په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

       وشە هەڵوەریوەکانی عەشق.

 

که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

1

هاتووم تاکو بەخوێنی هەر دەپەنجەکەم
لەمرواری پەڕەی ڕۆحم
یەک دێڕ وشەت، بۆ بهۆنمەوە
بەلاشەیەکی شەکەت و
دوولێو وشکء خەماوی، بڵێم ماڵئاوا
ئەی خواوەندی خۆشەویستی
وەفا،عەشق، خۆشەویستی
لەکوێیەو کوا ؟!


2

هاتووم تاکو دەستەکانت تێبگەیەنم
بۆ لەمەودوا هاوڕێی دەستەکانم نەبێ
چاوەکانت تامەزرۆی،بینینم نەبێ
زمانم دەیەوێ نەترسێ و بڵێ بڕۆ
تۆ لەمەودوا خۆشەویستی دڵم مەبە .


3

تاوان تۆیت و دڵم دەڵێ
بێنە کۆرپەی خۆشەویستیت بابڕۆین
ئەو بۆنی گوڵە نێرگز و میلاقە و بەیبوون
لەیەک جیاناکاتەوە
ئەو پەڕەی ناسکی گوڵەباخ و
دەمی تیژی دڕکیک
وەکو یەک ماچ دەکا ؟!


4
تۆ نەتزانی
من خەو بەچاوی ئەستێرەو
پەپوولەو مانگەوە دەبینم
دڵیشم لە ئاستیاندا
پەڕەی ناسکی گوڵێکە


5

ئێستا لەراوچیەک دەچیت
هەندێ جار وەک گیانلەبەرێکی دڕندەو
هەندێ جاریش وەک باڵندەیەکی بێدەسەڵات
سەیری جەستەی ژنێتیم دەکەیت
بۆیە زۆرجار واگەرەکتە
بەچەقۆ سەرم ببڕیت و
هەندێ جاریش
بەگوڵە چاوترسێنم بکەیت؟!


6
حەزدەکەم بزانی
من هاوڕێی ئەو شۆڕە ژنانەم
کەچۆن جورئەتیان بەئاگری
دۆزەخا کردوو
تۆپەڵێ خۆڵەمێشیان
بەیادگاری جێهێشت ؟!


7
چەند جوانە وشەی خۆشەویستی
ئەوکاتەی لەدەرونێکی پاکەوە
دێتە دەرێ
چەند پیرۆزە وشەی ماڵئاوایی
لەدوای خیانەت چاو هەڵدێنێ


8
هەرگیز نەکەی
داواى لێبووردنم لێبکەی
چونکە تۆ ناتوانی
فرمێسکە راژوەکانی چاوم کۆبکەیتەوە


9
من دەڕۆمء ئەبێ
یەک یەک پیتەکانی ناوی من
لەفەرهەنگی بیری خۆتدا بسڕیتەوە
نیگام بۆنم هەناسەکەم بنێریتەوە


10

بڕۆ ئیتر ناتبینمەوە
دەڕۆم ئیتر نامبینیەوە
کاتێک دڵشکا
عەشق شوێنی خۆی ناگرێتەوە؟!

 

 

Kazhal_3@hotmail.com