خه‌ریکه له
یه‌کێتیبوون په‌شیمانمان
ده‌که‌نه‌وه!!

یوسف کانیمارانی
ئه‌و ڕۆژانه‌ی که‌بڕیار بڕیاری تاکه‌که‌سێک
و بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوو به‌سه‌ر شۆڕشی کوردا سه‌رده‌م
سه‌رده‌مێکی تر بوو نه ڕۆژنامهوهک ئێستا
به‌ربڵاو بوو نه
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی هه‌بوو نه
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتمان هه‌بوو نه تاکی ڕۆشنبیری کورد له‌و
ئاسته‌دابوو پشتی پێببه‌ستیت، به‌ڵام خه‌ڵکانێک هه‌بوون ڕازی نه‌بوون
بێده‌نگ بن و به‌خراپترین باردا ناچار کران
مێژویه‌کی ڕه‌ش بۆ که‌سایه‌تی خۆیان تۆماربکه‌ن به‌ڵام چیتر به‌هه‌موو
شتێک نه‌ڵێن به‌ڵی، به‌ڵێ ئه‌وانه
ناچار کران..
دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت نۆساڵێک به‌سه‌ر ئه‌و
ناڕازی بوونه ئه‌و
که‌سانه بوونه
هه‌وێنی شۆڕشێکی گه‌وره له‌ناو چیا‌و چۆڵه‌کانی کوردستاندا له‌نائومێدیدا
ئومێدیان بهخشیهوهبهخهڵکی کوردستان و
هه‌ره‌سیان به‌هه‌ره‌س هێناوئاشبهتاڵیان به‌ئاشبه‌تاڵ کرد، ئاخر
ئه‌وزه‌مانه هه‌روا کارێکی ئاسان نهبوویهکێتی
بوون،ئه‌وانه‌ی به‌درێژای ته‌مه‌نیان له‌ناو پارت وڕیکخراوه‌کانی تردا
خه‌باتیان کردبوو دهستهدهستهتهسلیم به‌ترسناکترین ڕژێمی سه‌رده‌م
ده‌بوونه‌وه‌و پاکانهنامهیان
ده‌نووسی ودوایش ده‌ستی پیاوانی ڕژێمیان
ئه‌گرت و ده‌یانهێنایه
سه‌رماڵی هه‌ڵگرانی به‌یداخی بڵێسه(شه‌راره) ، ئه‌وانه‌ی که
نه‌یانهێشت سرودی ئهیڕهقیب
کپبکرێتهوهو مهشخاڵانیشیان کرد
بهدهستهخوشکی ئه‌وه ئه‌و کوڕه
شۆڕشگێره چاونه‌ترسه
گیان لهسهردهستانهی یه‌کێتی وکۆمهڵهبوون کهبهههق هه‌ڵگری
نازناوی پێشمه‌رگه‌بوون ،ئه‌وه ئه‌و قاره‌مانانه‌بوون
که‌په‌تی سێداره‌و دیواره‌کانی زیندان شه‌رمیان لێ
ده‌کردن وسه‌رۆک و ئه‌فسه‌ره‌کانی
سوپای داگیرکه‌ر له‌به‌ریان هاتبوونهلهرزه، ئهوهکاکهئارام وخاڵهشههاب
و ئهنوهرو جهعفهرهداهێنهرهکهی
بیرۆکه‌ی شۆڕش و دڵهبزوێنهرهکهی یه‌کێتی بوون، حسێن بابه‌شێخ و
ئیبراهیم عه‌زۆی وجه‌میل ڕه‌نجبه‌ری باڵویزی ئاشتی بوون، گۆرانیه‌کانی
هۆ کاکی پێشمه‌رگه ی حهمهجزاوئهی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی نه‌جمدین
غوڵامی ولهقهندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه ی تاهری خه‌لیلی وسرودهکانی تیپی
شه‌هید کارزان وده‌یان وده‌یانی تر وێردی سه‌رزمانی گه‌وره‌و بچوکی
ئهووڵاتهبوون، ئه‌وسا مناڵانی ناو بێشکه
به‌گرمه‌و ناڵه‌ی ئار بی جی و ده‌نگی قاسپ که‌و ئاسای بی که‌ی سی و
زرمه‌ی نارنجۆکی پێشمهرگهچاویان ده‌چووه
خه‌و ،داپیره‌کانمان چیرۆکی دوانزهسوارهکهی قازان و نه‌به‌ردیه‌کانی
ئه‌فسانه‌ئاسای شه‌هیدان مامهڕیشهوغهریب هه‌ڵه‌دنی وسه‌ید که‌ریم
ودکتۆر خالید‌و عه‌لی عه‌سکه‌ری وسه‌ردار سۆفی وغه‌ریب عه‌سکه‌ری ومه‌لا
ئارازوئازادی حه‌مه‌گه‌محان وکاکهئازادههورامی سهرکردهوڕابهرمان
وسیروان تاڵه‌بانی وجهمالی عه‌لی باپیروشههید جوتیارگهرمیانی ،ووریایی
مام قادر‌و ئازادی حمدبهگ وعه‌لی نه‌بی
وسمایل وه‌رتی وکاکهئومێدوهمزهخدرووالی باریکه‌یی وسه‌ید برایم
وئاراس عه‌بدولڕحمان و
هه‌زاره‌ها شه‌هدی تریان بۆ ئهرکردین بهشهوچهرهوگردبوونهوهمان
له‌ده‌وری یه‌کتری، ئه‌وسا قه‌ڵه‌مه‌که‌ی باوکی توانا و فه‌رید
ئه‌سه‌سه‌رد و یوسف شه‌ریف و ڕێبازی نوێ و (شه‌راره) و گۆڤاری کۆمه‌ڵه
و نووسراوه‌کانی شاخ ڕێنیشانده‌رمان بوون ، ئه‌وسا کچانی لادێ چاوه‌ڕوانی
دهستهدهستهڕیزبهندی پێشمه‌رگه‌بوون تابزانن ئه‌م ئێواره‌یه چی
جامهنهبهسهرێکی گه‌رمیانی ڕوده‌کاته ماڵه‌که‌یان وداوای لێبکه‌ن
لهفیشهکێک مه‌دالیایه‌ک بۆ مل وسهرسنگی دروست بکات ، ئه‌وسا پێشمه‌رگه‌ی
یه‌کێتی ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌لاوه‌گرنگ بوو له‌پێش شه‌هید بوونی خۆی چه‌ند
داگیرکه‌ر به‌جه‌هه‌نه‌م بگه‌یه‌نێت،ئاخ ئه‌وسا ئه‌وسا
بوو..
ئه‌و بیرمه‌نده‌ی کهلهناوهڕاستی شه‌سته‌کاندا ئه‌و
دهنگهناڕازیهبوو که‌ووتی شۆڕشی کورد پێوستی به‌بوونی مه‌کته‌بی
سیاسی هه‌یه‌و ووشه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسینی خسته‌ناو فه‌رهه‌نگی
ڕامیاری کوردهوهونهفرهتی له‌حوکمی زاتی ڕاسته‌قینه‌و ناڕاستهقینهکرد،له‌دوای
ڕاپه‌ڕینیش بیرۆکه‌ی فیدراڵی کرده‌دیاری بۆ حوکمه‌ت وپه‌رله‌مانی
کوردستان هه‌ق بوو له‌وێ بوهستایهو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مێژوه‌ی
سه‌ره‌وه‌مان بکردایهتهمهدهلیایهک ولهبهرۆکیمان بدایه به‌ڵام به‌داخه‌وه.
له‌دوای ڕاپه‌ڕین به‌بڕیاری به‌ره‌ی کوردستانی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیمان
ڕاگه‌یاند بۆ جاشه‌کانی ڕژێم ، که‌چی نیوه‌ی سه‌رکرده‌کانی خۆمان
فایلدار ده‌رچوون !
له‌دوای ڕاپه‌ڕین بڕیارماندا مێژووی به‌عس
بسڕینه‌وه! که‌چی ئێستا خۆمان میراتگرین و له‌وان خراپتر هه‌ڵسوکه‌وت
ده‌که‌ین !
چه‌ندساڵێک به‌ر لهئێستاولهدوای ڕاپه‌ڕین هاوپه‌یمانی ئیتفاقیهستراتیجیهکهی
ئه‌وڕۆمان 31 ی ئابی به‌سه‌ر هێناین و به‌هاوکاری تورکیاوسهدام له‌هه‌ولێر
شاربه‌ده‌ری کردین وکونهمشکی لێ‌کردین به‌قه‌یسه‌ری! که‌چی ئێمه خۆمان
تواندهوهلهناویاناوکاغهزی سپیان بۆ ئیمزا ده‌که‌ین!
چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌ئێستاو له‌دوای ڕاپه‌ڕین تورکیامان
هێناوهاوکاریمان کردن شه‌ڕی براکانی باکورمان کرد، رێگه‌مان له
هێزه به‌رهه‌ڵستکاره
شۆڕشگێره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات گرت و
تواندماننهوه، خۆشمان به‌کوردستانی ده‌زانین!
چه‌ند ساڵێک به‌ر لهئێستاولهدوای ڕاپه‌ڕین 5 ساڵ شه‌ڕی ناوخۆمان کرد
به‌ڵام دوای ڕوخانی ڕژێم نه‌مان هێشت ئه‌ندازیاره‌کانی ئه‌نفال و
کیماباران شیعه‌و سوننه ئه‌و خهڵهتهبکهن!
ڕژێمی عێراقمان ڕوخاندو ڕژێمێکی تایفی خراپترمان هێنایهسهرکار که‌ئه‌گه‌ر
جاران ئومێدێکمان ههبوایهلهناکۆکیهکانی نێوان عێراق وئێران
ئه‌وه‌شمان نه‌هێشت!
نه‌مانتوانی که‌رکوک وناوچه‌دابڕاوه‌کان بهێنینهوهسهر هه‌رێم وعهرهبههاوردهکان
ده‌ربکه‌ین ئێستا خهریکهکهرکوک وخانهقینیش له‌کورد چۆڵ
ده‌که‌ین و دام وده‌زگای ئه‌من وئیستخباراتی
مالکی ده‌هێنینه‌وه
کوردستان!
بڕیارمان دابوو گوندی هاوچه‌رخ دروست بکه‌ین که‌چی ئه‌وه‌ی هه‌شمان بوو
به‌نه‌خۆشی ئهنفلۆنزیای باڵنده‌و به‌پۆلیس
کردنی دانیشتوانی وێرانمان کرد !
چیمان نه‌کرد؟ کرێکاری خۆمان هه‌فته‌ی ڕۆژێک کاری ده‌ست ناکه‌وێت،
کوردستان‌مان پڕکرد له کرێکاری عه‌ره‌ب وهیندی
و به‌نگڵادشی وفلیپنی!
ساڵێک به‌ر له‌ئێستا خوێندکارێک مامۆستایه‌کی زانکۆی دایه‌به‌رشه‌ق وئه‌ندامێکی
مه‌کته‌بی سیاسی خویندکارێکی تری دایهبهربۆکس! هیچ نیهبراو براش شه‌ڕیان
ده‌بێت! به‌س نیه
ئه‌و خوێندکارهسهری پێڵاوه‌کانی ئاسن نه‌بووه‌و
ئه‌و براده‌ره‌ی مه‌کته‌بی سیاسیش بۆکس خه‌نجه‌ری لهدهستانهبووه!!
چه‌ند مانگێک به‌ر له‌ئێستا یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری
ئازادمان دابهپهرلهمان! خۆشمان ڕۆژنامهنوسهکانمان
ده‌کوژین!
ئێمه‌ی یه‌کێتی دژی جاسوسی کردنین، که‌چی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانمان
لهدهرهوهکاری جاسوسی به‌سه‌ر خۆشمانه‌وه ده‌که‌ن!
ئێمهمۆنمێنتی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌مان دروستکرد، هه‌رخۆشمان ئه‌و
فڕۆکه‌وانه‌ی به‌رپرسی کیمابارانهکهبوو گرتمان و ئازادیشمان کرد!!
خۆمان ده‌ڵیین ره‌خنه‌و ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن
پێشمان ئه‌خات ، به‌ڵام هه‌رچی ڕه‌خنه‌مان لێ بگرێت تڕۆی
ده‌که‌ین!!
ئێمه‌دژی دیکتاتۆرین ، که‌چی ڕۆژانه
دکتاتۆر و بێچوهدکتاتۆری تازه
له‌ناوماندا سه‌رهه‌ڵده‌دا! ئێمه‌ی
یه‌کێتی ئه‌مڕۆ قسه‌یه‌ک ده‌که‌ین و
به‌یانی به‌پیچه‌وانه‌ی قسه‌ی خۆمان کار ده‌که‌ین.
داوای کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌که‌ین که‌چی
له‌جیاتی خوێندنگاکانمان گه‌وره‌که‌ین هه‌ر ڕۆژه‌ی حسێنیهیهک دروست
ده‌که‌ین!
هه‌رچه‌ند مانگ جارێک به‌ڵێن ده‌ده‌ین
کۆنگرهئهبهستین که‌چی له‌ترسی ریفۆرمخوازه‌کان ناوێرین
ده‌ڵێین لێمان تێک ئه‌ده‌ن ونان بڕاومان
ده‌که‌ن!.
دێینهدهرهوه لای دۆساتهکانمان باسی سۆشیال دیموکرات
ده‌که‌ین که‌چی لای خۆمان ڕۆژ به‌ڕۆژ
عه‌شیرتگه‌ری و جاشیتی زیندوو
ده‌که‌ینه‌وه!.
قوڕ ده‌پێوین بۆ فه‌له‌ستین وخه‌ڵک دێنینهسهرجاده،
که‌چی رۆژانهگوندهکانی خۆمان تورکیا‌و ئێران بۆمبا بارانی
ده‌که‌ن که‌چی جوردهتمان نیهباسی بکه‌ین!
گهرخهڵکێکیش باسی بکات ڕاپێچی ئاسایشی ده‌که‌ین..!
خه‌ڵکی کوردستان گلله‌یی بێ کاره‌بایی و ئاو ده‌که‌ن
،که‌چی ماڵی به‌رپرسه‌کانی خۆمان بگرهگۆڕی مهرجهعهکهشمان چراخانهوشهرمیش
ناکه‌ین.!
ئه‌ڵین نابێ که‌س هه‌ڕه‌می زانکۆوپه‌یمانگا بشکێنێت،که‌چی ده‌م سپیهپاشهڵپیسهکانی
خۆمان تهرارتێنی تیا ده‌که‌ن.!
یه‌کێتیبوون له‌لای ئێمه مرۆڤ بوونه،
تکایه وامان لێمه‌که‌ن لهبوونیشمان په‌شیمان بین..!!
|