وه‌ڵام به هاوڕێ (فازڵ عوسمان) ده‌رباره‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران.
عامر سابیر
من ئه‌م سه‌رنجانه‌م به پێویست زانی له‌سه‌ر قسه‌کانی:
* په‌نابه‌رێتی، بزووتنه‌وه نییه، دیارده‌یه.
* فیدراسیۆن به‌ره‌ی یه‌کگرتنی حیزبه سییاسییه‌کان نییه، وه‌ک تۆ بۆی ده‌چیت، به‌ڵکو ڕێکخراوه‌کانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له وڵاته جیاجیاکانی ئه‌وروپا و که‌نه‌دا و پێشتریش تورکیا و یۆنان و ئو‌سترالیا، یه‌کیان گرتووه و (فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ر)ییان پێکهێناوه.
* من نازانم تۆ بۆ قه‌ڵسی له‌وه‌ی که ئه‌ندامی حیزبی سه‌وزی سوێدی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپا (جین لامبه‌رت) به‌شداری کۆنگره‌ی فیدراسیۆنی کردووه، ئاخر پاڵپشتی سه‌ره‌کی په‌نابه‌ران و که‌مپینه‌کانی فیدراسیۆن له‌م وڵاتانه‌دا هه‌ر هاوشیوه‌کانی جین و نه‌قابه کرێکاری و حیزبه چه‌پ و ڕادیکاڵه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه نییه؟
* په‌نابه‌رانی کورد له‌م وڵاتانه‌دا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر قوربانی په‌رته‌وازه‌یی و ناڕێکخراوی و نائاشنابوونن به مافه‌کانی خۆیان، دیارده‌ی فه‌ردییه‌ت (ڕێگه چاره‌ی شه‌خسی) و خۆپه‌رستی و ده‌ست به کڵاوی خۆوه‌گرتن تا با نه‌یبات، زۆر بڵاوه له نێوماندا. زۆر له په‌نابه‌ران له‌وانه‌ی بوونه‌ته ستزنی ئه‌م وڵاتانه یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی قبووڵ بوون، ئیتر کار بۆ په‌نابه‌ران و به‌شداری له چالاکی بۆ قبوول بوونی په‌نابه‌رانی تر به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان نازانن و له‌لایان گرنگ نییه، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر له نێو ئه‌م ده‌یان هه‌زار و بگره سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ره کوردانه‌ی له‌م وڵاتانه‌دان، ئه‌گه‌ر ته‌نها ٣٠% ڕێکخراوبووایه، ئه‌وا ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا (بۆ نمونه به‌ریتانیا) نه‌یئه‌توانی ئاوا به ئاسانی په‌نابه‌رانی کورد به‌هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بگێڕێته‌وه بۆ کوردستان یان له چاوه‌ڕوانی زۆردا ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونیان بدات.
* فازڵ زۆر باسی هه‌بوونی شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی په‌نابه‌ران و بزوتنه‌وه‌ی مه‌زنی په‌نابه‌ران ئه‌کات، به‌داخه‌وه ئه‌و شه‌پۆله مه‌زنانه وجودی نییه، هۆکاره‌که‌شی له‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌بینم، ئه‌و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و نووزه که‌مه‌ی که هه‌شه ته‌نها فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران و چالاکی ئه‌ندامان و هه‌ڵسوراوانێتی.
* ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ته‌نانه‌ت له درامای ته‌له‌فزیۆنه‌کانیشیاندا، سوکایه‌تی ده‌که‌ن به په‌نابه‌ران، به‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئینسانا‌نه‌ی له ده‌ست هه‌لومه‌رجێک که ئه‌وان خوڵقاندوویانه ڕایانکردووه، به‌و دڵدارانه ئه‌شوبهێنن که فاشیل بوونه له گه‌یشتن به دڵخوازه‌کانی خۆیاندا بۆیه کوردستانیان جێهێشتووه.
* هه‌روه‌ك له په‌یڕه‌وی ناوخۆی فیدراسیۆندا هاتووه و (فازڵ)یش پێده‌چێت ئاگاداری بێت، هیچ ڕێگرییه‌ک نییه بۆ بوون به ئه‌ندامی فیدراسیۆن له‌به‌رده‌م هیچ په‌نابه‌رێکدا، که ئه‌ندامی هه‌ر حیزبێکی سیاسی بێت یان نوێژ بکات و بچیته که‌نیسه. ته‌نها ئه‌وانه ناتوانن ببنه ئه‌ندامی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران، که به‌عسی بووبن یان ئه‌وانه‌ی به‌شدارن و ده‌ستیانبووبێت له سه‌رکوت و ئازاردانی خه‌ڵکی کوردستان و عراقدا.
* من بۆ خۆم جگه له کۆمۆنیزمی کرێکاری، به‌داخه‌وه هیچ حیزبێکی سیاسی تر له کوردستان و عێراقدا شک نابه‌م که له شازده ساڵی ڕابردوودا، کاریکی له خزمه‌ت به په‌نابه‌راندا کردبێت و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی په‌نابه‌رانی دابێت، هاوڕێ فازڵ له وتاره‌که‌یدا زۆر باسی لایه‌نی سیاسی تر ده‌کات که ئه‌م کاره‌یان کردووه، خۆزگه زه‌حمه‌تی ده‌کێشا و ناوی ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ی ده‌هێنا و به خوێنه‌ری ده‌ناساند.
* به بیانووی ئه‌وی کۆمۆنیسته‌کان ئینسان له‌لایان بنچینه‌یه، فازڵ ئه‌یه‌وێت فیدراسیۆن وه‌ک که‌نیسه و مزگه‌وت کار بکات ( چاکه بکه‌و بیده به‌ده‌م ئاوا، با که‌س نه‌زانێ لای خوا نووسراوه)، فیدراسیۆن کاری خێر و سه‌ده‌قه ناکات ئه‌م بۆچونه‌ت ئه‌گه‌ر له بێئاگاییه‌وه بێت یان به‌ئاگایی، له‌سه‌ر شێوه‌ی کاری فیدراسیۆن زۆر نادرووسته، فیدراسیۆن باوه‌ڕی وایه له دنیای واقیعدا په‌نابه‌ران به ڕێکخراوبوون و ڕیزی یه‌کگرتووی خۆیان ئه‌توانن زۆربه و بگره هه‌موو داخوازییه‌کانیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا. جا ئه‌وه‌ی که فیدراسیۆن بۆ ڕێکخراوبوون و په‌یوه‌ستبوونی هه‌رچی زیاتری په‌نابه‌ران به ڕیزه‌کانییه‌وه میکانیزمی گونجاو بگرێته به‌ر، ئه‌مه جێگه‌ی قسه‌ی زۆره، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌مه په‌نابه‌ر به پاڕانه‌وه و لاوانه‌وه به مافی خۆی ناگات. نوێنه‌رانی په‌نابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن که ئه‌چن له‌سه‌ر کێشه‌کانی په‌نابه‌ران کۆده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ (ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، وه‌زیره‌کان، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان، دادگاکان، محامییه‌کان، ڕیکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، سه‌فیر له باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌کان، حیزبه سیاسییه‌کان......هتد) هه‌ر ئه‌وه ناڵێن که په‌نابه‌ر ئینسانه و مافی هه‌یه و ئه‌بێت قبولی بکه‌ن، به‌ڵکو باسی وه‌زعی کوردستان و عێراق و هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌وێیان بۆ ده‌که‌ن، واقعییه‌تی ژیانی خه‌ڵک و نه‌بوونی ئازادیان بۆ باسئه‌که‌ن، بۆ نموونه باسی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌که‌ن که چۆن له ده‌یه و نیوی ڕابردوودا هیج خۆپیشاندانێکی خه‌ڵک نییه له کوردستاندا که به ته‌قه‌کردن و خوێنڕشتن و کوشتنی به‌شداربووانی کۆتایی نه‌هاتبێت.
* سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که زۆربه‌ی هه‌ڵسوڕاوان و ئه‌ندامانی فیدراسیۆن که‌سانی کورد زمانن، ئه‌و پێشنیاره‌ی که فیدراسیۆن پێویسته ناوی خۆی بگۆڕێ، عێراق له خۆی بکاته‌وه، بۆ نموونه ببێت به (فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی کورد) ئه‌مه پێشنیارێکه ئه‌تواندرێت به‌رزبکرێته‌وه بۆ کۆنگره‌ی داهاتووی فیدراسیۆن و له‌وێدا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی تۆوه له شازده ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین هه‌ڵسوڕاو و به‌رپرسی مه‌کته‌به‌کانی فیدراسیۆن و شوراکانی په‌نابه‌ران له وڵاته جیا جیاکاندا که‌سانی عه‌ره‌ب و تورکمان بوونه.
* به‌ڕاستی تۆ سوکایه‌تیت به هه‌موو په‌نابه‌ران و به‌تایبه‌ت به‌شداربووانی ئه‌و خۆپیشاندانانه کردووه که فیدراسیۆن له‌به‌رده‌م گرتوخانه و فڕۆکه‌خانه و وه‌زاره‌ته‌کانی کۆچکردن و ناوخۆدا به‌رپایکردوون. به‌وه‌ی که به ته‌وهینه‌وه به (شیڕه شیڕ) وه‌سفیان ده‌که‌ی.
* به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو زاراوه نه‌شیاوه‌ی (شاردنه‌وه و ژێر چاکه‌ت و فێڵ و چه‌تر و کاری په‌نهانی و ژێر به ژێر و په‌رده پۆش و له‌ف و ده‌وران)ه‌ی که فازڵ فیدراسیۆنی پێتاوانبار ئه‌کات، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، هه‌ستی به گرنگی کێشه‌ی په‌نابه‌ران کردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شێک له توانا و ئینێرژی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ته‌رخانکردووه بۆ دیفاع له په‌نابه‌ران، به ئاشکرا له دۆکیومێنتی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه که ڕێکخراوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به‌شێکه له که‌مپینی حیزبی کۆنۆنیستی کرێکاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران و به هه‌موو شیوه‌یه‌ک پشتیوانی کردووه، له لای هیچ که‌س ئه‌وه شاراوه نییه وه (حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری) خۆشی نه‌یشاردۆته‌وه که سکرتێری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران (ده‌شتی جه‌مال) وه پێشتریش (ڕێبوار عارف) ئه‌ندانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوون و هه‌ن.
ئه‌م حیزبه تاکه حیزبه که ئه‌م ئه‌رکه‌ی (به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌رانی) کردۆته ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی. وه له ناوخۆی کوردستان و عێراقیشدا، له کاتی شه‌ڕی به‌ربه‌ریانه‌ی به‌ینی پارتی و یه‌کێتیی هه‌ر ئه‌م حیزبه بوو که ده‌نگ و پاڵپشتی ئاواره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر بوو، وه ئه‌م حیزبه پشتیوانی ئاواره‌کانی که‌رکوک و باشوری عێراق بوو له کوردستان، وه به‌گوێره‌ی توانای خۆی پاڵپشت و کۆمه‌ککه‌ری ئاواره‌کانی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و عه‌شیره‌تی بووه له به‌غداد و شاره‌کانی تری عێراقدا.
هه‌ر چاودێرێکی به‌ویژدان، هه‌ر که‌سێک که له نزیکه‌وه ئاگاداری وه‌زعی په‌نابه‌ران و هه‌ڵسوڕانی ئه‌و حیزبه بێت، ئه‌توانێت زۆر ڕاشکاوانه ئه‌و شایه‌دییه بدات و بڵێ که له ده‌یه و نیوی ڕابردوودا هیچ په‌نابه‌رێکی عێراقی و کورد نییه که به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیی به‌هره‌مه‌ند نه‌بووبێت له کۆمه‌کی مه‌عنه‌وی و مادی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری.
من نازانم تۆ بۆ نیگه‌رانی له‌وه‌ی که فیدراسیۆن شانازی به کاره‌کانی خۆیه‌وه بکات و باسی بکات، ئه‌مه تۆ بۆ تووڕه ده‌کات؟ به بڕوای من به پێچه‌وانه‌ی نیگه‌رانی تۆوه، فیدراسیۆن لایه‌نی ڕاگه‌یاندنی زۆر کزه و له ئاستێکی نزمدایه و به‌گویره‌ی پێویست نییه و به به‌راورد به چالاکییه‌کانی فیدراسیۆن له‌خوارتره، ئه‌مه‌ش که‌موکوڕییه‌که که پێویسته پڕیبکاته‌وه و گرنگی زۆری پێبدات و به‌رهه‌می کاره‌کانی خۆی بچنێته‌وه و فشاری زیاتر بکاته سه‌ر ده‌وڵه‌تان تا دیپۆرت ڕابگرن، چاوه‌ڕوانی درێژماوه‌ی په‌نابه‌ران کورتکه‌نه‌وه و مل به مافی په‌نابه‌ران بده‌ن.
* کارێک که هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن له وڵاته جیاجیاکاندا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران، جێگه‌ی ڕێز و ته‌قدیری زۆر زۆره، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له توانای خۆیان له کاتی منداڵ و هاوسه‌ریان ته‌رخان کردووه بۆ ئه‌و کاره، زۆربه‌ی کات ڕۆژی پشویان پڕکارترین ڕۆژه‌کانیان بووه، زۆربه‌ی کات له‌سه‌ر حیسابی گیرفانی خۆیان کاره‌کانیان ئه‌نجامداوه و له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی په‌نابه‌راندان بوون.
* فازڵ عوسمان ئه‌ڵێت (ئه‌م فدراسیۆنه قه‌ڵس ده‌بێت له هه‌واڵی باشتر بوونی وه‌زعی ناوه‌وه‌ی عێراق و کوردستان) وه ئه‌ڵێ (فدراسیۆن خوازیاری ئه‌وه‌یه عێراق و کوردستان کاولتر بێت)، به‌ڵگه‌ی فازڵ بۆ ئه‌م قسه پووچ و تۆمه‌ته بێناوه‌ڕۆکانه، ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی خواره‌وه‌یه، که له ئۆکتۆبه‌ری ژماره ١٧١ ل ٨ له ٨/١٢/٢٠٠٧ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، که به‌شێکه له ڕاگه‌یاندنێکی کۆبوونه‌وه‌ی (فیدراسیۆن و ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ و هیوما‌ن ڕایت وۆچ و به‌ره‌ی دژی دیپۆرتی په‌نابه‌ران) که له له‌نده‌ن ئه‌نجامیان داوه، په‌ره‌گرافه‌که‌ش ئه‌ڵێت [ چه‌ند ڕۆژێکه میدیاکان باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عێراقییه‌کانی سوریا ده‌که‌ن و ڕایگه‌یاند (ڕۆشنه که باسکردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌م وه‌زعه‌ی ئێستادا ئاکامێکی دیاریکراوی سیاسی له پشته‌وه‌یه که ده‌یه‌وێ چاره‌نووسی په‌نابه‌ران وه‌ک وه‌ره‌قه‌یه‌کی سیاسی به‌کاربهێنێت بۆ چوونه پشت سه‌ر ئیدیعاکانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له باره‌ی باشتربوونی بارودۆخی ئه‌منی عێراق و هه‌روه‌ها ده‌ستی وڵاته ئه‌وروپیه‌کان کراوه ڕابگرێت که حکومه‌تی عێراق ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازاتێک له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و به‌مه‌ش پێشوازی بکه‌ن له سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ عێراق و کوردستان وه ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی جدی له ئێمه ده‌خوازێت)].
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا، له مانگی سێی 2003وه تا ئێستا نزیک به یه‌ک ملیۆن له خه‌ڵکی بێتاوانی عێراق کوژراون، ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌یه‌کدا له‌جیاتی پێنج سه‌د که‌س، سێ سه‌د که‌س بکوژرێ، وه‌یان ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌یه‌کدا له جیاتی په‌نجا کاری خۆکوژی و سه‌یاره ته‌قاندنه‌وه سیوپێنج ڕووبدات، ئه‌وا ئه‌مریکا ئه‌و که‌مبوونه‌وه‌یه به هه‌نگاوێکی گه‌وره له باشتر بوونی باری ئه‌منی ده‌زانێت له‌م بنبه‌سته‌یدا که تووشی بووه له عێراقدا. (فازڵ)یش بۆ باشتربوونی باری ئه‌منی عێراق پێده‌چێت هه‌مان پێوانه‌کانی ئه‌مریکا به‌کاربهێنێت، بۆیه فیدراسیۆن تاوانبار ده‌کات. وه سه‌باره‌ت به کوردستانیش که به قسه‌ی فازڵ خۆی، حیزبه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌شته‌کی و شاخاوین، پێویست به به‌ڵگه ناکات له‌سه‌ری، له لای په‌نابه‌رانی دیپۆرتکراوه و که‌سوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی تووشی خۆکوشتن بوون پاش ئه‌وه‌ی دیپۆرتکرانه‌وه، به‌ڵگه‌ی دروستن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ئاگادارین که کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و ناسیۆنالیسته‌کان چی زیندانێکه بۆ به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵک.
* فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به‌رده‌وام پێشوازی کردووه له کار و هه‌وڵ و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی هه‌ر هێز و گروپ و حیزبێک که ویستبێتی کارێک له‌خزمه‌ت به په‌نابه‌راندا بکات، ئه‌وه‌تا قادر عه‌زیز سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ (هه‌فته‌نامه‌ی فیدراسیۆن) ژماره 8 ل3 له ٣٠/١٢/٢٠٠٧ دا له دژی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، ڕایگه‌یاندووه که هاوکاری فیدراسیۆن ده‌کات و هه‌وڵده‌دات له په‌رله‌مانی کوردستاندا کارێک ئه‌نجام بدات، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه ئه‌و کارانه‌ی قادر عه‌زیز تا ئێستا هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ی قادر عه‌زیز وه کاری تری له‌م چه‌شنه، جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و پێشوازی زۆره له‌لای فیدراسیۆن.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵه و ڕێکخراو و حیزنابه‌ی که سه‌ر به‌وانن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له دژی په‌نابه‌ران کارده‌که‌ن و ئه‌وه‌تا هه‌ر ئێستا دیپۆرتی په‌نابه‌ران سه‌رئه‌نجامی ڕه‌زامه‌ندی و هاوکاری و ڕێکه‌وتنی ئه‌وان بووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپادا.
* فازڵ هه‌ر خه‌ریکی خۆکوتانه‌وه‌یه، خه‌ریکه له‌سه‌ر تاوانی هه‌موو دیپۆرتێک و قبووڵ نه‌بوونی په‌نابه‌ران، فیدراسیۆن تاوانبارئه‌کات. زۆر له په‌نابه‌ران ئاماده‌نیین له دوو سه‌عاتی کاتی خۆیان ببورن و به‌شداری خۆپیشاندنه‌کانی فیدراسیۆن بکه‌ن، هه‌ر خه‌ریکی کارکردنن وه ئاماده‌نیین ساڵانه بیست یورۆ کۆمه‌ک (ئابوونه) بده‌ن به فیدراسیۆن، به‌ڵام هه‌ر که ڕه‌فز بوونه‌وه، زیندانی کران، که‌یسه‌کانیان ڕاگیرا و هانایان بۆ فیدراسیۆن هێنا، ئه‌گه‌ر فیدراسیۆن نه‌توانێت له یه‌ککاتدا و به‌پێی پێویست به‌ده‌نگ هه‌موو ئه‌و داواکارییانه‌وه بچێت، پارێزه‌ریان بۆ بگرێت و یارمه‌تییان بدات و ڕزگاریان بکات، ئه‌وا فازڵ دووباره هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن تاوانبار ئه‌کات به‌وه‌ی که کار بۆ په‌نابه‌ران ناکه‌ن و جیاوازیان له‌به‌یندا ده‌که‌ن.
فازڵ جارێک کاری سوپه‌رمانی و جارێک کاری خێر و سه‌ده‌قه له هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن ئه‌خوازێ. فازڵ گاڵته ئامێزانه ئه‌ڵێت سه‌ره‌ڕای هه‌ڵسوڕان و چالاکییه‌کانی فیدراسیۆن، وه‌زعی په‌نابه‌ران له دنیادا ڕۆژ داوای ڕۆژ خراپتر ئه‌بێت، ئاخر هه‌موو کارێکی ڕێکخراوه‌یی ( پیشه‌یی و سیاسی) کێشمه‌کێشه، ئه‌کرێت سه‌رکه‌وتوووبیت و ئه‌کرێت شکستت پێبهێندرێت، ئه‌کرێ به هه‌ندێ له‌داواکارییه‌کانت بگه‌یت و هه‌ندێکیان نه‌توانی بسه‌پێنی، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه کۆڵنه‌ده‌ی، ئه‌وه خراپه وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌راندا نییه که تۆ خۆت تووڕه کردووه و ئه‌ڵێیت ئیتر کار ناکه‌م.
ئه‌وه‌ی که حکومه‌ته ئیسلامییه کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی نوری مالیکی و حکومه‌تی دز و ملهوڕه‌کانی کوردستان، هاوکاری وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌که‌ن و ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر ژیان و که‌یسی په‌نابه‌ران و دیپۆرتیان ئه‌که‌نه‌وه، ئه‌بێت وره‌ی په‌نابه‌ران و ڕابه‌رانیان به‌رنه‌دات، ئه‌بێت په‌نابه‌ران تووڕه‌تر بکات، ئه‌بێت کاری ڕێکخراوه‌یی و یه‌کگرتنی زیاتر له‌نێو په‌نابه‌راندا به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌بێت وامانلێنه‌کات خۆمان سه‌رزه‌نشت بکه‌ین و وره‌مان به‌ردات و کاری هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن به‌هیچ بزانین، ئه‌بێت هه‌ر له‌نێو ئه‌و کۆماڵگایانه‌دا پشتیوانی زیاتر به‌ده‌ست بهێنین بۆ به‌شکستکێشانی ئه‌و ڕێککه‌وتنه نائینسانییه و یاری کردن به ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه.
22/9/2008
|