خه‌ڵاتی نۆبڵ
له بواری ئه‌ده‌ب
2008

فه‌هد
گرده‌وانی
نووسه‌ری
فه‌ڕه‌نسی ژان[جان] ماری گۆستاڤ لۆ کلیزیو
ئه‌مڕۆکه کاتژمێر یه‌کی پاشنیوه‌ڕۆ ، سکرتێری ئه‌کادیمیای سوێد ناوی
نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی [ج.م.گ. لۆ کلیزیو]ی بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ ئه‌ده‌بی ساڵی
2008 ئاشکرا کرد . لۆ کلیزیو ده‌بیته چوارده‌مین نووسه‌ری فه‌ره‌نسایی
که خه‌ڵاتی نۆبڵیان له بواری ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه .
ساڵی 1901 یه‌که‌م نووسه‌ر که خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت فه‌ره‌نسی بوو.
لۆ کلیزیو له شاری نیس ی فه‌ڕه‌نسا له{ 13/4/1940} له دایک بووه و
پاشان ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵان بووه که چوونه نێجیریا . له دانیشگای [پهرپینیا]
له خوارووی فه‌ره‌نسا ساڵی 1983 پله‌ی دکتۆری له مێژووی مه‌کسیکۆ وه‌رگرت
. له گه‌لێک شوێن خه‌ریکی وانه گووتنه‌وه بووه و گه‌لێک شوێن گه‌ڕاوه
. به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌ب وه‌ربگرێت ، خه‌ڵاتی
نووسه‌ری سوێدی به‌ناوبانگ[ستیگ داگه‌رمان 5/10/1923 ــ 5/11/1954]ی
پێشکه‌ش کراوه و ماوه‌یه‌کی تر دێته سوێد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته
. نووسه‌ری کوردی تورکی نووس [یه‌شار که‌مال 1923] ساڵی 1997 ئه‌و خه‌ڵاته‌ی
وه‌رگرت و نووسه‌ری ئێرانی [ئه‌حمه‌د شاملۆ 12/12/1925 ــ 24/7/2000]
ساڵی 1999 ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێشکه‌ش کرا.
لۆ کلیزیو یه‌که‌م ڕۆمانی له ته‌مه‌نی [23] بیست وسێ ساڵی دا نووسی به
ناوی [لۆ پروسیس ڤیربال] به سویدی کراوه به [راپۆرت ده‌رباره‌ی ئاده‌م]
واته ڕاپۆڕت یا لێکۆڵه‌ر به عاره‌بی کراوه به [ المحچر] . به‌و
ڕۆمانه ناوبانگی ده‌رکرد و خه‌ڵاتیش کرا . پاشان کۆمه‌لێک نووسین و
رۆمانی خسته به‌رده‌ستی خوێنده‌واران بۆ نموونه ، ساڵی 1967 رۆمانی [تێرا
ئاماتا] و ساڵی 1970 رۆمانی [شه‌ڕ] و ساڵی 1980 رۆمانی [بیابان] و ساڵی
2004 رۆمانی [ئه‌فریقا] و [ماسی زێڕه‌که] و [سه‌فه‌رێکی دوورودرێژ] و
[خه‌ونی مه‌کسیکی] ...هتد گه‌لێک رۆمانی تری بڵاوکرده‌وه . به‌بێ وه‌ستان
ده‌نووسێت . زۆرجاران چه‌ند کتاب یان چه‌ند نووسسین پێکه‌وه له‌یه‌ک
کاتدا ده‌نووسێت . نووسینه‌کانی له مێشکی کۆده‌کاته‌وه و یه‌کسه‌ر ده‌یانخاته
سه‌ر کاغه‌ز ، جاره‌کی تر پێیان داناچێتهوه و پاکنووسیان ناکات . ئه‌مڕۆکه
یه‌کێک له رۆژنامه‌نووسه‌کان لێیان پرسی ئه‌و خه‌ڵاته نابێته هۆی
ووشک کردنت له نووسیندا وه‌کو هه‌ندێک نووسه‌رانی پێشوو که بوونه
خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ ووشکیان کرد[له نووسین چوونه‌وه] . له وه‌ڵامدا
لۆ کلیزیو گووتی وا خه‌ریکی رۆمانێکم ئێستاکه و ئه‌و خه‌ڵاته نابێته
هۆی ده‌ست لێ به‌ردانم له‌و رۆمانه و له نووسیندا . پاشان پرسیاریان
لێ کرد ئاخۆ چ له‌و پاره‌یه ده‌کات که خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ [10] ملیون
کڕۆنی سوێدی یه. له وه‌ڵامدا گووتی قه‌رزارم ، هیچ تهنگوچهڵهمهیهکم
نایه‌ته ڕێگا بۆ خه‌رج کردنی ئه‌و پاره‌یه .
رۆژی 10 دیسامبه‌ر له ستۆکهۆڵم ئه‌و [ده ملیون] کڕۆنهی پێشکه‌ش ده‌کرێت
. له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی که خه‌ڵکی بیابانی مه‌غریبه و کچه‌که‌یان له
[نیومه‌کسیکۆ] ده‌ژیت .باوکی ئینگلیزه و له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م چووینه
دوورگه‌ی [موریشیوس]ی ئۆقیانووسی هیندی . لۆ کلیزیو ده‌ڵێت له یه‌ککاتدا
هه‌موو کتابه‌کانم وه‌کو منداڵی خۆم خۆش ده‌وێت ، جار جاره ده‌یانخوێنمه‌وه
یادگاریم له‌گه‌ڵیان هه‌یه و به‌شێکن له‌من . ج.م.گ.لۆ کلیزیو ده‌ڵێت
: شاعیری فه‌ره‌نسی رامبۆ به شیعره‌کانی و ژیانی رۆژانه‌ی کاریگه‌ری
یه‌کی زۆری له سه‌ر ژیانم داناوه . هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی باوه‌ڕبوونی
به عیسا [مه‌سیح] ده‌ڵێت : له ئیمان دوورکه‌وتوومه‌ته‌وه ، له‌به‌ر
هۆی بوونی عیسا نا ، به هۆی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی که بووه
هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌م له ئایین .عیسا[مه‌سیح] ئیتر جێگای بیرکردنه‌وه
و پێویستیم پێی نی یه .
ده‌رباره‌ی ئه‌و نووسه‌ره به زمانه‌کانی جۆراو جۆر گه‌لێک نووسین
نووسراوه و خوێنده‌واری کورد ده‌توانێت له ئینته‌رنێت ده‌رباره‌ی
بخوێنیته‌وه .
ناوی ئه‌و نووسه‌ره فه‌ره‌نسیانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌بی
یان وه‌رگرتووه:
René François
Armand Sully Prudhomme
رینه فرانسیس ئارمه‌ند سولی پرودۆم
16/3/1839 ـــ 7/9/1907 ساڵی 1901 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Frédéric Mistral
فردریک میسترال 8/9/1830 ــــ 25/3/1914
ساڵی 1904 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Romain Rolland
رۆمان ڕۆڵان 29/1/1866 ـــ 30/12/1944
ساڵی 1915 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Anatole France
ئه‌ناتۆڵ فڕانس 16/4/1844 ـــ 12/10/1924
ساڵی 1921 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Henri-Louis Bergson
هێنڕی بیرگسون 18/10/1859 ـــ 4/1/1941
ساڵی 1927 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .،
Roger Martin du Gard
روژی مارتین دوگارد 23/3/1881 ـــ
22/8/1958 ساڵی 1937 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
André Gide
ئه‌ندریه جید[ژید] 22/11/1859 ـــ
19/2/1951 ساڵی 1947 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
François Mauriac
فه‌ڕانسوا موریاک 11/10/1885 ـــ
1/9/1970 ساڵی 1952 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Albert Camus
ئه‌لبێر کامۆ 7/11/1913 ـــ 4/1/1960
ساڵی 1957 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Saint-John Perse
سان جون[ژون]پێرس 31/5/1887 ـــ
20/9/1975 ساڵی 1960 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Jean-Paul Sartre
جان[ژان]پۆڵ سارته‌ر 21/6/1905 ـــ
15/4/1980 ساڵی 1964 خه‌ڵاته‌که‌ی پێشکه‌ش کرا به‌ڵام وه‌رینه‌گرت .
Claude Eugène Henri Simon
کلۆد سیمۆن 10/10/1913 ـــ 6/7/2005 ساڵی
1985 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Gao Xingjian
گا‌و[جا‌و]کسینجیان[کسینغجیان] له‌ساڵی
1997 ناسنامه‌ی فه‌ره‌نسی وه‌رگرت . بۆخۆی له چین له 4/1/1940 له
دایک بووه ساڵی 2000 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Jean-Marie Gustave Le Clézio
جان[ژان]ماری گۆستاڤ لۆ کلیزیو 13/4/1940
له رۆژی 10/12/ 2008 خه‌ڵاته‌که وه‌رده‌گرێت .
جگه له نووسه‌ری فه‌ره‌نسی لۆ کلیزیو گه‌لێک
نووسه‌ری تر هه‌ڵبژێردرابوون بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له ئه‌ده‌ب وه‌کو
نووسه‌ران ئه‌دۆنیس ... ژون لۆ کارێ ... چیس نوتیبووم ... فلیپ روپ ...
تۆماس ترانسترۆمه‌ر ... کلاودیو ماگریس ... بای دا‌و ... سه‌لمان روشدی
... دان دیلیون ... بۆب دیلان.
|