![]()
![]()
|
تیروتانه‌ی بێ‌خه‌مان .
له‌گه‌ڵ ڕێزم.. بۆ زێوه‌ری شاعیر . به‌ندی عه‌لی
پێم ئه‌ڵێن چۆن زاتی وه‌تکرد نیشتمان ده‌رکه‌ی له‌دڵ مێژوو نێیته کۆڵه‌پشت و جێی بهێڵی باخی گوڵ من ئه‌ڵێم چۆن هه‌نگ په‌ڕه‌ی گوڵ جێ ئه‌هێڵی خه‌م نه‌بی چۆن قه‌راری هه‌جر ئه‌یا ، په‌روانه ، داخی شه‌م نه‌بی
پێم ئه‌ڵێن خاکی وه‌ته‌ن نادرێ به‌قه‌سری قه‌یسه‌ری وه‌ک به‌هه‌شت پیرۆزه شاخ و بنارو ده‌شت و ده‌ری من ئه‌ڵێم غوربه‌ت په‌تایه‌و کات و شوێنی بۆ نییه گه‌ر قه‌فه‌س ده‌ستکردی زێڕو دوڕ فرۆشبێ،جاچیه
پێم ئه‌ڵێن بارانی عه‌تره‌و ده‌رسی سه‌بره باڕه‌شی به‌فری ،ده‌رمانی ده‌روونه‌و،یاخی بوونه ئاته‌شی من ئه‌ڵێم ئه‌ی بۆ گه‌ڵای دار،وه‌رزی زه‌ردی کۆچ وبار وا سه‌ری کاسی ئه‌نێته باوه‌شی بای شێت و هار
پێـم ئه‌ڵێن هه‌نگوینی ناخه ئاخ و ئێش و حه‌سره‌تی دڕک وداڵی،فه‌رشی عیشقه‌و،شه‌کری روحه،میحنه‌تی من ئه‌ڵێم ئه‌ی بۆ ڕووباری سه‌رکه‌شی یاخی له‌گۆم کۆڕه‌وی پێ خۆشتره وه‌ک کۆشی به‌ربه‌ستی کڵۆم
پێم ئه‌ڵێن باده‌ی عه‌تیقی هه‌ست و نه‌سته زامه‌که‌ی نۆشی که‌و باکت نه‌بێ،گه‌ر سه‌رقه‌ڵا بوو جامه‌که‌ی من ئه‌ڵێم ئه‌م شه‌رحه ته‌رحی بێ خه‌مانه بۆ سته‌م تیروتانه‌ی گوێ که‌ڕانه بۆ خوڕڕه‌و هاواری چه‌م
ئه‌ی ڕه‌قیبی هاوزمان بۆ مه‌رگی عیزه‌ت چی ئه‌ڵێی بۆ گه‌ڵاڕێزانی نێوان تۆ‌و براکه‌ت چی ئه‌ڵێی ئه‌ی ڕه‌قیبان تیروتانه‌ی بێ خه‌مانم لێ مه‌ده‌ن ئێوه خۆتان داره‌مه‌یتی نیشتمان بۆ گۆڕ ئه‌به‌ن .
2006
|