په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

            غەریبى چاوەکانم.

 

                                                                سارا نامۆ 

 

 

                      

 

    فه‌رموو لێره‌ کرته‌ بکه‌ بۆ بیستنی ئه‌م هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگی '' پێشه‌ ''         

 

 

 

                                                                                       

                                                               

 

                                                               

                   

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەزانى ئەمڕۆ لەگەڵ گوڵى بەهار

پێکەوە ناومان ئەهانى .....

هەر ئەوکاتەى من و گوڵ پێکەوە لەسەر پشت

بۆ باوەشى ئاسمان ئەمانڕوانى .....

گوڵ بۆ تەنیاى ڕۆحى خۆى

من بۆ ڕەشپۆشى ڕەشماڵى ئەوینى بەهارانى

خۆ من نازانم ....تاکو بە پەنجە ماندووەکانم    

پەیکەرێکت لە گوڵ بۆ بسازێنم

ببێتە مەنزڵگاى ئەو دڵانەى

وێرانە دیوەخانى ئاشقانى

هەست ئەکەم بوویت بە سێبەرم

هەمیشە لەگەڵ ڕۆحم

ڕۆژانە من بەدیت ئەکەم

لە ناو خڕۆکەى خوێنیشم بڕوابکە

هەست بە لێدانى دڵت ئەکەم

بەڵام تۆ ئەزانى خۆشى ژینى من

هەر تێکەڵ بە غەمە ...؟

ئەزانى ئەو کاتەى کەدەتبینم تەنیا خەوە

گەر راستیش بێت ئێجگار کەمە

ئیتر مەپرسە لێم بۆ ....؟

چاوەکانت خەیاڵى ڕێگاى ژوانن ؟

بۆیە منیش پێت ئەڵێم

چاوەکانم لە ناو هەموو چاوەکان دا

بۆیە غەریبن

هەر بە غەریبیش دەڕوانن.