خوێندنەوەیەکى
بازاڕیانە بۆ هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا.
نووسینى :
'' سالح ئهلرهشید
''

وەرگێڕانى : نیا کامیل
لەگەڵ کێبەرکێى نێوان پاڵێوراوەکان لەسەر
پۆستى سەرۆکایەتى لەهەڵبژاردنەکانى ئەمریکادا ، هەمووان لە چاوەڕێى
دەست کەوتنى وەڵامى پرسیارێکى گەورەدان ، کآ سەردەکەوێت لە
هەڵبژاردنەکاندا؟ ئایا پاڵێوراوى کۆماریەکان یان دیموکراتەکان ؟
وەڵامێکى مەبدەئى گشتی هەیە ، هەرکەسێک سەردەکەوێت کە بتوانێت خۆى و
بیرى بە دەنگدەران بفرۆشێت . هەموان پەى بەوە دەبەن کە بازاڕکردن
مومارەسەکرنى خواستە زۆرباشەکەیانە بۆ جێبەجێکردنى ئامانجەکانى بۆ
پەیوەندى کردن بە جەماوەرەوە ، لە ئەمریکادا جۆرێکى تازە لە ووشیارى
بازاڕکردن دەرکەوتوە ،
کە
بازاڕکردنى سیاسیە ، ئەوە بازاڕکردنێکە کە ڕودەدات لە چوارچێوەى چالاکى
و کردەوە ڕێخراوەکانەوە ئامانجى دروستکردنى داواکارییە لەسەر بیر و
تێڕوانینى پارتێکى دیاریکراو یان پاڵێوراوێکى دیاریکراو . بەکردەوە
ئەوە جۆرێکە لە بازاڕکردن کە هەمیشە جەنگەکان یەکلادەکاتەوە لە یاریگاى
هەڵبژاردنەکاندا ، ئەگەر بدوێین لە بوارى بازاڕکردنى کاڵایدا یان خزمەت
گوزاریدا لەسەر واتاى تێکەڵەى بازاڕى کە چوار پێکهێنەرى سەرەکى لەخۆ
دەگرێت ، کە بەرهەمهێنەر ، نرخ دانان ، دابەشکردن ، وە پڕوپاگەندەن ،
ئەمانە بوونیان هەیە لە بازاڕکردنى سیاسیشدا ، بەرهەمهێنەر بەو بیر و
دنیابینە دادەنرێت کە پاڵێوراو هەڵیگرتوە ، لەسەر ژمارەیەک کێشەى
ناوخۆى و دەرەکى ، نرخ دانان دادەنرێت بەو ژمارەى دەنگدەرانەرەى کە ئەو
بەرهەمهێنەرە دەیکڕێت ، یان بەواتایەکى تر ، ژمارەى دەنگەکانى کە
لایەنگرى بیر و دنیابینى پاڵێوراو دەکەن . لە کاتێکدا دابەشکردن
دادەنرێت بە شوێنەکانى کە دەنگدانیان تێدا دەکرێت ، لە کاتێکدا
پڕوپاگەندە ئاماژەیە بۆ سەرجەم هۆکارە بەکارهاتوەکان لە پێناسەکردن و
باوەڕپێهێنانى دەنگدەر بۆ بیر و دنیابینى پاڵێوراو .
لێرەوە هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا هەمیشە چڕدەبێتەوە ، بەشێوەیەکى تایبەت
هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ، لەسەر دانانى ستراتیژى بازاڕکردن کە چوار
پێکهێنەرەکە لەخۆ دەگرێت .چى ڕویدا لە هەڵبژاردنەکانى کۆتایدا؟
پاڵێوراوى دیموکراتەکان هەڵمەتەکەى چڕکردبوەوە لەسەر هێرش کردنە سەر
یەکێک لە پێکهاتە سەرەکیەکان کە بەرهەمهێنەر (جۆرج بۆش ) پێشکەشى
کردبوو لەکاتى وویلایەتى یەکەمیدا ، ئەو پێکهاتەیە تایبەت بوو بە ڕێگەى
هەڵسوکەوت کردن لەگەلڕ تیرۆردا ، کیرى گومانى هەبوو لەو پێکهاتە
بونیادى و فکریەى بۆش لەم بوارەدا . وە ئاماژەى کرد بۆئەوەى کە
بەرهەمهێنەر هۆکارى ڕودانى لەدەستدان بوو ( الخسائر ) بۆ دامەزراوەکانى
ئەمریکا وەئەمە پێچەوانە بویەوە لەسەر وێنەى زهنى بۆ وویلایەتە
یەکگرتوەکان لە نێوان گەلاندا . لە جیهانى پیشەسازى و بازرگانیدا کاتێک
خەوشێک دەردەکەوێت لە بەرهەمهێنى ڕکابەرەوە ، لەسەرتە بەدیلێک پێشکەش
بکەیت کە سود لەو خەوشە وەربگرێت . کیرى کۆتایهێنا بەو خەوشە وە
نەیتوانى دنیابینیەکى ڕۆشن پێشکەش بکات بەخاترى بەرهەمى نوآ کە سود لەو
خەوشە وەربگرێت .لەوەدەچێت کە کیرى هەڵنەسابێت بەڵێکۆڵینەوەى سەرجەم
لایەنەکانى ئەو بەرهەمەى کە بۆش پێشکەشى کردوە لەکاتى وویلایەتى
یەکەمیدا .
کیرى لەو بڕوایەدابوو کە ئەوە گرنگترین لایەنە کە بەکاربەرى ئەمریکى
لێى دەڕوانێت ، وە هەروەها ڕەنگە کیرى شکست بخوات لە پێشکەش کردنى بارى
سەرنجى بەکاربەرى ئەمریکیدا سەبارەت بەولایەنە بەدیاریکراوى ، ئەگەر
کەموکوڕیەکى ڕۆشن هەبوو لە پلانى ئەو بەرهەمەى کە کیرى پشتى پێبەستووە
، ئەوا ئەو هەڵەیە پێچەوانە دەبێتەوە لەسەر سەرجەم توخمەکانى بازاڕکردن
. لەلایەکى ترەوە بۆش چى کرد بۆ بەرگرى لەبەرهەمەکەى ؟ بۆش توانى ئەو
هێرشە بگۆڕێت بۆ هەلێک ؟ پلانێکى پڕوپاگەندەى زیرەکانەى کێشا و جێبەجێى
کرد تا بەکاربەرى ئەمریکى باوەڕپێبهێنێت بەباشى بەرهەمەکەى ، بەوەى
کەئەو بەرهەمە بەتەواوى گونجاوە بۆ هەل و مەرجى بازاڕى سیاسى ئێستا ،
وە ئەو بەرهەمە دەبێتە هۆى پێشکەوتنى دامەزراوەى ئەمریکا و گەشە پێدانى
تواناکانى لەسەر دورکەوتنەوە لەهەر دۆڕانێکى داهاتو ، وە هەروەها
باوەڕپێهێنانیان کە کشانەوەى ئەو بەرهەمە لە بازاڕدا ڕەنگە ببێتە هۆى
ئەنجامێکى بەد کە شکۆ و سەرکەوتنى ئەمریکا بکوژێت . بۆش یارى بەهەستى
ئەمریکیەکان کرد وە ترساندنى ، ترس لە داهاتوو ، ئەو ترسەى کە وایکرد
پابەندبن بە سەرۆکەکەیانەوە کە سەرچاوەى دروست کردنى ترسى ئەمریکا
ڕاودەنێت ، لە کاتێکدا کیرى لەسەر هەستى توڕەى لاى ئەمریکیەکان گرەوى
کردبوو لە ڕێگەى ئەوبەرهەمەى کە بۆش پێشکەشى کردبوو بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ
تیرۆردا لەو شکستەى کە ڕاویان دەنێت ، لەبەردەم هەموو ئەوانەدا ،
ئاساییە کە هەستى ترس دەست بگرێت بەسەر هەستەکانی تردا ، ڕاستیەکەى بۆش
هیچى نەکرد جگە لە داوا کردنى گەلى ئەمریکى بۆ شانازى و دەرکەوتن ،
بەرهەمێکى پێشکەش کرد کە هیچى لەدەست نەدا لە ئیعتبار و تایبەت مەندى
سروشتى بازاڕى سیاسى . جا لەسەر ئاستى ناوخۆ یان ئاستى دەرەوە ،
ئەگەربێتو نەیتوانیایە بەرهەمێک پێشکەش بکات کەبە وویلایەتە
یەکگرتوەکان تایبەت مەندیەکى کێبەرکێکارانە یدات ، بەڵام بەپێچەوانەوە
بەرهەمێکى پێشکەش کرد کە خواست و پێویستیەکانى بەکاربەرى ئەمریکى و
نائەمریکى وەڵام دایەوە ، بەرهەمێکى پێشکەش کرد کە جگە لە خواست و
پێویستى لە دەسەڵات و دەست بەسەراگرتن ڕازینەکرد ، لێرەوە ئەوەى کە بۆش
تیایدا سەرکەوت تەنها باوەڕپێهێنانى گەلى ئەمریکى بوو بە بەکاربردنى
بەرهەمەکەى بە لێهاتوییەکى تەواوەوە .
سەرچاوە : '' شهرق
ئەلئەوسەت ''
nyakamil@hotmail.com
|