وه‌ڵامێک بۆ ( مه‌حمود سه‌نگاوی).
( مه‌حمود سه‌نگاوی ) ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
( ی ، ن ، ک ) و نوێنه‌ری ( تاڵه‌بانی ) له فه‌رماندیی گشتی ، له
چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت ( لاوه‌کانی ئێمه ده‌یانه‌وێ هه‌موو به‌یانییه‌ک
له خه‌و هه‌ڵسان پاره و کچی جوانیان بۆ به‌ریت ته‌سلیمیان بکه‌یت به‌بێ
ئه‌وه‌ی له شوێنی جێگه‌که‌یان ده‌رچووبن ) سه‌رچاوه ( ئاوێنه )
ژماره ( 125 ) ( سێ شه‌ممه ) ڕێکه‌وتی ( 10 / 6 / 2008 ) لاپه‌ڕه (
3 ) . دیاره قسه‌کانی ( سه‌نگاوی ) له‌سه‌ر لاوانی کوردوستان به‌رئه‌نجامی
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه به‌رده‌وامه‌یه که لاوان ڕۆژانه له‌سه‌ر گرفته‌کانی
ژیانیان ڕووبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستانی ده‌که‌نه‌و ، ( سه‌نگاوی)
ئاره‌زومه‌ندانه ئه‌یه‌وێت داواکارییه‌کانی لاوان بشێوێنێت و به‌شێوه‌یه‌ک
له سووکایه‌تی و ئیهانه‌وه گوزارشی لێوه بکات ، ئه‌ڵبه‌ت هه‌موومان
ئاگاداری ئه‌وه‌ین که لاوانی کوردوستان وه‌ک تووێژێکی مه‌حروم و
پشتگوێ خراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تیان
کردوه‌و ماف و داواکارییه‌کانیان به‌رز کردۆته‌وه ، لاوانی کوردوستان
که ئه‌کرا کاراترین تووێژی کۆمه‌ڵگای کوردوستانبن بۆ پێشخستن و گه‌شه
پێکردنی کۆمه‌ڵگا وه‌ک به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵگاکانی دنیا ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌م توێژه له کوردوستان له سێبه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا بوونه‌ته
مه‌حرومترین تووێژو ده‌ورو نه‌خشیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌یان له به‌رنامه‌و
پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا یه‌کسان کراوه به هیچ ، لاوانی کوردوستان به‌م
ژیانه ڕازینین ، ئه‌م ژیانه وه‌ڵام به سه‌ره‌تایترین پێداویستی و
داواکارییه ڕۆژانه‌کانیان ناداته‌وه ، بۆیه ده‌بێت ناڕه‌زاییه‌تی
بکه‌ن به ڕووی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌موو داهاتی کۆمه‌ڵگای له ژێر ده‌ستی
خۆی کۆکردۆته‌وه ، ده‌سه‌ڵاتداران هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن لاوان
تاوانبار بکه‌ن و داواکارییه‌کانیان بشێوێنن و پێیان بڵێن ناحه‌قتان
نیه ده‌سه‌ڵاتی ( به‌عس) تان نه‌بینیوه ، ( سه‌نگاوی ) زۆر به
وریاییه‌وه ئه‌یه‌وێت داواکارییه‌ک بشێوێنێت که خواستی ڕۆژانه‌ی
لاوانی کوردوستانه ( مافی ژیان ، مافی نیشته‌جێبوون ، مافی هاوسه‌رگیری
، مافی ده‌ستگه‌شتن به‌کاری گونجاو ) ، ئه‌کرێ ( سه‌نگاوی ) پێمان بڵێت
له‌کوێ لاوان ئه‌و خواسته‌یان به‌رز کردۆته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان
ده‌یڵێن ؟ ئه‌کرێت ( سه‌نگاوی ) پێمان بڵێت له‌کوێی دنیا به‌رپرسان به‌وشێوه‌یه‌و
به‌و ئاشکراییه سووکاییه‌تی به‌به‌شێکی زۆر له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی
ده‌کات له کوردوستان نه‌بێت ؟ ئه‌گه‌ر له دیدو بۆچوونی ( سه‌نگاوی )
دا لاوان ته‌نها ئامرازێکن بۆ گه‌رم کردنی جه‌نگه‌کان و به‌نزینێکن بۆ
به‌رز کردنه‌وه‌ی کڵپه‌ی ئاگری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان ، ئه‌وا (
سه‌نگاوی ) هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده ده‌کات ، لاوانی کوردوستان ئه‌زموونێکی
زۆر به‌نرخیان له ( 17 ) ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێوه وه‌رگرتووه که نووکه
ده‌رزیه‌کی تێدا نه‌بوو بۆ ئه‌وان ، لاوانی کوردوستان هه‌میشه ده‌بینن
که چۆن ( سه‌نگاوی ) و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ڕۆژانه ( سه‌دان هه‌زار
دۆلار ) بۆ ڤیستیڤاڵی ( عێل ) و ( عه‌شره‌ت ) و ( تایفه ) سه‌رف ده‌که‌ن
، ( سه‌نگاوی ) ئه‌و ژیانه شاهانه‌یه که به خۆیی و هاوبه‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ڕه‌وا ده‌بینێت ، با هیچ نه‌بێت ( ته‌پوو تۆزی ) ئه‌و ژیانه به‌حه‌قی
لاوان بزانێت و سووکایه‌تیان پێنه‌کات ، ( سه‌نگاوی ) ئه‌یه‌وێت
لاوانی کوردوستان به ئیشنه‌که‌رو ته‌مه‌ڵ له قه‌ڵه‌م بدات ، بۆیه(
ده‌ڵێت هه‌ر کچی جوانیان ده‌وێت و ده‌یانه‌وێت هه‌ر له‌ناو جێگاکه‌شیاندابن
) ئه‌م جۆره قسانه بۆ خه‌ڵکی کوردوستان و بۆ لاوانیش شتێکی زۆر تازه
نیه ، زۆر نیه ( سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌نگاوی ) خه‌ڵکی کوردوستانی
به‌ته‌مه‌ڵ ناوزه‌ند کرد ، ئه‌م قسانه خه‌ڵک تێربوون له بۆنه‌که‌ی ،
دیارده‌ی بێ‌کاری دیارده‌یه‌کی جیهانییه‌و ئه‌زمه‌یه‌که نیزامی چینایه‌تی
به‌رپرسیاره لێی نه‌ک لاوان ، پاساودانی ئه‌و ئه‌زمه‌یه یان کێشانی
به‌شانی لاوان و خه‌ڵکیدا هه‌و‌ڵێکی بێ به‌رهه‌مه ، ( سه‌نگاوی ) پێش
ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر لاوان بکات باشتروایه چاوێک به سیسته‌می ئابوری
( حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یاندا ) بخشێنیت بزانێ له‌کوێی ئه‌م جیهانه(
%85 ) به‌رهه‌م هێنان له شارێکدا کۆده‌کرێته‌وه لای ئێوه نه‌بێت ،
له کوێی جیهان ( مامۆستا ده‌کرێت به پۆلیس و ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌ندروستی
له پرسگه داده‌نرێت ) ، من دڵنیام که ( سه‌نگاوی ) ئاگاداره به‌شێکی
زۆر له وڵاته ئه‌وروپیه‌کان خه‌ریکی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن
که تاکو ئێستا مافی په‌نابه‌ریان وه‌رنه‌گرتووه ، به‌شێکی زۆر له‌و
په‌نابه‌رانه ( لاوانن ) ، ئه‌م په‌نابه‌رانه ڕۆژانه له‌به‌رگری
کردنێکی زۆر سه‌رسه‌ختانه‌دان له‌گه‌ڵ ( پۆلیس ویاسای) ئه‌و وڵاتانه
بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ کوردوستان ، حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌وه به ( سه‌نگاوی
) بڵێم هه‌وڵدان بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه له لایه‌ن ئه‌و په‌نابه‌رو (
لاوانه‌وه ) ته‌نها مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که ( ئه‌وروپا ) خۆشه ، به‌ڵکو
به‌شێکیشی ئه‌وه‌یه که ئه‌و خه‌ڵکه نایانه‌وێت بێنه‌وه ژێر ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئێوه ، سه‌رسووڕمان له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ( سه‌نگاوی
) دا ته‌نها ئه‌وه نیه که ئیهانه به لاوانی کوردوستان ده‌کات ، به‌ڵکو
( بانێکه‌و دوو هه‌وا ) ئه‌گه‌ر له هیچ جێگایه‌ک ، وه‌ک په‌ندێک نه‌توانین
به‌کاری بهێنین ئه‌وا ئه‌م چاوپێکه‌وتنه ( %100) پڕ پێستیه‌تی و
جێگایه‌کی زۆر شیاوه ، ( سه‌نگاوی ) هێرش ده‌کاته سه‌ر ( لاوانی )
کوردوستان به‌ڵام زۆر به‌ڕوویه‌کی قایمه‌وه به‌رگری له کۆنه ( ئه‌فسه‌رانی
سوپای به‌عس ) و (به‌رپرسانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئێستای کوردوستان ) ده‌کات
، ( سه‌نگاوی ) سه‌باره‌ت به‌و ئه‌فسه‌ره‌ی که تاساڵی ( 2003 ) له
سوپاکه‌ی ڕژێمی ( به‌عسدا ) بووه‌و ئێستا ده‌بێته به‌رپرسی ( فیرقه‌یه‌کی
) ئه‌وان و پله‌که‌ی ( لیوا ڕوکنه ) به‌رگری ده‌کات و ده‌ڵێت ( له‌ڕووی
ئینتماوه به‌عسی نه‌بووه ) ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردوستان به‌رگری له تاوانبارانی ( به‌عس ) بکه‌ن ، به په‌پووله
کردنی ( نزار خه‌زره‌جی ) و پله‌و پایه‌یی گه‌وره بۆ ( وه‌فیق سامه‌ڕائی
) چی له هه‌گبه‌ی ئێوه‌دا هێشتۆته‌وه کاک ( سه‌نگاوی ) ، پاشان ( سه‌نگاوی
) سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ت و سامانی بێشومار‌و له‌بن نه‌هاتووی به‌رپرسان
ده‌ڵێت ( به‌رپرسانێک هه‌ن که بۆ خۆیان کاسبی ده‌که‌ن ، من بۆ خۆم لێی
نازانم ، ئه‌گینا خه‌ڵکێکی زۆر هه‌یه کاسبی ده‌که‌ن ) سه‌یرکه‌ن ( سه‌نگاوی
) چۆن به‌رگری له‌و به‌رپرسانه ده‌کات که ده‌ستیان به‌سه‌ر پاروی ده‌می
خه‌ڵک و شیری منداڵاندا گرتووه ، من له ( سه‌نگاوی ) ئه‌پرسم کام
کاسبی ؟ کێ ئه‌م به‌رپرسانه‌ی بینی له مه‌یدانی کاردا ؟ کورسی نه‌عناو
نوقڵی ترش و شیرینیان فرۆشت ، چاوه‌که‌م ( سه‌نگاوی ) ئه‌مانه هه‌موویان
داهات و مووقه‌ده‌راتی خه‌ڵکیان له‌به‌رده‌ستدایه‌و به‌ئاره‌زوی خۆیان
و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سه‌رمایه‌گوزاری پێوه ده‌که‌ن ، کۆشک و ته‌لار
دروست ده‌که‌ن ، پرۆژه‌و به‌رهه‌رم هێنان به‌ڕێده‌خه‌ن ، بانقه‌کان پڕ
ده‌که‌ن و ژیانی شاهانه بۆ خۆیان فه‌راهه‌م ده‌که‌ن . ته‌نها ڕێگاچاره
ئه‌وه‌یه لاوانی کوردوستان ڕیزه‌کانیان ڕێکبخه‌ن و داواکارییه‌کانیان
به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستاندا بسه‌پێنن .
|