توركیا له
كۆماریَكى تۆقیَنه‌ره‌وه
به‌ره‌و كۆماریَكى سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاســـت.
هۆشیار
مه‌لائه‌وڕه‌حمان
- تابلۆی هونه‌رمه‌ند - رێبوار
ئه‌و
ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه پیَناسه‌ى كۆمارى توركیاى مۆدیَرِنه، پیَناسه‌یه‌كه
بۆ توركیا كه زۆربه‌ى رِۆشنبیران به توركیاى رِه‌وا ده‌بینن و جگه
له‌وه‌ى به‌شیَكى رِۆشنبیبران به كۆمارى تاریكستانیش ناوزه‌دى ده‌كه‌ن
. له‌م كۆماره تۆقیَنه‌ره دا كه‌مایه‌تى له‌رِیَگه‌ى كوشتن و برَینه‌وه
پیَگه‌كانى خۆى رِاگرتووه و له‌وه‌تى هه‌یه ستالین ئاسا روح ده‌كیَشىَ
و ده‌كوژىَ بۆئه‌وه‌ى مه‌ترسى رِوخاندنه‌كه‌ى برِه‌ویَنیَته‌وه كه
سیَبه‌ر ئاسا لیَى نابیَته‌وه ،ئه‌م كۆماره نادیـموكراتیه كه‌ویَنه‌ى
جگه له توركیا له جیهاندانیه هیَزیَكى نادیار له‌پشتى كوشتنه
نهیَنیه‌كانه‌وه‌یه كه دۆسیه‌كانى له ژماردن نایه‌ن، رِه‌فتارى ئه‌م
كۆماره عاجباتیه به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه ناتوركه‌كان بریتیه له‌سیاسه‌تیَكى
نا مرۆڤانه‌و شۆڤیَنیانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌مالیسته‌كان دژى هه‌موو
ده‌نگیَكن كه له‌خزمه‌تى خۆیاندا نه‌بىَ ، سه‌رتاپاى ته‌مه‌نى ئه‌م
كۆماره تۆقیَنه‌ره بریتیه له كۆده‌تاو سه‌پۆتاژ و سكانداڵى گه‌وره
گه‌وره‌ى له‌بابه‌تى سوسورلوك* و ئه‌رگه‌نه‌كۆن* هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌رِه‌كانى
ئارشیفى ده‌زگاكانى موخابه‌راتى میت و ژتیم كه‌له پشتى رِه‌شه‌كوژى هه‌موو
تیَكۆشه‌رانى ناتوركه‌وه‌ن له‌وانه ته‌قه‌كردن له‌سه‌رۆك كۆمارى به‌رِه‌چه‌ڵه‌ك
كورد(تۆرگۆت ئۆزال) و له‌ناوبردنى هه‌موو رِۆژنامه نوسان و مسیۆنیَره‌فه‌له‌كان
و ته‌قاندنه‌وه‌ى كه‌لاوه كلیَساكانى پاشماوه‌ى رِۆمه‌بیَزانسه‌كان،بۆ
نمونه نه‌خشه‌و پلانى له ناوبردنى تۆرگۆت ئۆزال له‌لایه‌ن به‌رزترین
ده‌سه‌لاَتى رِژیَمه‌وه به‌رِیَوه‌چووه له‌به‌ر هه‌ڵویَستى میانرِه‌ویانه‌ى
سه‌باره‌ت به كیَشه‌ى كورد له توركیادا(برِوانه داپیانانه‌كانى سه‌رۆكى
فه‌رمانگه‌ى میت(میللى ئیستخبارات ته‌شكیلاتى) بوله‌نت ئۆراكڵى ئۆغڵو
كه ده‌ڵىَ ده‌زانم كه كىَ و كام دامه‌زراوه له پشتى پلانى كوشتنى
سه‌رۆك كۆمارى نۆیه‌مه‌وه بوو ، هه‌روه‌ها كوشتنى مسیۆنیَره ئه‌وروپیه‌كان
له‌سه‌رانسه‌رى توركیادا به ده‌سته‌جه‌معى له‌ناو ساڵى 2007 له كرده‌وه‌كانى
ئه‌م كۆماره‌تۆقیَنه‌ره دیَنه ژماردن.ئه‌م رِژیَمه له بنچینه‌دا
رِژیَمیَكى سه‌ربازیه ئه‌وه سروشتى رِاسته‌قینه‌ى كه‌مالیزمه كه به‌هیچ
شیَوه‌یه‌ك ناتوانىَ پیاده‌ى سیسته‌میَكى دیموكراسیانه بكات، ئه‌م
رِژیَمه هه‌میشه‌پیَویستى به دۆخى شه‌رِه نه‌ك ئاشتى،برِوانه‌سه‌رتاپاى
میَژووه كۆده‌تاویه‌كه‌ى له‌سالاَنى هه‌شتاوه سه‌رقاڵى سه‌ركوتكردنى
بزوتنه‌وه‌ى كورده‌و ئه‌م رِۆژگاره‌ش كیَشه‌ى حیجابى ئیسلامی‌یان وه‌ك
مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر عه‌لمانیه‌ت زیندوو كردۆته‌وه،گوایه له توركیادا
عه‌لمانیه‌ت رووبه‌رِوى له ناوچوون ده‌بیَته‌وه( من پیَم وایه به‌هیچ
شیَوه‌یه‌ك عه‌لمانیـــه‌ت له توركیـــادا له ناوناچیَت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
بوونـى نییه!)
_______________________________
*ئه‌رگه‌نه‌كۆن: داستانیَكى ئه‌فسانه‌یى
كۆنى توركه كه سه‌رگوزشته‌ى پاڵه‌وانیَتى و ئازایه‌تى وتورك ده‌گیَرِیَته‌وه
له‌نیشتیمانى كۆنى تور‌كان (توران)دا له‌چاونه‌ته‌وه‌كانى دراوسیَانه‌وه
، جگه له‌وه ئه‌رگه‌نه‌كۆن ببوه نازناوى ئه‌و ده‌زگا جاسوسیه‌ى كه
جه‌نراڵ (كچوك وه‌لید) سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد كه ژتیمیشى پیَده‌ووتریَت.
*سوسورِلــــك: شویَنیَكه كه
گه‌وره چه‌ته‌كانى رِژیَمى توركى به رِووداوى ئۆتۆمۆبیل مردن كه
بریتیبوون له عبدالله چاتڵى و ده‌ست وپیَوه‌نده‌كانى ئه‌م رِووداوه
بووه هۆى ئاشكرابوونى گه‌وره‌ترین سكانداڵ له میَژووى كۆمارى كه‌مالیزم
دا.
سه‌رچاوه‌كان:
kamalistgazetesi Radikalgazetesi.wordpress.com
|