١٦\٥\٢٠١٠
تیرۆری "سه‌رده‌شت"
له نێوان براوه و دۆڕاودا.

سالار سۆفی
"سه‌رده‌شت" نه جه‌نگاوه‌ر بوو و نه چه‌کدار. ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌شتیان
تیرۆر کرد، هه‌ر که‌س و لایه‌نێک بن، له‌سه‌ر بیروبۆچوون و نووسینه‌کانی
تیرۆریان کرد. ئای له‌و ڕیسواییه!
ده‌ڵێن تیرۆریستان جگه له زمانی کوشتن زمانێکی تر نازانن. ئاخر ئه‌وان
خاوه‌نی بیروبۆچوونێکی هێنده بۆگه‌ن و شهرمهێنهرن، که به هیچ
جۆرێک ڕووی کۆمه‌ڵگه‌ی نییه، ئه‌وه ته‌نها فیشه‌ک و تیرۆره ده‌توانێت
ده‌ری بڕێت.
بیروبۆچوون و نووسینه‌کانی سه‌رده‌شت هه‌ر جۆرێک بووبن، وه‌ک مافێکی
سروشتیی خۆی ده‌ری بڕیون. گه‌ر هه‌ڵه بووه، ده‌کرا وه‌ڵامی بدرێته‌وه
و به به‌ڵگه‌وه ناڕاستییان بسه‌لمێندرێت. به‌ڵام تیرۆرکردنی "سه‌رده‌شت"
ته‌نها یه‌ک مانای هه‌یه، ئه‌ویش بێوه‌ڵامی و ده‌سته‌وه‌ستانی
تیرۆریستانه.
"سه‌رده‌شت عوسمان" له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتیدا تیرۆر کرا و گیانی له‌ده‌ست
دا، ناکرێت به‌مه نه‌ڵێین زیانێکی گه‌وره له خۆی و کهسو کاری و
هاوڕێکانی و هه‌موو گه‌له‌که‌مان. ناکرێت گه‌لێک گیانی هاوڵاتییه‌کی
خۆی به کهمئهرزش بزانێت. به‌ڵام جگه له‌مه‌ش، زیانێکی گه‌وره‌ی ترمان
له هۆکار و شێوازی گیان لهدهستدانهکهدایه. ئه‌م تاوانه هێڕشێکی
ناڕه‌وا و ناموڕاڵانهیه بۆ سه‌ر سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌وڵی
زه‌وتکردن و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌سکه‌وته‌کانمانه، که هیچ
ئازادیخوازێک ناتوانێت ڕێی پێ نه‌گرێت.
ئه‌گه‌ر "سه‌رده‌شت" تا دوێنێ ژماره‌یه‌ک گوێگر و خوێنه‌ر و لایه‌نگری
هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌مڕۆ، هه‌ر ئازادیخوازێکی ئاگادار له‌م تیرۆره، له
هه‌ر کونجێکی جیهاندا نه‌فره‌ت له تیرۆریستان ده‌که‌ن و خوێنه‌ر و
لایه‌نگری ئه‌ون. ئه‌مه‌یه بردنه‌وه، له دوای گیان له‌ده‌ستدان.
به‌ڵێ ئه‌مڕۆ له کوردستان و له هه‌ر جێیه‌کی تردا، ده‌نگێکی
ئازادیخواز هه‌بێت، بووه به "سه‌رده‌شت"ێک و ته‌نگی به تیرۆریستان
هه‌ڵچنیوه. تیرۆریستان ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌شیان نه‌ماوه که به‌رپرسیارێتی
ئه‌و کاره تیرۆریستییه له ئه‌ستۆ بگرن. ئه‌مه‌یه ترسنۆکی و ڕووخانی
به‌ها مرۆییه‌کان، ئه‌مه‌یه ترۆپکی دۆڕان.
تا ئێستا گه‌لێک تیرۆری له‌و جۆره له کوردستاندا ئه‌نجام دراون، که
هه‌ندێکیان ئاشکرا بوون و هه‌ندێکی تریان هێشتا دۆسییه‌کانیان شاراوه‌ن.
پێویسته به هه‌وڵی هه‌موو ئازادیخوازان، به جیاوازی بیروبۆچوونهکانییانهوه،
تاوانی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، بکرێت به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ
سه‌پاندنی ئازادی بیروڕا و کۆتاییهێنان به‌تیرۆر له نیشتیمانی ئه‌نفالکراوان،
ئه‌مه‌شه بردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت و سۆران و هه‌موومان.
13/05/2010
ماڵپه‌ڕی سالار سۆفی
|