٦\٥\٢٠١٠
تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان
کوشتنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تییه به ڕووی گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه و نه‌زانین
دا.
ڕفاندنی خوێندکاروڕۆژنامهنوس (( سه‌رده‌شت عوسمان)) له شاری هه‌ولێر
وله‌به‌رده‌م زانکۆ‌و به‌به‌رچاوی پۆلیس وخوێندکارانه‌وه له‌رۆژی
4.5.2010 ، دواتر تیرۆر کردنی و دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌که‌ی له شاری موسڵ
له 6.5.2010 دا. هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سامناکه بۆ سه‌ر ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به‌ڕووی چه‌وسانه‌وه‌و ڕاوڕووت و نه‌زانین دا.
وه‌ک له زۆربه‌ی به‌یاننامه‌کانی نووسه‌ران و لایه‌نه سیاسیه‌کانیشدا
ئاماژه‌ی پێدراوه، ئه‌م کرده‌وه‌یه، به‌و جۆره‌ی که به‌ڕۆژی ڕووناک
و له‌ناوجه‌رگه‌ی شار‌و به‌به‌رچاوی هیزه‌کانی پاراستن وپۆلیس و خه‌ڵکه‌وه
ئه‌نجامدراوه‌و پاشانیش له شاری موسڵ لاشه‌که دۆزراوه‌ته‌وه. بکه‌رانی
ئه‌م پلانه نه‌گریسه، له ئیمکاناتیکی گه‌وره‌ی تیرۆریستی به‌هره‌مه‌ندن.
به وه‌ی که گیانبه‌ختکردوو له‌بواری کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، قه‌ڵه‌میکی
ڕاسای ڕیسواکردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆری ئێستای کوردستانی
عیراق بووه. بۆیه گومان ده‌چێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که قاتلانی هه‌ر له
نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدابن .
ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌ڕیم ، ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن له گیان و ژیان
و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی، سه‌ره‌خۆشی گه رمی خۆی
ڕاده‌گه‌ینیت به که‌س وکارو هاوڕێ و ئازیزانی، به هاوپیشه‌کانی و به‌ته‌واوی
خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی ، له هه‌وڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
خۆی ده‌بێت بۆ گووشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی هه‌ریم تا بکوژانی ده‌شتی
عوسمان و داڕێژه‌رانی ئه‌م سیاسه‌تی لهنیوبردنه، بدۆزینتهوهو له
دادگایه‌کی کراوه‌دا به‌خه‌ڵک بناسێنێ وسزای ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه
وه‌ربگرن.
بژی ده‌نگی ناڕازهتی به ڕووی گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه‌و نه‌زانین دا.
سکرتاریه‌تی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
6.5.2010
|