خه‌تای گه‌وره و بچووک ده‌رحه‌ق به‌زمان.
موحسين جوامێر
هێژا عارف قوربانی، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاسۆـ يه، بیرێکی وردی له نووسيندا لێ به‌دی ده‌کرێت، جگه له دڵسۆزی و خه‌مخۆریی بۆ کوردستان به‌گشتی و که‌رکووک به‌تايبه‌تی.. به‌م دواييه له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی زماندا که ئه‌گه‌ر زوو به بڕيارێکی سياسی چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ئه‌وه هه‌ر به تێز و ته‌رح و وشکه‌فه‌لسه‌فه‌ی نيمچه‌زانا و حوکه‌مای ئاخير زه‌مانی کورد، هه‌پڕوون به‌هه‌پڕوون ده‌بێ و هه‌ر هێنده‌ت زانی ده‌يان قه‌ومييه‌ت، که‌مینه و خێڵی نوێ له ڕه‌حمی کوردا به‌وه‌له‌د بوون.. ئه‌رێ، نێوبراو بابه‌تێکی به‌نێوی ( زمانی ئه‌ده‌بیی يه‌کگرتووی کوردی ) له ڕۆژنامه‌که‌يدا نووسيوه، تێیدا به‌خێرايی، وه‌لێ به‌چڕی، ئاماژه بۆ ئه‌و کاره‌ساته ده‌کا و ده‌ڵێت : ( گه‌رچی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی بارزانیی نه‌مردا، ئه‌م مه‌سه‌له‌يه يه‌کلايی کراوه‌ته‌وه و له‌هجه‌ی سۆرانی کراوه‌ته زمانی نووسین و ڕه‌سمیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام ماوه‌يه‌که لێره‌وله‌وێ به‌بيانووی دروستکردنی زمانی ستانداردی کوردييه‌وه، خه‌ریکه گرفتێکی ترسناک دروست ده‌کرێت که هه‌ردوو له‌هجه‌ی بادينی و سۆرانی وه‌ک زمانی ڕه‌سمیی هه‌رێمی کوردستان كاريان پێ بکرێت ).
ئه‌وانه‌ی له دوو کۆنفڕانسه‌که‌ی يه‌کێتیی مامۆستايانی کوردستان که له شه‌قڵاوه له ساڵی 1959 و له سه‌ره‌تای ساڵانی 1970 دا به‌ژدارييان کردبوو، له‌بیريانه که ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ی زمان ورووژێنرابوو و باسی لێوه کرابوو، وه‌لێ به‌بڕياری سياسی حه‌سم کرا، به‌وه‌ی ئه‌م زمانه‌ی تا ئێسته کاری پێ کراوه، به‌فه‌رمانی بارزانیی يه‌که‌م، ده‌بێته زمانی نیشتمانیی کورد.. ئه‌مه‌يش، زيره‌کی، دوربینی و واقيعبینیی ئه‌و سه‌رکرده‌يه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه و گرفتان، ده‌رده‌خات، که زمان هه‌ره‌ناسکتريانه و ئه‌گه‌ر بۆ بێنه‌وبه‌رده‌ی ئه‌موئه‌وی لێ بگه‌ڕێیت، هه‌م میلله‌ت و هه‌ميش زمان له‌نێو ده‌چن.. زاته‌ن ئه‌گه‌ر مێژووی زمانانی ستانداردی گه‌لان بخوێنیته‌وه، يان به ڕێکه‌وتنێکی هاکه‌زاییی خه‌ڵکی وڵاته‌که ياخود به‌بڕياری سه‌رۆک يان شايه‌که‌ی ئه‌وێ جێگه‌ی خۆی گرتووه. هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌م ڕاستینه‌يه‌ی نکووڵیی لێ ناکرێت، به‌نده له‌و بڕوايه‌دام، ده‌بێ سه‌رۆکی کوردستان بارزانیی دووه‌م ـ وه‌ک جه‌نابی باوکی ـ خۆی هه‌وساری بڕياردانێکی زوو ـ ئه‌مڕۆ نه‌ک سبه‌ی ـ بگرێته ده‌ست و به‌دوايی کۆتايی به جووتستانداردی بهێنێت، ده‌نا مقۆمقۆ، کاری ژێربه‌ژێر و پیلان، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ، کێشه‌که زامدارتر و دووبه‌ره‌کی فره‌وانتر ده‌که‌ن و په‌يتاپه‌يتا ئه‌م کورده يه‌کنه‌ته‌وه‌يه، به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی ده‌به‌ن، ئه‌وسا ديسان ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌مان په‌ژیوانیی جاران و ده‌ڵێین : هه‌ڵه‌مان کرد له کاتی خۆیدا زوو حه‌لمان نه‌کرد. چه‌ند شه‌رم و نه‌فامییه، بابايه‌ک بێ و بڵێت بلا هه‌ر که‌س به ديالێکتی خۆی بخوێنێت، هاوکات ده‌رسێکی ديالێکته‌که‌ی ديیشی له‌پاڵدا بخوێندرێت، تا ئه‌گه‌ر به‌یانی بادينييه‌ک يان سۆرانییه‌ک، نه‌قڵی شاره‌که‌ی ديکه بوو، ماته‌ڵ و ده‌سته‌وسان نه‌بێت.. ئه‌گه‌ر ئه‌م داوايه نه‌زۆک، ناواقیعی و هه‌ر له ئێسته‌وه سه‌رنه‌که‌وتوو، وه‌ک ده‌ستپێک، نیشانه‌ی لێکترازان و دوومیلله‌تی نه‌بێت، ئه‌ی چييه؟! بۆچی سۆرانی و بادينی، کورد و عه‌ره‌بن، يان کورد و فارسن ئانژی کورد و تورکن، هه‌تا زمانی يه‌کدی بخوێنن؟!
هه‌ر بۆيه کاک قوربانی ده‌ڵیت : ( کاره‌ساته، ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌رکه‌س له‌ناوچه‌ی خۆی به له‌هجه‌ی خۆی بخوێنێ..ئه‌مه درزی گه‌وره له‌نێوان یه‌کێتیی کوردان‌دا دروست ده‌کات و ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا دوژمنمان نه‌يتوانیوه ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ده‌ستی خومان ده‌يکه‌ين )..ئه‌سڵه‌ن ئه‌م ڕه‌وشه ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌رکێکی پڕ له مه‌سئوولییه‌ت و پرس له‌خۆکردن، گه‌لۆ که حاڵ ئاوا بوو، ئێمه خه‌باتمان بۆ چی کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ببین به ئه‌قوام و ميلله‌ل که حه‌تمه‌ن به‌ڕێگه‌وه‌ين و خودی کورديش کاری بۆ ده‌که‌ن، هه‌تا درۆيشی بۆ ده‌که‌ن.؟! که‌واته، چ فه‌ڕقيکی ئه‌وتۆی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر بهاتايه له‌بری گاڵته‌ی ديالێکتان، تورکی، فارسی و عه‌ره‌بیمان بکردايه‌ته زمانی ستانداردمان، له‌باتی ئه‌وه‌ی ميلله‌تمان بۆ سۆرانی، بادينی، کرمانجی، زازاکی، هه‌ورامی، لوڕی و هتد پۆلێن بکردايه. له‌کاتێکدا ئاقڵانی جووله‌که پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی جوو که هه‌ر يه‌کێ له ئاوازێ ده‌يخوێند، بگه‌ڕێنه‌وه، بڕياری زمانی ستانداردی خۆيان دابوو. ئیمه‌ی کورد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زمانیشمان حازر بوو، هاتین دامانه به‌ر سه‌رسمکان، گوايه زمانێکی نه‌فامراوه، بگره يه‌کێکمان لێ په‌يدابووه، ده‌فه‌رمێ : ( ئه‌گه‌ر زمانی ستاندارد، ياخود زمانی يه‌کگرتوو دروست بکه‌ين، يان يه‌ک ( له‌هجه ) بکه‌ينه بنه‌مای ئه‌و دروستکردنه، ئه‌وه ئێمه به‌ده‌ستی خۆمان جينۆسايدی کورديمان کرد ) هه‌روه‌ک له چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ له‌گه‌ڵ له‌هجه‌خوازێکه‌وه هاتووه.
هێندێ جار پیاو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته به‌ر تانه‌وته‌شه‌ر، حه‌لێکی مامناوه‌ندی ده‌دۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م هه‌رايه‌که مه‌زنتر نه‌بێ و هه‌میش دڵی خه‌ڵکی ڕاگرێت، وه‌ک ئه‌و قسه‌يه‌ی کاک عارف ده‌يڵێت : ( ئاساييه، لوڕی و فه‌يلی و خانه‌قينی و هه‌ورامی و کاکه‌يی و بادينی، هه‌رچی له‌هجه‌ی ترمان هه‌يه له ناوچه‌کانی خۆیاندا قسه‌ی پێ بکرێت، له قۆناغی سه‌ره‌تاييدا، شانبه‌شانی زمانی ئێسته‌ی نووسینی کوردی بخوێنێت ) که ئه‌مه به مه‌نتيقی سيسته‌م و گه‌لانی پیشکه‌وتوو و پاشکه‌وتوو، کفر و بڤه‌يه، چونکه سه‌ره‌تای توانه‌وه‌ی گه‌لێکه و حه‌وجه‌يش ناکات، ماده‌م زمانی دايه‌گه‌وره له ئارادايه.. به‌ڵام ده‌کرێ، بۆ کاتێکی دياريکراو، له‌و ناوچانه‌ی حه‌وجه‌ن و له زمانی دايه‌گه‌وره دابڕاون؛ په‌نا بۆ ديالێکت ببردرێت، ئه‌ويش له سنوورێک و تا ماوه‌يه‌ک.. وه‌لێ، وه‌ک مامۆستا حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ريمی هه‌ورامی ده‌فه‌رمێت، ته‌وێڵه و بیاره، بۆ نموونه، هیچ پێويستییه‌کیان به ديالێکت نییه تا پاڵپشتيان بێت له وانه‌خوێندندا، چونکه خۆيان له زمانی ستانداردا بلبلن و هه‌رگیز بۆيان نامۆ نییه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ولێرییه‌کدا به‌راورد ناکرێن.
ئه‌گه‌ر له فيقهدا بۆ کێشان و پێوانی هه‌ڵه و گوناحان، شيرکی هه‌ره‌مه‌زن ( الشرک الأکبر ) که ( هاوتاپه‌رستی ) يه، هه‌بێت، ئه‌وه له تۆماری خه‌باتی کوردا، نه‌ک پياده‌کردن؛ ته‌نانه‌ت بڕواهێنان به هه‌بوونی دوو له‌هجه‌ی ڕه‌سمیی کوردی، گه‌وره‌ترين و زاڵمترين بڕوايه که ده‌بێته مايه‌ی هه‌ڵکه‌ندنی بێخ و بناغه‌ی کورد و کوردستان و به‌تاڵانچوونی هه‌موو ئه‌و خوێن و خه‌باته‌ی سه‌ده‌يه‌که دراوه و کراوه.. ئه‌گه‌ريش له فيقهدا بۆ کێشان و پێوانی هه‌ڵه و گوناحان، شيرکی هه‌ره‌بچکۆلانه ( الشرک الأصغر ) يش که ( ڕياکاری ) يه، هه‌بێت، ئه‌وه له تۆماری خه‌باتی کوردا، نه‌ک پياده کردن؛ ته‌نانه‌ت بڕواهێنان به‌ڕه‌وايه‌تیی خوێندنی له‌هجه وه‌ک وانه‌يه‌ک و له‌پاڵ زمانی يه‌کگرتووی بێشه‌ریکی کوردي‌دا ، ئه‌وه‌يش هه‌ڵه‌یه، چونکه ورده‌ورده شیرازه‌ی کوردايه‌تی لێک ده‌ترازينێ، لێکدالێکدا نه‌ته‌وه‌گه‌لان دروست ده‌کا و هه‌ره‌س به زمانی دايکدا ده‌هێنێت، ئه‌وسا بڕوا ناکه‌م م. عارف قوربانی، ته‌نانه‌ت ئه‌م خه‌تايه‌يش وه‌ئه‌ستۆ بگرێت، چونکه هه‌م کوردويسته، هه‌میش وێده‌چێ کوردستانی زۆر خۆش بوێ و پێیشی وابێ ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی که‌رکووکیش ئه‌و مانايه‌ی نامێنێت.
سه‌رنج : ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی ( ستانده‌رد )ی کوردستان به ناونيشانێکی ديکه بڵاو کرايه‌وه.
2008/05/09 mohsinjwamir@hotmail.com
|