خه‌وی هاوپه‌یمانی کوردستان و خه‌ونی مالکی ..!
خالید هه‌رکی
دوای ئه‌وه‌ی تاکی کورد له سه‌رکرده‌وه بگره تا نزم ترین ئاستی به‌رپرسیارێتی و وشیاریی خه‌لکی کوردستان هیچ گومانێکی له ره‌فتاره پیلانگێریه‌کانی مالکی نه‌ما ئه‌وسا هاوپه‌یمانی کوردستان داوای کۆبونه‌وه ده‌کات به مه‌به‌ستی هه‌لوێست وه‌رگرتن له مالکی .
ئه‌م بانگه‌واز و کۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستا ده‌بێ به دره‌نگ وه‌ختان نه‌بێ ؟ بۆ هه‌ر ده‌بێ ئه‌وسا به‌رپرسانمان درک به مه‌ترسیه‌کان بکه‌ن کاتێک ده‌نگۆی هه‌واله‌کان له کوچه‌و کۆلانه‌کان ده‌زرنگێنه‌وه ؟ که‌سی به‌رپرس ده‌بێ ئاستی هه‌ست و درکپێ کردنی له خه‌لکانی ئاسایی به‌رزتر و ناسک تربێ . مالکی ئه‌مرۆ نیه پێوستبو کۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ بۆ وه‌رگرتنی هه‌لوێست به‌رامبه‌ر به ره‌فتارو بۆچونه‌کانی .
هاوپه‌یمانی کوردستانی بۆچی ئه‌وکاته کۆبونه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد که له هاوینی 2007 مالکی له سه‌ردانێکیدا بۆ تورکیا به‌ته‌نیا رێکه‌وتنی له‌گه‌ل ئه‌ردۆگان مۆر ده‌کرد بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی شانده‌که ئاگادار بن که تائێستاش که‌س ناوه‌رۆکی ئه‌م رێککه‌وتنه نازانی چیه‌و چ پیلانێکیان دژی کورد دارشتوه ؟ ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌هایه‌ک بۆ ئیراده‌ی کورد‌و حکومه‌تی هه‌رێم دابنێ ؟ بۆچی ئه‌وکات لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا نه‌ده‌کرد تا کار نه‌گه‌یشتبایه‌ته ئێستا ؟ کورد بۆ ئه‌م هه‌لوێستانه‌یان له‌گه‌لی یه‌کلایی نه‌ده کرده‌وه کاتێک ته‌نها به ده‌نگی کورد توانیی متمانه‌ی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بێنێ وپۆستی سه‌رۆک وه‌زیران بگرێته‌ده‌ست ؟ که ئه‌وکاته جه‌عفه‌ری و سونه‌و سه‌دریه‌کان هه‌مویان لێی هه‌لسابونه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌مریکیه‌کانیش پشتیان به‌ردابو ؟ تاکه دۆست وپشتگیریی کورد بو .
ئه‌گه‌ر کاتی ئه‌م وه‌بیرهێنانه‌وه‌ش نه‌بێ به‌لام ده‌مه‌وێ ته‌نها ئه‌وه‌نده وه‌بیر سه‌رۆکی هه‌رێم بێنمه‌وه که له مانگی ته‌موزی 2006 کاتێک له پرۆسه‌یه‌کی تاک وێنه‌دا به‌رێزی له قه‌لاچۆلان و باره‌گای م . س ی یه‌کیه‌تی کۆبونه‌وه‌ی به کادریره کانی مه‌لبه‌ند ولقه‌کانی سنوری هه‌ولێر کرد ، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌نده پرسیارێکی ئاراسته‌ی جه‌نابی کرد ووتم :
جه‌نابی سه‌رۆک چ گره‌نتیه‌کتان له مالکی وه‌رگرتوه که به هه‌مان رێوشوێنی جه‌عفه‌ری هه‌نگاو نه‌نێ و له گفت و به‌لێنه‌کانی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه ؟ وه‌لامی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌وه‌بو که :
ده‌ستور گره‌نتیی ئه‌وه‌یه مالکی له به‌لێنه‌کانی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه .
ئێستاش فه‌رمون هه‌مان ده‌ستور ماوه ئه‌وه چه‌ندین هه‌نگاوی دژ به ده‌ستور ده‌نێ له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 140 ، ئاژاوه‌ی سه‌حوه‌و ئه‌سناد و چه‌ندین به‌لگه‌تان به‌ده‌سته‌وه‌یه که مالکی له موسل قوری بۆ کورد گرتۆته‌وه مالکی چه‌ندین سه‌رۆک جاشی هه‌ر له‌م ماوه‌یه لاواندۆته‌وه‌و و ده‌ستی له پشت داون به پاره‌و گفت پشتگیریی لێ کرودون، ئه‌مه وێرای راگه‌یاندنه‌کانی سه‌باره‌ت به که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم و که‌م کردنه‌وه‌ی بودجه‌و مه‌سه‌له‌ی یاسای نه‌وت و موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و که هه‌مو ئه‌م کێشانه‌ش یا مالکی خۆی تێیدا پاله‌وانی کێشه‌که‌یه یا به فیتی ئه‌م یه‌کێکی وه‌کو نوجه‌یفی یا قاسم الطائی یا علی مهدی یا شه‌هرستانی ده‌بێته پاله‌وانی ئاژاوه‌گێریه‌که . ئه‌مه‌و دلنیام که چه‌ندی کارتی تری نانه‌وه‌ی کێشه بۆ کورد به‌ده‌ستی ئه‌م و هاوه‌لانی به‌رێوه‌ن . ئه‌ی ده‌بێ کورد هیچ کارتی فشاری له‌ده‌ستدا نه‌بێ یاریان پێ بکا ؟ ده‌بێ کارتی فشاره‌کانمان کارتی ئارام کردنه‌وه‌ی توند‌و تیژیه‌کانی نێوان برا شیعه‌و سونه‌کان بێ ؟ یا دروست کردنه‌وه‌ی عێراقێکی به‌هێزو سوپا سه‌رکوت کاریه‌که‌یه‌تی ؟
لێره ماوه ئه‌وه‌ش له سه‌رکرده‌کانمان بپرسین ئاخۆ ئه‌و گه‌شبینیه‌تان ماوه که له ئه‌نجامی رێککه‌وتنه ستراتیجیه‌کان هه‌ر رۆژه‌ی له‌گه‌ل گرۆپێک دلیان خۆش ده‌کردین ؟
ئێستاش من دلنیام له‌وه‌ی که چاره‌نوسی مالکی وهه‌مو ئه‌وانه‌ی وه‌کو مالکی بیرده‌که‌نه‌وه‌و پیلانه‌کانیان له دلدا حه‌شارداوه هه‌مان چاره‌نوسی ئه‌وانه ده‌بێ که ئه‌م رێگه‌یان تاقی کردۆته‌وه وه‌کو جه‌عفه‌ری و چه‌له‌بی و پاچه‌چی و مشعان جبوری .. هه‌ریه‌که‌ی به جۆرێک له جۆره‌کان ویستی له‌سه‌ر حسابی دژایه‌تی کورد چاره‌ی خۆی لای تیرۆرست وناحه‌زانی کورد شیرن بکا به‌لام له ئه‌نجام بۆیان ده‌رکه‌وت که پێیان ناوه له ته‌خته‌ی چروک .
ئه‌م گه‌شبینیه‌م سه‌رچاوه‌یان له به‌هێزیی پێکهاته‌ی کورد وه‌رنه‌گرتوه ، به‌لکو له بێبنه‌مایی له دایک بونی ئه‌و کوتله و پێکهاته نوێیانه وه‌رگرتوه که ناوه ناوه لێره‌و له‌وێ گوێبیست ده‌بین ، ئیتر ئه‌وه‌نده نابا به ماوه‌یه‌کی کورت هه‌ریه‌که‌و به‌لای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی راده‌کا و پێکهاته کانیشیان ده‌چنه ناو زبلدانی مێژوی پیلانگێران ، ئه‌وه‌نه‌بو سه‌رده‌مێک ئه‌یاد عه‌لاوی و سه‌در و دلێمی و هه‌مو ئه‌وانه‌ی هیچ شتێک کۆیان ناکاته‌وه ته‌نها پیلانگێری نه‌بێ خه‌ریکی پێکهێنانی کوتله‌یه‌کی نوێ بون زۆریان به شان‌و بالی هه‌لدا به‌لام به مردویی له‌دایک بو ؟ هه‌روه‌ها چه‌ندین له‌ت بون و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی تری له‌م بابه‌ته به‌سه‌ر کوتله و پێکیاته‌کانیاندا هات وه‌کو حزبی فه‌زیله‌و حزبی ده‌عوه‌ی جه‌عفه‌ری ومالکی و ره‌وتی سه‌در و کۆنگره‌ی نیشتمانیی چه‌له‌بی و حارس زاری وئه‌لعه‌لیان و ... چه‌ندی گروپی تری بێسه‌روبه‌رهه‌ر یه‌که‌ی بو به دو تا سێ له‌ت یا ئاسه‌واریشیان نه‌ما؟
کورد چونکه خاوه‌نی کێشه‌یه‌کی ره‌وای خۆیه‌تی وله‌سه‌رخاک وله ناو میله‌تی خۆیه‌تی زۆر له‌م پیلان و پیلانگێرانه مه‌زنتره ته‌نها ئه‌وه‌نده‌مان پێویسته که نرخ و به‌های یه‌کتر بزانین ، له رۆلی تاکی کورد که‌م نه‌که‌ینه‌وه وا زو له‌خۆمان بایی نه‌بین..
(به مه‌رحه‌بایێکی بێگانه له‌بیر نه‌که‌یت ئه‌م هاو خه‌مانه )
|