٨\٥\٢٠١٠
تیرۆر
ده‌نگی ئازادی پێ دانامرکێ !!
- وه‌لامێک بۆ بکوژانی جوانیی و سومبوله‌کانی
ئازادی کۆمه‌ڵگا -
ماکان گه‌ڤه‌ریی
هه‌ڵبه‌ت، له جیهانه پڕ له مه‌خسه‌ره‌که‌ی هه‌ر دو پارتی ده‌سه‌لاتداری
ناشه‌رعی هه‌رێمی داگیرکراوی کوردستان، له لایه‌ن دو خێڵ و بنه‌ماڵه‌و
هێزی خاوه‌ن میلیشیاو چه‌ندان هێزو فه‌یله‌ق و ده‌زگای ده‌مامکداردا،
شتێکی ئاسای و بێ کێشه‌یه، که باس له ئازادی و دیموکراسی بکه‌ن له
کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، له به‌ر ئه‌وه‌ی گێلێتی خۆیان‌و چه‌وتی پیاده‌کردنی
سیاسه‌ته‌که‌یان هه‌ر هێنده‌ی له باردایه، ئه‌وان پێیان وایه، که
خاوه‌ن چه‌ندان ده‌زگای راگه‌یاند و ڕۆژنامه‌و ده‌نگی بیستراون، ئیتر
ده‌توانن خۆیان له زه‌لکاوی خیانه‌تی تیرۆردا پاک ڕابگرن و ، به خه‌م
ساردیه‌که‌وه بڵێن، ناوبراو تیرۆرکراو، و ده‌ستێکی ڕه‌ش شه‌هیدی کرد!
لێ بیریان چوبۆیه‌وه، که ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شانازی و پێوه‌ینازی
بێت، هه‌تا ئێستا ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بو، به تایبه‌تی
هه‌ولێری پایته‌خت! لێ به داخه‌وه له سپێده‌ی ساڵحانداو له به‌رده‌م
مزگه‌وتی ڕۆشنبیریدا، که زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینه، خویندکارێکی ڕۆژنامه
نوس و ئازاد ده‌ڕفێندرێت و پاشان به شه‌هیدی له شارێکی دیکه، که هه‌مان
هێز و ده‌سه‌ڵات تێیدا ته‌راتێن ده‌کات ته‌رمه پیرۆز و نه‌مره‌که‌ی ده‌دۆزرێته‌وه!
لی ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی بنه‌ماڵه‌کان هێنده کاڵفام و گێل و به‌سته‌زمانن،
پێیان وایه، تاکی کورد و چینی ڕوناکبیرو ڕۆشنبیری کورد، وه‌ک ئه‌و
ڕۆژنامه نوس و نوسه‌ره بێ ئاوبرو بێ مۆڕاڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
خاوه‌ن بیرێکی ڕۆبۆتین، و بڕوا به درۆ شاخداره‌کانی ئه‌و ده‌سه‌لاته
تا قیامه‌ته ڕوڕه‌شه ده‌که‌ن، که له میدیا بێ ئابڕوکه‌یانه‌وه ده‌ڵێن،
ده‌ستێکی ڕه‌ش ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام داوه!..
من ده‌پرسم، له ئیوه بیر ڕه‌ش تر و ده‌ست ڕه‌شتر که‌سی تر هه‌یه؟ ،
دژ به ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ و جوانی تیرۆر کردن و کوشتن و بڕین و
له ناو بردن و سوتاندن و تۆقاندن و ڕفاندن و بێ سه‌رو شوێن کردن، له
ئێوه زیاتر که‌سێک و لایه‌نێکی تر زاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه؟
پاشان، ده‌شێ هه‌ندێ که‌س بڵێن وایه، لێ من و هه‌زارانی وه‌ک من،
گاڵته نه‌بێت به‌و بیر‌و عه‌قڵه کۆن و دواکه‌وتو بێ مۆراڵه نایه‌ت،
له کاتێکدا پارتی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پیشینه‌یه‌کی ڕه‌شترو
ڕابردویه‌کی پڕ له گومانه‌ویه، ده‌رهه‌ق به ڕۆژنامه‌نووسان و نوسه‌رانی
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بیری ته‌سکی حیزبایه‌تیه‌که‌ی خۆی، و چه‌ندان نمونه‌ش
وه‌ک سۆرانی مامه حه‌مه‌و ستار شه‌ریف و ، هه‌زاران ڕۆژنامه نوس و
نوسه‌ری دیکه، که ڕفێندراون و ئه‌شکه‌نجه‌دراون و که‌وتونه‌ته ژیر
گوشار‌و فشاری زه‌برو زه‌ندی ئێوه و حیزبه‌که‌تانه‌وه، ده‌کرێت بڵێن،
له کاتێکدا پاکانه‌ی ئه‌وه بکه‌ن بڵێن ئێمه به‌ر پرسیار نین و
ئاگادار نین، لێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بێت و له جوانیه‌کانی ژیان گه‌یشتبێت،
ئه‌وه درک به دوژمنایه‌تی ئێوه ده‌کات له مێژه‌وه که ئێوه دژ به
هه‌مو جوانیه‌ک بون ، دژ به ده‌نگ و سه‌دای ئازادی و دیموکراسی بون،.
پارتی و بنه‌ماله‌ی مه‌سعود ، به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م کرده‌وه
تیرۆرستیه‌ن ،ناکرێت و نابێت، به هیچ بیانو و پاساوێک، خۆیان له گۆمی
شڵه‌قاوی ئه‌م کرده‌وه ڕه‌ش و نامرۆڤانه‌یه ده‌ربکه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی
لای هه‌موان رون و ئاشکرایه، که هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ر به بنه‌ماڵه
نه‌بێت، هیچ هێز و که‌سێک نییه، بتوانێت له سپێده‌ی به‌ره‌به‌یانیه‌کدا
مرۆڤێکی بێ‌تاوان و خویندکاری زانکۆیه‌ک بێ سه‌رو شوێن بکات، و له پاش
بێسه‌رو شوێنکردنه‌که‌شی، که ناوجه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و هێزه ئه‌منی
و ئاسایشه‌که‌ی به شه‌هیدی له پارێزگای موسڵ جه‌سته‌و ڕوحی نه‌مری ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ گه‌ڕه‌ک و ئه‌و شاره‌ی له پێناو جوانی کردنیدا خۆی کرده قوربانی،
ڕوحه نه‌مره‌که‌ی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رک و کاری گرینگترو ڕوبه‌ڕبونه‌وه
شێتگیرانه‌تری خسته سه‌ر شانی هاوڕێ و هاوخه‌باته‌که‌ی، که ئێمه‌ی
ڕوناکبیرو ڕۆشنفیکری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه چه‌ته‌و بێ
ئابڕوکانی کوردستانین. بۆ دریژه پیدان به خه‌بات و بیره جوانه‌که‌ی.
که خه‌باتکردنێکی شارستانییانه بو، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی و
دیموکراسی و مافی تاک له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیلکراودا!.. به ناوی خۆم و
سه‌رجه‌م هاوبیره‌کانمه‌وه، به‌ڵێن دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌و، سوێند به
ڕوحی پاکی تۆ و سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رجه‌م قوربانییانی ده‌ستی ره‌شی
تیرۆری بنه‌ماڵه‌ی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان، درێژه پیده‌ری جه‌نگی
جوانی بین ، له ته‌ک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناشه‌رعییه‌ی که چاوی به ده‌نگ
و ڕه‌نگی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵنایه‌ت..
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه کۆتایی نییه، لێ له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا،
پرسه‌و سه‌ره خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و دۆست و هاوڕێ و هاوپیشه‌کانی
جوانه‌مه‌رگی پینوس کاکه، سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌م و بکه‌رانی ئه‌و
کرده‌وه تیرۆریستیه شه‌رمه‌زارو ڕیسوا ده‌که‌م، و به ئه‌رکی سه‌رشانی
خۆمی ده‌زانم، وه‌ک کوردێک و پاشانیش وه‌ک ڕۆژنامه نوسێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ،
که داوا له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا ئه‌منی
و ئاسایشیه‌کان و سه‌رجه‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌که‌م، که به
دواداچونی ڕاسته‌قینه بۆ بکه‌رانی پست په‌رده‌ی ده‌زگا نهێنیه‌کانی ئه‌و
ڕوداوه بکه‌ن و بکه‌رانی له به‌ر ده‌م دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ندا
بڕیاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بدات..
له‌نده‌ن
6/5/2010
makan4@live.com
|