وه‌رگێڕی به‌ناوبانگ عه‌بدوڵڵا قادر گۆران.
فــه‌هــد گــرده‌وانی
له‌وکاته‌ی که‌وته کارکردن له بیری نوێ و به نووسین ڕاهات ، ع.ق.گۆران ده‌ستی کرد به وه‌رگێران و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی جۆراوجۆر . ئه‌و ئه‌زمونه بووه هاندانی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی به نووسین بدات . پاش ئه‌وه‌ی به‌عسی فاشیست شیوعیه‌کانی له سێداره دا و جڵه‌وی حکومڕانی کرده تاکحیزبی و بیری نوێ ماڵئاوایی له به‌غدا کرد و سه‌نگه‌ڕی گواسته‌وه ناو چیاکانی کوردستان . ته‌حسین پشتی له هه‌ولێر کرد و رووی کرده شاخ و چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی خسته سه‌ر شان و عه‌بدوڵڵا گۆڕانیش گه‌ڕاوه هه‌ولێر و به‌غدای به‌جیهێشت . به‌ڵام له نووسین و بڵاوکردنه‌وه به‌رده‌وام بوو ، ووتاره‌کانی بۆ نیشتمان په‌روه‌ری کۆچکردوو سه‌رنووسه‌ر گۆڤاری {الثقافه} دکتور سه‌لاح خالیس{صلاح خالص} ده‌نارد . هه‌نووکه دوو ژماره‌ی ئه‌و گۆڤاره‌م له‌به‌ر ده‌سته و له هه‌ردوو ژماره بابه‌تی عه‌بدوڵڵا قادر گۆران بڵاو کراوه‌ته‌وه . له ژماره 6 ساڵی 15 [تشرینی دووه‌م] نۆڤه‌مبه‌ری 1987 له لاپه‌ڕه 195 هه‌تا 210 بابه‌ته‌که‌ی ع.ق.گۆران به‌ناوی {رساله کردستان الثقافیه} . له ژماره‌ی 2 ساڵی 16 [شوبات]فێبریواری 1988 له لاپه‌ڕه 167 هه‌تا 187 به‌ناوی {رساله کردستان الثقافیه} . جگه له‌مانه‌ش له گۆڤاره‌کانی تر به‌رهه‌مه‌کانی بڵاو ده‌کرده‌وه . له کاتی کارکردنی له بیری نوێ دا ووتاره‌کانی هه‌ندێکجار به‌ناوی {توانا عه‌بدوڵڵا} بڵاو ده‌کرده‌وه . ناوی باوکی واته قادره‌که‌ی وه‌رگێرابوو بۆ توانا و پاش‌و پێشی ناوه‌که‌ی خۆی کردبوو . کاک عه‌بدوڵڵا له‌ساڵی 1950 له‌دایک بووه ، ئه‌گه‌ر بێت و ساڵی له‌دایک بوونی ته‌واو بۆ تۆمار کرابێت . خوڕه‌وشتی ئێجگار به‌رز بوو ، له‌لای هه‌مووان خۆشه‌ویست بوو و ریزی لێده‌گیرا.
له سه‌ره‌تای لاوی‌دا هاوڕێ عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ حیزبی شیوعی عێراق کاری ده‌کرد و پاش دابڕانه‌که‌ی [عه‌زیز الحاج] ساڵی 1967 و دروستبوونی [قیاده‌ی مه‌رکه‌زی ] عه‌بدوڵڵا قادر بووه لایه‌نگیری عه‌زیز الحاج و پله‌ی حیزبایه‌تی بووه ئه‌ندامی مه‌حه‌لی [ناوخۆیی]هه‌ولێر له {حیزبی شیوعی عێراق ــ قیاده‌ی مه‌رکه‌زی } ، پاش ئه‌وه‌ی عه‌زیز الحاج هاته سه‌ر ته‌له‌فزیون و خۆی ریسوا کرد و پاشان بووه پیاوی به‌عس و دواپۆستی له یۆنیسکو وه‌رگرت . کاک عه‌بدوڵڵا وازی له حیزبایه‌تی هێنا .
هه‌نووکه کاک عه‌بدوڵڵا تووشی نه‌خۆشی بووه و له‌ماڵه‌وه که‌وتووه . نه‌خۆشیه‌کی گران که به‌داخه‌وه چاره‌سه‌ری له کوردستان ناکرێت و بۆیه ده‌بێت وه‌زاره‌تی روشنبیری و یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد به هانای ئه‌و نووسه‌ره ده‌ست ره‌نگینه بێن و یارمه‌تی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ جارێکی تر ده‌ستوپه‌نجه‌ی قه‌ڵه‌م بگرێت و خزمه‌تی ئه‌ده‌بی کوردی بکات . هه‌رچی زووه کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان یارمه‌تی ئه‌و مرۆڤه تێکۆشه‌ره بدات تاوه‌کو ژیانێکی ئاسووده بباته سه‌ر .
چه‌پکه گوڵی خۆشه‌ویستیم بۆ تۆی ده‌ستڕه‌نگین کاکه عه‌بدوڵڵا قادر گۆران .
ستۆکهۆڵم 11/7/2008
|