خانووێکی زه‌رد.
ناڵه حه‌سه‌ن
"خانووێکی زه‌رد
" له شاری " ئارلێس " ه ، که‌وتۆته باشووری " فه‌ڕه‌نسا " ، له 23
ی ئۆکتۆبه‌ری 1988 " پول گۆگان " ده‌گاته ئارلێس و ده‌چێته نێو
خانووه زه‌رده‌که . کاتێک ده‌گات " ڤانکوخ " ده‌مێکه ژووری نووستن و
هه‌موو شتێکی بۆ ئاماده‌کردووه . " گۆگان " به‌م شێوه‌یه باسی
ژووره‌که‌ی ده‌کات ( گوڵه به‌ڕۆژه‌کان به‌چاوه
به‌نه‌فسه‌جیه‌کانه‌وه به‌باکراووندێکی زه‌رده‌وه ، له‌نێو
مه‌رکانێکی زه‌رد ، له‌سه‌ر مێزێکی زه‌رد به ئیمزای " ڤینسنت "ه‌وه
. وه تیشکه زه‌رده‌کانی خۆره‌تاویش به‌نێو په‌رده زه‌رده‌که‌وه
ده‌هاتنه نێو ژووره‌که‌م و شه‌پۆڵیان ده‌دا ، له به‌یانیه
زێڕینیه‌کانیش هه‌ستم به‌بۆنێکی خۆش ده‌کرد ... لاپه‌ڕه 14 )
له‌وکاته‌دا ڤانکوخ ته‌مه‌نی 35 ساڵ و گۆگان 40 ساڵ ده‌بێت . ڤانکوخ
بێئه‌ندازه دڵخۆش و ئاسووده بوو به گه‌یشتنی گۆگان ! وه ثیۆی برای
له نامه‌یاکدا بۆی ده‌نووسێت ( تۆ نازانیت من چه‌نده دڵخۆشم به‌وه‌ی
که‌که‌سێکی تر له گاڵتا ده‌ژیێت ، وه چیتر به ته‌نیا نابیت له نێو
خانووه‌که‌تدا و له‌م ته‌نیاییه ڕزگارت ده‌بێت ، زۆر به‌خته‌وه‌رم
به‌وه‌ی که هونه‌رمه‌ندێکی وه‌کو " گۆگان " له‌گه‌ڵت دا ده‌ژییت ..
لاپه‌ڕه 188 ) . ثیۆی برای ڤانکوخ له‌وکاته‌دا له پاریس ده‌ژیا له
گه‌له‌ریه‌کی تابڵۆ فرۆشتن ئیشی ده‌کرد ، گۆگان و ڤانکوخ که
تابلۆکانیان ته‌واو ده‌کرد بۆ ئه‌میان ده‌نارد تا بۆیان بفرۆشێت . ئه‌م
کتێبه نه‌ک ته‌نها نۆ هه‌فته به‌ڵکو باسی ته‌واوی ژیانی ئه‌م دوو
هونه‌رمه‌نده‌مان بۆ ده‌کات به‌تایبه‌ت ژیانی ڤانکوخ هه‌موو شتێکی
ژیانیان ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له زۆر تایبه‌تیه‌کانیش . نووسه‌ر له
سه‌ره‌تای کتێبه‌که پرسیارێک زه‌ق ده‌کاته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ، بۆی
گرینگه بزانێت ( بۆچی ڤانکوخ له درێژه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌یدا له‌م شاره
گیرساوه‌ته‌وه و بڕیاری داوه له‌م شاره بژیێت ؟ ) چونکه ئه‌وکاته
پاریس بێشکه و لانه‌ی ( ته‌وژم و قوتابخانه‌کان و چاڵاکیه ئه‌ده‌بی
و هونه‌ریه‌کان بووه ! ) . شاری ئارلێس له به‌رامبه‌ر پاریس تا
ئاستێک شارێکی پیس و تۆزاوی و تا ئاستێک دواکه‌وتووش بووه . ئاخۆ
ده‌بێ له په‌نجه‌ره‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌یه‌وه چ دیمه‌نێکی
سه‌رنجڕاکێشی بینیبێت تا وای لێکردبێت له‌م شاره‌دا له‌نگه‌ری گرتبێت
؟! به‌ڵام نووسه‌ر زیره‌کانه یه‌کسه‌ر وه‌ڵامه‌که ناداته ده‌ست
خوێنه‌ر ، وا ده‌کات خوێنه‌ر له سیاقی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که
وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌ست بکه‌وێت . به‌ڵام له پاڵ ئه‌م پرسیاره ،
پرسیارێکی تریش به‌بیری خوێنه‌ر دادێت که په‌یوه‌ندی به وه‌ڵامی
پرسیاره‌که‌ی نووسه‌ره‌وه هه‌یه ئه‌ویش ( بۆچی ڤانکوخ له نێو
هه‌موو ڕه‌نگه‌کاندا هێنده ڕه‌نگی زه‌ردی به‌کار هێناوه و هێنده
موعجه‌ب بووه به ڕه‌نگی زه‌رد ؟ ) تا ئه‌و ئاسته‌ی ( نه‌ک له‌م
خواردنه‌وه و چوونه تیاترۆخانه‌کان و کات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشه‌کان ، ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی نه‌بووه به‌سه‌ر گۆگان ، به‌مانای هێنده‌ی ڤانکوخ خه‌ریکی خواردنه‌وه و به‌دوای له‌شفرۆشه‌کانه‌وه نه‌بووه . به‌ڵام ڤانکوخ به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو شته ، که‌سێکی ته‌واو وێران و لاواز و بێ ئه‌ندازه بێ ووره بووه ! زۆرجاران بڕیاری ده‌دا نه‌چێته تیاترۆخانه‌کان و وێنه‌ی له‌شفرۆشه‌کان نه‌کێشێت ، له‌نامه‌کان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به ثیۆی برای ده‌دا به‌ڵام هیچ کاتێک بڕیاره‌کانی بۆ نه‌ده‌چووه سه‌ر ، وه هه‌میشه‌ش به‌زه‌یی به له‌شفرۆشه‌کان ده‌هاته‌وه هیچکاتێک به چاوی سووک سه‌یری نه‌ده‌کردن . گۆگان له‌مباره‌یه‌وه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت ( جارێکیان له‌شفرۆشێک داوای پاره له ڤانکوخ ده‌کات ، ڤانکوخ یش هه‌رچی پاره و پوولی پێیه ده‌یداتێ ، دوای که‌مێک له برسان هه‌ست به ئازاری سکی ده‌کات ! ) .
ڤانکوخ یه‌کێک بوو له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی پۆرترێتی خۆیی و که‌سه‌کانی ده‌روبه‌ری خۆی زۆر کێشاوه ، وه ئامانجێکی ئایینیانه‌ی هه‌بووه له کێشانی ئه‌م پۆرترێتانه ( به خه‌یاڵی خۆی مرۆڤه مه‌زنه‌کان و مرۆڤه پیرۆزه‌کانی له‌نێو پۆرترێته‌کان ده‌بینی ! ) یه‌کێک له‌وانه ڕۆلین ی پۆسته‌چی که‌سێکی زۆر نزیک بووه له ڤانکوخ ئه‌میش پۆرترێتی ڕۆلین ی به چه‌ندین شێوه کێشاوه و پۆرترێتی خێزانه‌که‌یی و هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانه‌ی کێشاوه .
له هه‌فته‌ی سێیه‌می نۆڤه‌مبه‌ر به‌ولاوه وورده وورده کێشه و جیاوازیه‌کانیان ڕوو له زیادبوون ده‌کات ، گۆگان له نامه‌کانی بۆ" ثیۆ " بێزاریه‌کانی خۆی ده‌رده‌بڕێ له سه‌ره‌تای دیسه‌مبه‌ر له‌نامه‌یه‌کدا بۆی ده‌نووسێت ( که چیتر ناتوانێت له‌گه‌ڵ ڤانکوخ بێ کێشه بژیێت ! ) . وه له ناوه‌ڕاستی دیسه‌مبه‌ره‌وه نامه‌یه‌ک بۆ" سکوفێنگێر" ی براده‌ری ده‌نووسێت تیایدا ده‌ڵێت ( ناتوانێت زیاتر ئارام بگرێت له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا له‌وانه‌یه ئێره به جێبهێڵێت ) ڤانکوخ له کاته‌دا باری ده‌روونی ئێجگار دژوار و ناله‌بار ده‌بێت ! ، بێ ئه‌ندازه په‌نا بۆ مه‌شڕوب و خواردنه‌وه ده‌بات ، وه هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین کاتی خۆی به وێنه کێشان بباته سه‌ر بۆیه ده‌بینین له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی 25 تابڵۆ له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا ده‌کێشێت . وه به‌شێکیش له‌م باره ده‌روونیه‌ی کاریگاری ئه‌وه‌یه به‌وه‌ی زانیوه که‌وا گۆگان ده‌یه‌وێت بڕوات و به‌جێی بهێڵێت ، کار ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی شه‌وێک له گفتووگۆیه‌کی نێوانیان ڤانکوخ زۆر تووڕه ده‌بێت و هه‌ڵده‌چێت به‌رداخه‌که‌ی به‌رده‌می بۆ ده‌هاوێت و تێیده‌گرێت ! ئیتر دوای ئه‌وه هاوڕێیه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌کانیان به کاره‌ساتێکی تراژیدی خه‌مناک کۆتایی دێت ئه‌ویش وه‌ک ئه‌وه‌ی گۆگان خۆی باسی ده‌کات و ده‌ڵێت ( من هه‌ستم ده‌کرد ده‌بووایه به ته‌نیا بچمه ده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێک هه‌وای پاک هاڵمژم ، نزیکه‌ی له شوێنه‌که‌ی ( ڤیکتۆر هۆگۆ ) تێپه‌ڕیبووم وه له دواوه‌ی خۆم هه‌ستم به ده‌نگی پێی که‌سێک ده‌کرد ، که ئاوڕم دایه‌وه بینیم ڤانکوخ به‌دوامه‌یه‌وه و گوێزانێکی ڕیشتاشینی به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌ره‌و ڕووم ده‌هات ، که سه‌یرم کرد ، ئه‌ویش له‌شوێنخۆی وه‌ستا و پاشان سه‌ری داخست و دوای تاوێک به‌په‌ڵه گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه ... لاپه‌ڕه 275 ) له‌ماڵه‌وه پارچه‌یه‌ک له گوێی چه‌په‌ی ده‌بڕێت ، پاشان ده‌ڕوات له یه‌کێک له تیاترۆخانه‌کان پرسیاری ( ڕاشێل ) ده‌کات ، ده‌رگه‌وانه‌که‌ش که به‌مشێوه جه‌سته خوێناویه ده‌یبینێت ڕێگه‌ی پێنادات بچێته ژووره‌وه ، ڤانکوخ یش پارچه گوێیه‌که‌ی له‌نێو په‌ڕۆکێک پێچاوه‌ته‌وه ده‌یدات به ده‌رگه‌وانه‌که و پێی ده‌ڵێت ( ئه‌مه بده به " ڕاشێل " ئیدی ده‌ڕواته ماڵه‌وه و لێی ده‌که‌وێته خه‌وێکی قووڵ قووڵ ! کاتێک دیارییه خوێناویه‌که ده‌ده‌ن به " ڕاشێل " ئه‌ویش یه‌کسه‌ر له هۆشخۆی ده‌چێت ! لێره‌دا نووسه‌ر زانیاریه‌کی ئه‌وتۆمان ناداتێ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی ڤانکوخ به " ڕاشێل " ه‌وه ، بۆیه خوێنه‌ر ده‌که‌وێته نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی ئایا ڤانکوخ له‌به‌ر کێشه و ناکۆکیه‌کانی نێوان خۆیی و گۆگان ئه‌م کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر خۆی هێناوه یان له داخی " ڕاشێل " ... ؟! چونکه له سه‌رچاوه‌ی تر باسی ئه‌وه ده‌کات ، که‌وا ڤانکوخ " ڕاشێل " ی خۆشویستووه ئه‌میش ڕه‌تی کردۆته‌وه و ڕازی نه‌بووه ! چونکه دوای ڕووداوه‌که و ڕۆیشتنی بۆلای " ڕاشێل " به‌رئه‌نجامێکی ته‌مومژاوی لێ ده‌که‌وێته‌وه ! له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا گۆگان زۆر هه‌ست به تاوانباری ده‌کات و په‌شیمانی ئه‌وه ده‌رده‌بڕێت که ده‌بووایه به ته‌نیا جێی نه‌هێشتبا ، له ماڵه‌وه هێمنی کردبایه‌وه ! یان نووسه‌ر تا ڕاده‌یه‌ک په‌نجه‌ی تاوان بۆ گۆگان درێژ ده‌کات و ده‌ڵێت ( ئه‌گه‌ر گۆگان به‌دوایدا بگه‌ڕابایه‌وه ماڵه‌وه ڕه‌نگه ئه‌م کاره‌ساته ڕووی نه‌دابا ! ) به‌ڵام پرسیاری خوێنه‌ریش ئه‌وه‌یه ( ئه‌ی باشه ئه‌گه‌رئه‌وکات پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆگان کاره‌ساتێکی دژوارتر ڕووی بدایه .. ؟! ) دوای ئه‌وه‌ی ڤانکوخ به خۆی و گوێزانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ، کاتێک گۆگان وه‌زعه‌که تا ئه‌م ئاسته دژوار ده‌بینێت هه‌ر ئه‌وکاته بڕیار ده‌دات نه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ، شه‌و ده‌چێته هۆتێلێک ، به‌یانی که ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌م هه‌موو خوێنه ده‌بینێت ، پاش ئه‌وه‌ی به ڕووداوه‌که‌ش ده‌زانێت ، که له‌وکاته‌ش‌دا ڤانکوخ له نه‌خۆشخانه‌یه هه‌ر یه‌کجاری بڕیار ده‌دات نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م ماڵه . پاشان ڤانکوخ ده‌گوازرێته‌وه بۆ " سان ڕیمی " که نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌روونیه له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری " ئارلێس " ه ، ثیۆ بۆ ڕۆژی کریسمس دێته ئارلێس و سه‌ردانی ڤانکوخ ده‌کات ڕۆژه‌که هه‌مووی له‌لای ده‌مێنێته‌وه‌و شه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه پاریس ، گۆگان یش له‌گه‌ڵیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاریس ، دوای ئه‌م ڕۆیشتنه جارێکی تر له‌گه‌ڵ ڤانکوخ یه‌کتری نابیننه‌وه ! له چوارشه‌ممه 21ی دیسه‌مبه‌ر ، ڕۆلین ی پۆسته‌چی سه‌ردانی ڤانکوخ ده‌کات وبه‌م شێوه‌یه له نامه‌یه‌کدا بۆ ثیۆ باسی ڤانکوخ ده‌کات ( ببوره ئه‌وه‌ت پێ ده‌ڵێم ، ته‌نها هۆشی له ده‌ست نه‌داوه له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه زۆر لاواز و بێ هێزه ، منی ناسیه‌وه به‌ڵام هیچ سیمایه‌کی خۆشی پێشان نه‌دام . ته‌نانه‌ت له هیچ کام له ئه‌ندامی خێزانه‌که‌می پرسیار نه‌کرد ! ئه‌و کاته‌یش که جێم‌هێشت پێمگووت " ده‌تبینمه‌وه .. " ئه‌ویش گووتی " له‌به‌هه‌شت یه‌کتری ده‌بینینه‌وه ! " ... لاپه‌ڕه 287 ) . له جانیوه‌ری 4 ڤانکوخ له نه‌خۆشخانه دێته ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆلین ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خانووی زه‌رد . بۆماوه‌ی چوار سه‌عات له‌وێدا ده‌مێننه‌وه ، ڤانکوخ له‌وده‌مه‌دا دوو نامه ده‌نووسێت یه‌کێک بۆ ثیۆ ئه‌ویتریان بۆ گۆگان ! له نامه‌که‌ی گۆگان ده‌نووسێت ( براده‌ری خۆشه‌ویست ، خۆشحاڵم چانسی ئه‌وه‌م پێ‌بڕا هه‌ر دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌م له نه‌خۆشخانه ، ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ت بۆ بنووسم . وه له نه‌خۆشخانه‌ش له کاتی ناله‌باری باری ته‌ندروستیم و بێتاقه‌تیم ، هه‌ر بیرم له‌تۆ ده‌کرده‌وه ! ) . له جانیوه‌ری پێنج دکتۆر " ڕه‌ی " له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێکی سه‌ردانی ڤانکوخ ده‌کات ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری تابڵۆکانی بکه‌ن . هه‌ر له‌وکاته‌دا ڤانکوخ پلانی ئه‌وه داده‌نێت ، که پۆرترێتێکی دکتۆر " ڕه‌ی " بکێشێت . له جانیوه‌ری حه‌وت به ته‌واوی چاک ده‌بێته‌وه ، ده‌گه‌ڕێته‌وه خانووی زه‌رد . پاش سێ هه‌فته له‌به‌ر گرفتی بێ پاره‌یی و نه‌بوونی خواردن ، باری ده‌روونی دژوار ده‌بێته‌وه . له کۆتایی جانیوه‌ری تابڵۆی ( La Berceuse ) که پۆرترێتێکی خێزانی ڕۆلین ی پۆسته‌چی بوو ، وه پۆرترێتێکی خۆشی ده‌کێشێت گویی به له‌فاف به‌ستراوه‌ته‌وه . له نامه‌کانی بۆ ثیۆی برای ، گله‌یی زۆر له گۆگان ده‌کات و ئه‌م ڕۆیشتنه‌ی به کارێکی هه‌ست نه‌کردن به به‌رپرسیارێتی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات ! له ڕۆژه‌کانی کۆتایی جانیوه‌ری جارێکی تر ده‌که‌وێته نه‌خۆشخانه ، وه تا ئارليس جێده‌هێلێت هه‌ر له‌م نه‌خۆشخانه ده‌روونیه ده‌مێنێته‌وه . ئه‌مجاره‌یان له‌ژێر چاو‌دێری دکتۆرێکی تردا ده‌بێت که ناوی ( دیڵۆی ) ه ، له جانیوه‌ری حه‌وت دکتۆر دیڵۆی ڕاپۆرتی خۆی به‌مشێوه‌یه ده‌دا به نه‌خۆشخانه تیایدا ده‌نووسێت ( که‌وا ڤانکوخ له‌به‌رئه‌نجامی مامه‌له‌ی نادروست له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵیدا کراوه ، تووشی هالۆسینه‌یشن بووه که‌ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان ! ) هه‌رگیز که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ری ڤانکوخ یان خۆشنه‌ویستووه . جگه له ثیۆی برای و به‌رناردی براده‌ری ! ثیۆ هه‌میشه سه‌رسام بووه به توانا هونه‌ریه‌کانی ڕێزی زۆری لێگرتووه . ڤانکوخ له یه‌کی ئایاری 1890 خانووی زه‌رد ته‌سلیم ده‌کاته‌وه . خۆی له‌وکاته‌دا له نه‌خۆشخانه‌ی " سان ڕیمی " یه و هه‌رله‌وێدا ده‌مێنێته‌وه ، وورده وورده باری ده‌روونی به‌ره‌و باشی ده‌چێت و خواردنه‌وه که‌م ده‌کاته‌وه به‌ڵام زۆر هه‌ست به ته‌نیایی ده‌کات ! له دوازده‌ی ئایاردا ، به ڕه‌سمی نه‌خۆشخانه‌ی ( سان ڕیمی ) جێده‌هێڵێت . له‌ژێر چاو‌دێری دکتۆر " پۆڵ گه‌جێت " ده‌چێته پاریس ، له حه‌ڤده‌ی ئایار ده‌گاته ئاپارتمانه‌که‌ی ' ثیۆ " بۆ یه‌که‌مین جار" جۆ " ی ژنی ثیۆ ده‌بینێت ، دڵیان به یه‌کتری خۆش ده‌بێت . وه‌هه‌روه‌ها کوڕه بچکۆڵانه‌که‌ی ثیۆ که‌ناوی ( ڤینسینت ویلیه‌م ) ه ، ته‌مه‌نی چه‌ند مانگێکه له فێبریوه‌ری ئه‌مساڵ له دایکبووه . پاش سێ ڕۆژ ده‌ڕواته ( ئۆوڤێرس ) چونکه پاریس شارێکی گه‌وره‌یه پڕله ژاوه‌ژاوو و نائارامیه بۆیه تیایدا نامینێته‌وه . له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر به‌کاره هونه‌ریه‌کانی خه‌ریک ده‌بێت ، له ماوه‌ی دوو مانگدا 76 تابڵۆ ڕه‌سم ده‌کات ! جاری وابووه له ڕۆژێکدا دوو تابڵۆی کێشاوه ، دکتۆره‌که‌ی ئه‌مه به‌کارێكێ ئیجابی داده‌نێت بۆ جاره‌سه‌ری باره ده‌روونیه‌که‌ی . له هه‌شتی مایس ثیۆ و منداڵه‌کانی سه‌ردانی ڤانکوخ ده‌که‌ن ، له‌سه‌ره‌تادا زۆر به‌خۆشی کاته‌کانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، پاشان ژن و منداڵه‌که‌ی ثیۆ نه‌خۆش ده‌که‌وون ، بارێکی ناخۆش و دژواریان بۆ دروست ده‌بێت . ئه‌م کاره به سلبی به‌سه‌ر ڤانکوخ و باری ده‌روونی دا ده‌شکیته‌وه ! ئێواره‌ی یه‌ک شه‌ممه له 27 ی ته‌مموزی له ده‌ره‌وه له کێڵگه‌یه‌ک پاش ته‌واوکردنی تابڵۆی ( کێڵگه‌ی گه‌نم ) گولله‌یه‌ک له سینگی خۆی ده‌دات ، به‌برینداری ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ! به‌م باری ده‌روونیه و به‌م جه‌سته به‌برین و خوێناویه‌وه له‌سه‌ر جێگاکه‌ی ڕاده‌کشێت و ته‌مه‌ننای مردن ده‌کات ! . ( ڤانکوخ له ته‌مه‌نی 37 ساڵیدا له کاتژمێر 1،30ی به‌یانی سێ شه‌ممه‌ی 29ی ته‌مموز بۆ هه‌تاهه‌تایه له ئامێزی مه‌رگه‌وه چاو لێک ده‌نێت )
" به‌رنارد " ی هونه‌رمه‌ند به‌مشێوه‌یه باسی مردن و کفنه‌که‌ی ده‌کات ( له‌نێو کفنێکی سپی ڕاکشابوو ، به گوڵه به‌ڕۆژه و گوڵه زه‌رده‌کان داپۆشرابوو ، چونکه ئه‌و حه‌زی له ڕه‌نگی زه‌رد بوو ، به‌لای ئه‌وه‌وه جوانترین ڕه‌نگ بوو . بۆ ئه‌و ڕه‌مزی ڕووناکی بوو ، ئه‌و له‌نێو دڵ و تابڵۆکانی هه‌میشه خه‌ونی ده‌بینی ... ! ) .." گۆگان "یش هه‌ر ده‌رباره‌ی مردنه‌که‌ی ده‌نووسێت ( له‌وانه‌یه مردنێکی خه‌مناک بێت ، به‌ڵام من زۆر خه‌فه‌تبار نیم ، من ده‌مزانی ئه‌وه ڕووده‌دات وه ئه‌وه‌شم ده‌زانی ، ئه‌و مرۆڤه چ مو‌عاناتێک ده‌بینێت به ده‌ست شێتی و باری ده‌روونیه‌وه ! ئه‌م مردنه له‌وکاته‌دا بۆ ئه‌و خۆشیه‌کی گه‌وره‌یه ! که کۆتایی به ئازاره‌کانی دێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو ژیانێکی تر ، ژیانی دروێنه و میوه‌جات !! )
ڤانکوخ مرد .. به‌ڵام هونه‌ر و تابڵۆکانی بوو به جوانترین گه‌وهه‌ری مرۆڤایه‌تی ، ئه‌و مرد به‌ڵام ، به‌هونه‌ره‌که‌ی ڕه‌نگه‌کان و کێڵگه‌ی گوڵه‌گه‌نم و ڕه‌نگی زێڕینی خۆره‌تاو و دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی ، له‌لای ئێمه جوانتر و خۆشه‌ویستتر کرد ... ! ڕاسته ڤانکوخ تا له ژیان دا بوو خه‌ڵک نرخیان نه‌ده‌زانی و ڕێزیان نه‌ده‌گرت و تابڵۆکانیان نه‌ده‌کڕی به‌ڵام چونکه هو‌نه‌ره‌که‌ی هونه‌رێکی گه‌وره و ڕه‌سه‌ن بوو وه له‌هه‌مانکات دا هه‌ڵگری په‌یامێکی مرۆڤایه‌تی بوو ، هه‌ربۆیه دوای مردنی ڕۆژبه‌ڕۆژ وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی خۆشه‌ویست و تابڵۆکانیشی به‌به‌هاتر ده‌بوو ! . هه‌ر چه‌ند مانگێک ثیۆی برای له‌ژێر کاریگه‌ریه‌کانی مردنی ئه‌مدا ، نه‌خۆش ده‌که‌وێت و ئیشی گه‌له‌ریه‌که‌ی به‌جێ ده‌هێڵێ و ده‌که‌وێته نه‌خۆشخانه . " ثیۆ" ش له 25 ی جانیوه‌ری 1891 دا ده‌مرێت ! واته ته‌نها شه‌ش مانگ پاش ڤانکوخ ده‌ژیێت ! " گۆگان "یش له ساڵی 1891 ده‌ڕواته ( تاهیتی له دووڕگه‌ی ئه‌تونۆ ) به‌مه‌به‌ستی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له گرووپی (Marguesas ) . ئه‌ویش له‌وکاته‌دا تووشی نه‌خۆشی قاچ ئێشه بووه ، که ماوه‌یه‌که به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت .. له‌م یه‌ک دوو ساڵانه‌دا هه‌میشه ڤانکوخ ی له‌یاد بووه ( وێنه‌ی کيشاوه و له نێو یاده‌وه‌ریه‌کانی هه‌میشه به‌سه‌ری کردۆته‌وه و وه هه‌روه‌ها دوو چیرۆکی له‌سه‌ر نووسیوه ! )
" گۆگان " له 8 ی ئایاری ساڵی 1903 ده‌مرێت . واته نزیکه‌ی سێ ساڵێک دوای ڤانکوخ .
کاتێک ڤانکوخ له نه‌خۆشخانه بووه ئه‌گه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیانه‌یان لێکردووه ، ( هاڵۆسینه‌شن واتا ووڕێنه کردن ، دڵته‌نگی ، سیفلس ، شیزۆفرینیا ، گه‌شکه گرتن ... )چونکه هیچ کامێک له پزیشکه ده‌روونیه‌کانی به ته‌واوی نه‌یان توانیوه نه‌خۆشیه‌که‌ی ده‌ست نیشان بکه‌ن ! دوای مردنی ڤانکوخ خانووه زه‌رده‌که کراوه‌ته زۆر شت ، دواهه‌مین جار نیوه‌ی کراوه‌ته باڕ به‌ناوی ( La Civette Arlesienne ) له 25 ی مایسی 1944 واته له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م ، ئه‌م خانووه به‌ر بۆمب ده‌که‌وێت ، ژووری خه‌وتنی ڤانکوخ به‌رده‌که‌وێت و داده‌ڕمێت ، به‌ڵام ستۆدیۆکه و ژووره‌که‌ی گۆگان وه‌کو خۆی دامێنێته‌وه و هیچیان به‌سه‌ر نایه‌ت . کتێبی ( خانووێکی زه‌رد ) له‌ڕووی ئه‌ده‌بیه‌وه چیڕۆکێکی زۆر سه‌رکه‌وتووه ، به‌ئه‌ندازه‌ی ڕۆمانێکی زۆر باش له‌زه‌ت به خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت ، سه‌لیقه و توانای نووسه‌ری تیا ده‌بیندرێ ، به‌تایبه‌ت توانای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری زۆر وورد و تایبه‌ت و دروست له‌سه‌ر ژیانی ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده . به‌ڵام هێشتا بواری زۆری تیایه که خوێنه‌ر چه‌ند تێبینیه‌ک و سه‌رنجێکی ڕه‌خنه‌یی له‌لا گه‌ڵاڵه ببێت ، بۆ نموونه / هه‌ست به‌وه ده‌کرێت نووسه‌ر تا ئه‌ندازه‌یه‌ک هاوسۆز و لایه‌نگری ڤانکوخ ه ، له هه‌ندێ شوێن هه‌وڵی داوه قسه‌کانی گۆگان ناڕاست ده‌ربخات یان وشه‌ی ( زێده‌ڕۆیی ، موباله‌غه ) به‌کاربهێنێت ! یان گوناهباری ده‌کات به‌وه‌ی له‌کاتی ڕوودانی کاره‌ساته‌که ئه‌گه‌ر گۆگان به‌دوای ڤانکوخ بگه‌ڕابایه‌وه ماڵه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو که ڕووداوه‌که ڕووی نه‌دابا ، یاخود گرنگی زۆری به‌باری ده‌روونی ڤانکوخ داوه به‌ڵام ئه‌م گرنگیه بۆ گۆگان له‌م ئاسته‌دا هه‌ست پێناکرێت یان له سه‌ره‌تای کتێبه‌که بۆی گرنگه بزانێت داخوا بۆچی ڤانکوخ له‌م شاره‌دا گیرساوه‌ته‌وه به‌ڵام نه هیچ پرسیارێک ده‌وڕووژێنێ وه نه بۆی گرنگه بزانێت ئه‌ی گۆگان بۆچی پاریس جێ ده‌هێڵێت و بڕیاری ئه‌وه ده‌دات بیت له ئارلێس وله باشووردا بژیێت ! یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌دوای زانیاری زۆر وورد گه‌ڕاوه به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که گۆگان ژن و چوار منداڵی هه‌یه بۆچی له‌وکاته‌دا به ته‌نیا و به‌ڕه‌به‌نی ده‌ژیێت ! ئایا به شێوه‌یه‌کی کاتی ژنه‌که‌ی جێهێشتووه یان جیابوونه‌ته‌وه و یه‌کتریان ته‌ڵاق داوه ، هیچ زانیاریه‌کمان پێ ناڵێت له‌م باره‌یه‌وه ! یان هه‌روه‌کو له پێشدا باسم کردووه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ( ڤانکوخ و ڕاشێل ) هیچ شتێکمان پێ ناڵێت .. ! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م وورده تێبینی و سه‌رنجه ڕه‌خنه‌ییانه‌ش هێشتا ده‌خوازم بڵێم / ( خانووێکی زه‌رد ) چیڕۆکێکی زۆر سه‌رکه‌وتووه ، جگه له‌وه‌ی که چیڕۆکێکی ئه‌ده‌بیه به‌ڵام ده‌کرێت وه‌ک کتێبێکی( با‌یۆگراف ) یش سه‌یری بکه‌ین.
________________________ سه‌رچاوه: The Yellow House Van Gogh, Gauguin, and Nine Turbulent Weeks In Arles By : Martin Gayford
|