توانای مادیی تایبه‌تی خۆمان به‌ڕێوه‌ده‌چێ، ته‌نیا قازانجێک که ئێمه ده‌یکه‌ین بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پێشکه‌وتووخوازانه‌ی کوردییه، بۆیه ئێمه ناتوانین ببینه بڵندگۆیه‌کیتری قسه‌ی بازاڕیی و ووشه‌ی سووک و چرووک که نێوه‌ندی میدیای کوردی به پشتگیریی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌یانی به‌رهه‌مهێناوه و تا راده‌یه‌کی زۆر ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی و به‌رهه‌لستکاریی راسته‌قینه‌ی پێ له‌بار بردووه.
هه‌ینی ٥\٦\٢٠٠٩ ئه‌مڕۆ
|