دوو بابهت:
١- وڵاتێک پڕ لە وشەى
دیموکراسی.

شێرزاد قۆڕیتانى
لەم ڕۆژانە بابەتێکم بەرچاوکەوت بەناوى دکتۆرێک بەند دەکرێ، زۆرسەیرە
دکتۆرێک بەناوى بەزاندنى سنورەکان یاخود لادان لە داب ونەریتى کۆمەڵگا،
بۆماوەى (6) شەش مانگ بریارى بەند کردنى بەسەردا بسەپێنرێ، تەنها
بەتۆمەتى ئەوەى بابەتێکى بڵاوکردۆتەوە لە ڕۆژنامەى هاوڵاتى، لەم ڕۆژانە
بە بڕیارى دادگا شەش مانگ بەند کردنى بەسەردا سەپێنرا، ئەى خۆتان ناڵێن
ئێمە دیموکراسین و داواى دیموکراسى دەکەین، زمانى دایەلۆک وئازادى
ڕادەربڕین وکۆمەڵێک وشەى بریقەدار، ئەمە دیموکراسیە دکتۆرێک بەند بکرێ
لەسەر بابەتێکى بڵاوکراوە، ئەى بۆتائێستا دکتۆرێک بەندنەکراوە لەسەر
ئەوەى کە گیانى مرۆڤێک لەژێر دەستى کۆتایی دێت، لەوکاتەى پەڕلەمان
دەنگى دا بە فرهژنیی من باوەڕم بە دیموکراس نەماوە، ئەوکاتەى چەند
ئەندامێکى حزبە بەناو دیموکراسیەکان دەنگیان دا بە فرهژنیی،
هیواکانمان لەگۆڕنران، ئەوکاتەى باسى مافى ئافرەت دەکرێت هەمووتان
دەبنە مەلاى دوازدەعیلم وچەندان ئایەتى قورئانمان بۆدەهێنەوە گوایە
ئەمە دژى ئاینە، چۆن باوەرمان بمینێ بەو دیموکراسیەى کە بانگەشى
بۆدەکەن، ئێوە خەریکە هیواکانى ئێمە لەگۆڕدەنێن، ئێمە ناڵێین ئازادیەکى
ڕەهامان هەبێت، نەخێر ئێمە هیچ کات لەگەڵ ئازادى ڕەهادانینە، بەڵام بەم
شێوەیەش نا لەسەر بابەتێک یاخوود لەسەر دیمانەیەکى ڕۆژنامە بەبەندکردن
سزابدرێن، ئەوبابەتەى بڵاوکراوەتەوە ئەوەندە کاریگەرنیە بەرامبەر بە
وتارێکى مامۆستایەکى مزگەوت کە هەندێ جار لەپەناى ئیسلام خەڵکى
هاندەدەن دژى حکومەت وپەڕلەمان وشێواندنى کۆمەڵگاو هاندان بۆ
توندوتیژیی، یاخود چەندین جار لە مزگەوتەکان گوێمان لەوتارى مامۆستاکان
بووە هێرش دەکەنە سەرئاینەکانى تر وبەمونعریف ودەستکارى ناویان دەبەن،
بەڵام ئەگەر نوسەرێک بابەتێک بڵاوبکاتەوە و ڕەخنە لەئاینى ئیسلام بگرێ
ئەوە دەبێت دادگایی بکرێ کەچى بەخۆشیان چەندین جار هێرش دەکەنە سەر
ئاینەکانى تر وکەچى هیچ لێپسرسینەوەیەکیان لەگەڵ ناکرێ، هەمووکەسێک
ئازادە لە هەر بیڕوباوەرێک کەهەیبێت بەمەرجێک نابێت پێشێلکارى مافى
خەڵکى تربکات وتەنها بیروبۆچونەکانى خۆى پێ ڕاست بێت وئەوانى تر بە
گومڕاو سەرلێ شێواوبزانێت، بۆیە ئەمانە کارى حکومەتە نابێت جیاوازى
بکرێت لەمابەینى هیچ چین وتوێژێک، ئازادى بابۆهەموان وەک یەک بێ،
هەکەسێک شتێکى پێ ڕاستە بابۆخۆى بیکات و خزمەتى کۆمەڵگاى پێوەبکات،
ئاینە ئاسمانیەکان پەیوەندیان بەدواڕۆژەوە هەیە هەرکەسێک بڕواى پێ ى
هەبێت دەیکات ئەوەشى بڕواى پێ نیە ئازادە، نەوەک لە مزگەوتەکان خەڵکى
بە گومڕاو سەرلێ شێواو بزانن وخەڵکى هان بدرێت بۆ دژایەتى کردنى
ئەوکەسانەوە وکاتێک ئەوان بەرگرى لەخۆیان بکەن ئەوان بە دژى ئاین
ناویان بەرن، وەکو ئەووتەیەى دەڵێت( ماڵى قەیسەر بۆ قەیسەر وماڵى خواش
بۆخوا) ئەگەر وامان کرد ئەوەکۆمەڵگایەکى پێش کەوتووبونیاد دەنێین
دوورلە توندوتیژیی .
٢- زانیوتانە ئاین
ئێکسپایهر بێت ؟!!!
ئەورۆژە زۆرهیلاک بووم بەمەبەستى کەمێک حەسانەوە، سەردانێکى چایخانەى
(.....)شارى هەولێرم کرد کە کۆمەڵێک مامۆستاى بەتەمەن دیاربوو گفتوگۆو
کێشەیان بوو لەسەر مافى ئافرەتان ویاساى بارى کەسێتى، منیش زۆر حەزبەو
بابەتانەدەکەم،بۆیە خۆم لێیان نزیککردەوەو بەڕێکم خستە مزگەوت، دیاربوو
چەند مامۆستایەک پێیان وابوو ئافرەت مافیان پێ نەدرێت باشترە، چونکە
کەم ئەقلن، مامۆستایەکى تریش پێ ى وابوو ئافرەت هیچ جیاوازیەکى نیە
لەگەڵ پیاو بۆیە نابێت جیاوازى بکرێت لە نێوانیان، مامۆستاکانی تریش
دەیانگووت نەبابە لەقورئان ناوى ئافرەت هاتووە بە زەحیفە ولەچەندین
فەرمودەى پێغەمبەر دا ئافرەت بە ناقسات ئەقل ناوبراوە وبەدووان بەیەک
شایدە حیساب کراون ولە میرات نیوەى بەردەکەویت و پیاو بۆى هەیە چوار ژن
بهێنێت ئەوا خوا واى داناوە،منیش گوتم مامۆستاینە ئەگەر ئیزن هەبێت ئەى
بۆ لە ئاینى مەسیحیەت پیاو نابێت زیاتر لە ژنیک بهێنێت وبگرە زۆر
ئاسودەشن، ئەى ئەمەش هەرئاینى ئەوخوایە نیە، ئەگەر سەیرێکى شارۆچکەى
عەنکاوەبکەین تائێستا یەک حالەتى تەلاق نەبووە ژن کوشتنێک نەبووە
خۆسوتاندنێک نەبووە....... کەچى لەناوئێمەش ئەم دیاردانە بەرەو
هەڵکشانە بۆ ؟ مامۆستایەک گوتى ڕۆلە ئاینى ئەوان کارى پێ ناکرێ تەنها
ئاین ئاینى ئیسلامە خۆئاینەکەى ئێمە هیچ شتێکى خراپى تیانیە ئێمە
خراپین، منیش گوتم ئاین رێگەى بەئێمەداوەئەم کارانە بکەین لەفرهژنیی
وبەشاهید نەگرتنى ئافرەت وچەندانى تر بۆ لە ئاینى مەسیحیەت ئافرەت
لەگەڵ پیاو هیچ جیاوازى نیە بۆ لە ئاینى ئێمە دەبێت ئافرەت لەبەر چاوى
خەڵکى بشارینەوە ئەى ئەگەروایە بۆخودا ئافرەتى ئاوا جوان دروست دەکرد
بۆ ناشرینى دروست نەدەکرد تا ئەوکێشانەمان بۆ دروست نەبایە. مامۆستاکە
گوتى ڕۆڵە ئەو ئاینەى ڕاست بێت تەنها ئاینى ئێمەیە بڕۆسەیرى ئەوروپابکە
بزانە ئافرەتان لەچ ژیانێکى ناخۆش دانە، منیش گوتم مامۆستا تۆ سەردانى
ئەوروپات کردووە بەچاوى خۆت بینیوتە؟ مامۆستاگوتى نەواللە خەڵکى باسى
دەکەن دەڵێن ئەوروپا خەریکە بگەرێتەوە سەر ئاینى ئیسلام چونکە ئاینەکەى
ئەوان کارى پێ ناکرێ، منیش گوتم مامۆستا زانیومانە خۆراک ئیسکس پایەر
بێت بەڵام نەمانزانیوە ئاینى خواش ئیکس پایەر بێت چۆن ئاینى خوا ئیسکس
پایەر دەبێت خۆهەر ئاینى خوایە، مامۆستا زۆر تورەبوو گوتى تۆچى دەڵێیت
تۆکافربووى ئەگەر تۆبەنەکەى جێگەت دۆزەخە، منیش گوتم مامۆستا بۆ جێگەم
دۆزخە خۆت گوتت ئاینى مەسیحى کارى پێ ناکرێ واتا ئێکس پایەر بووە،
مامۆستا گوتى تۆ کەلکى قسەکردنت نیە گەنجى وەک ئێوە هاتونەتە مەیدان
بۆیە باران نابارێت، منیش گوتم مامۆستا باران بارین هیچ پەیوەندى
بەخراپەى خەڵکى نیە بەڵکو هۆکەى پیس بوونى ژینگەیە لە ئەوروپا بەردەوام
بارانە واتا ئەوان مرۆڤى زۆرباش بۆیە باران دەبارێت، مامۆستا هەڵساوە
گوتى من دەڕۆم منیش گوتم مامۆستا داواى لێبوردنت لێ دەکەم تۆمەرۆ من
دەرۆم بەڵام کەمێک سەردەمیانە بیربکەنەوە بەسە تاکەى، خەڵکى فریوبدەین
بەم قسانە کە باران پەوینەدى بە خراپەى مرۆڤەوە هەیە .
Sherzad_33@yahoo.com
|