وێڵ .
پێشه
کێ بۆ دووریت هێنده‌ی من خه‌مخۆره کێ بۆ جێژوانی کۆنت وه‌ك من سه‌رمه‌سته کێ بۆ ده‌نگی به‌سۆزت وه‌ك من به‌تاسه‌یه کێ بۆ نیگای چاوانت وه‌ك من به‌په‌رۆشه... * * * منم وێڵم به دوای هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ت منم وه‌ك دێوانه شێتی خاڵ و په‌رچه‌مت منم وه‌ك مناڵی بێ دایك ئه‌گریم بۆ سۆزت منم بارانی چاوم داده‌بارێنم بۆ کێڵگه‌ی دڵت، * * * ئه‌ی قیبله‌گای دڵم ده وه‌ره با له‌م خهرابستانی ته‌نیاییه‌دا نه‌مرم بۆ دوا ساتی ژینم دوا نوێژی خۆشه‌ویستیت بۆدابهستم.
|