٥\٥\٢٠١٢
واده گرتوه‌کانی
مه‌رگ.
- بۆ گیانی (سه‌رده‌شت
عوسمان) -

سه‌عید عارف باپیر
- ١
-
( هه‌رانت دینیک ) له‌یه‌که‌م مانگی ئه‌مساڵ (2012)دا ، پێنج ساڵ
به‌سه‌ر غافڵکوشتنه‌که‌ی داتێپه‌ڕی . له‌و کاته‌وه ده‌مه‌ویست سێ
که‌سایه‌تی مه‌غدوری نێو سێ ده‌سه‌ڵاتی جیاوازی ( تورک ، کورد ،
عه‌ره‌ب) به‌سه‌ربکه‌مه‌وه .
هاوبه‌شی و هاوشێوه ییهکم له‌نێوانیان دا ده‌بینیه‌وه ، له باری
هه‌ڵوێست و مه‌رگ و شێواندنی به‌ڵگه‌ی تاوان و خومسار کردنی
کێشه‌کانیان ، له‌لایه‌نی که‌سی خۆیان و هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاته‌وه .
(هه‌رانت دینیک) ڕۆژنامه‌وانی تورکی به‌ره‌گه‌ز ئه‌رمه‌نی ، له
ئه‌سته‌مبوڵ له به‌رده‌رکی(ئاگۆس) ، نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی یه‌که‌ی
خۆی له‌پشته‌وه به‌گوله لێی دراو کوژرا . به‌زویی تاوانبار ده‌گیر
کرا ، شتێکی دلخۆشکه‌ر بو لهکتو پڕی کات دا ، چاوه‌ڕوانی چه‌سپاندنی
دادپه‌روه‌ری و به‌رگری کردن له ئازادی بیر‌و ڕای لێده‌کرا ، هه‌روه‌ها
له‌رویه‌کی تره‌وه ، به‌گۆڕانی هه‌ڵوێستی تورکیای ده‌ژمێررا ، بۆ
دڵدانهوهو باربۆ کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی ئاڵۆزی ڕه‌شه کوژی ئه‌رمه‌نی و
ههنگاوێکی چهرسهر ده‌بو بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئاڵۆزی نێوان
ئه‌رمه‌نستان و تورکیا ، له هه‌نگاوی نوێی سیاسه‌تی سفر کردنه‌وه‌ی
کێشه‌کانی دا .
پاش ئه‌وه‌ی ( ئه‌ردۆگان) له و ده‌مه‌و ، له نێو حوکمه‌ته‌که‌ی دا
ده‌یگوت :
(ئه‌و کاره تاوانێک پێک دێنێ ، دژ به‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌مومان
ده‌گرێته‌وه دژی یه‌کێتی و ئاسایش و ژیانی دیموکراسی یه له
تورکیا).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، لکێکی ڕیکخراوی ( ئه‌رگه‌نه‌کۆن)ی
سه‌ربه‌شاری(ته‌رابزون) ترۆرکردنهکهی گرته ئه‌ستۆی خۆی و
ئه‌سته‌مبوڵی کردبوه شوێنی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌که‌ی ، له
تێوه‌گلانی تاوانه‌که‌دا 19 که‌سی تر ده‌سگیر کرابون . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
دا ، پیاوانی ئاسایش بۆ یادگاری و شانازی کردن ، وێنه‌یان له گه‌ڵ
قاره‌مانانی ترۆرکردنهکهدا گرت بو.
وه‌لێ 18که‌سیان مه‌ره‌خه‌س کران و ته‌نها که‌سێکیان مایه‌وه ،
به‌وه‌ی سه‌رجه‌م تاوانه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی .
سه‌ره‌نجامی هات و بردنی دادگا‌و تێههڵچونهوهکانی ، بڕیاری دادگا
کۆتایی هات به‌وه‌ی:
(ئۆگۆن ساماست) له‌پیشه‌ی چۆره‌ک فرۆشی دا ، وه‌کو هه‌رزه‌کارێکی
ته‌مه‌ن 17ساڵه‌ی ناکامڵ ، بۆ تۆڵه کرنه‌وه له ( ئه‌رمه‌نیه‌ک که
سوکایه‌تی به تورک کردوه) وه‌کو ته‌نها که‌س هه‌ڵساوه به‌و تاوانه.
ئه‌م سه‌ره‌نجامه ، ڕاستیه‌کی له‌ناوه‌رۆکه گه‌وره‌که‌ی پوچه‌ڵ
کرده‌وه .
خانه‌واده و خێزانی ( هه‌رانت دینیک ) زوتر پێش بینی ،ئه‌م
سه‌ره‌نجامه‌یان ده‌کرد .
کاری دادگا‌و ده‌وڵه‌تی تورکی ، وه‌کو گرتنی مارمێلکه‌یه‌ک بو
لهکلکیهوه ، مارمێلکه که به زیندویی ده‌رچو ته‌نها کلکی مردوی
به‌ده‌ستی ده‌زکاکانی ده‌سه‌ڵاته‌وه مایه‌وه.
بابه‌تی سه‌ره‌تا و هات و هه‌ڵای حوکومه‌تی داد‌و گه‌شه پێدانی (
ئه‌ردۆگان)، ته‌نها بۆ هێوردکردنه‌وه‌ی کاتی و پیشاندانی تراویلکه‌ی
ئومێدێک بۆ غه‌درلێکراوان .
حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ،لهپهرێز پاکردنه‌وه‌ی خۆی دا چه‌کوشی دادی زۆر
به توندی خسته سه‌ر ڕیکخراوی (ئه‌رگه‌نه کۆن) ، تاگهیاندی به‌وه‌ی
(ئیلکه‌ر باشبۆخ)ی سه‌رۆکی ئه‌رکانی پێشوی سوپای تورکیای ده‌سگیر کرد ،
که‌چی له‌بابه‌ته‌که‌ی ( هه‌رانت دینیک)دا گه‌ڕایه‌وه بۆ خانه‌ی
سه‌ره‌تا ی ده‌ساڵ له‌وه‌پێش به‌شێوازه سونهتیهکهی چاره‌سه‌کردنی
کیشه‌ی ئه‌رمه‌نی . (*)
لێره‌دا ،هه‌ڵوێستی( هه‌رانت دینیک) مایه‌ی ده‌ربڕینێکه ، ئه‌و
هه‌میشه سور بووه له‌سه‌ر بڵاو کردنه‌وه ڕۆژنامه‌ی ( ئاگۆس) به
هه‌ردو زمانی تورکی و ئه‌رمه‌نی ، بۆ به‌رده‌وامی ناساندن و
زیندوڕاگرتنی په‌یوه‌ندی نێوان تورک و ئه‌رمه‌ن ، به‌وه‌ش ( هه‌رانت
دینیک) ببوه که‌سێکی ناوازه‌و ئامانجێکی ته‌نها ، خۆی ده‌یزانی بوه
به‌ئامانجێکی پرۆژه‌یه‌کی له‌ناو چون له پێناوی هه‌ڵوێسته‌که‌ی دا .
به‌وه‌ی جارێکیان له ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکه‌ی کۆتایی
پێهێنانی ژیانی دا ، ده‌ڵیت:
(( من وه‌کو کۆتره شینه‌ی سه‌ر شه‌قام ، هه‌میشه له ترس و
نیگهرانیدام به‌رامبه‌ر ڕێبوارو پیاده‌ڕه‌وان ، به هه‌مو لایه‌کی خۆم
دا ئاوڕی به‌رده‌وام و خێرا ده‌ده‌مه‌وه، هه‌میشه له‌چاوه‌ڕوانی
خراپهکاریک دام)). (**)
ئاااای ، چۆن وادهبڕیهکه له‌گه‌ڵ مه‌رگی خۆی دا ؟!!
- ٢ -
( هادی مه‌هدی) هونه‌رمه‌ندێکی نمایشکاری به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب ، پارساڵ
به چه‌کی بێ ده‌نگ له به‌غداو له خانه‌ی خۆی دا ترۆر کرا .
من چه‌ند جارێک ( هادی)م لهچاخانهێ شه‌عب دا دیوه ، ده‌زانم له و
ماوه‌یه‌دا له سلێمانی دا ده‌ژیا ، ئه‌و عه‌ره‌بێکی ته‌نها بو
،ده‌یه‌ویست کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری بگرێته به‌رخۆی ، له‌وێوه
سنورشکێنی لهڕهگهزو هونه‌ره‌که‌ی دا بکات به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی
فراوانتر . هه‌ڵوێستی ( هادی ) له سلێمانی ، له هه‌واڵی سانسۆرکردنی
زنجیره سریالێکی ته‌له‌فزیۆنیه‌وه ده‌ناسم ، نه‌یان هێشت به‌رده‌وام
بێت له پێشان دانی به‌رهه‌مه‌که‌ی ، به‌بیانوی ناجۆری بونی به
ناوه‌رۆکی ئاین ، ئه‌وه‌ش ( هادی) نیگه‌رانی کرد، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆ ( به‌غدا) و زادگای خۆی . ڕه‌نگبێ جۆرێک له دڵشکان و پاشه‌کشه پێ
کردنی هه‌ست پێ کردبێ . دیاره ئه‌و نه‌به‌زی بو ، ده‌یه‌ویست
خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر بۆ ده‌سه‌ڵاتی وڵات بکات و هه‌وڵی جیاکردنه‌وه‌ی
دین و ده‌سه‌ڵات بدات ، یان ڕونتر بڵێم مه‌رگی ئه‌و سوتانێک بو بۆ
کێشه و ئاریشه‌کانی دیموکراتی .
(هادی) له‌به‌غدای زادگای خۆی دا بێ خولیا نه‌بو ، ده‌یه‌ویست زیاتر
له بڕشتی هونه‌ری نواندن بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی بحهملێت.
له هه‌واڵێکی نزیک مه‌رگی دا خویندمهوه:
له‌گه‌ڵ هاو هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی دا پێش واده‌ی گرد بونه‌وه‌یه‌کی
ناڕه‌زایی پیشان دان به‌رامبه‌ر به ئه‌جیندای ئاینی و تائیفی
ده‌سه‌ڵات ، له‌سه‌رو ساختێکی وه‌هادا ، هادی بۆ ده‌ربڕینی
نیگه‌رانیه‌کانی به شێوازی ده‌ربڕینێکی خۆی ، ده‌ڵیت:
((هه‌ست ده‌که‌م من چاوه‌دێری ده‌کرێم ، مه‌ترسی که‌وتۆته سه‌ر ژیانم
، به‌ڵام من ناچارم ، ده‌بێت هه‌ربه‌رده‌وام بم!!)).
- ٣ -
((سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌کو نوسه‌رو ڕۆژنامه نوسێک له‌کاتی خۆی دا و
به گه‌رمه‌و دواتری ڕوداوی ترۆر کردنی ، سێ جار نوسینم له‌و ساڵه‌دا
به‌پێوستی ویژدانی خۆم له‌سه ر بڵاو کرده‌وه .(***)
لێره‌دا بهدوپاتی به‌شێک له نوسینێکم ، هه‌ڵوێست و ، وادهگرتنی
له‌گه‌ڵ مه‌رگ دا ، له جالهتی مه‌رگ دا به‌راورد قورسه ، وه‌لێ له
به‌راوردێکی داسهپیوی ئێستام دا و له‌گه‌ڵ باری نه‌وجه‌وانی و که‌می
رێژه‌یی ته‌مه‌نی ئه‌م دا ، قوڵتر‌و دژوارتر و وادهگری مه‌رگ و
هه‌ڵوێست له باری سه‌رده‌شت دا ده‌بینرێت به‌پێی تیکسته نوسینه‌کانی
خۆی .
ده‌ربڕینی من له به‌شێک له نوسینی ( مه‌رگی واده‌یی) :
((من بۆ جارێکی تر هه‌مو نوسینه‌کانی ئه‌م لاوه‌م خوێنده‌وه . سه‌یره
مرۆڤێک بتوانێت له‌ئاگری ڕاستیه‌کانی ژیانی خۆی و کۆمه‌ڵگه‌که‌یه‌وه
ئه‌وه‌نده نزیک ببێته‌وه تاده‌گات به‌سوتانی خۆی . ئه‌م لاوه
هه‌ولێریه ، وه‌ها چۆته ناخی ڕاستیه‌کان و په‌نهانی ناخودئاگای
ئێمه‌وه هیچی تری بۆ وتن نه‌هێشتۆته‌وه .
ئه‌و ڕاستیانه‌ی ئێمه زوربه‌مان ده‌یزانین و له ده‌ربڕینی ده‌ترسین ،
ئه‌و بێ ترس و به‌ده‌نگی به‌رز گوتویه‌تی و ئاماده‌ی باج به‌خشینی
بووه ، تادواسنورهکانی مه‌رگ خویشی به‌وه‌ی ، وه‌سێتی به‌رده‌وامی
ڕێچکه‌که‌ی ، به‌هاوڕێکانی ده‌سپێرێت .
من وامده‌زانی ، قاره‌مان سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه ، به‌وه‌ی که‌سێک
نه‌ماوه له‌ژیانی هۆشمه‌ندی مادیاتهکانی ئه‌مڕۆوه بتوانێت نه‌خشه‌ت
تراژیدی مه‌رگی خۆی دیاری بکات و بزانێت چی کۆتاییه‌کی به‌نسیب ده‌بێت
.
که‌چی ئه‌وه‌تا سه‌رده‌شت له نوسینه که‌مه‌کانی دا ده‌ڵێت:
''له چاوه‌ڕوانی کۆتایی هاتنی مۆڵه‌ته‌که‌مم تادیداری بکوژه‌کانی خۆم
بکه‌م، دۆعاش ده‌که‌م مردنێکی تراژیدیام پێببه‌خشن که‌شایسته‌ی ژیانه
تراژیدیاکه‌م بێت.''))
سه‌ره‌نجام ...
سێ ده‌سه‌ڵاتی جیاواز له تورک و کورد‌و عه‌ره‌ب ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا
چارهنهویسی یه‌کترو ناکۆکی هه‌مه‌گیری یه‌کترن ، به‌ڵام هه‌رسێکیان
یه‌کده‌گرنه‌وه له مهرگبارکردنی ڕاسبێژی و ده‌مکوت کردنی کردنی
ئازادی بیر‌و ده‌ربڕین دا.
_____________________________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
*
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&issueno=12111&article=660549
**
نووسینێکی (هه‌رانت دینیک) ، ئه‌بو به‌کر خۆشناو له ده‌قی تورکییەوه
وه‌ریگێڕاوه.
***
1- (مه‌رگی واده‌یی)
11/5/2010
http://www.emrro.com/mergiwadeyi.htm
2 - (سه‌رده‌شت ڕۆژنامەنووس نه‌بوو)
22/5/2010
http://www.emrro.com/serdeshtronmenus.htm
3 - (مه‌رگی سه‌رده‌شت و مۆنۆلۆگی
ده‌سه‌ڵات) 25/9/2010
http://www.emrro.com/mergiserdeshtu.htm
٤\٥\٢٠١٢
- سلێمانی
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|