تراژیدیاکه‌ی ماردین ده‌ستی چه‌په‌ڵی ئه‌رگه‌نه‌کۆنی له‌پشته‌وه‌یه.
هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
کاره‌ساته( کوردته‌زێنه‌که‌ی) ماردین، بۆی هه‌یه له‌سه‌رانسه‌ر کورستانی باکوردا چه‌ند باره بێته‌وه.
بۆ تێگه‌یشتنی له ڕاستی ڕووداوه‌که‌ی گوندی به‌لگه‌ی شارۆچکه‌ی چیای مازی سه‌ربه شاری ماردین, که جگه له‌مێدیاکانی تورک رۆژنامه‌و میدیا جیهانیه‌کانیش بایه‌خێکی ته‌واویان پێداوه.
لایه‌نی نه‌گه‌تیڤی ئه‌و رووداوه ئه‌وه‌یه که قوربانیه‌کان هه‌موو ژن ومناڵی کوردن بکوژه‌کانیش هه‌ر کوردن ،
بۆیه بۆ تێگه‌یشتن له ڕاستی رووداوه‌که پێویسته به‌مێژووی کاره‌چه‌په‌له‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆندابچینه‌وه له چۆنێتی دروستکردنی دیارده‌ی جاشایه‌تی له‌شارۆچکه‌و لادێکانی کوردستانی باکوردا .
ده‌وله‌تی که‌مالیستی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداریدا چ راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی سوپاوه چ ناراسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی چه‌ته‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه که تێکهه‌ڵکێشێ ده‌زگای دژه‌تیرۆری جه‌ندرمه (ژتیم) بو بوون، له‌وانه عبدالله چاتڵی (که‌ناوه نهێنیه‌که‌ی سه‌وز- یه‌شل) به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی سه‌رپشک کرابوو بۆ دروستکردنی ده‌سته‌ی پیاوکوژو جاش.
که‌له سه‌ره‌تادا ئه‌م ده‌سته جاشانه ئه‌رکی سه‌ره‌کیان کوشتن وبزرکردنی ئه‌و رۆشنبیره کوردانه بوو که گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرا کوردایه‌تی بکه‌ن.
له کۆده‌تاکه‌ی که‌نعان ئێڤه‌رنه‌وه‌له ساڵی 1980 ده‌ستیان کرد به‌کوشتنی کورد بزرکردنی به‌شێوه‌یه‌کی نادیارله سه‌رانسه‌ری کوردستان دا( بڕوانه ئه‌رگه‌نه‌کۆن و بیره‌کانی مه‌رگ) به‌م شێوه‌یه دیارده‌ی چاشایه‌تی هه‌موو کوردستانی ته‌نیه‌وه تاله‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیران (تانسۆ جیله‌ر ) ژماره‌ی جاشه‌کان له‌کوردستان خۆی ده‌دا له57000 هه‌زار جاش.
لێره‌دا هونه‌ر له ژماره‌ی زۆری جاشه‌کاندا نیه ، به‌ڵکو له چۆنێتی جاشه‌کاندایه که پێکهاته‌که‌یان له هه‌موو گوند‌و شارۆچکه‌کاندا له‌وانه پێکهاتووه که‌له کۆندا ناحه‌زی ودوژمنایه‌تیان هه‌یه. یان سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان جیاوازه.
بۆ نمونه جاشه‌کانی قاره‌مان مه‌ره‌ش له د‌وو بنه‌ماڵه‌ی کۆنه‌دوژمنی یه‌کتر پێک هاتوون له‌شاره‌کانی تر به‌هه‌مان شێوه.
..جاشه‌کانی (سیوه‌ره‌ک) و( ئورفه) به‌هه‌مان شێوه، ئه‌و مه‌فره‌زه‌جاشانه‌ی که‌ڕاسته‌وخۆ ئه‌رگه‌نه‌کۆن ئاراسته‌یان ده‌کات جیاواز‌و دڕترن له‌جاشه‌ئاساییه‌کانی تر.
هیچ سه‌رۆک هۆزێک نه‌یتوانیوه له شوێنێکدا هه‌موو جاشه‌کان گوێڕایه‌ڵی بن هۆ‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌جروبه‌ی جاشه‌کانی(تاهیر ئادیه‌مه‌ن) که‌بۆ ماوه‌یه‌ک به‌کۆمه‌ڵی دایانه‌پاڵ په‌که‌که و ببونه یارمه‌تیده‌ریان له بواری په‌یداکردنی چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی ولۆجیستیکیه‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌رگه‌نه‌کۆن وکه‌مالیسته‌کان لێره‌دا ته‌نها به‌کوشتدانی کورده به‌ده‌ستی کورد ، رووداوه‌که‌ی ماردینیش نمونه‌ی زیندووی ئه‌و راستیه‌یه که‌دووبنه‌ماڵه‌ی جاش به‌چه‌کی ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یان ئه‌نجام دا‌و روویه‌کی ناشیرینی کوردیان نیشانی جیهان دا‌و دوژمنانیش وه‌ک ته‌ماشاکه‌ر ده‌ڵێن ئه‌وه کورده ونامۆیه به‌شارستانیه‌ت ئه‌وه‌تا شایی وزه‌ماوه‌ندیان کرده شین و شه‌پۆڕ.
ئه‌م کاره‌ساته کوردته‌زێنه‌ی ماردین بۆی هه‌یه له‌سه‌رانسه‌ر کوردستاندا چه‌ند باره‌بێته‌وه. چونکه جاشه‌کانی کوردستانی باکور له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ناسروشتیدان و وه‌ک بۆمبایه‌کی کاتی وان هه‌میشه له‌سه‌رپێن بۆ ته‌قینه‌وه، مه‌رجیش نیه هه‌موو جارێک جاشه‌کان ده‌ست پێشخه‌ربن له ته‌قاندنی فیشه‌کی یه‌که‌م، به‌ڵگه و شایه‌دحاڵی زیندوو هه‌یه که ئه‌م ڕووداوه‌ی گوندی بیلگه‌ش له‌ده‌ستڕێژێکی بنکه‌ی جه‌ندرمه‌ی نزیک ئه‌و گونده‌وه ته‌شه‌نه‌ی کردووه. به‌پێی دانپیانانه‌کانی جه‌ندرمه یه‌ک به‌ناوی( A.C).
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی(میلیه‌ت حه‌ره‌که‌ت) له رۆژی 3/5/2009 به‌ئاشکرا ده‌ڵێت کورد له‌که‌یه‌کی(په‌ڵه)ڕه‌شه به‌شانی تورکه‌وه، که‌ناکرێ ئیتر ئه‌و سوکایه‌تیه قه‌بوڵ بکه‌ین،ئاخاوتن به‌زمانی کوردی له‌ناو په‌رله‌مانی گه‌وره‌ی تورکیادا ئه‌وپه‌ڕی سوکایه‌تی کردنه به‌گه‌لی تورکی خۆشه‌ویستمان.
|