١٧\١١\٢٠١٢
تنۆکه
ئاوه‌کان.

ئامانج
کامیار
(١)
دونیا کاول کاوله
مه‌یموونه‌کان راده‌که‌نه‌وه قه‌فه‌سه‌کان
ژیان زۆر حه‌زى له مردنه.
(٢)
ئه‌مڕۆ کاره‌باچییه‌که هات
به گوڵى گوت:
-
دڕک له تۆ جوانتره.
(٣)
دوێنێ شه‌وبۆ گریا
بۆ ئه‌وه‌ى
شه‌قامه‌کان جه‌نجال بکا
له بخور.
(٤)
عه‌ده‌م گریا
بۆ وجود
وجود گریا
بۆ ژیان.
(٥)
چه‌ند سه‌یره!!!
هه‌موومان ده‌مرین
ئه‌وه‌ى نامرێ
کچێکه
له ژێر
په‌رده داخراوه‌کان
ده‌گریێ.
(٦)
هه‌موومان ده‌مرین
ته‌نها
زه‌مه‌ن
نه‌بێ.
هۆڵه‌ندا
handren_hana@yahoo.com
|