په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

خەڵکى هەڵەبجە

دڵتان بەمەلا تاهیر خۆشە یان بە بەرپرسەکانتان ؟


شوان سدیق   


بیستن و گووتیان جیاواز ترە لەوەى کە بیبینیت بێگومان گەر گوزەرێک بکەیت بە نێو هەر کوچەو کۆڵان و شارێکدا ڕاستى وێنەکانت بۆ ڕوون دەبێتەوە کەپێشتر لە شاشەى تیڤییەکدا بینیبێتت، ئەوەى ئەمڕۆ هەڵەبجە ببینێت و گوزەرێک بکات بە نێو گەڕەک و بازارەکانیدا کوردى قسە نەستەق گووتەنى واق ڕا دەمێنێت ! ئەوەى لەمینبەرى ڕاگەیاندنە حیزبیەکاندا دەگووترێت و باس لە ئاوەدانى و گۆڕانکاریەکان دەکرێت پێچەوانەى ئەوەیە کەخۆت بەچاو بیبینیت، شارى هەڵەبجە بووە بەموڵکى پارت و حیزبەکان، سەرقاڵن بە دابەشکردنى زەویى و دروستکردنى باڵەخانەى بەتاڵ لە ئایدۆلۆژیا، جا خەڵکی شاریش چیان بەسەردێت با لێیان بێت، لەکاتێک هەڵەبجە دەیان کێشەى نەخۆشی و بێى ئاوى و نەبوونى ڕێگا و بان و شوێنى نیشتەجێبوونى هەیە، کەچى بەرپرسى ئیدارى و حیزبیەکانى سەرقاڵن و ئاگایان لە وەنیە کێ نەخۆشەو کێ پێویستى بە چارەسەرکردنە، جگە لە نەخۆشى سک چوون و ڕشانەوە کە لە پێنج مانگى رابردوودا ژمارەى کەسى تووش بوو بە نەخۆشى سک چوون گەشتبووە (2169) کەس کە لەهیچ شوێنێکى دونیا بەو شێوەیە نیە. دووجار ماڵ وێرانى لەوەدایە ئەمڕۆ کەسانێک هاتوون دەیانەوێت خۆیان بکەن بەنوێنەرى خوداو ئەو دونیاى وەهم گەرایى، پۆل پۆل گەنجان بەرچاو دەکوێت لەڕێگاى مۆبایلە کانیانەوە گوێ لە خووتەبە داخراوەکانى مەلا تاهیر ڕادەگرن، ئەوەندە بێبەشکراون لەمافى خۆیان زۆر جار دەلێن بەخودا مامۆستا ڕاست دەکات ئاخر زەمانە، مەلا تاهیر ئازادە هەرچیەک بڵێت بەڵام خۆ دەبێت ئێمەش ئازاد بین ئەگەر ڕوبەڕووى یاساى شەرعى نەبینەوە کە ئەو پۆلە پیاو چاک و مامۆستا ئاینیانە داواى سزادانى نووسەر و ڕۆشنبیرانیان کردبوو باشتر تائێستا وەڵامیان نەداو نەتەوە، مەلا تاهیر لە خووتبەکانیدا باس لەبێدینى میلەت و خۆ ڕووتکردنەوە و بینینى بەینى مەمکى ئافرەتان دەکات و هێرش دەکاتە سەر ئاین و ئاین زاکانى تر، تەنانەت لەخووتبە یەکیدا بە تەعلیقەوە دەڵێت باسەرکردایەتى کورد زیاتر بایەخ بەبرا مەسیحى و ێزدیەکان بدەن. چونکە ئەوان ڕێگە خۆشکەرن بۆ خۆ ڕوتکردنەوەى ئافرەتان و ئالودەبوونى گەنجان بە خواردنەوەى مەشروب، پێم وایە بەبڵاو کردنەوەى ئەم خووتبانە هیچ خزمەت بەبزاڤى ئاینى و کولتوورى ناکات لە کوردستان، لەجیاتى ئەوەى ئەم مامۆستایە باس لەخۆشەویستى و داد پەروەرى خودا و نەبوونى پێداویستیە سەرەکیەکانى خەڵکى هەڵەبجە بکات، کەچى هێرش دەکاتە سەر گەنجانێک کە تادوێنى لەژێردەستى دەسەڵاتدارانى ئیسلامى سیاسیدا بوون، ئەمڕۆ دەیانەوێت بەخواستى خۆیان بژین ئاخر ناتێگە شتنەکەى هەندێک کەس لەوەدایە، بەشێوەی تۆقان و ترسان خودابە خەڵک ئاشنا دەکەن. گەرخودا مۆرڤەکانى دروستکردبێت ئیتر چۆن لێیان زیز دەبێت؟ چۆن دەیان سووتێنێت؟ خودایەک توواناى دروستکردنى زیاتر لەچەندین ملیار مرۆڤى هەبێت دەشتووانێن گوێ رابگرێت لەهەڵسوکەوتى مرۆڤەکان بگات، لە کاتێکدا هەریەکە لە مرۆڤەکان جۆرە تەبیعەت و ڕەنگ دەنگ و بیرکردنەوە و ئایدیایەکیان هەیە، لە هەڵەبجەى ئەمڕۆدا زیاترحەفتا مزگەوت هەیە لە چوار کاتى بانگدا مینبەرەکان شار بەخەبەر دێنن، بۆ دانیشتوان و ئاین زاکانى تر ئاساییە و کەسیش زیز نابێت لەدەنگى میبنبەرەکان. کەچى مامۆستا زیز دەبێت خەڵک بۆخۆى بژێت، بەرێزم ئەگەر ئێوە مرۆڤ دۆستن بۆ باس لە لەنەبوونى ژیانى گەنجان ناکەن هاوارى سەدان بەرکەوتەى چەکى کیمیایى، گەنجانى ئەمڕۆ جگە لە بێبەش بوونیان لەمافەکانى خۆیان دەسەڵاتدارانى بەناو سیکۆلاریزمى کوردى دێت گەنجان بەتەمبەڵ و بێ ئینتیما ناوزەند دەکات، پێئەچێت هەمان ئاوبێت ئێوەمانان پێتانى لێ بخشێنن. چونکە ژیانى کۆمەڵگەى کوردى ژیانى تۆڵە سەندنەوە و ترسان و چاوزیت کرد نەوەیە، ئەمەش لەپێشینەى نووسراوە سەلەفیەکانەوە بگرە تا پرەنسیپى بیرى خێڵگەرى وا هاتووە و لە گۆمەڵگا کۆنە پاریزەکانیش وا مرۆڤەکانیان ڕاهێناوە. کە قۆناغ لە دواى قۆناغ بیریان لاى تۆڵە سەندنەوەی مرۆڤەکانى خواروى خۆیان بێت. هەندێ جاریش ئیرەیان بەژیانى یەکترى بردووە، چونکە ئەوەى بە گەنجێتى نەیکردبێت گەر بەپیرى بۆى دەست بدات دەیکات بەڵام کە ڕەچاوى عەیب وعار و دەورو و بەرى کرد، ڕەخنە دەگرێ و سەرکۆنەى مرۆڤەکانى خوارووى خۆی دەکات !!

 


shwansdiq@yahoo.com