په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

تیپی ١٢‌ی سەر بە سوپای ئێراق و مالیکی

ئەمشەو دابەزینە نێو شاری کەرکوک.

 

ستار محەمەد قادر

 

ئەم ئێوارە لە دوای تاریک بوونی دونیا فیرقەی ١٢ی سەر بە سوپای ئێراق و راستەوخۆ داکۆکیکەر لە دەسەڵاتی مالیکی دابەزینە نێو شاری کەرکوک و لە زۆربەی شوێنەکان بازگەی خۆیان دامەزراند، ئەمەش بە بیانووی ئەوەی گوایە ١١ بنکەی دەنگدان هەیە کە لە دەرەوەی لیستی هاوپەیمانێتیدان و لە پێناو ئەوەی  نەبا کورد زوڵم لەو لیستانە بکات کە لە دەرەوەی ئەواندان، لەم ماوەیەدا لە نێو شەقامی کوردی و شاری کەرکوکدا سەرەڕای ئەوەی لێرەو لەوێ دەنگۆی ئەوە هەبوو گوایە ئاڵۆزییەک هەیە لە نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمدا، بۆ پشت راستکردنەوەی ئەو هەواڵە هاتنی فیرقەی ١٢ بۆ نێو شاری کەرکوک و جێگیر بوو نیان لە زۆرێک لە سەر شەقامی گەڕەکە کورد نشینەکان باشترین بەڵگەی زیندووی ئەو گرژییانەن کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەنددان!

 

دەکرێت لێرەوە ئێمە پرسیاری ئەوە لە سەرانی کورد بکەین ئایا حکومەتێک کە تا ئێستا دۆڵەمەیە ئەوە هەڵوێستێتی جا وەرە بۆ هەڵبژاردنێکی دیکە ئەگەر توانای هەبێت سەر سنورەکانمان لێ نەگرێت؟!

 

ئەم حکومەتە ئەمڕۆ حکومەتی ووڵاتێکە کە رووناکی تێیدا غائیبە و هاوڵاتیانی بە هۆی گیرۆدەبوونییانەوە بە چارەنووسی ئێراقیبوونییانەوە هێندەی ئەرزو ئاسمان لە رۆحی خۆیان قەڵسن، جا وەرە تۆزێک رووناکی شک ببەن دەبێت ئەوکات بە چ شێوەیەک مامەڵەمان لەگەڵدا بکەن؟!

 

بەهەرحاڵ ئەمە سەرەتای ئەزموونێکی نوێیە ئەگەر کورد ئەزموون لە رابردووی وەربگرێت، من بۆ خۆم هەموو ئەم رووداوانە بە سرووشتی وەردەگرم چونکە تا ئەم ساتە وەختە نە کورد بۆ خۆی دەزانێت لە رابردوودا بۆ ئەوەندە قووربانی داوە و لە پێناو چیشدا بەخشیانی ؟ نە ئەوەش دەزانێت دروستبوونەوەی ئێراقێکی بەهێز لەسەر خواستی خۆی چ پاداشتێکی لە پشتەوە دەبێت؟!

 

 

star_qadr@yahoo.com