١۴\٥\٢٠١٠
تیرۆر کـێ دەیکا ؟

کامەران ئیبراهیم
رفاندنى خوێندکارێک و رۆژنامهنووسێک لەبەردەم حەرەمى
زانکۆودواترتیرۆرکردنى پرسیارێکى زۆرگەورەدەگرێتە خۆ ،ئەوەى بەرامبەر
رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانى هاوکارمان رووى دا تیرۆرێک نەبوو سیاسى
بێت، بەڵکو خەتەرناکتره لە تیرۆرى سیاسى بەڵکو ئەمە تیرۆرى فکرى و
عەقڵى بوو بۆ بێدەنگکردنى قەڵەمە سەربەخۆ و ئازادەکان، ئەگەر ئەمەى لە
هەولێر و لەپایتەختى ئەم هەرێمەى کە ئەمرۆ لەعێراقە شانازیی بە ئارامیی
و ئاسایشى ئەم شارەوە دەکرێت رویدا ئەگەر لە ولاتَیکى ترى وەکو ئێمە کە
باس لە بەها دیموکراسى و مەدەنیەکان دەکات روویدابا، ئەوە بگێومان پێش
هەمووشتێک سەرۆکى ئەم وەڵاتە دەکەوت و داواى لێبوردنى لە کەسوکارى ئەم
شەهیدە دەکرد و پەرلەمانیش زۆر بەخێرایی دانیشتنَکى نائاسایى بۆ
بانگشێتکردنى وەزیرى ناوخۆ ئەنجام دەدا، کە بەداخەوە ئێمە ئەمانەمان
نەبینى.
بەهەرحاڵ ئەوانەى ئەیانەوێت بە شێوازى توندوتیژیی و تۆقاند
رۆژنامهنووسان بترسێنن ئەوە خەیاڵیان خاوە و ئەو رێگهیهی
رۆژنامەنووسان ئەمرۆ گرتوویانهته بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەم جۆرە
عەقڵیەتە رۆژدواى رۆژ فراوانتر دەبێت، ئەوەى گرنگە لێرە باسى لێوەبکەین
ئەنجامدەر و بکەرى تیرۆرە کە ترسناکترین پیلان و دزێوترین دیاردەیەى
ئەم کۆمەڵگایانەیە کە کەسانَیک بۆ مانەوەی دەستەڵاتى خۆیان پەناى بۆ
دەبەن و دەیانەوێت لە رێگەى غافڵکوژییهوە ئەم دەنگانە کپ بکەن کە
نایەنەوێت کەسانێک بەعەقڵى خێلهکیی و تاکڕەوانە حوکمى کۆمەڵگایەک بکەن
و بەدرێژایی زەمەن دەسەڵات بۆخۆیان قۆرغ بکەن، تیرۆر ئەم کەسانە پەناى
بۆ دەبەن کە ترسى باجدانیان هەیە لە چوارچێوەى رەفتار و رهوشتی
سیاسیان کە لە درێژەى دەسەڵات و فەرمانرەوایى خۆیان پیادەیان کردووە ،
ئەوەى گۆمان لە رابردوو و سێبهرى خۆى نەکات ناچێت گەنجێک تیرۆر بکات و
ناچێت رۆژنامهنووسێک بفڕێنێ و لەسەر ووشە شههیدى بکا.
ئەوهى بەرامبەر سەردەشت کرا رەنگە بەیانى رۆژنامەنووسى زیارتر
بگرێـتەوە، بۆیە لەسەر رۆژنامهنووسان و نووسەران و ئەهلى قەڵام
پێویستە بە نووسن و نارەزایەتى دژى ئەم پیلانە هەڵویست وەربگرن و
هەمومان بەیەکەوە داوابکەین هەرچى زووترە بکوژانى ئەم شەهیدە بەسزاى
خۆیان بگەن و رێ لهو کەسه دەمامک بەستووانه بگیردرێ که لەپشت
دژایەتیکردنى ئازادى رادەربرین و کپکردنى دەنگی نارهزایهتیی دژ به
ناعەدالەتى کۆمەڵایەتیین لە ئەنجامدانى هەر پیلانێکی دژ به هەر
ۆژنامەنووسێک که پیادەى دهکهن لە هەرێمى کوردستان.
ماڵپهڕی کامهران ئیبراهیم
|