ویژدان مردووه‌کانی
ده‌سه‌ڵات داوه‌شێن!!
یوسف کانیمارانی
به‌داخه‌وه
که زۆرجار مرۆڤ ناچار ئه‌بێت که
به ووشه‌یه‌ک ده‌ست پێ بکات که
دوور بێت له زمانێکی شایسته و گونجاو به ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کان،
به‌ڵام بێ ویژدانی ده‌سه‌ڵات له‌ئاست به‌دینه‌هێنانی ئاواتی هه‌زاره‌ها
له گه‌نجانی کوردستان و هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌رگه‌ردان بوون و ماڵوێرانی
ده‌یانی تر وامان لێده‌کات به‌و زمانه بدوێین که پڕبه‌پێستی
هه‌ڵسوکه‌وته نابه‌جێکانیانه.
ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستم په‌یوه‌ندی پێوه‌کردم
که‌که‌سێکی نزیکی زۆر نه‌خۆشه‌وله‌یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی سلێمانی
خۆیی و هاوسه‌ره‌که‌ی خه‌وێنراون و دووچاری ڤایرۆسێک هاتوون
که‌چاره‌سه‌رکردنیان یان له‌ئێران یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌بێت،
هۆکاری ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش گواستنه‌وه‌ی گورچیله‌یه‌ک بووه بۆ جه‌سته‌ی
یه‌کێک له‌نه‌خۆشه‌کان و دوای نزیکه‌ی ساڵێک په‌سه‌ند نه‌کردنی له‌لایه‌ن
جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌که، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و کاره‌ساته زۆر بێ تاقه‌تی
کردم ،ناچار په‌یوه‌ندیم کرد به‌زۆربه‌ی ئه‌و براده‌رانه‌ی که‌ئومێدی
ئه‌وه‌م لێده‌کردن بتوانن هاوکاریمان بکه‌ن، هاوڕێیه‌کی رۆژنامه‌نوسم
له‌هه‌ولێر زۆربه‌جدی ئه‌و ئه‌رکه‌ی گرته‌ئه ستۆیی خۆیی وپه‌یوه‌ندی
کرد به‌چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی ده‌ستڕۆیشتوو تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئومێدی
ئه‌وه نزیک بوبۆوه که له نزیکترین ده‌رفه‌تدا هه‌ردوو نه‌خۆشه‌که
بنێرن بۆ به‌ریتانیا ئه‌وه له‌کاتێکدا
که دکتۆره‌کان زۆر به‌ڕاشکاوانه
به که‌سوکاری نه‌خۆشه‌که‌یان
ڕاگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر په‌له‌نه‌کرێت له‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌یان
ئه‌وه دووچاری مه‌رگی حه‌تمی ئه‌بنه‌وه،زۆر
به‌داخه‌وه که ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که ژماره‌ی کۆشک و باڵاخانه‌کانیان
له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات به‌قه‌د ژماره‌ی ئه‌و په‌ڵه‌ڕه‌شانه‌ی گه‌نده‌ڵی
و پاشه‌ڵپیسی ئه‌بێت که به که‌واکه‌یانه‌وه‌یه دوای چه‌ند وه‌عد و
به‌ڵێنێک هیچیان نه‌کردوو تا له‌ڕۆژی 1/6/2009 به‌داخه‌وه یه‌کێک له
نه‌خۆشه‌کان دڵی گه‌وره‌ی له‌لێدان که‌وت و کج و کوڕێکی بێنازی دایک
له‌دوای خۆی جێهێشت..
من ته‌نهائه‌وه‌نده‌به‌وبه‌رپرسانه‌ده‌ڵێم که‌ته‌لیفیان لێکراوه
به وه‌زیری ته‌ندروستیشه‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشه
خوشکێک یان براژنیکی خۆیان یان خزمێکی دووریشیان بووایه‌په‌یوه‌ندیان
به‌هه‌رچی باڵوێزخانه‌ی دنیاوه نه‌ده‌کرد
بۆ رزگارکردنی گیانی، ئه‌گه‌ر زه‌ڕه‌یه‌ک ویژدانتان هه‌بێت گه‌نجێکی ته‌مه‌ن
بیست ونۆساڵ له‌سه‌ره‌تای پێکهێنانی ژیانی خێزانی ودایکی دوومناڵ به‌هاوکاریه‌کی
ساده‌ی ئێوه‌ژیانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌نه‌یکه‌ن ئیتر خه‌ڵکی کوردستان چی
ئومێدێکی پێتان بێت و داواله‌خه‌ڵک ئه‌که‌ن ده‌نگتان بۆ بده‌ن، ئه‌وه‌ی
ده‌نگ به‌ئێوه‌بدات له‌ئێوه‌بێ ویژدان تره‌و وه‌ک ئێوه
داوه‌شێت..
فه‌ره‌نسا
3/6/2009
|