وردیله شیعر:
فـه‌هـد گـرده‌وانـی
1 له باخچه‌ی پرسیاره‌کان غه‌زه‌لی وه‌ڵامم گوڵه‌کان تێر ئاو ده‌کات.
2 یه‌که‌م هه‌نگاوی سه‌فه‌ری دووریم. له قوڵایی برسیی بووندا ده‌ست پێده‌کات.
3 ده‌پرسی زه‌مه‌نی پرسیاره‌کان و برسی یاتی چه‌نده. وه‌ڵام له شاده‌ماره‌کانم وشک ده‌کات.
4 له هه‌ر به‌ردێک ورد ده‌بمه‌وه، زگم به منداڵه‌کانی ئه‌و به‌رده‌ستانه ده‌سووتێ.
5 ئه‌و پیره‌ژنه‌ی ددانه‌کانی ون کردبوو ، له گۆڕێکی به کۆمه‌ڵی دۆزیه‌وه ، به‌ڵام...ئاخ رزیوو بوون .
6 ئه‌و کچه‌ی له ئه‌نفاڵی یه‌که‌مدا ، به زۆری کون کرابوو گونده‌که‌شی کاول کرابوو منداڵه‌کانی دراوسێ یان زینده‌به‌چاڵ کرابوون . له ڕۆژی نه‌ورۆز دا خۆی سووتاند و بووه خۆڵه‌مێش .
7 پیره‌مێردێک به گۆچانه‌وه ، له‌به‌رده‌م پارکی هه‌ولێر ده‌په‌ڕیه‌وه . ئۆتۆمۆبیله‌کی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکی پانی کرده‌ووه . پۆلیسی هاتووچۆ هاواری کرد [ستۆپ]. سه‌ربازه‌کان ڕانه‌وه‌ستان ، پۆلیسه‌که له داخان له شوێنی خۆی گولـلـه‌یه‌کی له‌خۆی دا و خۆی کوشت .
8 له ئاسمانه‌وه وشه‌کان ده‌بارن و له شیری سه‌لاحه‌دیین کۆ ده‌بنه‌وه . فه‌له‌ستین رزگار ده‌کات . به‌ڵام کوردستان به که‌ساسی ده‌هێلیته‌وه و کورده‌کانیش له میسر و ئوردن و فه‌له‌ستین نیشته‌جێ ده‌کات .
9 له سه‌ر پشتی ژێ ی که‌مان و عوود پاڵ ده‌ده‌مه‌وه . سێبه‌ری دار به‌ڕووه‌کان به خۆم داده‌ده‌م . له ته‌نیشت جۆگه‌له‌ی نه‌وت[نه‌فت] ده‌خه‌وم . نازانم بۆ 17 ساڵه له به‌هاردا...سه‌ما ناکه‌م. له هاویندا...فێنک نابمه‌وه. له‌زستاندا...گه‌رم نابمه‌وه .
سوندبـیـبـاری / سوید
10/10 هه‌تا 10/ 11/2008
|