په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

خزمەت مافى خەڵکە نەک پیاوەتى حوکمەت.

                                                                                                                      هەردى شەفیق

 

هەرلە زەمانى گرانى و قات و قڕى وشەڕى براکوژیەوە بەشێکى زۆرى ئەو خەڵکە بەدبەختە ئەوەى شتۆکەیەکى هەبوو فرۆشتى و دەستى خۆى وەشاند و گەیشتە ئەوروپاو تاڕادەیەکیش بارى گوزەرانى خزم و کەس وکارى لێرە گۆڕى و ئەوەشى نەیبو بۆکرێکارى ڕوى کردە ئێران بۆکرێکارى و هەزاردەردى سەرى تر هەندێکى تریش بەهەزارمەینەتى درێژەیان بەژیانى کوردستان دا بەئێستاشەوە درێژەى پێئەدەن .

 

زۆر لە باسەکە دورنەکەوینەوە ئەگەر بەراوردێک بکەیت لەنێوان هەروڵاتێک و ئێرەدا (کەبەرپرسەکان بەردەوام سیستەمى ڕۆژئاوامان پێئەفرۆشنەوە)لەڕوى موچەوە ئەوا توشى نەخۆشى حەپەسان و سەرسوڕمانت ئەکات .سەیر ئەکەیت موچەى پەرلەمانتارێکى ئەو وڵاتە زەبەلاحانە ناگات بەتۆزى پێ ى موچەى بەرپرسێکى ئێرە .لەڕوى موچەوە کارمەندێک و بەرپرسێکى هەروڵاتێکى ڕۆژئاوا کە ئێمە بەنمونەى پێشکەوتن دەیان هێنینەوە لەچاو هى ئێرە دا ئەرزو ئاسمانە.کاتێکیش کەکار دێتە سەر باسى خزمەتگوزارى ئەوا قسەکەت لەدەمدا بەکەللەیەک شکر پێئەبڕن و پێت ئەڵێن بابەئەوانە چەندین ساڵە دەوڵەتن و شەڕیان نەبینیوە ،ئەمە لەجێى‌خۆیدایە وکەلێشیان ئەپرسیت ئادەى ئێوە شانزە ساڵە چیتانکردوە ؟؟ یەکسەرپێت ئەڵێن بابە شانزەساڵى چى تۆبڵێ سێ ساڵە ئەوى تر شەڕى براکوژى بووە بەبێ ئەوەى ڕونى بکەنەوە شەڕى براکوژى کێ بووە .

 

لەدواى ڕوخانى ڕژێمى عێراقیشەوە ئەگەر حیسابى بکەیت هێشتا نەک لەئاستى پێویستدا نەبووە بگرە زۆریش کەمە خۆلایەنى کەم ئەکرا لەو چەند ساڵەدا چەندین گۆڕانکارى گەورەبکرێت تا پەتاتەى تورکى وپیازى ئێرانى ودۆشاوى مالیزى نەخۆین.تاشارەکان سیماى شارى ڕاستەقینەیان پێوە دیاربێت و لەشاربچێت .ئەگەرسەرنج بدەیت ڕێگاى سەرەکى (سلێمانى سەیدێادق)کەبەڕێگاى مەرگ ناودەبرێ هێشتا حوکومەت تەواوى نەکردوە ئەمە لەکاتێکدایە لەهەروڵاتێکى تردا بوایە ئێستا بووبوو بەیادگارى.دیسانەوە لەباسەکە زۆر دورکەوتمەوە ئاخر لەم وڵاتەدا کێشە کێشەى ترت بیر ئەخاتەوە ئەگەر سەیرى دورترین کوێرە دێ ى ئێران بکەیت کە وڵاتێکى پێشکەوتوش نیە و وڵاتێکى دراوسێمانەلە ئاوو جادە و کارەباو بۆرى غازو تەلە فون و ....هتد بێبەش نیە بەڵام ئێمە ئەگەر لایەنى کەم زبڵى ناو شارەکان پاک بکرێتەوە یا لەڕۆژێکدا (8)کاتژمێر کارەبا هەبێت یا جادەیەک دروست بکرێت یا هاوکارى شەهیدەکان ،پێشمەرگە کۆنەکان یا قوتابخانەیەک بکرێتەوە ئەوا دەبێت شوکرى خوابکەین ودنیایەک نازو منەتى بەرپرسەکان هەڵبگرین ئەمە لەکاتێکدایە ئەم کارانە لەهەروڵاتێکدا حەقێکى شەرعى هاوڵاتیانەوە ئەرکى سەرشانى حکومەتیشە نەک پیاوەتى بەرپرسەکانى حیزب وحیزب .

 

لەم سێ ساڵەى دوایشدا کەدەست کراوە بەخزمەتکردنى شارەکان نەک هێشتا لەچاو پێداویستى هاوڵاتیان و شارەکانیشدا نەبووە بگرە زۆریش کەمتر بووە گوێ لەهات وهاوارى ڕاگەیاندنەکانیش بگرە کەسێک نەزانێت کوردستان بەهەشتە. برادەرێک بۆى گێڕامەوە کاتى خۆى لەئێراندا کارى کردبوو کوڕێک لەوێ زۆر خزمەتى کردبوو ئەمیش بەڵێنى پێدا بوو هەرکاتێک کوردستان ئارام بووەوە وبارودۆخ گۆڕا ئەو حەقەى بۆ بکاتەوە .دواى تەواو بوونى شەڕى براکوژى وپرۆسەى ئازادى عێراق دیاربوو(کابرا ئێرانى) بە باق وبریقى ڕاگەیاندنەکان و هەڵپەڕکێ و گۆرانى هەڵى خەڵەتاندبوو ڕوى کردبووە ئێرەو هەرکە ئەو هەموو بێخزمەتگوزاریەى دیبوو (بێکارەبایی و بێئاوى و زبڵ و پیسى ناو بازاڕى دیبوو)بەهەناسەساردیەکەوە وتبووى :

وەڵا برا من وام ئەزانى (نەوشابە)ساردی شتان بە بەلوعا بۆیەتە ماڵەوە !

 

Jgarsoz8181@yahoo.com

http://www.saidsadiq.net/hardi.htm