په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

     خه‌ون چه‌ند چرکه‌یه‌کم ده‌داتێ.

شوان حه‌سه‌ن

له‌سه‌ر تاشه‌به‌ردێک منداڵه‌کانم

له‌گه‌ڵ ڕکاییدا گه‌مه‌یان ده‌کرد
تۆش
قاپێکی پڕ له‌چوکلێتت بۆ کچه ‌بچکۆلانه‌که‌م
ڕاگرتبوو
گه‌وره‌که‌ش
خاڵه‌ڕه‌شه‌کانی پژدێنه ‌چاوماریه‌که‌تی ده‌ژمارد
پربوون
له‌پێکه‌نین و سۆز
ئه‌ی خوای میهره‌بانی
چی له‌ مێشکم ده‌که‌ی بیکه‌
به‌س ڕام مه‌چڵيکێنه‌
هه‌وای بوونت ئه‌درێسێک جێده‌هێڵێت
www.birawari.com

له‌ئاگاییم ناکرێته‌وه‌
له‌نێوان ووڵات و روح
دوو کێڵ
ده‌بن به‌سنوور و

له‌سروشتی غوربه‌تا ده‌بم به‌دارستان
دوور
که‌وتنه‌وه‌
... تکایه .‌..

چیتر هه‌ڵممه‌کێشه‌
با له‌وه ‌زیاتر چۆله‌که‌کان هێلانه‌ له‌سه‌ر ڕه‌گم نه‌که‌ن.

 

* ئهو وێنهیهم له ئێنتهرنێت دهرکردووه لهبهرئهوهی له وێنهکهی ئهندێشهم نزیک بوو.

* تێبینیی: ئه‌م هۆنراوه له ‌گۆڤاری هه‌نار - ژماره‌ ٣١ - بڵاو کراوه‌ته‌وه.‌

 

 

shwanhassan@hotmail.com