وەرزى خۆپیشاندان خەڵکى کوردستان بەئاگا دێن !
بوونى ناعەدالەتى و جیاکردنەوەى چین وتوێژە جیا جیاکان و نەبوونى رەوایەتى کۆمەڵایەتى و بەدۆزەخ کردنى ژیان لەلایەن حیزبى دەسەڵات دارى ناسیۆنالیزمى موحافیزەکارەوە، هێدى هێدى لە نێو کۆمەڵگەى کوردى هەستى پێدەکرێت و پێشبینى ئەوەش دەکرێت، ئەم هەست پێکردنەى هاووڵاتیان دەسەڵاتى کوردى بەرەو وەچەرخانێکى تر ببات، ئەگەرچى دەبوایە پێش چەندین ساڵ کۆمەڵگەى کوردى هەستى بەم ژیانە بکردایە، ئەوەى بۆ روون ببوایەتەوە کە دەسەڵاتى سیاسى ئیستا خزمەت بەخەڵک ناکەن و نایانەوێت بژێوى ژیانى کۆمەڵگە بەرەو پێش ببەن، بەڵام بەهەرحاڵ ئێستاش کات ماوە، چیتر پێویست ناکات نەوەى سەردەم لە نێو گێژاوى دەسەڵات و ئەحزابى پایەدارییەوە گیرۆدە بێت و بەقسەى بریقە و باقى موحافیزەکار و ئیسلامییەکان فریوبدرێن، لە رۆژانى رابردووى شارى هەولێر دەیان خۆپیشاندانى بەخۆوە بینى پێدەچێت راگەیاندن و مینبەرەبێ بیسەرە حیزبییەکان ئەو هەنگاوەیان نەهاوێشتبێت بەروونى بیگەیەنن، خۆپیشاندانى بەشێک لە ئافرەتان و پیاوانى ئازادى خواز دژى یاساى بارى کەسێتى بۆ بەردەم تەلارى پەرلەمان ،نموونەى ئەوەیە چیتر پێویست ناکات دەسەڵاتى سیاسى کۆمەڵگە بەرە و کوێرەوەرى ببات و بیان گەرێنێتەوە بۆ سەردەمى چاخى بەردین و میاندەتاڵەکان، هاورا لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندان گەنجان و کاسپکارانى دەڵاڵخانەى شارى هەولێر دژى هەڵوەشاندنەوەى ئەو بازارە هەڵوێستەیان کرد و پیان وایە دەسەڵاتى موحافیزەکارى لە کوردستان، لە بەرژەوەندى چینى هەژار و ستەم دیدەدا نییە کە لەئەنجامى دروستى بوونى سیستمى ناسیۆنالیزمى و تائیفە پەرەستیەوە خولقاوە، رەتکردنەوەى ئەو کۆت و بەندانەى وەزارەتە یەک لە دواى یەکەکانى حکومەتى هەرێم کە بۆ قووتابیان و خوێندکارانیان هێناوەتە کایەوە، دەیان خۆ پیشاندانى لە کۆلێژەکانى دەرمان سازى ددان و کۆلێژى زمان کۆلێژەکانى بەرێوەبردن و ئابوورى بەشى ئێواران و ئەو قوتابیانەى کە تائێستا لە خزمەت گوزارییەکانى ژیانیان بێبەشن، ئەمانەو چەند کەم و کورییەکى قوتابیانى تر کە تائێستا بەبێ چارەسەر سارێژ نەکراوە، وەزارەت و حکومەتى هەرێم نەک وەڵامیانى نەداونەتەوە، بەڵکو ئەمرۆ ناسبەینێ یان پێ دەکەن، بۆ ئەوەى دواجار دەست لە خۆیان و خۆپیشاندان و مافەکانیان هەبڵگرن و کڕنۆش بۆ وەزارەت و خوێندنى بەپارە و زانکۆى ئەهلى و کەرتى تایبەت و کۆمپانیاى وەبەرهێن ببەن، بوونى خۆپیشاندان و هەست پێکردنى هاووڵاتیان بەوەى کەمافیان خوراوە بێبەشن لە پێداویستیەکانى ژیان و پرس نەکردنیان بەئاینددەى دوارۆژیان لەپێشهاتەکاندا دڵخۆشکەریەکى لى بەدى دەکرێت، کە دەیانەوێت گۆران لەجەوهەرو ئەجێنداى دەسەڵاتدابکەن و دەیانەوێت ژیان بەماناجوانەکەى بۆخوودى مرۆڤ بگەرێتەوە کە مافێکى سەرەتایی هەمووکەسێکە هەست بەئارەزو و خولیاو داخوازییەکانى بکات لە وڵاتى خۆیدا...
|