خه‌بات له ئا‌ڵمانیا و ئه‌سپانیا.
نووسینی:
Rudolf Rocker
به‌شی شه‌شه‌م له په‌رتووكی (ئه‌ناركیزم و ئاناركۆسه‌ندیكالیزم).
به‌راوردی بارودۆخی ئاڵمانیای ئه‌و سه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی یه‌كێتییه پیشه‌ییه ئاناركۆسه‌ندیكالیسته‌كان له ئه‌سپانیا و به‌تایبه‌ت فره جه‌ماوه‌رییان له كاتالۆنیا، جیاوازی نێوان بزووتنه‌وه كارگه‌رییه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته به‌باشی ده‌خاته‌ڕوو. كاتێك كه له جونی 1936دا، پیلانی فه‌رمانده فاشیسته‌كانی سوپا جێبه‌جێكرا، ته‌نیا به‌رهه‌ڵستی قاره‌مانانه‌ی فیدراسیۆنی میلی كارگه‌ران (CNT) و فیدراسیۆنی ئه‌ناركیسته‌كانی ئیریا (FAI) بوو، كه ئاژاوه‌ی فاشیسته‌كانی له كاتالۆنیادا ته‌نیا له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا كپكرده‌وه، به‌شێكی فره گرنگی له ئه‌سپانیای له چنگی دوژمن ڕزگاركرد و پیلانگێڕانی ته‌واو سه‌رسام كرد، به پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی یه‌كه‌مییان له گرتنی به‌رشه‌لۆنه دا. پاش ئه‌مه، كارگه‌ران نه‌یانده‌توانی له نیوه‌ی ڕێدا بووه‌ستن، ئیتر سۆشیالیزه‌كردنی زه‌وییه‌كان (به‌هه‌ره‌وه‌زیكردنی كێڵگه‌كان) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌كانیان له‌لایه‌ن سه‌ندیكا كارگه‌رییه‌كان و وه‌رزێرانه‌وه، جێبه‌جێكرد. ئه‌م بزووتنه‌وه، كه بڕیاری ده‌ستپێشخه‌رانه‌ی ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی میلی كارگه‌ران (CNT) و فیدراسیۆنی ئه‌ناركیسته‌كانی ئیریا (FAI) بوو، به هێزێكی به‌ر پێنه‌گیراوه‌وه خرایه‌گه‌ر، ئاراگۆن، لیوان و هه‌ندێ ناوچه‌ی‌تری وڵاتی گرته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری له یه‌كێتییه‌كانی پارتی سۆشیالیست (UGT) یه‌كێتی گشتی كارگه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆی ڕاكێشكرد. ئه‌م ڕووداوه نیشانی دا، كه كارگه‌رانی ئاناركۆسه‌ندیكالیستی ئه‌سپانیا، نه‌ك ته‌نیا ده‌زانن چۆن بچنه‌پای شه‌ڕ، به‌لكو لێواولێویشن له بۆچوونی بنیاتنه‌رانه‌ی پێویست بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه واقیعیه‌كاندا. ئه‌وه لێهاتوویی سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه بوو له ئه‌سپانیا، كه له ده‌می ئینته‌رناسیونالی یه‌كه‌مه‌وه، كارگه‌رانی به وه‌ها گیانێكه‌وه په‌روه‌رده كردبوو، كه ئازادی له هه‌ر شتێكی كه به‌نرختر بگرن و سه‌ربه‌خۆیی هزری به بنچینه‌ی بوونی بزووتنه‌وه‌ی خۆیان بزانن. ئه‌وه بێتوانایی و شه‌رمه‌زاری كارگه‌رانی ڕێكخراو له وڵاتانی دیكه بوو، كه ملیان به سیاسه‌تی دووره‌په‌رێزانه‌ی حكومه‌ته‌كانیان دا؛ هه‌ر ئه‌مه‌ش كه بووه هۆی شكستی كارگه‌ران و وه‌رزێڕانی ئه‌سپانیا پاش دوو ساڵه‌ونیو له خه‌باتێكی قاره‌مانانه و كه‌م وێنه.
ئه‌رشیڤی نووسه‌ر: http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/bright/rocker/rockerworks.html
|