-
کورته چیرۆک -
وه‌زیری شاره‌وانی..!

م
. حه‌مید عه‌زیز
بڕیار ده‌رچو له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی باشووره‌وه
که وه‌زیری شاره‌وانی بنێرن بۆ مۆسکۆ بۆ کارێک و سێ هه‌فته‌ش بۆ خولێک
( kurs ) به‌ناوی فێربوونی جوانکاری ووڵات .
وه‌زیری شاره‌وانی که‌ناوی ( هیدایه‌ت فه‌قێ محه‌مه‌د ) بوو له ساڵی (
1995 ) دا له‌فڕۆکه‌خانه‌ی شه‌رمیته‌ڤا ده‌ڤا ( sharmydatava dava
) له‌مۆسکۆ دابه‌زی و دووکه‌سیش وه‌ک ڕێزلێنان پێشوازیان لێکردوو
به‌ره‌و میوانخانه‌یه‌کی پێنج ئه‌ستێره‌یی گه‌وره که‌زیاتر شوێنی
حه‌وانه‌وه‌ی پیاوه سه‌رمایه‌دارو دیبلۆماته میوانه‌کانی ئه‌و
ووڵاته‌یه وواتای وایه بۆ میوانخانه‌یه‌کی خۆشی خواپیاوان به‌ڕێ کرا
.
جه‌نابی وه‌زیر ئه‌و شه‌وه پشووی دا‌و بۆبه‌یانی شه‌ممه بوو ڕۆژی
شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه‌ش له مۆسکۆ کاری ده‌ووڵه‌ت ده‌وه‌ستێت و پشووی
فه‌رمییه له‌هه‌موو ووڵاتدا . جه‌نابی وه‌زیریش چوو بۆ بازاڕ‌و هه‌تا
هیلاک بوو گه‌ڕاو دوایی هاته‌وه میوانخانه بیست و پێنج قاتی یه‌که‌ی
که‌لایدابوو لێی و ناوی شیراتون ( sheraton ) بوو خۆی کرد
به‌گه‌رماوی ( حمام ) ژووره‌که‌ی خۆی و مه‌له‌یه‌کی ( دوش ) ی بۆکردوو
سه‌رخه‌وێکی بۆ شکاند‌و دوایی هه‌ستاو چووه خواره‌وه بۆ نهۆمی یه‌که‌م
چونکه باڕه‌که‌و شوێنی ئاهه‌نگه‌که ( دانس ) له‌وێ بوو دووای
پشویه‌ک و قاوه خواردنه‌وه‌ی عه‌سر یه‌کسه‌ر مه‌عیده‌ی جه‌ڕه‌سی نادی
و عاره‌قه حه‌یاته‌که لێیداو ئه‌ویش نه‌یکرده نامه‌ردی تۆزێ چاوی
گێڕا بۆ شتی جوان و دوایی دانیشت و داوای مه‌شروبی کرد و هه‌رچی جۆری
ڤۆدگاو بیره‌ی ڕوسی هه‌یه تاقیکرده‌وه سه‌رخۆش نه‌بوو . جه‌نابی
وه‌زیر خۆیشی قه‌ڵه‌و بوو ئه‌مه‌نده‌ی تر سکی به‌رزبوو بووه‌وه وورگی
بوو بوو به ته‌نه‌که‌ی خۆڵ ئه‌مه‌نده‌ی خواردبۆوه له‌تاوا هه‌ناسه‌ی
بۆ نه‌ئه‌درا دوای خواردنه‌وه‌یه‌کی زۆر‌و چه‌ند جارێک چوونی بۆ سه‌رئاو
( ته‌والێت ) و له‌م هاتووچۆیه‌داو دووای ئه‌و هه‌موو خواردنه‌وه‌یه
چاک برسی بوو بوو خواردنی ڕوسیشی حه‌ز لێنه‌بوو به‌ڵکو حه‌زی له
تشریبه‌که‌ی لای خۆمان بوو به‌ڵام نه‌یئه‌زانی به‌ڕوسی چی پێ ده‌ڵێن .
جه‌نابی وه‌زیر ئینگلیزیشی نه‌ده‌زانی ناچار وه‌رگێڕێکیان ( مترجم ) بۆ
هێناو کاره‌که‌ی بۆ ئاسان کرد و سێ قاپ تشریبی به دووکیلۆ گۆشته‌وه
ئاودیو کردوو داوای چایه‌کی خه‌ستوخۆڵی خۆمانه‌ی کرد به‌ڵام حه‌یف
ده‌ستی نه‌که‌وتوو بوو به‌مه‌راق له‌دڵی وه‌زیرداو دوای که‌مێک چووه
ژووره‌که‌ی خۆی بۆ سه‌ره‌وه‌و بیری چوو ده‌مودانی بشوات و خپ
به‌سه‌ریا خه‌وت .
شه‌و دره‌نگانێ شاگرده‌کان به‌ڕاڕه‌وه‌که‌دا هاتوو چۆیان ده‌کرد
گوێیان له‌پرخه‌ی جه‌نابی وه‌زیر بوو .
له ژوری پشووی شاگرده‌کان یه‌کێ له‌شاگرده‌کان بۆ هاوڕێ یه‌کی خۆی
ده‌گێڕایه‌وه ده‌یووت :
_ ئه‌ڵێی شه‌مه‌نده‌فه‌ره کۆنه‌کانه لوره‌ی دێت ، باشه ئه‌وه چۆن
ژنه‌که‌ی له‌گه‌ڵی ئیداره ده‌کات .؟.
هاوڕێکه‌یشی وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی :
_ ئه‌م جۆره پیاوانه کوا ئه‌که‌ونه ماڵه‌وه تا له‌لای
ژنه‌کانیانه‌وه بخه‌ون .! .
ڕۆژی دوشه‌ممه سه‌عات هه‌شت ئۆتۆمبیلێک و دوو که‌س هاتن بۆ پرسگه‌ی
میوانخانه‌که و هه‌واڵی کاکی وه‌زیریان پرسی ئه‌وانیش ته‌له‌فۆنیان
کرد بۆ ژوره‌که‌ی کاکی وه‌زیر به‌ڵام هیچ وه‌ڵام نه‌بوو چونکه جه‌نابی
وه‌زیر له‌ئاوده‌ست بوو چوون چه‌ند جارێک له‌ده‌رگایان دا و هه‌تا کاکی
وه‌زیر ئاماده بوو کاتژمێر بوو به نۆ .
ڕۆژێ زوو ڕۆژێ دره‌نگ خه‌ریک بوو سێ هه‌فته‌ی خولی فێربوونه‌که ته‌واو
ده‌بوو جه‌نابی وه‌زیریش هیچ حاڵی نه‌بوو بوو له‌خوله‌که ( kurs ) .
ڕۆژێکیان ده‌مه‌و عه‌سرێکی هه‌ورو باراناوی جار جاریش بایه‌کی قایم
هه‌ڵی ده‌کرد جه‌نابی وه‌زیریش له‌باڕی میوانخانه‌که نزیک
په‌نجه‌ره‌که ڤۆدگای ڕوسی دانابوو جار جار قومێکی لێده‌داو سه‌ری
گه‌رم بوو بوو سه‌یری ده‌ره‌وه‌شی ده‌کردو ده‌یووت :
_ باشه مادام ڕه‌شه‌باو باو بۆرانه بۆ دێنه ده‌ره‌وه ئاخر خوا
غه‌زه‌بی لێ‌گرتوون .؟.
کچێکی قه‌یره‌ی جوان له‌وبه‌ر باڕه‌که‌وه دووجار نیگای گرته وه‌زیرو
جه‌نابی وه‌زیریش ته‌ماشای ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد به‌ڵام به‌لا چاو
سه‌یرێکی کچه‌ی کردوو به‌ده‌م خۆیه‌وه پێکه‌نی و ختوکه‌یه‌ک به دڵیا
هات چی ببینێت له باڵا‌و چاوو قژی جوان و .. هتد وه‌زیر خه‌یاڵ بوو بوو
به‌ده‌م خۆیه‌وه ده‌یووت :
_ بۆخاتری خوا ئه‌مه بنیاده‌مه یان شه‌کره سێوه .؟. به‌قه‌بری
باوکم لای ئێمه شتی وانی یه کوره سه‌یری چۆن ئه‌و بیره‌یه ده‌نێ
به‌سه‌ری یه‌وه .!. به شه‌ره‌فم ئه‌ڵێی په‌یژه‌ی کاره‌بایه ئه‌وه
چی یه ئه‌و باڵایه .؟. له‌پڕ زه‌نگی ته‌له‌فۆنی پرسگه‌که لێی دا
هه‌موو خه‌یاڵه خۆشه‌کانی جه‌نابی وه‌زیری پچڕاندو به‌و زه‌نگه
نه‌عله‌تییه ئه‌و خه‌یاڵه تام و به‌له‌زه‌ت و خۆشه‌ی جه‌نابی
وه‌زیریان شڵه‌قاند . شا‌گردێک که‌ناوی ( ڤلادیمیر ) بوو به‌ره‌و لای
وه‌زیر ڕۆیشت و پێی ووت :
_ ته‌له‌فۆن بۆتۆیه جه‌ناب له پرسگه فه‌رموو له‌خزمه‌تداین .
جه‌نابی وه‌زیر به‌هه‌زار حاڵ له‌شوێنی خۆی جوڵا هه‌موو گیانی ئه‌له‌ری
یه‌وه که‌هه‌ڵسایه سه‌رپێ غه‌بغه‌به‌ی له‌سه‌ر سنگی بوو سنگی شۆڕبوو
بوه‌وه بۆسه‌ر ورگی و ورگیشی له‌سه‌ر ڕانی که‌گه‌یشته ته‌له‌فۆنه‌که
وه‌رگێڕێکی کورد به‌کوردی پێی ووت :
_ جه‌نابی وه‌زیر سبه‌ینێ عه‌سر کاتژمێر چوار له‌ماڵی وه‌زیری
شاره‌وانی مۆسکۆ ( ئا‌لێکساندر پاڤێڵ ) میوانیت هه‌م بۆ یه‌کتر ناسین و
ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری له‌سه‌ر مۆسکۆو کوردستان وه‌هه‌روه‌ها بۆ نان
خواردنیش ئێواره خوانێک ساز کراوه له‌سه‌ر شه‌ره‌فی جه‌نابتان .
جه‌نابی وه‌زیر نان خواردنه‌که‌ی له‌هه‌مووی پێ خۆشتر بوو ورده ورده
هاته‌وه بۆ سه‌ر میزه‌که‌ی خۆی به‌ڵام سه‌یری ئه‌وبه‌ری کرد شۆخ و
شه‌نگه‌که‌ی لێنه‌ماوه تۆزێ بێ تاقه‌ت بوو به‌ڵام دانیشت و ده‌ستی کرد
به خواردنه‌وه هه‌تا شه‌و دره‌نگانێ دوایش تشریبێکی کرد به‌سه‌ریا و
چوه سه‌ره‌وه بۆ خه‌و .
ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆ بوو ته‌واو بوو له‌خولی فێربوونی جوانکاری
که‌گه‌ڕایه‌وه میوانخانه‌که‌ی به‌په‌له چوو بۆ ژوره‌که‌ی خۆی و
ده‌ستی کرد به ڕیش تاشین و خۆ شتن و عه‌ترو قۆڵه‌نیای دنیای به‌کار
هێنا به‌س بۆئه‌وه‌ی تۆزێ بۆنی خۆش بێت و قۆز بێت به‌ڵام به‌خوا سودی
نه‌بوو . به‌ده‌م خۆیه‌وه ده‌یوت :
_ کاکه گیان ده‌عوه‌تم ده‌عوه‌ت پێویسته قۆزو جوان بم ئه‌ی ئه‌گه‌ر
وانه‌که‌م حه‌یام ئه‌چێ وانی یه هیدایه‌ت .؟. خۆی وه‌ڵامی خۆی
ئه‌دایه‌وه ( به‌ره‌وه‌ڵا وایه گه‌وره‌م ) دوایش پێکه‌نینی به‌خۆی
ئه‌هات ده‌یووت :
_ به‌خوا شێت نه‌بم باشه ئه‌رێ کوڕه ئه‌م نازو نیعمه‌ته چی یه منی
تێدام به‌ساقه‌ی خوابم .؟. ئحم ئحم ئحم بۆخاتری خوا باوکم به قورعان
وابڕوات له‌خۆشیاندا یان ده‌ته‌قم یان ده‌مرم وانی یه هیمۆ هه‌ی هیم
هیم .؟. به‌ڵێ گه‌وره‌م قسه‌ی جه‌نابتانه .
جه‌نابی وه‌زیر که‌گه‌یشته ماڵی وه‌زیری مۆسکۆ هه‌ر ته‌ماشای ماڵ و
سه‌روه‌ت و باخچه‌ی جوانی ده‌کرد . له‌گه‌ڵ پێشوازی یه‌کی گه‌رم و
گوڕدا وه‌زیری مۆسکۆ خۆی پێ ناساند که‌ناوی ( ئا‌لێکساندر پاڤێڵ ) ه
و ئه‌وه‌ش خێزانه‌که‌یه‌تی که‌ناوی ( ئۆلگا )یه ئه‌میش ناوی خۆی ووت و
داوای لێبووردنی کرد که خێزانه‌که‌ی نه‌هێناوه .
نان خواردنێکی چاکیان خوارد و دوایی قاوه‌یان کرد به‌سه‌رداو به‌ڵام
وه‌زیر هیدایه‌ت حه‌زی له‌چا بوو به‌س له‌ڕووی نه‌ئه‌هات بڵێ قاوه
ناخۆم به‌هه‌رحاڵ دانیشتن و وه‌رگێڕێکیان (مترجم ) له‌به‌ینا بوو باسی
زۆر شتیان کرد‌و هێنایان و بردیان زۆر به‌شان و باڵی ڕوسیا‌و کوردستاندا
هه‌ڵیانداو ده‌ستخۆشی و به‌ڵێییان زۆر بۆیه‌کتر ده‌کرد . هه‌ردوو
شه‌که‌ت و ماندوو هێنده‌ی باسی خۆیان کرد له‌وان وایه که‌که‌س له‌وان
پیاوتر نی یه ، له‌کۆتایدا کات دره‌نگی کرد‌و وه‌زیر هیدایه‌ت
پرسیارێکی له‌لادروست بوو بوو به‌ڵام شه‌رمی ده‌کرد بیڵێت سه‌ری هێناو
سه‌ری برد سوێندی خوارد که پرسیاره‌که‌ی بکات زۆری له‌خۆی کرد‌و ووتی :
_ جه‌نابی ئا‌لێکساندر باسی زۆر شتمان کرد به‌ڵام پرسیارێک مێشکی
خواردوم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه داوای لێبووردن ده‌که‌م حه‌زده‌که‌م بزانم
ئه‌م سه‌روه‌توو سامانه‌و ئه‌م کۆشکه جوان و ناوماڵه جوانه چۆن و
له‌کوێت په‌یدا کردووه .؟.
ئا‌لێکساندر ده‌ستی کرد به‌پێکه‌نین و به‌ئیشاره‌ت بانگی کرده لای
په‌نجه‌ره‌که‌وه‌و ده‌ستیکی خسته سه‌رشانی و ده‌سته‌که‌ی تری درێژ کرد
بۆ ئه‌وبه‌ر پردێکی لێ‌بوو به وه‌زیر هیدایه‌تی ووت :
_ ئه‌وپرده ده‌بینی .
_ به‌ڵێ ده‌یبینم .
_ ئه‌و پرده به ده‌ملیۆن ڕۆبڵ ته‌واو ده‌بوو به‌ڵام من بیست ملیۆن
ڕۆبڵم بۆ وه‌رگرت .. یه‌عنی ده‌ملیۆن بۆ گیرفان . زۆر ئیشی تریش هه‌ر
به‌وجۆره .
_ به‌خوا به‌له‌زه‌ته ئه‌وه‌یه کاسپی به‌ڕاستی لێزانی هاوڕێ
ئازیزه‌که‌م ده‌ست خۆش .
جه‌نابی وه‌زیر هیدایه‌ت زۆر سوپاسی وه‌زیر ئالێکساندری کرد بۆ ئه‌و
میوانداری و ڕێزلێگرتنه و پێی ڕاگه‌یاند که‌ئه‌بێت ئه‌ویش بێت بۆ
کوردستان و گه‌وره‌مان بکات .
جه‌نابی وه‌زیر دووای ته‌واوبوونی خولی جوانکاری گه‌ڕایه‌وه بۆ
کوردستان به‌ڵام له‌ڕێگه هه‌ر بیری له ئا‌لێکساندر ده‌کرده‌وه که‌چۆن
ئه‌وهه‌موو موڵک و ماڵه‌ی پێکه‌وه ناوه .
دووای ساڵێک وه‌زیری ڕوسی ته‌له‌فۆنی کرد بۆ هاوڕێکه‌ی وه‌زیر هیدایه‌ت
ووتی :
_ بلیتی فڕۆکه‌م بڕیوه بۆ تورکیا‌و له‌وێوه به‌ره‌و کوردستان دێم
حه‌زئه‌که‌م سه‌رێ له‌تۆیش بده‌م جه‌نابی وه‌زیر هیدایه‌ت مانگی چواره
لای ئێمه سه‌هۆڵ به‌ندانه به‌ڵام لای ئێوه به‌هارێکی خۆشه جێی
خۆیه‌تی سه‌ردان و سه‌یرانێک بۆلای ئێوه .
_ به‌خێر بێیت بۆ ووڵاتی خۆت قوربان ده‌تخه‌ینه سه‌رچاوان .
ئا‌لێکساندر و خێزانه‌که‌ی هه‌موویان سێ که‌س بوون چونکه یه‌ک کیژۆڵه‌ی
بچووکی ته‌مه‌ن دوانزه ساڵانی هه‌بوو ناوی ( ناتاشا ) بوو .
جه‌نابی وه‌زیرو خێزانه‌که‌ی له‌ڕێگای تورکیاوه گه‌یشتنه کوردستان
به‌ڵام هه‌ربه‌گه‌یشتنیان جه‌نابی وه‌زیر هیدایه‌ت چوار پێنج سه‌یاره‌ی
ناردبوو به‌دوایانداو تۆزێ خۆی بادابوو به‌سه‌ر ده‌ست و
پێوه‌نده‌کانی‌یداو ووتبووی :
_ کوڕینه میوانم هاتووه له‌ئه‌وروپاوه لێپرسراوێکی زۆر گه‌وره‌یه
ئه‌بێ ئێوه‌یش قاتی چاکه‌ت و پانتۆڵ له‌به‌ربکه‌ن ئه‌م شه‌ڕواڵ و
که‌واو سه‌ڵته‌یه لابه‌ن ئه‌ڵێی په‌ڕه‌شوتن پێوه‌ی .. ژنه‌کان ئێوه‌یش
ته‌نوره یان پانتۆڵ له‌پێ بکه‌ن منداڵه‌کانیش به‌رنه حه‌مام با پاک و
ته‌میز بن به‌قورعان ئه‌ڵیی قه‌ره‌جن ده‌ستێکیش به‌و ماڵه‌دا بێنن
ئه‌ڵێی چاخانه‌که‌ی مام عه‌لی یه .
جه‌نابی وه‌زیر هیدایه‌ت دوو ژنی هه‌بوو له‌گه‌ڵ نۆ منداڵدا چوار پێنج
پاسه‌وانیشی هه‌بوو هه‌میشه ماڵ قه‌ره‌باڵغ بوو هه‌ر له‌قوتابخانه
ده‌چوو مه‌سره‌فیشیان به‌قه‌د مه‌سره‌فی چوار گه‌ڕه‌ک ده‌بوو .
دیوه‌خانێکی زۆرگه‌وره‌ی 10 به 15 ی هه‌بوو هه‌مووی فه‌رش و .. هتد .
دوای هاتنی میوانه‌کانی وه‌زیر هیدایه‌ت و پشوودانێک و نان خواردنێکی
باش زۆر خۆشیان گوزه‌راند به‌یه‌که‌وه میوانه‌کان زۆر هیلاک بوون چوون
نووستن . ماڵی ئا‌لێکساندر به‌چه‌ند ڕۆژێکی که‌م هه‌موو شوێنه گه‌شت و
گوزاری یه‌کانی کوردستان گه‌ڕان و چه‌ند جارێک مه‌ڕ سه‌ربڕین و سه‌یران
و سه‌فا بۆ به‌ری قه‌راغ و ئه‌حماوه‌و ( ئه‌حمه‌د ئاوا ) سه‌رچنارو
دوکان و شوێنی تر .
ڕۆژێکیان ئا‌لێکساندر بیر له‌و چه‌ند کۆشک و سه‌روه‌ت و ماڵه‌ی
هاوڕێکه‌ی ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێ : ( شه‌ربێ پێی بڵێم بزانم ئه‌مه‌ی
له‌کوێ بوو ) .؟.
نانی نیوه‌ڕۆیان ده‌خوارد سفره‌که‌یان نانی به‌شی چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی
له‌سه‌ر بوو ئه‌وه گۆشت هه‌ر باس ناکرێ به‌کوڵاوی به برژاوی
به‌سوره‌وه‌کراوی و چوار جۆر شله‌و برنجی زه‌ردو سورو سپی و .. هتد .
گه‌رمه‌ی شه‌ڕی براکوژی بوو له‌کوردستانداو خه‌ڵکی نان نه‌بوو بیخوات و
به‌تاریکی و به‌ساردی ژیان به‌ڕێوه ده‌چوو له‌و ووڵاته‌داو به‌ڕاستی
خه‌ڵکی کوردستان له‌وکاته‌دا ژیانی کوله‌مه‌رگیان ڕاده‌کێشا ، به‌ڵام
له‌ماڵی وه‌زیر هیدایه‌ت گه‌رمه‌ی ژیان و خۆشی و گه‌شبینی بوو .
ئا‌لێکساندر به چیلکه‌ی دان پاک که‌ره‌وه ددانه‌کانی پاک ده‌کرده‌وه‌و
له‌دیوه‌خانه‌که‌دا دانیشتبوو سه‌یری ته‌له‌فزیۆنی ده‌کرد له‌ولاوه
هاوڕێی وه‌زیریشی به‌دان پاک که‌ره‌وه‌یه‌که‌وه هات و لای هاوڕێ
ڕوسی یه‌که‌یه‌وه دانیشت .. ئا‌لێکساندر ڕووی کرده جه‌نابی وه‌زیرو
به‌ئیشاره‌ت ووتی :
_ داوای لێبووردن ده‌که‌م حه‌ز ده‌که‌م بزانم ئه‌م هه‌موو پاره‌و
که‌یف و سه‌فایه‌ی هه‌ته له‌کوێ و چۆن چۆنی په‌یدا ده‌بێت چونکه تۆ
ته‌نها پاره‌ی به‌نزینی ئۆتۆمبیل و پاسه‌وان و هه‌ندێ شتی تر ده‌کاته
به‌خێوکردنی گوندێکی لای ئێمه .؟. وه‌زیر هیدایه‌ت به‌پێکه‌نینه‌وه
ده‌ستی هاوڕێکه‌ی گرت و ووتی :
_ وه‌ره هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌که‌م منیش له‌تۆوه فێر بووم سه‌یری
ده‌ره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌که بکه ئه‌و ده‌شتی کاکی به‌کاکی یه ده‌بینی
.؟.
_ به‌ڵێ ده‌شته‌و جۆگه‌له‌یه‌ک و هیچی تر . وه‌زیر هیدایه‌تیش ڕوو
ده‌کاته هاوڕێکه‌ی و به‌پێکه‌نینه‌وه ده‌ڵێت :
_ ئه‌بووایه ئه‌و ده‌شته که جۆگه‌یه‌کی تیایه‌و زستانان پڕده‌بێت
له‌ئاو خه‌ڵک زویر ده‌کات و ناتوانن بچنه ئه‌وبه‌رو ده‌بوایه بکرایه
به پردێک و باخچه‌یه‌ک و ڕێگه‌یه‌ک .. سێ ملیۆن دۆلاری بۆ
وه‌رگیراوه‌و پاره‌که‌ی لووش دراو جارێ پرده‌که‌ش له‌دایک نه‌بووه
. ئا‌لێکساندر به‌سه‌رسووڕمانه‌وه ڕووی کرده هیدایه‌ت و پێی ووت :
_ هاوڕێ گیان ئێوه له ئێمه ترسناکترن خۆ ئێمه پرده‌که‌مان دروست
کرد تۆزێکمان لێخوارد به‌ڵام ئێوه به په‌ڕو باڵه‌وه ئه‌یخۆن .
دایانه قاقای پێکه‌نین و ووتیان ئه‌م ئێواره‌یه له‌کوێ بخۆینه‌وه
.؟.
Hamid773@hotmail.com
|