١٣\١٠\٢٠١٤
ڤایرۆسی داعش زۆر
مەترسییدارترە لە ڤایرۆسی ئێبۆلا!
ماوەیەکە
تێکڕای جیهان بە دوو ڤایرۆسی زۆر کوشندە ئاڵوودە بووە، ئەوانیش:
(ڤایرۆسی ئێبۆلا و ڤایرۆسی داعش)ن، هەرچەندە ڤایرۆسی (ئێبۆلا)ش زۆر
مەترسییدارە و تا ئێستا پتر لە ٤٠٠٠ کەسی
لەنێوبردیە.. لێ ڤایرۆسی داعش زۆر لەو مەترسییدارترە چونکە رەنگە لە
ماوەیەکی دیکەدا لە رێی تاقیکردنەوە پزیشکیی و زانستییەکان چارەسەری
ڤایرۆسی ئیبۆلا پەیدۆز بکرێ و لەنێو ببردرێ، کەچی ڤایرۆسی داعش
لەبەرئەوەی لە منداڵدانی دین و لە نێو خودی مرۆڤەکان و لە پێناو
لەنێوبردنی کوردان و میللەتانی ناوچەکە و شارستانیەت و بوژانەوەی
تێکڕای مرۆڤەکانی جیهان دروست بووە کات و کۆشش و بەرخۆدانی زۆری دەوێ
تا لەنێو دەبردرێ، لەبەرئەوە پێویستە تێکڕای جیهان بە پەلە و بێ
دواکەوتن خەباتی خۆی چڕ بکاتەوە لەسەر قەڵاچۆکردنی ڤایرۆسی داعش.. بە
تایبەتییش لەسەر کوردانی تێكڕای پارچەکان پێویستە ناکۆکییەکانی خۆیان
وەلا بنێن و هەموویان بە یەک دەست لە کۆبانی و شنگال و جەلەولا و هەر
جێەک کە ڤایرۆسی داعشی لێیە هێرش بکەن و قەڵاچۆیان بکەن.. لە نێوخۆش
کۆشش بکەن گەرای لەدایکبوونی ڤایرۆسەکانی داعش قەڵاچۆ بکەن کە بریتین
لە (یەکگرتوو، کۆمەڵ، بزووتنەوە، حیزبوڵای دەستکردی ئەردۆگان و چەند
دەستە و رێکخراوەکی دیکە) و لە لایەن هەردوو حکومەتی داگیرکەری تورکیا
و ئێران و وڵاتانی عەرەبی و بە سەرپەرشتیی دەسەڵاتداانی ئەمەریکا و
رۆژئاوا هاوکاریی دەکرێن.
|