٧\٥\٢٠١٠
تیرۆری ره‌ش بۆ
سه‌ر ده‌نگوڕه‌نگی ئازاد شه‌رمه‌زار و مه‌حکوم و ئیدانه ده‌که‌ین.
نه‌فره‌ت له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
له به‌رگی حیزبایه‌تی و سیاسه‌تی بنامهڵهدا، دژ به پره‌نسیپی
ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دادگا، به ده‌مامکی ڕه‌ش و بیری
ته‌سک و عه‌قڵێکی خێڵه‌کی و دواکه‌وتوو تیرۆری ده‌نگ و سه‌دای ئازادی
و ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌که‌ن..نه‌فره‌ت له بکه‌رانی ئه‌و ده‌سه ڕه‌شه و،
بکه‌رانی ڕیسوا و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین.
به ناوی کۆمه‌ڵه‌ی رووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆ له به‌ریتانیاوه..
ئێمه، وه‌ک به‌شێکی زۆر له رووناکبیران و نووسه‌رانی ئازاد، له
وڵاتی به‌ریتانیا، وه‌ک چۆن هه‌میشه خۆمان به به‌رپرسیار زانیوه،
له ئاست سه‌رجه‌م کێشه نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیهکانماندا، و له گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که هه‌میشه سه‌رسه‌ختانه و به توانا‌و بیر‌و باوه‌ڕی نیشتمان
په‌روه‌ریه‌وه، له هه‌وڵی به دیموکراتیزه‌کردنی نیشتماندا بوین، و
کۆشش و خه‌باتمان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی خاوه‌ن ده‌نگ و
ڕه‌نگی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری بێت، ئێمه وه‌ک ئه‌و ڕێژه
به‌رچاوه‌ی ڕوناکبیرانی به‌ریتانیا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رسه‌ختانه،
بکه‌رانی و به‌رپرسانی ئه‌و کاره تیرۆریستیه، دژ به خوێندکارو
ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، ئیدانه‌و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، ده‌نگمان
ده‌خاینه پاڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ڕیکخراو کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییانه‌ی که
داکۆکیکارێکی ڕاستگۆ و بوێرن بۆ به دادگای گه‌یاندنی بکه‌رانی ئه‌و
کاره ناشارستانی دزێو نا مرۆیی‌و و تیرۆریه!
هه‌ر لێره‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، ده‌بێت خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی کورد،
له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیشدا، بێده‌نگ نه‌بن و بێده‌نگی
نه‌نوێنن، تیرۆر‌و له ناو بردنی تاکی کورد، به شێوه‌ی ترساند و
تۆقاندنی که‌سی ئازاد و خاوه‌ن مۆڕاڵ و ئازادیخواز، ئاوات و مه‌به‌ستی
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه‌یه، که له نیشتمانی هه‌مومانه‌وه
بۆته دو ناوچه‌و دو ماڵبات بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه، که له
ژێر جه‌تری سیاسه‌تدا، هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاند و تیرۆو له ناوبردنی ئه‌و
دهنگهنهیان کردۆته ئامانج که له هه‌وڵی جوان کردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی
کوردیدان، ده‌نا، به‌و شێوه‌یه‌ی که ڕۆژنامه‌نوس و خوێندکار
سه‌رده‌شت عوسمان فڕێندراوه‌و له پاشاندا تیرۆر کراوه، ئه گه‌ر
ده‌ستی ده‌سه‌لات و ده‌زگایه‌کی حیزبی له پشته‌وه نه‌بێت، ئه‌وه
سه‌رجه‌م به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانی ئه‌و سیاسیانه‌ی هه‌ڕێمی کوردستان
ده‌خاته ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه، له کاتێکدا ئه‌وان باس له
دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ و ئاسایش و به‌ر قه‌راری دادگا
ده‌که‌ن،.
ئێمه له‌م بانگهوازنامهیهماندا، که داوا له سه‌رجه‌م روناکبیران
و ڕۆشنبیرانی کورد ده‌که‌ین له هه‌ر کۆیه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌ن،
داوا له سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و که‌سی ئازاد و ڕۆشنفیکر ده‌که‌ین،
که له ئاست ئه‌م کاره ڕه‌ش و دژ به مرۆڤایه‌تیه، که ده‌رهه‌ق به
پێنوس و که‌سێکی ئازاد کراوه، بێده‌نگ نه‌بن وخاوه‌ن ویژدان و ده‌نگی
ناڕازایه‌تی بن.
ئێمه له کاتێکدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆشمان ئاراسته‌ی که‌س و کار و
هاوڕێ و هاوپیشه‌و هاو خه‌باتی شه‌هیدی پێنوس کاکه سه‌رده‌شت عوسمان
ده‌که‌ین،
داواش له سه‌رجه‌م لایانه په‌یوه‌ندیدارو به‌رپرسیاره‌کان ده‌که‌ین
که به زوترین کات به دواداچون و لێکۆڵینه‌وه له‌م تاوان وتیرۆره
بکه‌ن و بکه‌رانی ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه‌و به‌رپرسانی ئه‌و جه‌هاله‌ته‌ی
وه‌ک شه‌مشه‌مه‌کوێره، له تاو ڕوناکی و ده‌نگ و ڕه‌نگی ئازادی پێنوسی
ئازادا چاوی هه‌ڵنایه‌ت و هاناو هه‌نگاو بۆ گولله‌و تفه‌نگ و تیرۆ
ده‌بات، بداته دادگا‌و له دادگایه‌کی عادیلاندا، شهمهزارو ڕیسوا
بکرێت!.
بژی ئازادی
بژی یه‌کسانی و داد په‌روه‌ری
به‌ڵی بۆ پێنوس و ویژدانی زیندو ، دیدی نوێ
به‌ڵێ بۆ خه‌باتی ڕوناکبیرو بیری ئازاد
نه‌فره‌ت له جه‌هاله‌ت و تیرۆر
نه‌فره‌ت له بکه‌رانی ده‌ستی ڕه‌شی بکوژانی پێنوسی ئازا و ئازاد.
کومه‌ڵه‌ی رووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆی کورد -
به‌ریتانیا
6/5/2010
له‌نده‌ن
|