٦\١١\٢٠١٠
خه‌ته‌نه‌کردنی
کچان،
تێکدان و شێواندنی جه‌سته‌یی و دەروونی نیوەی کۆمه‌ڵگه‌یه.

ئاسۆ بیارەیی*
دەستپێک و پێشینه.
خه‌ته‌نه‌ی کچان یه‌کێکه له‌و دابونه‌ریته
پاشکه‌وتووانه که سه‌دان ساڵه ڕەگی له کیشوەری ئه‌فریقا، هه‌ندێ وڵاتی
ئاسیا، وڵاتی عه‌رەبی، ئه‌مریکای لاتینی(به‌رازیل و مه‌کسیک) و هه‌ندێ
ناوچه‌ی کوردستان(باشوری کوردستان ، بڕوانه لینکی هاوپێچی ڕۆژنامه‌ی
هاوڵاتی) و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆی ئه‌وروپاش، به تایبه‌تی له نێو ڕەوندەکاندا
برەوی هه‌یه. خه‌ته‌نه‌ی کچان یان شێواندنی کۆئه‌ندامی زاوزێ ئافرەت
کۆمه‌ڵێک دەرئه‌نجامی نه‌رێنی(دەروونی و کۆمه‌ڵایه‌تی) له‌سه‌ر ئه‌و
ئافرەته به‌جێ دەهێڵێت و که‌سێتی لاواز دەکات. که‌سێتیه‌کی لاوازیش
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی لاوازی لێ دەبێته‌وە. به‌پیی ڕاپۆرته جیهانیهکان نزیکه‌ی
١٣٥ ملیۆن کچ و ژن له جیهاندا ئه‌ندامی زاوزێیان شێوێندراوە و سالانه
پتر له دوو ملێون دی دووچاری هه‌مان مه‌ترسی دەبنه‌وە، واته ڕۆژانه
٦٠٠٠ هه‌زار کج و ژن چارەنوسیان له به‌ردەم ئه‌و دیاردە ناشرینه‌یه.
(بڕوانه تێمای سیکس و ژیان، لینکی ژمارە ١).
مه‌به‌ست و ئامانج.
مه‌به‌ستی ئه‌م به‌دواچونه ئه‌وەیه که دەستبخاته سه‌ر ئه‌و کاریگه‌رە
نه‌رێنیانه‌ی که دوای شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی ئافرەته‌که پێوەی
دەناڵێنێت. هه‌روەها ئه‌و ئه‌نجامگه‌له دەرونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه شی
بکاته‌وە که ئه‌م دیاردەیه دەی خه‌مڵێنێت.
میتود و شێوازی کار.
میتودی ئه‌م به‌دواچونه، کۆکردنه‌وەی زانیاری هه‌مه‌لایه‌نه‌یه له سه‌ر
دیاردەی شێواندنی کۆئه‌ندامی زاوزێی ئافرەتانه(به تایبه‌تی کچانه) له
ژێر بیانوی پاک‌وخاوێنی و په‌یڕەوکردنی دابونه‌ریت و ئاین. دوای کۆکردنه‌وەی
زانیاری له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وە، تێکسته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌راورد
کراون و پوختهکهیان خراوەته به‌ردەم خوێنه‌ر. هه‌روەها ئاماژەش هه‌موو
سه‌رچاوەکان کراوە. له‌م بهدواچونهدا ته‌نها باسی ئه‌نجامه نه‌رێنیه‌کانی(دەروونی
و کۆمه‌ڵایه‌تی) ئه‌م دیاردە نامۆ و زیانبه‌خشه کراوە، له‌به‌ر کورتی
باسه‌که باسی ووردەکاری شێوازی ئه‌م شێواندن و خه‌ته‌نه‌که نه‌کراوە.
چونکه کارێکی وا پێویستی به ڕاپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌ل و بوارزانین هه‌یه.
هه‌روەها گێڕانه‌وەی چه‌ند کچێک له‌م بهدواچونهدا دوای کۆدکردن
باسکراوە.
خه‌ته‌نه یان شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی کچان و
ژنان بۆچی؟
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، ئافرەت له کۆمه‌ڵگه پیاوسالارەکاندا دەبێت گۆێڕایهلی
پیاو بێت له ژێر ڕکێفی و دەسه‌ڵاتی ئه‌ودا بجوڵێتهوە و به‌و پێیه
ڕەفتاربکات که به دڵ پیاو بێت. به‌وپییه که پیاو دەسه‌ڵاتی ته‌وای هه‌بێت
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی(ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی زاوزێی) ئافرەتدا هه‌بێت و مافی
خاوەنداریه‌تی هه‌بێت. به‌پێی دابونه‌ریتیش بێت ئه‌و ئافرەتانه‌ی که خه‌ته‌نه
نه‌کراون، پیس و گڵاون و هه‌ندێکیان به چاوی سۆزانیهوە سه‌یر دەکرێن.
هه‌ندێ له ئه‌و کچانه‌ی له ئه‌فریقیا که خه‌ته‌نه نه‌کراون، ئاسان نیه
مێرد بکه‌ن. تاڕادەیه‌کیش ئاینی ئیسلام و توێژەرەوەکانی ئه‌م دیاردەیهیان
پهسهندکردوە، (بڕوانه لینکی هاوپێچ، دیدی ئاینی ئیسلام دەربارەی خه‌ته‌نه‌ی
کچان)
یادەگێڕانهوەی چه‌ند کچێک که چۆن ئه‌ندامی
زاوزێیان تێکدراوە:
باکوری ئه‌فریقیا.
"من ته‌مه‌نم ته‌نها دەساڵ بوو کاتێک ئه‌ندامی زاوزێم شێوێندرا( خهتهنهکرام).
نه‌نکم که ئێستا له ژیاندا نه‌ماوە، ڕۆژێک پێمی وت: فاتمه! ئه‌مڕۆ
دەچین بۆ گۆی دەریا و له‌وێ ئاهه‌نگێکی خۆش دەکه‌ین و به‌دڵی خۆمان
خواردنی به‌تام دەخۆین. منیش وەک منداڵێکی ساویلکه و بێ ئاگا، وەک به‌رخێکی
نه‌فام به‌پێی خۆم بۆ قهسبخانه کهوتمهڕی. هه‌ر که گه‌یشتینه ئه‌و
شوێنه به‌ناو نهێنی و خۆشه، که پڕ له دەون و داربوو، به‌رەو ژوورێکی
تاریک منیان برد‌و چاوەکانیان بهستمهوەو ڕوتیان کردمه‌وە. چوار ژنی به‌هێز
په‌لاماریان دام، دووان هه‌ردوو قاچه‌کانیان واڵاکردم، دوانه‌که‌ی تریش
جوڵه‌یان له‌سنگم بڕی تاکو نه‌شته‌رگه‌ری بێ به‌نجم بۆ ئه‌نجام بدرێت.
په‌ڕۆیه‌کیان له دەمم ئاخهنی بۆ ئه‌وەی هاوار نه‌که‌م. له تاو ئازار و
به‌رگه‌نه‌گرتنی ئێش، دەستم به لنگهفڕتێ کرد و خوێنم زۆر له‌به‌ر ڕۆی.
ئه‌وانه‌ی که له‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌دا به‌شدار بوون نیمچه سه‌رخۆش بوون.
هه‌ندێکی دیش شاییان دەکردن و ههڵدەپهڕین، له‌هه‌موو ناخۆشتر خۆیان
ڕوت بوون. ئه‌و ڕۆژه به چه‌قۆیه‌کی قه‌ڵه‌مبڕی ناوباخهڵ من خه‌ته‌نه
کرام". فاتیمه، ئه‌فریقیا
باشوری کوردستان.
" له پۆلی دووی سهرەتایی بووم، له گه‌ڵ هاورێکانمدا له کوڵان یاری خهتخهتێنم
دەکرد، له پڕ قێژەو هاوار له ماڵی درواسێکه‌مان به‌رزبووەوە، رامان
کرد بۆ لای دەرگاکهیان تا بزانیین چیه. به‌لام دەرگاکهیان داخرابوو و
له‌و ساته‌شدا دایکم وتی چهتیوانه وەرنه ژوورەوە و هه‌قی که‌ستان نه‌بێت.
دوای ساتێکی دی له دەرگا درا، دایکم وتی خۆم دەیکهمهوە ، که کردیهوە،
پیرەژنێکی پشت کۆم و دەموچاوچر خۆی کرد به ژووردا. که ئێمه بینی
ماشاالله کرد که چه‌ند جوانین و ته‌نها سوننهتکردمان پێویسته. من زۆر
به‌هه‌ند قسه‌کانیم وەرنه‌گرت. خوشکه گهورەکم زانی مه‌سه‌له چیه و هه‌لهات،
به‌ڵام من گیرام و به گوێزان ئه‌و پیرێژنه خه‌ته‌نه‌ی کردم. تووشی خوێن
به‌ربوون بووم و تا ماوەیه‌ک، بگرە تا ئێستاش که ته‌مه‌نم له‌سه‌رو چلهوەیه
ئازارم هه‌یه. ئه‌و ڕۆژە دایکم و ئه‌و پیرێژنه به‌شێک له شی منیان
شێواند و زەوت کرد. سه‌یران". باشوری کوردستان.
کاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌کانی شێواندنی(خه‌ته‌نه‌کردنی
کیژان) کۆئه‌ندامی زاوزێی ئافرەتان( بڕوانه لینکی ژمارە ٢).
کاریگه‌ری جه‌سته‌یی، فیزیکی:
کاریگه‌ری کورتخایه‌ن.
• ئازار چێشتن: چونکه زۆربه‌ی ئه‌و که‌یسه‌کانی
ئه‌م جۆرە نه‌شته‌رگه‌ریانه به‌بێ به نارکۆس یان یان دەرزی سڕبوون ئه‌نجام
دەدرێن و ئهنجامدەرانیش ههڕەمهکی دەیکه‌ن.
• دۆزی حه‌په‌سان و داخورپه: قوربانیه‌کان
تووشی حه‌په‌سان و داخورپهی دەروونی دەبن، چونکه پێش کردارەکه
زانیاری‌یان نیه و ته‌مه‌نیان بچوکه تاکو تێبگه‌ن. هه‌روەها ئهنجامدەران
زۆرجار توند‌و تیژی دەنوێنن. نموونه ئه‌و دوو که‌یسه‌ی فاتمه و سه‌یران.
• خوێن به‌ربوون: زۆرجار به هۆی نه
شارەزایی و ئه‌زموون و شوێنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که(لهماڵهوە و نه‌بوونی
ئامێری ڕاسته‌قینه و پاک و خاوینی) قوربانیه‌که تووشی خوێن به‌ربوون
دەبێت و شوێنی برینه‌که کێم دەگرێت.
• ئاسته‌نگی له میزکردندا یه‌کێکی دییه
له‌و کێشانه‌ی که قوربانیه‌که تووشی دەبێت. به‌تایبه‌تی له رۆژانی یه‌که‌مدا.
• له هه‌ندێ شوێن و کاتدا قوربانیه‌که
تووشی مردن دەبێته‌وە.
کاریگه‌ری جه‌سته‌یی درێژخایه‌ن.
• ئاوسان و کیمکردنی درێژخایه‌ن له شوێنی
برینه‌که‌دا.
• سارێژنهبوونهوەی برینه‌که و مانه‌وەی
پاشماوە یان ئاسه‌واری برینه‌که.
• خورادن و بۆن هاتن له شوێنی برینه‌که.
• ئازاری ناوبه‌ناوە هه‌ندێ جار به‌ردەوام.
• دروستبوونی کیسه‌ی ئاو.
• ئاسته‌نگی و دژواری له کاتی میزکردندا.
• ئاسته‌نگی له منداڵ دروستکردندا: هه‌ندێ
له‌و ئافرەتانه به ئاسانی سکیان پڕ نابێت.
• ئاسته‌نگی و دژواری له کاتی منداڵ
بووندا.
• کێشه‌ی مردنی منداڵان: هه‌ندێ له‌و
ئافرەتانه منداڵه‌کانیان له بار دەچێت.
• مردنی کتوپڕی ئه‌و ژنانه له پێش یان
پاش منداڵ بووندا.
• کهمبوونهوەی چێژی جوتبوون و نه گه‌یشتن
به ئۆرگازم یان رەحهت بوون.
کاریگه‌ری دەروونی:
کاریگه‌ری کورتخایه‌ن.
• نیگه‌رانی و پهژارەیی: زۆربه‌ی ئه‌و
قوربانیانه‌کان خهموپکی و نیگه‌رانی دایان دەگرێت.
• مۆته‌که‌و خه‌و زڕاندن. زۆر له‌و
ئافرەتانه خه‌ویان ته‌واو نیه و له ئه‌نجامی ئه‌و دڵه‌خورپه‌یان که
تووشی بوون له کاتی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێیان، تووشی نا ئارامی دەبن.
• تووشبوون به که‌یسی خه‌مۆکی و بێچارەیی..
• داڕمانی دەروونی له ئه‌نجامی نه‌بوونی
په‌ناگه‌یه‌ک یان لایه‌نێکی که بتوانن داکۆکی له خۆیان بکه‌ن، به تایبه‌تی
له کاتی هیرش کردنه سه‌ریان بۆ خه‌ته‌نه‌کردن.
• لاوازبوونی ئاستی بڕوا له نێوان
قوربانیه‌کان و سه‌رپه‌رشتکاران. چونکه تا ته‌مه‌نی ههژدە ساڵی
دایک‌وباوک سه‌رچاوەی سه‌رەکی بڕوای منداڵه‌کانیانن. ڕۆڵێکی پارێزگاری و
به‌رگری دەبینن بۆ منداڵه‌کانیان. به ڕودانی ئه‌و جۆرد دەست درێژییه جه‌سته‌یی
و دەرونیه، ئاستی بڕوای منداڵان لاواز دەبیت.
• دابه‌زینی ئاستی بڕوا بون به خود وەک
که‌سێتی سه‌ربه‌خۆ.
کاریگه‌ری درێژخایه‌ن.
• ترس له پیاوان. زۆر له‌و ئافرەتانه
ترسێکی تایبه‌تیان له‌لا دروست دەبێت به‌رامبه‌ر ڕەگهزی جیاواز(
پیاوان)..
• سێکس و جوتبوون: ئاسته‌نگی له کاتی
سێکسدا به تایبه‌تی یه‌که‌م جار، چونکه بۆ هه‌ندێ له‌و ژنانه‌ی که
ئۆرگانی زاوزێیان دوراوەتهوە، ههڵدڕینهوەی دووبارە برینه‌که‌یه، یان
ناسکبوونهوەی پێستی ئه‌و شوێنه‌ی که بریندارکراوە.
• شه‌وی بوکێنی: به‌پێی هه‌ندێ دابونه‌ریتی
شوێنان، دەبێت که‌سوکاری زاوا ته‌ماشای شوێنی کۆئه‌ندامی زاوازێی
ئافرەته‌که بکه‌ن که ته‌واو خهتهنهکراوە پێش ئه‌وەی مارەییهکه
بدەنێ.
• ئاسته‌نگی له کاتی منداڵ بووندا و هه‌ندێ
جار زۆر دژوار دەبێت.
• په‌شێوی درێژخایه‌ن: هه‌ندێ له
قوربانیه‌کان به‌ردەوام هه‌ست به دڵته‌نگی و په‌شێوی دەکه‌ن.
• نائاسایی بوون له ڕەفتار و ههڵسو که‌وتدا.
لێدوان و تاوتوێکردن.
ئامانجی سه‌رەکی ئه‌م به دواچونه ئه‌وە بوو که دەستبخاته سه‌ر ئه‌و
کاریگه‌رە نه‌رێنیانه‌ی که دوای شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی ئافرەته‌که
پێوەی دەناڵێنێت. هه‌روەها ئه‌و ئه‌نجامگه‌له دەرونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه
شی بکاته‌وە که ئه‌م دیاردەیه دەی خه‌مڵێنێت. له باسی ئه‌و دوو کچه
دەرکه‌وت که خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه، به تایبه‌تی مێرمندالانی کچ گه‌ورەترین
زیانی دەروونی و جه‌سته‌یان پێ دەگه‌ێنێت و دواڕۆژیان تاریک دەکات. هه‌ردوو
که‌یسه‌که، که‌یسی فاتیمه و سه‌یران، که له دوو کێشوەری جیاوازن، هه‌مان
کاریگه‌ری کردونه‌ته‌سه‌ر و تا ئه‌مڕۆش وەک خۆیان دەیگێڕنهوە به‌دەم
هه‌ردوو جۆر ئازارەوە دەناڵێنن. له هه‌مان کاتیش‌دا گله‌یی له دایک و
باوکیان دەکه‌ن بۆ وەبهرهێنانهوەی ئه‌و دیارەدە قێزەوونهی که سه‌دان
ساڵه نۆژه‌ن دەکرێته‌وە. که‌یسی سه‌یران و فاتیمه ته‌نها دڵۆپێکن له هه‌زارەها
که‌یسی دی که کچانی مێرمنداڵ دوچاری بونه‌ته‌وەو ئه‌مڕۆ سه‌دان کچی تر
دەکه‌ونه به‌ر ئه‌و زۆرداریه که به‌شێکی له‌شیان لێ زەوت دەکات به‌بێ
ئه‌وەی خۆیان ڕەزامهندیان له‌سه‌ری هه‌بێت.
له‌زۆربه‌ی تێکست و که‌یسه‌کان ئه‌وە دەردەکهوێت، که داب‌و نه‌ریت بۆ
ژیانه‌وەی دیاردەی شێواندنی کۆئه‌ندامی زاوزێی کچان برەوەی هه‌یه و هه‌ندێ
جاریش ئاین بۆ به‌ردەوامی ئه‌و دیارەدەیه دەخرێته گه‌ڕ. ئه‌وەش له ژێر
بیانوی ئه‌وەی که خه‌ته‌نه‌کردنی کچان دەبێته هۆکاری که‌مکردنه‌وەی بێ
ڕەوشتی و ترازنی خێزان له کۆمه‌ڵگه‌دا. لێرەدا به داخه‌وە ته‌نها مێینه
تاوانبار دەکرێت کاتێک بهدڕەوشتی باس دەکرێت، زۆرجار نێرینه له‌و
پێناسه‌یه(بهدڕەوشت) ڕزگاری دەبێت، هه‌رچه‌ندە زۆرجار ئه‌و دەستپێشخهرە.
ئه‌و خاڵه‌ی که شایه‌نی باسه و پێوەسته به کاریگه‌ری کۆمه‌لایه‌تی ، ئه‌وەیه،
که خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه، به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، که منداڵ
بێ دەسه‌ڵاته، پێشل‌کردنی به شێکی گرنگی کۆمه‌ڵه‌گه‌یه و شکاندنی کهسێتیهتی.
بۆ؟ چونکه لاوازکردنی دەروونی و کۆمه‌لایه‌تی لێ دەبێته‌وە. شایه‌نی باسه
سامان سیوەیلهیش که توێژەری دەروونیه ئه‌وە پشتڕاستدەکاتهوە که خه‌ته‌نه‌ی
مێینه زیانێکی گه‌ورەی دەروونی و کۆمه‌ڵایه‌تی دەگه‌ێنێت به کچان و
پاشه‌ڕۆژیان ىڕوانه سایتی دەروونناسی، ٢٣ی جولای ٢٠١٠) که له‌لایه‌ک ئه‌و
منداڵانه به تووشی کۆمه‌ڵێک که‌لێنی دەروونی دەبنه‌وە که چارەسه‌رکردنی
ئاسان نیه و کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر پێوەندی پێکه‌وە نانی خێزان و
هاوسه‌ریگرتن، له لایه‌کی دییهوە ئه‌و منداڵانه بێبڕاو دەبن به‌و گه‌ورە
ساڵانه‌ی که له ڕاستیدا دەبێت ئاگاداریان بن. لێرەدا ئه‌و پێوەندیه ته‌ندروستیانه‌یه
به هۆی ترس و شهرمهوە(چونکه به مناڵی به‌شێکی گرنگی له‌شیان بڕاوە)
له گه‌ڵ خه‌ڵکدا دروست نابێت. بگرە هه‌ردەم له دڵڕاوکێ و بێ بڕواییدا
دەژین.
پێشنیار و چارەسه‌ر:
له‌سه‌ر ئاستی گه‌ورە ساڵان.
• زانیاردان له سه‌ر زیانی ئه‌و دیاردەیه
له رێگه‌ی که‌ناڵه‌کانی:
• دایه‌نگا، فێرگه‌کان و زانکۆکان..
• مێدیا: تیڤیه‌کان، ڕۆژنامه، و ڕادیۆ.
• که‌ناڵی ته‌ندروستی: خه‌سته‌خانه،
ناوەندی پزیشکی، سه‌نته‌ره کۆمه‌لایه‌تی و دەروونیهکان.
• کردنی کامپینی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌ردەوام
بۆ بنبڕکردنی ئه‌م دیاردەیه.
• کردنه‌وەی خولی ته‌ندروستی بۆ سه‌رپه‌رشتکاران(دایک‌وباوک)
و ئاگادارکردنهوەیان له سه‌ر زیانه‌کانی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێ. له‌و
شوێنانه‌ش که ئه‌و دیاردەیه‌ی تێدا به‌ربڵاوە، پێویست دەکرێت که ئه‌و
خولانه به‌ردەوام هه‌بێت.
• سزادانی(به تایبه‌تی سزدانی ئابوری) ئه‌و
ژنانه‌ی که به‌م کارە ناڕەواییه و ناشارستانیه دڕندەیه ههڵدەستن و
ریسواکردنیان.
له‌سه‌ر ئاستی منداڵ و مێرمنداڵان.
• ئاشناکردنی منداڵ و مێرمنداڵان) کچان)
به مافه‌کانیان و دانی زانیار دروست له‌سه‌ر جه‌سته‌یان به شێوەیه‌کی
زانستی. ئه‌وەش له رێگه‌ی دایه‌نگا و فێرگه‌کان و دامه‌زراندنی
ڕاوێژکار یان کارمه‌ندی ته‌ندروستی که‌به‌م کارە هه‌ڵسێت. یان که‌سانی
پیشه‌یی و پرۆفێشناڵ.
• یارمه‌تی دانی ئه‌و کچانه‌ی که خه‌ته‌نه‌کراون
له‌ڕوی دەروونی یان کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وە.
سه‌رچاوەکان:
http://www.vardguiden.se/Tema/Sex-och-samlevnad/Kroppen/Konsstympning-av-kvinnor1
-1
http://www.umo.se/Kropp-och-halsa/Tjejers-underliv/Konsstympning
-2
http://www.vardguiden.se/Tema/Sex-och-samlevnad/Kroppen/Konsstypning-Malikas-berattelse
-3
4-
http://www.xendan.org/dreja.aspx?Jmara=10462&Jor
هه‌فته‌نامه‌ی هاولاتی: مشتومڕی خه‌ته‌نه‌کردنی کچان به‌رده‌وامه.
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=268&Besh=Aburi&Cor
-5
بۆچۆنی ئاینی ئیسلام دەربارەی خه‌ته‌نه‌ی کچان.
http://www.didinwe.net/news.php?readmore=12
-6
سایتی دەروونناسی.
http://derunnasy.com/le_komellgewe/babeti-jimare3401.html#more-3401
-7
____________________________________________
*
سۆشیال سایکۆلۆژ.
• هه‌موو
مافێکی بڵاوکردنه‌وەی ئه‌م به‌رهه‌مه هی خاوەنهکهیهتی.
٢٢\٧\٢٠١٠
- سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|