خه‌باتی ڕامیاری: ڕوانگه‌ی ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیستی .
نووسینی : Rudolf Rocker وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: هه‌ژێن به‌شی حه‌وته‌م له په‌رتووكی (ئانارشیزم و ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیزم)
به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیسته‌كانه‌وه، مه‌یدانی خه‌باتی ڕامیاری، نه‌ك له ده‌زگه‌كانی یاساداندا به‌ڵكو له‌نێو جه‌ماوه‌ردایه. مافی ڕامیاری له پارله‌مانه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت؛ به‌ڵكو واوه‌تر له‌وه‌ی كۆڕ و كۆمه‌ڵێك داهێنه‌ری ئه‌م مافه بن، له ده‌ره‌وه ناچار به ملدان پییان ده‌كرێن، به‌ڵكو له‌به‌ر پیشوازی لێ‌كردن و ڕێسا بوونیان له‌نێو جه‌ماوه‌ردایه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ بهرتهسككردنهوهیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستی فراوانی گشتیدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بارودۆخ ئاوا نه‌بێت، هیچ زۆرینه‌یه‌كی پارله‌مانی و هیچ هه‌وڵێكی ئه‌فلاتونی بۆ یاسادانان، كه‌مترین سوودی نابیت. ته‌نیا كه‌سێك ڕێزی كه‌سانیتر به‌رزكاته‌وه، كه بزانێت چۆن وه‌ك مرۆڤێك له كه‌سایه‌تی خۆی به‌رگری ده‌كات. ئه‌م بنچینه ته‌نیا له‌مه‌ڕ ژیانی كه‌سییه‌وه نییه؛ له‌مه‌ڕ ژیانی ڕامیارییهوهش هه‌میشه ئه‌مه ڕاست بووه.
خه‌ڵك ئازادی و مافێكی ڕامیاری كه هه‌یانه له پای نیازچاكی حكومهتهكانیانی نازانن، به‌ڵكو به هێزی خۆیان به‌ده‌ستیان هێناون. حكومه‌ته‌كان هه‌رچیه‌كیان له‌ده‌ست هاتبێ ئه‌نجامیان داوه، تاوه‌كو به‌ر به ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵك به‌م مافانه بگرن، یا به هه‌ندێك ئاڵوگۆڕی ڕوخساره‌كی فریویان بده‌ن. بزووتنه‌وه گه‌وره جه‌ماوه‌رییه‌كان و شۆڕشه‌كان بۆ سه‌ندنی ئه‌م مافانه له چینه سه‌روه‌ره‌كان، كه هیچكات دڵخوازانه ملیان پێناده‌ن، پێویست بوون.
سه‌راپای مێژووی سێ سه‌د ساڵه‌ی دوایی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م شته‌یه. گرنگ، بڕیاردانی حكومه‌ته‌كان نییه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م مافانه‌ی خه‌ڵك، به‌ڵكو چۆنیه‌تی سهپاندنییهتی به‌سه‌ریاندا. ئه‌گه‌ر كه‌سێك پشتبه‌ستنی قسه گوماناوییه‌كانی لینین وه‌ربگرێ و ئازادی به‌ته‌واوی به به‌رته‌ری (امتیاز) بۆرژوازیانه بزانێت، به‌دڵنیاییه‌وه چیتر له ڕوانگه‌یه‌وه ئازادی ڕامیاری بۆ كارگه‌ران بێكهڵك ده‌بێت. به‌ڵام له‌و باره‌دا، سه‌راپای خه‌باتی ڕابوردوو، هه‌موو شۆڕشه‌كان و ڕاپه‌ڕینه‌كان كه ئه‌م مافه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردووین، ئه‌وانه‌ش بێكهڵك و بێ‌نرخ ده‌بن. ئه‌گه‌ر به‌و ڕاده بێئاوهزی (بێ عه‌قلی) بكه‌ین، ته‌نانه‌ت ڕوخانی «تزاریزم»یش به‌و ڕاده پێویست نه‌بوو، ته‌نانه‌ت سانسورگهری نیكۆلای دووه‌میش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رته‌ری بۆرژوازیانه ناوهێنانی ئازادی ناكۆك نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیزم سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه له‌گه‌ڵ به‌شداریكردن له پارله‌مانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌وڕۆكه ناكۆكه، له‌به‌ر هاوڕانه‌بوونی له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕامیاری به شێوه‌یه‌كی گشتی نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه په‌یڕه‌وانی پییانوایه ئه‌م شێوه چالاكییه لاوازترین و كهمكاراترین شێوه‌ی خه‌باتی ڕامیاری كارگه‌رییه. چالاكی پارله‌مانی، بۆ چێنهكانی سه‌ره‌وه، به‌ته‌واوی ئامرازێكی گونجاوه بۆ كپكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی كه له ڕووداندان، چونكه ئه‌وان هه‌موویان به‌قه‌د یه‌ك ئاره‌زوومه‌ندی پاراستنی سیسته‌مێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تین كه هه‌یه. كاتێك كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له ئارادابێ، پێكهاتنی دوولایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه له توانادا هه‌یه و له‌لایه‌ن گشت پارته‌كانه‌وه سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. به‌ڵام بارودۆخی كارگه‌ران فره جیاوازه. له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، سیسته‌مێكی ئابووری كه هه‌یه سه‌رچاوه‌ی به‌هره‌كێشی و كۆیله‌تی ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه. ته‌نانه‌ت ئازادانه‌ترین ڕاپرسیش ناتوانێت ئه‌م جیاوازییه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی نێوان چینه‌كانی خواره‌وه و سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌نێوبه‌رێت و ته‌نیا كاركردی دانی مۆری ڕه‌وایه‌تی جه‌ماوه‌رییه له‌م سیسته‌مه‌ی به‌هره‌كێشی.
ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ته‌نانه‌ت پارته سۆشیالیسته‌كانیش، هه‌ركات ویستبێتیان ڕیفۆرمی یه‌كلاكه‌ره‌وه له مه‌یدانی ڕامیاریدا جێبه‌جێ بكه‌ن، نه‌یان توانیوه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چالاكییه پارلهمانیهكانیان به‌ره‌وپێشیان به‌رن، به‌ڵكو ناچاربوون پشت به‌هێزی خه‌باتی ئابووری كارگه‌ران ببه‌ستن. مانگرتنه گشتییه ڕامیارییه‌كانی به‌لژیكا و سوئێد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی دانگدانی گشتی، گه‌واهیده‌ری ئه‌م بنچینه‌یه‌ن. هه‌روه‌ها له ڕوسیه‌ش، له ساڵی 1905دا، ئه‌وه مانگرتنی گه‌وره بوو، كه تزاری ناچار به ئیمزای یاسای بنه‌ڕه‌تی تازه كرد. تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته‌یه، كه پاڵ به ئه‌ناركۆسه‌ندیكالیسته‌كانه‌وه ده‌نێت، په‌روه‌رده‌كردنی سۆشیالیستانه‌ی جه‌ماوه‌ر و به‌كاربردنی توانای ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ناوه‌ندی چالاكییه‌كانی خۆیاندا دانێن. شێوازی ئه‌وان كاری ڕاسته‌وخۆیه له مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی ڕامیاری و ئابووریدا. مه‌به‌ستمان له كاری ڕاسته‌وخۆ، هه‌ر شێوازێكی ده‌ستبه‌جێی خه‌باتی كارگه‌رانه له دژی شێوه جیاوازه‌كانی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووری و ڕامیاری. له‌نیوان ئه‌و شێوازانه‌دا، ده‌توانرێت په‌نجه بۆ هه‌موو جۆره‌كانی مانگرتن، له مانگرتنی ساده‌وه بۆ كرێ بگره تا ده‌گاته مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه‌كان، به‌شدارینه‌كردن(بایكۆت)ی ڕێكخراو و زۆرێك له ئامرازهكانیتر، كه كارگه‌ران وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌ستیان پێیان ڕاده‌گات، ڕاكیشرێت.
یه‌كیك له كاراترین شێوه‌كانی كاری ڕاسته‌وخۆ، مانگرتنی كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه تاوه‌كو هه‌نووكه فره‌تر له ئه‌سپانیا و تاڕاده‌یه‌ك له فه‌ره‌نسه به‌كاربراوه و گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌رپرسیارێتی كارگه‌ران به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه وه‌ك یه‌ك گشت نیشانده‌دات. ئه‌م مانگرتنه، پێش ئه‌وه‌ی به‌لای داخوازییه ده‌ستبه‌جێكانی كارگه‌راندا بشكێت، پارێزگاری له كۆمه‌ڵگه له‌دژی زیاده‌ڕه‌وییه مه‌ترسیداره‌كانی سیسته‌مه‌كه‌ی له‌به‌رچاو گرتووه. مانگرتنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پێناو په‌روه‌رده‌كردنی كارگه‌رانه به لێپرسراوه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه. یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی مانگرتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پارێزگاریكردنه له مافی به‌كارهێنه‌ران(مصرف كنندگان)، كه به نۆره‌ی خۆی، كارگه‌ران زۆرینه‌یان پێكده‌هێنن. له هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌ییدا، ڕۆژانه كارگه‌ران به هه‌زاران شێوازی جۆراوجۆر سوكایه‌تییان پێده‌كرێت و ته‌نیا ئامانجی ئه‌م سوكایه‌تییانه، زیانگه‌یاندنه به كۆمه‌ڵگه له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نكاره‌كان.
كارگه‌ران له پرسی به‌رهه‌مهێناندا ناچارن سوود له ئامرازگه‌لی نه‌گونجاو و ته‌نانه‌ت هه‌نێكجار مه‌ترسیدار وه‌رگرن، له ماڵی په‌ست و نه‌شیاودا بژین، به خواردنی نه گونجاو و خراپ ڕازی بن و مل به ئه‌نجامدانی زۆر كار بده‌ن، كه به ئامانجی فێڵكردن له به‌كارهێنه‌ر (مصرف كننده) ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌ر پێشكه‌وتنێك له‌م بواره‌دا، هاوكات هه‌م ڕێوشوێنی كارگه‌ران له كۆمه‌ڵگه‌دا باشتر ده‌كات، هه‌م له ئاستێكی فراوانتردا، هوشیارییان پێده‌به‌خشێت. به‌هێزترین جۆری كاری ڕاسته‌وخۆی كارگه‌ران، مانگرتنی گشتییه، كه به ڕاگرتنی كار له هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌مه به‌هێزترین چه‌كێكه، كه كارگه‌ران شكی ده‌به‌ن و كاراترین شێوه‌ی ده‌ربڕینی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه وه‌ك هۆكارێكی به‌ره‌وپێشبه‌ری كۆمه‌ڵگه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه ڕوونه، كه مانگرتنی گشتی شتێك نییه كه دڵخوازانه بتوانی بۆ هه‌ر شتێك به‌كاری بهێنیت. ده‌بێت كۆمه‌لگه به راده‌یه‌ك له توانای مۆراڵی و هوشیاری پێویست گه‌یشتبێت و پرسه‌كه گرنگییه‌كی ته‌واوی هه‌بێت، تاوه‌كو مانگرتنی گشتی بتوانێت وه‌ك داخوازی گشتی خه‌ڵك پێشنیار بكرێت. یه‌كێك له گاڵته‌جارترین شته‌كان، كه ده‌یده‌نه پاڵ یهكێتیگهرانی شۆڕشگێڕ، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه، كه ته‌نیا كارایی ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی گشتی، كاتێكه، كه خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی سۆشیالیزم له چه‌ند ڕۆژدا بین؛ هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ته‌نیا دروستكراوی هۆشی گاڵتهكهرانهی نه‌یاره نه‌زانه‌كانی یهكیتیگهراییه. مانگرتنی گشتی ده‌توانێت ئامانجی جۆراوجۆری هه‌بیت. ده‌توانیت دواهه‌مین قۆناخی مانگرتنێكی ئاسایی بێت، بۆ نموونه، له به‌رشه‌لۆنه، ساڵی 1902 و له بیبائۆ ساڵی1903، مانگرتنی بۆ یارمه‌تی به كارگه‌رانی كانه‌كان (معدن‌چیان)، ئه‌و توانایه‌ی به‌وان به‌خشی، كه له مووچه‌یه‌كی باشتر به‌هره‌مه‌ند بن و خاوه‌نكاره‌كانیان ناچار به دابینكردنی توانایی ته‌ندرستی له كانه‌كاندا بكه‌ن. مانگرتنی گشتی، هه‌روا، ده‌توانێت ئامرازێك بێت بۆ كارگه‌رانی ڕێكخراو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له داخوازییه گشتییه‌كان پێشنیار بكه‌ن، هه‌روا بۆ نموونه، هه‌وڵیك كه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له ساڵی 1886دا، بۆ ناچاركردنی خاوه‌نكاره‌كان به ڕازیبوونیان به لانی زۆری هه‌شت كاتژمێر ( واته له 8 كاتژمێر تێنه‌په‌ڕێ) كار له پیشه‌گه‌لی سه‌خت دا، ڕوویدا، بووه هۆی پێشنیاركردنی گشتی ئه‌م خواسته. مانگرتنی گه‌وره‌ی سه‌رتاسه‌ری كارگه‌ران له ساڵی 1926دا له ئه‌نجامی هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خاوه‌نكاره‌كان بوو، بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاستی ژیانی كارگه‌ران له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ههقدهستهكانهوه.
به‌ڵام مانگرتنی گشتی ده‌توانێت، ئامانجی ڕامیاریشی هه‌بێت. بۆ نموونه، خه‌باتی كارگه‌رانی ئه‌سپانی له ساڵی 1904دا بۆ ئازادی زیندانیانی ڕامیاری، یا مانگرتنی گشتی له كاتالۆنیا له جولای 1909دا بۆ ناچاركردنی ده‌وڵه‌ت به كۆتاییهێنان به شه‌ڕی تاوانبارانه‌ی له مه‌راكیش. هه‌روا مانگرتنی گشتی كارگه‌ران ئاڵمانێش له ساڵی 1920دا، كه پاش پیلانی كاپ ڕوویدا و كۆتایی به ده‌وڵه‌تی كوده‌تاچیانی سه‌ربازی هێنا، له‌م جۆره بوو. له وه‌ها بارودۆخگه‌لێكی قه‌یراناویدا، مانگرتنی گشتی جێی خه‌باتی ڕامیاری ئاسایی ڕابوردوو ده‌گرێته‌وه. مانگرتنی گشتی، بۆ كارگه‌ران، به‌رهه‌می لۆژیكیانه‌ی سیسته‌می پیشه‌سازی تازه‌یه، كه ئه‌وان ئه‌ورۆكه ده‌بنه قوربانی وی، به‌ڵام هاوكاتیش وه‌ك به‌هێزترین چه‌كی خه‌بات بۆ ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رده‌ستیاندایه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ته‌نیا پێویسته هێزی خۆ و شێوه‌ی گونجاوی سوودوه‌رگرتن لێی، فێربن.
سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو: rhttp:khushe.i به‌داخه‌وه ئه‌م پیگه‌یه ڕاگیراوه، خوێنه‌رانی هێژا ده‌توانن ده‌قه ئینگیلیزییهكهی بخوێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی : http://flag.blackened.net/rocker/aasind.htm#struggle ئه‌رشیڤی ڕودۆڵف ڕۆكهر : http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/bright/rocker/rockerworks.html
|