١٨\١٢\٢٠١٢ تونس: ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییە‌کان ده‌که‌وێته به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌رییەوه!
له‌م باره‌وه ڕۆژانی ٢٧و٢٨/١١، خه‌ڵکی هه‌ژار نشینی شاری"سلیانە"، بەپشتیوانی "یەکێتی گشتی کاری تونس"، کە گەورەترین ڕێکخراوی کرێکاریە، ناڕەزایەتیەکیان لەبەردەم شارەوانی ئەم شارەدا ڕێکخست وداوای کاروگەشەپێدانی ناوەخۆ و وازهێنانی سەرۆکی شارەوانیان خسته‌ڕوو. که‌دواتر بۆئاستی جوڵانه‌وه‌یه‌کی فراوانی جه‌ماوه‌ری وڕاپه‌ڕین له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌کان په‌ره‌ی سه‌ندو چه‌ندین شاری تری گرته‌وه. شایانی باسه‌گه‌وره‌یی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه به‌و ئاسته‌بوو که‌سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نه‌هزه بهێنێته قسه و به ئاشکرا قه‌یرانی به‌ڕیوه‌بردنی وڵات له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌کانه‌وه دان پێدا بنێ و له‌کارخستنی سه‌رۆکی شاره‌وانیش وه‌ک وه‌ڵامێک به‌خواستی خه‌ڵک په‌سه‌ند بکا.
له لایه‌کیتره‌وه ڕۆژی ٣/١٢ یەکێتی گشتی کاری تونس کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کرێکاری بۆ یادکردنەوەی گیانبەختکردوو وڕابەری نەقابی" فرحات حشاد" ڕێکخست لەبەردەم بنکەی سەرەکی خۆی لەپایتەختی تونس. ئیسلامیەکان وه‌ک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک بەچەقۆ ودار هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەکە ولە ئەنجامدا ١٠ که‌س بریندار بوون و زەرەری مادی و تێکدان لە بینای یەکێتی کار کەوت. ئه‌م کاره‌قێزه‌وه‌نه‌ش هێنده‌ی تر بوه‌وه‌مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تیو توڕه‌یی فراوانی خه‌ڵک. تا ئاستی ئه‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ر مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یه‌نن و دروشمی ڕووخانی دەسەلاتی نەهزەی ئیسلامی به‌رزبکه‌نه‌وه.
ڕۆژی دواتر ٤/١٢ نزیکەی ٢٠٠٠لە ئەندامانی یەکێتی کار، پاش پێکدادانەکە، لەبەردەم ئۆفیسی سەرۆک وەزیران"حمادی الجبالی"خۆپیشاندانیان لەدژی بەڕێخست. یەکێ لە خۆپیشاندەران گوتی"چارەنووسی، بزووتنەوەی نەهزە، وەک بن علی دەبێ، دوژمنی خۆیان باش دیاری نەکردوە". شایانی باسه‌که‌یەکێتی گشتی کاری تونس لەدرێژەی ئەو ڕووبەڕوو بوونەوانەدا مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاندووه‌وئەمەش حکومەتی هێناوه‌ته‌لەرزه‌وە، چونکە زەرەرێکی زۆر کەبە600ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت لەحکومەت دەکەوێت. بەپێی هەواڵەکان هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامە بۆ ڕوونەدانی ئەو مانگرتنە وئەمرۆ ١٢/١٢ حکومەت ڕایگەیاندوە کەگەیشتونەتە ڕێکەوتن بۆ ڕوو نەدانی مانگرتنەکە، بەڵام ڕابەرانی یەکێتیەکە ئەوە ڕەت دەکەنەوە و سوورن لەسەر مانگرتنی گشتی.
|